ڕێك هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، به‌ره‌به‌یانێكی زوو، خۆری ژیانێكی شكۆمه‌ند، ئاوابوو. پڕۆفیسۆر تیمۆ هۆنكێڵا، ئه‌و زانا بلیمه‌ته فینلاندییهی بواری تێكنۆلۆژیی هۆشی ده‌ستكرد، كه سێ ساڵ بوو له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی مێشك به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كرد، دواجار له كه‌نار ئاوه‌كانی شاری هێلسینكیی فینلاند، بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لێك نان. ته‌وسی تاڵی مه‌رگی پرۆفیسۆر هۆنكێڵا هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه زانایه‌كی گه‌شه‌پێده‌ری مێشكی ده‌ستكرد بۆخۆی به شێرپه‌نجه‌ی مێشك كۆچی دوایی كرد، ته‌وسی تاڵتر ئه‌وه بوو كه له دنیای سه‌رقاڵی باسی كۆرۆنادا، ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ربه‌رینی وه‌ك هێلسینگین سانۆماتی فینلاندیش نهپڕژایه سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچه هه‌تاهه‌تاییه‌كه‌ی. ئه‌وه له كاتێكدا ئه‌ندێشه‌كانی ئه‌و زانا مه‌زنه، له‌وانه‌یه ڕۆژێك له ڕۆژان، زۆر له كۆرۆنا و وانه گورچكبڕهكانی، زیاتر ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر دنیای ئاده‌میزادی داهاتووی گیرۆدەی تووناوتوونه‌كانی ‘’هۆشی ده‌ستكرد’’دا بهێنێ.
به‌ڵام پڕۆفیسۆر هۆنكێڵا كێ بوو و چی كرد؟ ساڵی ٢٠١٧ بوو كه چیرۆكی ئه‌م زانا مه‌زنه كه‌وته سه‌ر زاران. ئه‌و ده‌م ڕۆژنامه فینلاندییه‌كان هه‌واڵی پڕۆفیسۆرێكیان بڵاو كرده‌وه كه به ئه‌زموونی سی ساڵ كاركردن له بواری تێكنۆلۆژیی هۆشی ده‌ستكرده‌وه، ده‌ستی كردوه به گه‌شه‌پێدانی بیرۆكه‌یه‌كی مه‌زن، ئه‌ویش داهێنانی ‘’ماشینی ئاشتی’’ (peace machine)! ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی كرده شتێكی دڵته‌زێن ئه‌وه بوو كه هێشتا هۆنكێڵا نه‌پڕژابووه سه‌ر نووسینه‌وه‌ی بیرۆكه‌كانی كه پزیشكان لوویەکی لێپیسكردووی شێرپه‌نجه‌یان له مێشكی‌دا، دۆزییه‌وه. یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی سه‌ركه‌وتوو بڕێك ته‌مه‌نی بۆ هۆنكێڵا گێڕایه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ست دا و ته‌نانه‌ت ورده‌ورده په‌نجه‌كانیشی بڕستی نووسینیان لێ بڕا.
به‌م شێوه‌یه، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دڵته‌زێنی دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و زانا بلیمه‌ته، خه‌ڵكی خۆبه‌خشی فینلاندی خسته ژاروژهنگهوه. كه‌مپه‌ینێكی مه‌زن ڕێك خرا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پاره‌یه‌كی چاك كۆ كرایه‌وه تا ده‌سته‌یه‌ك كه‌سی زانا و به‌توانا بكه‌ونه هه‌ره‌وه‌زی هاوكاری له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆره نه‌خۆشه‌كه‌مان، تا به‌ڵكوو بیرۆكه‌ی مه‌زنی ماشینی ئاشتی، هه‌ر چۆنێك بووه له مێشكه شێرپهنجهلێدراوهكهی پرۆفیسۆری نه‌خۆشه‌وه بگوازرێته‌وه سه‌ر كاغه‌ز. ده‌ستوبردی تیمی هاوكاران گوڵی دا و به‌خۆشییه‌وه له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا كتێبێك كه‌وته بازاڕه‌كانی فینلانده‌وه كه له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی نووسرابوو: ماشینی ئاشتی – وه‌سیه‌تنامه‌ی لێكۆڵهڕێكی هۆشی ده‌ستكرد. ئه‌م كتێبه بوو به پڕفرۆش‌ترین كتێبی مێژووی وه‌شانگه‌ی Gaudeamus له فینلاند. به‌ڵام “ماشینی ئاشتی”ـیه‌كه‌ی پڕۆفیسۆر هۆنكێڵا چییه و بڕیار وایە چی بكا؟
له هۆشی ده‌ستكرده‌وه بۆ ماشینی ئاشتی
وه‌ك ده‌زانین له ئێستاوه ‘’هۆشی ده‌ستكرد’’ خه‌ریكه ده‌خزێته نێو هه‌موو كه‌لێن و كه‌له‌به‌رێكی ژیانی گشتی و تایبه‌تیمان. ڕۆباتهكان، مۆبایله‌كانمان، ئه‌و ئه‌پانه‌ی به‌كاریان ده‌هێنین، ئه‌و په‌یجانه‌ی ده‌یانكه‌ینه‌وه، گووگڵ مهپ، ده‌زگاكانی سیخوڕی و چاودێری و … ڕۆژانه كه‌لك له هۆشی ده‌ستكرد وه‌رده‌گرن. هۆشی ده‌ستكرد به به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ری ده‌گوترێ كه توانایی جێبەجێکردنی كرده‌وه‌ی ‘’هۆشمه‌ندانه‘’ی هه‌یه. هۆشی ده‌ستكرد ده‌توانێ زۆر كارئاسانیش بۆ مرۆڤ بكا، به‌ڵام زۆر له زانایان هه‌ر له ئێستاوه كه‌وتوونه‌ته هۆشداریدان لەسەر ئاخر و عاقیبه‌تی دنیایه‌ك كه تێیدا هۆشی ده‌ستكرد به‌سه‌ر ڕیالیته‌ی ئینسانییدا باڵاده‌ست بێ. زاڵبوونی ده‌ستكرده‌كانی مرۆڤ به‌سه‌ر خودی مرۆڤدا، ده‌شێ ئاكامی زۆر چاوه‌ڕواننه‌كراو و ترسناكی لێ بكه‌وێته‌وه.
یوال نووح ههراریی مێژووزان، له یه‌كێ له دوا نووسینه‌كانیدا باس له ‘’تۆتالیتاریزمێكی نوێ’’ له دنیای دوای كۆرۆنا ده‌كا، كه بەهۆی كهلكوهرگرتن له هۆشی ده‌ستكرد و به بیانووی پارێزگاری له ته‌ندروستیی مرۆڤه‌كان پڕۆڤه ده‌كرێ. ڤلادیمیر پووتینی سه‌رۆككۆماری ڕووسیە به‌ڕاشكاوی ڕایگه‌یاندوه؛ حاكمی داهاتووی دنیا ئه‌و لایه‌نه‌یه كه براوه‌ی په‌ره‌پێدانی هۆشی ده‌ستكرد (له بواری چه‌كدارییدا) ده‌بێ. پێشبینییه‌كان له‌مانه‌ش تاریكترن: ستیڤ وازنیاك، كه یه‌كێ له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای ئه‌پڵه، پێشبینیی ڕۆژگارێكی تاریك ده‌كا كه مرۆڤایه‌تی بۆخۆی وه‌ك ئاژه‌ڵی ماڵیكراوی ده‌سته‌مۆی به‌رده‌ستی ئامێره‌كانی لێ دێ. ستیڤان هاوكینگی فیزیاوانیش له به‌ڕێوه‌بوونی ئه‌و ڕۆژگارانه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه كه ڕه‌وتی خۆپهرهپێدان و خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هۆشی ده‌ستكرد له داهاتوودا، به‌ته‌واوه‌تی ئاده‌میزاد ته‌ریك ده‌خاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت هه‌شن ئه‌وانه‌ی بڕوایان به پهراوێزكهوتنی مرۆڤ نییه. بۆ وێنه نووح هه‌راری پێیوایه، ئه‌وه‌ی په‌راوێز ده‌كه‌وێ، مرۆڤ له فۆڕمی ههنووكهییدایه و، ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه ئاوێته‌یه‌كه (hybrid) له مرۆڤ و هۆشی ده‌ستكرد.وا دیاره ئه‌ندازیاری ”ماشینی ئاشتی”، له هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان هات گه‌شبینانه‌تر ده‌ڕوانێته ئایندهی هۆشی ده‌ستكرد. ئه‌و پێ له‌سه‌ر عاملیه‌تی ئینسانی سه‌باره‌ت به شێوه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ”ماشینی ئاشتی” داده‌گرێت.
پڕۆفیسۆر هۆنكێڵا ده‌ڵێ: ‘’من ده‌مه‌وێ ئاسۆیه‌كی ڕوون به‌ره‌و داهاتوو وێنا بكه‌م و له نێو تاریكستانی كاره‌ساته‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا […] چرایه‌ك پێ بكه‌م’’. هۆنكێڵا ده‌ڵێ: ‘’ئێمه له سه‌رده‌می ئامێره ژیره‌كان نزیك ده‌بینه‌وه. به یارمه‌تیی ماشینه‌كانی ئاشتی، مرۆڤ ده‌توانێ له سنووره‌كانی بیركردنه‌وه‌ی وشیارانه‌ی خۆی واوه‌تر بچێ’’. گه‌شبینیی پڕۆفسیۆر هۆنكێڵا حاشاهه‌ڵنه‌گره؛ ماشینی ئاشتی هه‌وڵێكی به‌رزه‌فڕانه‌یه بهرامبهرشهڕەنگێزییهكانی ئاده‌میزاد
. پڕۆژه‌ی ماشینی ئاشتی، هه‌وڵێكی خه‌ونئامێزه بۆ ئه‌وه‌ی، له‌و جێیه‌دا كه هۆشی مرۆڤ دۆش داده‌مێنێت، هۆشی ده‌ستكرد بۆی تێهه‌ڵێنێته‌وه و یارمه‌تی به كرانه‌وه‌ی گرێی كێشه‌كان و پێكهێنانی ئاشتی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بكات.
..
ڕه‌نگه ئه‌م بیرۆكه‌یه سه‌ره‌تا بڕێك سه‌یر بێته به‌رچاو؛ گه‌لۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كان، كاتێك به خۆیان چاره‌سه‌ر نه‌بێ، چۆن به مه‌كینه‌ی ده‌ستكردی مرۆڤ چاره ده‌كرێ؟! بۆ تێگه‌یشتن له وڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێ له‌گه‌ڵ مێكانیزمی كاركردنی ‘’ماشینی ئاشتی’’ ئاشنا ببین. پرۆفیسۆر هۆنكێڵا له گریمانه‌یه‌كی ڕوونه‌وه ده‌ست پێده‌كا: “هۆی سه‌ره‌كیی كێشه‌كان لهیهكنهگهیشتنه.” ئه‌و ده‌ڵێ: ‘’كاتێك تێكگهیشتنه چه‌وته‌كان بژار ده‌كرێن، ئاشتی پێش ده‌كه‌وێ’’. واته، ئه‌و پێیوایه مرۆڤه‌كان بۆیه به‌كێشه دێن، چونكه خراپ له یه‌كتر تێده‌گه‌ن یان مانای خراپ به وته و كرده‌ی یه‌كتر ده‌به‌خشن. لێره‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كیی ماشینی ئاشتی، له گوێن هۆنێكێڵا، ده‌بێته سێ شت: بردنه‌سه‌ری ئاستی لێكگه‌یشتنی مرۆڤه‌كان، به‌رگرتن به هه‌ڵچوونی تۆفانی هه‌سته‌كی له نێو جڤاكه‌كاندا و دواجار؛ پێشڤه‌بردنی دادپه‌روه‌ری به یارمه‌تیی تێكنۆلۆژیا.
مێكانیزمی مه‌كینه‌ی ئاشتی
به‌ردی بناغه‌ی مێكانیزمی ماشینی ئاشتییه‌كه‌ی پڕۆفیسۆر هۆنكێڵا تیۆری ”كۆمه‌ڵه ناڕوونه‌كان”ه (fuzzy sets)، كه له بنه‌ڕه‌تدا داهێنانی ماتماتیكزانی مه‌زنی به‌ڕه‌گه‌ز ئازه‌ربایجانی، لوتفعهلیی عهسكهرزادهیه. ”لۆژیكی ناڕوونی” (fuzzy logic) فۆڕمێكی لێكدانه‌وه‌یه كه له تیۆری ”كۆمه‌ڵه ناڕوونه‌كان” وه‌رگیراوه. به‌گوێره‌ی ”لۆژیكی ناڕوونی”، به‌های ڕاسته‌قینه پێویست ناكا كتومت سفر (هه‌ڵه) یاخود یه‌ك (ڕاست) بێت، به‌ڵكوو ده‌توانێ سفر، یه‌ك یاخود هه‌ر به‌هایه‌كی دیكه له نێوانی سفر و یه‌ك دا بێت. تیۆری ”كۆمه‌ڵه ناڕوونه‌كان” و له‌ویشه‌وه ”لۆژیكی ناڕوونی” ڕێی بۆ پاڕادیمێكی نوێ له هۆشی ده‌ستكرددا كردۆته‌وه. له به‌ستێنی شیكارییه كۆمپیوته‌رییه‌كاندا، پشتبه‌ستن به تیۆری ”كۆمه‌ڵه ناڕوونه‌كان” یارمه‌تیده‌ره بۆ ده‌ربازبوون له پۆلێنكردنه ڕهقوتهقهكانی داتا و دیارده‌كان. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ ماشینی ئاشتی، چونكه ئاشكرایه، پۆلێنبه‌ندییه وشكه‌كان وێنای ڕاسته‌قینه‌ی پرس و بابهتهكان نیشان ناده‌ن.
ئه‌و دیارده‌یه‌ی سه‌ره‌وه، له واتاناسیی زمانی دا (linguistic semantics)، له به‌ستێنی تیۆری ‘’نموونه‌ی سه‌ره‌تایی’’دا (prototype) باسی لێوه‌كراوه. مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه كه چه‌مك و وشه‌كان له كۆنتێكست و به‌ستێنی به‌كارهێنانی جیاجیادا گۆڕانكاری به سه‌ر ماناكانیاندا دێت. بۆوێنه چه‌مكێكی وه‌ك ‘’یه‌كسانی’’ ده‌شێ چه‌ندین مانای لێ ههڵبگوازرێ؛ بۆ یه‌كێ یه‌كسانیی ڕه‌گه‌زی بێت، بۆ یه‌كێ یه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ یه‌كێ نه‌ته‌وه‌یی، چینایه‌تی و تاد. به هه‌مان شێوه، زۆر چه‌مكی وه‌ك به‌خته‌وه‌ری، ئازادی، دادپه‌روه‌ری و تاد. ده‌شێ گه‌لێك ڕاڤه هه‌ڵبگرن. به‌ڵام چۆن ده‌كرێ شێوازێكی هاوچوون بۆ ڕاڤه‌ی ده‌ربڕینێكی دیاریكراو ببینینه‌وه؟
لێره‌دا چه‌مكی بنچینه‌یی بیرۆكه‌ی ‘’ماشینی ئاشتی’’ دێته گۆڕێ: ‘’دانوستانی نێوان واتاكان’’ (negotiation of meaning). له‌م به‌ستێنه‌دا فرمانی (negotiate) كه مانای وتووێژ یان دانوستان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تیی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. به گوێره‌ی ئایدیای ماشینی ئاشتی، وتووێژكاران به‌هۆی ئه‌و ئالگۆریتمانهوه كه له مه‌كینه‌كه‌دا ده‌گونجێندرێن، به‌شێوه‌یه‌ك ئاراسته‌ده‌كرێن كه ‘’دانوستان’’ له‌سه‌ر نێوه‌رۆك و واتای وشه و په‌یڤه‌كان بكه‌نه بنه‌مای وه‌دیهێنانی دۆخی تێگه‌یشتن له هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
له نه‌خشه‌ی بنچینه‌یی ماشینی ئاشتیدا سێ كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی بۆ كرداری مه‌كینه‌كه لهبهرچاوگیراون: چالاكیی جڤاكه‌كان، هه‌سته‌كان و هه‌روه‌ها زمان و كارلێك. هه‌ر كۆڵهكهیهكیش له سێ پاژ پێك دێت، كه پێكه‌وه قۆناغه‌كانی پرۆسه‌كه ده‌گرنه‌خۆ. بۆ وێنه كۆڵه‌كه‌ی زمان و كارلێك له‌سه‌ر ئه‌م پاژانه بنیات ده‌ندرێ: یه‌كه‌م، ئامرازی شیكه‌ره‌وه‌ی نێوه‌رۆك، دووهه‌م، مه‌كینه‌كانی وه‌رگێڕان و سێهه‌م، مه‌كینه‌كانی ئه‌نجامده‌ری گفتوگۆی واتاكان. هه‌ڵبه‌ت وه‌نه‌بێ هیچیه‌ك له‌و پاژانه ئێستا ته‌واو ته‌یار و ئاماده بن. له‌ڕاستیدا زۆربه‌یان هێشتا له ئاستی ئایدایا دان و ده‌بێ جیاجیا كاریان له‌سه‌ر بكرێت. له زۆربواردا پێویست به دامه‌زراندنی ده‌یتابه‌یس هه‌یه. له هه‌ر بوارێكیشدا ده‌شێ ڕێیه‌كی پڕ هه‌وراز و نشێو له‌به‌ر زانایان بێت. به‌وه‌شه‌وه هۆكار زۆرن بۆ دڵخۆشی. به تایبه‌تی ڕه‌وتی گه‌شه‌ی ماشینی وه‌رگێڕان نموونه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره: هه‌ڵكشانی خێرای كوالیتیی وه‌رگێڕان به زمانه باوه‌كانی دنیا له ماشینی وه‌رگێڕانی گووگلدا، ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا، ده‌ری ده‌خا كه ڕه‌وتی پێشكه‌وتنه‌كان یه‌كجار بهرچاوڕوونكهرن.
به‌ڵام ئێمه هێشتاش نازانین، بۆ وێنه، پڕۆسه‌ی لێكگه‌یشتن له هاوپێوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌كاندا، چۆن ده‌كرێ به شێوه‌ی مێكانیكی سازبكرێتهوه؟
پڕۆفیسۆر هۆنكێڵا پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ كه ماشینی ئاشتی، ئاشتی بۆ مرۆڤ ناهێنێ به‌ڵكو یارمه‌تیده‌ری ده‌بێ بۆ وه‌دیهێنانی ئاشتی. لێره‌شدا دیسان سنووردارییه‌كی دیكه‌ی ماشینی ئاشتی ده‌كه‌وێته ڕوو؛ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ”ویستی هێز” به‌سه‌ر ویستی لێكگه‌یشتنی مرۆڤه‌كاندا زاڵ بوو؟! لێره‌دا ده‌كرێ وه‌ڵامی گه‌شبینانه‌ی پڕۆفیسۆر هۆنكێڵا له‌و پێناسه‌یه هه‌ڵبهێنجین كه بۆ ”هۆشی ده‌ستكرد” ده‌یكا. ئه‌و ده‌ڵێ ”هۆشی ده‌ستكرد ئامرازێكه كه وه‌بیر مرۆڤه‌كان ده‌هێنێته‌وه ئه‌وان زۆر له‌وه‌ی خۆیان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن هۆشمه‌ندترن!”. له‌م پێناسه‌وه ده‌توانین به‌و ڕاڤه‌یه بگه‌ین، كه ماشینی ئاشتی نه‌ك ئامرازی دروستكردنی ڕاسته‌وخۆی ئاشتی به‌ڵكو ئامرازێك ده‌بێ بۆ هه‌ڵكێشانی ئاستی هۆشمه‌ندیی مرۆڤه‌كان به ئاراسته‌ی نزیكتر كه‌وتنه‌وه له ”دۆخی ئایدیالی هاوپێوه‌ندی”.
ماشینی ئاشتی و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م
پڕۆفیسۆر هۆنكێڵا پێی وایه ماشینی ئاشتی ده‌توانێ له ناوبژیوانێكی سروشتی واته مرۆڤ، كاراتر مرۆڤه‌كان تێك بگه‌یه‌نێت. له تیۆرییدا ڕه‌نگه دوو هۆكار بۆ ئه‌م گه‌شبینییه له ئارادا بێت: ماشینی ئاشتی ده‌شێ به شێوه‌ی بێبرانه‌وه داتا له‌خۆیدا كۆبكاته‌وه و به‌خێرایی تاوتوێیان بكا، واته ده‌توانێ زۆر له توانایی هۆشهكیی مرۆڤی زه‌نگینتر و به‌گوڕتر گرێكان بكاته‌وه. خاڵێكی گرینگی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ماشێنی ئاشتی، به پێچه‌وانه‌ی مرۆڤ، ناكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی فاكته‌ره لاوه‌كییه‌كانی وه‌ك هه‌ست و سۆز. بۆ وێنه، به‌زه‌یی به كه‌سدا نایێته‌وه یان عاشقی چاوی هیچ لایه‌نێك نابێ. له هه‌مووشی گرینگتر ئه‌وه‌ی كه؛ هیچ بابه‌تێك بۆ ماشینی ئاشتی ‘’مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌یسیه‌تی’’ نابێ. تووڕه‌یی و هه‌ڵچوون لێكدانه‌وه‌كانی ماشینی ئاشتی ناشهمزێنێ. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌كاتێكدا كه، هیچ نه‌بێ له بیرۆكه‌ی ماشینی ئاشتیی پرۆفیسۆر هۆنكێڵادا، میانه‌ڕه‌وی و دادپه‌روه‌ری دوو پرێنسیپی بنچینه‌یی دانوستانان.
هه‌ڵبه‌ت خاڵێك كه ده‌بێ له به‌رچاومان بێ، ئه‌وه‌یه كه ‘’ماشینی ئاشتی’’ جارێ ته‌نیا ئایدیایه‌كه و به‌س. به‌ڵام ئایدیایه‌ك كه به‌دڵنیاییه‌وه شیاوی ئه‌وه‌یه كاری له‌سه‌ر بكرێ، جا گریمان جارێ هیچ بهرچاوڕوونییهكیش لە بارەی قه‌واره و كاتی سازبوونی له ئارادا نه‌بێ. مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه كه باس له ‘’ماشینی ئاشتی’’ ته‌نیا باس له یه‌ك پرۆژه‌ی زه‌به‌لاح نییه، به‌ڵكوو باس له ده‌یان و بگره سه‌دان نه‌رمامێر و وردهبهشه كه دواجار گه‌شه‌پێدان و پێكگونجانی هه‌موویان ده‌توانێ نێوه‌رۆكی ‘’ماشینی ئاشتی’’ پێك بێنێ. لێره‌وه، ڕه‌نگه هێشتا زوو بێ بۆ باس له‌سه‌ر سروشتی كۆتایی ماشینه‌كه، چ جای پێشبینیی قه‌واره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی. كۆسپه‌كانی سه‌ر ڕێی ماشینی ئاشتی زۆرن، به‌ڵام ختووكه‌ی دهرهفهتسازییهكانیشی كه‌م نین.
هۆشی ده‌ستكرد پشت به لێكدانه‌وه‌ی لۆژیكی و ئالگۆریتمه خاوه‌ن حیساب و كیتابه‌كان ده‌به‌ستێ. یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هۆشی ده‌ستكرد ئه‌وه‌یه كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی داتای ئامانجداری پێ بدرێ، بۆ خۆی داتا به‌رده‌سته‌كان كۆ ده‌كاته‌وه و له درێژخایه‌ندا ڕێكوپێكیان ده‌كا و ئالگۆریتمێكیان لێ پێك دێنێ. گه‌لۆ، بڵێی هۆشی ده‌ستكردی ئه‌ودیو ماشینه‌كانی ئاشتیی داهاتوو بتوانن چوارچێوه‌یه‌كی مانادار له فاكته‌ره‌كانی ئه‌و دیو چاوبهیهكتر ههڵنههاتنهكان و یهكتربوغزاندنه بێماناكانی مرۆڤی دنیای ئێمه هه‌ڵبهێنجن؟ تۆ بڵێی هۆشی ده‌ستكرد بتوانێ لۆژیكی ئه‌ودیو ‘’شه‌ڕه‌زڕتانێی هابیل و قابیل’’ـه‌كانی مێژووی ئێمه بخوێنێته‌وه و ئالگۆریتمێك بۆ تێگه‌یاندنی مرۆڤی وێكنهحهواوهی كورد بدۆزێته‌وه؟ ماشینی ئاشتی چۆن ده‌توانێ، له كوردستانی ئێمه‌دا، دوو لایه‌ن لێك نزیك بكاته‌وه كه ڕه‌نگه خۆیشیان بزانن ‘’خێری گشتی’’ له چیدایه، كه‌چی فاكته‌ری ‘’خۆخۆری’’ هه‌ق و ناهه‌قیان له‌بیر بباته‌وه و؛ پێچهقێنی و عینادی نه‌هێڵێ مل بۆ چاره‌سه‌ری لۆژیكی بده‌ن؟ ماشینی ئاشتی چۆن سه‌ر له حیