• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

حیزبی دێموکرات و خێڵی ناحەزانی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/05/21
جۆری بابەت: سیاسی

حیزبی دێموکراتی کوردستان بە درێژایی ئەم نیزیک لە ٧٥ ساڵەی تەمەنی کە لەلایەن دەسەڵاتی دژبە کوردی ناوەندگەرای ئێرانی (بە هەردوو ڕێژیمی پاشایەتی و ئیسلامی)ـیەوە بە شێوەی جۆراوجۆر لێی دراوە و هەوڵی لاوازکردن و تەنانەت سڕینەوەشی دراوە، لەسەر ئاستی نێوخۆیی بزووتنەوەی کوردستانیش، بێبەش نەبووە لە تیری هەلپەرستان، نەیاران و ڕکەبەرانی. هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە بە تاوانی هەڵگرتنی بیروباوەڕی نوێخوازی و تەسلیم‌نەبوون بەرامبەر بە مەیلی دەسەڵاتی خێڵەکی و دوورڕاگرتنی سیاسەت لە باوەڕە سواو و نەریتیی کۆمەڵگە کە بە درێژایی چەند سەد ساڵ جووڵانەوەکانی کوردیان تووشی شکست کرد، لە لایەن بەشێک لە فێئۆدال و سەرۆک عەشیرەکانەوە دژایەتیی کرا. پشت‌تێکردنی بەشێکی ئەم چینە لە کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەممەد و دەست‌تێکەڵکردنی ژێربەژێریان لەگەڵ کاربەدەستانی تاران و خیانەتکردنیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمار و پێشەوای شەهید، یەكێک لە هۆکارە هەرە کاریگەرەکانی تێکچوونی ئەم دەسکەوتە مێژوویی و نەتەوەییە بوو.

ئەم حیزبە کە بە دەرس‌وەرگرتن لە ئەزموونی بزووتنەوەکانی پێش خۆی، ڕوانینێکی سەردەمیانەی لە شێوازی خەبات و نێوەرۆکی داخوازییەکانی و فەرهەنگی کاری هاوبەشی ڕێکخراوەیی هێنایە نێو بزووتنەوەی کورستانەوە، لە درێژەدان بەم ڕێگایە و کارکردن بۆ جێخستنی ئەم تێفکرین و شێوازە نوێیە، بێ‌نەیار و دژبەر نەبووە. لە قۆناغێکی هەرە هەستیاری خەباتی ئەم حیزبەدا و دوای پشتڕاست‌نکردنەوە لەژێر کارەساتی ڕووخانی کۆماری کوردستان و لەسێدارەدرانی پێشەوای سەرکۆمار و گیرانی بە سەدان کەس لە ئەندامانی، لە هەر دوو ئاستی ئێرانی و نێوخۆیی نێو بزووتنەوەی کورددا هەوڵی لە پاشکۆدا هێشتنەوەی ئەم حیزبە و دژایەتیی گەورە بوونەوەی و سەربەخۆ بوونی دراوە. ئەگەر لە لایەک ڕێبەرانی حیزبی توودە هەموو هەوڵێکیان دەدا ئەم حیزبە کە ڕێبەری بزووتنەوەیەکی سەربەخۆی نەتەوایەتی و دامەزرێنەری کۆماری کوردستان بوو، لە بازنەی لقێکی چووکەی حیزبی توودەدا بیهێڵنەوە، لە ئاستی شۆڕشی کوردستانیشدا هەبوون کەسان و لایەنگەلێک کە بە گوشار خستنە سەر بەشێک لە ڕێبەرانی ئەم حیزبە، چاوی دیتنی دامەزرێنەری کۆماری کوردستانیان نەبوو و هەوڵی لە پاشکۆ ڕاگرتنی ئەم حیزبەیان دەدا.

گومان لەوەدا نییە کە خۆبەدەستەوەنەدان و بووژانەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لەسەر پێی‌خۆ ڕاگرتنی هەروا ئاسان و بێ‌هەزینە نەبوو. تەنیا ئیرادەیەکی شۆڕشگێڕانەی لێبڕاو بوو کە توانی ئەم شکۆیە بۆ حیزبی دێموکرات بگەڕێنێتەوە.

ئەوانەی لەم شەڕەدا بەرامبەر بە ڕێبەرانی ژیر و پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەم حیزبە و بە گشتیی پشتیوانانی ڕاستەقینەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تووشی شکان و ناکامی هاتن، لە قۆناغێکی دیکەی ئەم حیزبەدا، ژەهری کۆنەقینی خۆیان بە حیزبی دێموکرات ڕشت و بە درز خستنە نێو ڕیزەکانی ئەم حیزبە هەر لە یەکەم ساڵەکانی دوای شۆڕشی ١٣٥٧‌ـدا کە میللەتەکەمان خۆی بۆ قۆناغێکی دیکە لە خەبات ئامادە دەکرد، ئاژاوەیان نایەوە. هەر لەم پێوەندییەدا نەیارانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان لە ئێران لە هاوپەیمانییەکی ناپیرۆزدا شەڕیان دژ بە حیزبی دێموکرات ڕاگەیاند.

سەرەڕای هەڵگرتنی هەموو ئەم زام و برینە بەژان و نەفرەت لێکراوانە، حیزبی دێموکرات بە پشتبەستن بە ئیرادەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، گرتنە پێشی سیاسەتێکی دروست، بەرەنگاریی ڕەوای هێزی پێشمەرگە و باوەڕمەندبوون بە ڕەوا بوونی داخوازییە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان، زۆری هەوڵ دا کە لە ڕێگەی ئاشتیخوازانەوە قەزیەی کورد لەگەڵ تاران چارەسەر بکا. بەڵام بەداخەوە ئەگەر لە لایەک ڕێژیمی تازە بە دەسەڵات‌گەیشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ باوەڕێکی بە چارەسەری ئاشتییانەی ئەم پرسە نەبوو، لە لایەکی دیکەشەوە هەر لەسەر ئاستی نێوخۆی کوردستان، کەم نەبوون ئەو هێز و لایەنانەی کە تەنیا بۆ دژایەتی لەگەڵ حیزبی دێموکرات و ترس لە پێگەی جەماوەریی ئەم حیزبە و لێهاتوویی و خۆشەویستیی ڕێبەرانی، دژایەتیی گوتار و ڕێکاری نەتەوەیی و ئاشتیخوازانەی ئەم حیزبەیان دەکرد. ئەوان کە تا ئێستاش بەداخەوە چاویان بەرایی دیتنی پێگەی مێژوویی و نفووزی جەماوەریی ئەم حیزبە نادات، بە ناوهێنان و پێناسەکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی و ناسیۆنالیستیی کورد بە “کۆنەپەرستی” و، بە “دواکەوتوو”زانینی داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان، لەژێر ناوی جۆراوجۆری نامۆ و ناڕەسەن بە تێفکرینی خەباتی خەڵکی کوردستان، دژایەتیی حیزبی دێموکراتیان کرد. ئەو تەیف و لایەنانەی کە ئێستا و لەم ساڵانەی دواییدا ١٨٠ دەرەجە لە باوەڕ و تێڕوانینەکانی خۆیان وەرسووڕان، بۆ ماوەی نزیک بە ١٠ ساڵ، لەژێرکارتێکەریی کۆمەڵە کەسێکی گۆشکراو بە بیری تەواویەتخوازی ناوەندگەرای ئێران، شەڕێکی ناموبارەکیی نێوخۆییان بەسەر بزووتنەوەی کوردستاندا سەپاند. ئەویش ڕاست لە قۆناغێکدا کە زۆرێک لە شار و ناوچەکانی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدا بوو و دەکرا _ئەگەر هاوکاری و یەکیەتییەکی بەکردەوە هەبا، یان لانی‌کەم ئەم شەڕە نێوخۆییە نەبا_ ڕەوتی خەبات بە ئاراستەیەکی دیکە و دڵخوازدا چووبا.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کە زۆر جار بە چاوێکی ڕەخنەگرانەوە سەیری ڕابردووی خۆی کردوە و هەموو ئەم دژایەتییانەی بەرامبەری کراوە لێک داوەتەوە، بەردەوام هەوڵی ئەوە بووە کە؛ وێڕای نەفرەت کردن لە هەموو شەڕێکی خۆبەخۆ و چاوپۆشی لە هەموو ئەو هەوڵانەی بەرامبەری کراوە، وەک هەمیشە باسی لە یەکیەتی و یەکگرتوویی نێو ماڵی کورد و حیزبە سیاسییەکانی کوردستان کردوە. بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا پێداگری لەسەر ئاشتەوایی نێوان ڕەوت و جەریانە سیاسییەکانی کوردستان بۆتە بەشێک لە گوتار و کردەوەی ئەم حیزبە. بە خۆشییەوە هەر وەک چاوەڕوان دەکرا ئەم باوەڕ و تێڕوانینەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ زەروورەتەکانی خەباتی ئێستای میللەتەکەمان و حیزبە سیاسییەکان، لە لایەن خەڵکی کوردستان و زۆرێک لە حیزبەکانەوە پێشوازیی بەرچاوی لێ کراوە و تەنانەت بە کردەوەش هێندێک دەسکەوتی بەرچاوی وەک سازبوونی هاوپێوەندیی نێوان حیزبەکانی لێ پێک هاتوە. بەڵام بەداخەوە ماوەیەکە کۆمەڵێک کەس و لایەن، هەر کەسە و بە شێواز و مێتۆدێکی جیاواز، جۆرێک لە هێرشی سیستماتیکی تەبلیغییان دژبە حیزبی دێموکراتی کوردستان و مێژوو و کەسایەتییەکانی ئەم حیزبە دەست پێکردوە کە لە نێوەرۆکدا هەر هەموویان “بای کۆن بەباکردن”ـە.

لەم پەلاماردانانەدا لە لایەک بە پەنابردن بۆ بڵاوکردنەوەی بەڵگە و دیکۆمێنتەکانی پێوەندیدار بە قۆناغە پڕ لە ژان و خەسارەکانی نێو بزووتنەوەی کوردستان، هەوڵ دەدەن ڕابردووی ئەم حیزبە، ڕێبەران و کەسایەتییەکانی خەوشدار بکەن. لە لایەکی دیکەوە هەر جارەو بە بیانوویەک کە ئێستا باسێکی مێژوویی بەڕێز کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبیان لەسەر کاریگەریی ڕەوتە ڕادیکاڵەکانی کوردستان لەسەر ڕەفتاری سیاسیی دوو کەسایەتیی مەزهەبیی کورد کردۆتە بیانوو بۆ هێرش بۆ سەر حیزبی دێموکرات و کەسایەتییەکانی ئەم حیزبە. لە تەواوی ئەو لێدوان و نووسینانەدا هەموو هەوڵەکە ئەوەیە کە جارێکی دیکە کۆنەقینی خۆیان بە حیزبی دێموکرات بڕێژن کە ئەوەیان شتێکی تازە نییە و عادەتمان پێ کردوە. بەڵام ئەوەی لێرەدا زۆر گرینگە وڵامی ئەو پرسیارەیە؛ بۆ لە ماوەی بەتایبەت ئەم چەند ساڵەدا ئەم هێرشانە بۆ سەر حیزبی دێموکرات دەستی پێ‌کردۆتەوە؟!

بە سەرنجدان بەو ڕووداوانەی لەم چەند ساڵەدا لە نێوخۆی وڵاتەوە هاتوونە ئاراوە و پێوەندیی ڕاستەوخۆیان بە ڕەفتاری سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و بە گشتی جەماوەریی خەڵکەوە هەیە، دەرکەوتوە و سەلمێندراوە کە جێگە و پێگەی حیزبی دێموکرات لە ئاستێکی بەرزی جەماوەری‌دایە. سەلمێندراوە کە ڕێبەرانی شەهیدی ئەم حیزبە؛ پێشەوا قازی محەممەد، دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی، تەنانەت بۆ نەسڵی نوێی کۆمەڵگەی کوردستان هێما و سەمبولی خەبات و نەتەوەن، سەلمێندراوە کە کۆماری کوردستانی ٧٤ ساڵ پێش لە ئێستا، نە تەنیا لە یادەوەرییەکاندا چەسپاوە بەڵکوو بۆ نەسڵی نوێی کۆمەڵگەی کوردستان ئیلهام‌بەخشی دووبارەبوونەوەیەتی. سەلمێندرا کە حیزبی دێموکرات، قەڵای لەگیراننەهاتووی ئیرادەی نەتەوەیەکی مافخوازە کە مووشەکە مۆدێرنەکانی دەسەڵاتی سیاسی لە تاران، توانای بە بەچۆکدا هێنانی نییە. ٢١ـی خەرمانانی ١٣٩٧ ئەو ڕاستییەی سەلماند کە حیزبی دێموکرات وەک هەمیشە -سەرەڕای هەموو ئەو گیروگرفت و کەمایەسییانەی کە هەیەتی– ڕێبەری بزووتنەوەی میللی-دێموکراتیکی کوردستانە.

ئەم ڕاستانەی سەرەوە وڵامی ڕاستەقینەی ئەو پرسیارەیە، نەیارانی حیزبی دێموکرات توانای دیتن و قبووڵکردنی ئەم واقعیەتانەیان نییە؛ بۆیە لە کۆتاییدا ماوەتەوە بڵێین:

١) مێژووی پڕ لە سەروەری و شانازیی حیزبی دێموکرات کە بەشێک لە ماهییەت و کەسایەتیی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی خەڵکی کوردستانە، نە تەنیا بە کۆمەڵێک لێدوان و نووسینی بێ‌بنەما خەوشدار ناکرێت، بەڵکوو بە ئەمانەتەوە ڕێنیشاندەری ڕێگا و ڕێبازی داهاتووی بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستانە.

٢) بێڕێزی و سووکایەتیکردن بە ڕێبەران و کەسایەتییە ناسراو و شوێندانەرەکانی بزووتنەوەی مافخوازانەی کوردستان بە گشتی و حیزبی دێموکرات، بە تایبەت ڕێبەرانی شەهیدمان؛ پێشەوا قازی محەممەد، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی -کە بەشێکە لە هەوڵی دوژمنکارانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران– مەحکوومە.

٣) هەوڵدان بۆ نانەوەی ناکۆکی لە نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان و هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان چ لە ڕۆژهەڵات و چ لە بەشەکانی دیکەی کوردستان، لە ڕێگای هەڵدانەوەی لاپەڕە ماوەبەسەرچووەکانی مێژوو، جیا لە خزمەتکردن بە ئامانج و مەبەستی دوژمنانی خەڵکی کوردستان، ناو و مەبەستێکی دیکەی نییە.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کە پێگەیەکی نەتەوەیی و جەماوەری هەیە، هەروەک لە ڕابردوودا نیشانی داوە، جێی هیوا و هومێدی خەڵکی کوردستانە و شکۆی ئەم حیزبە ڕیشەی لە باوەڕ و ئیرادەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان‌دایە.

 

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist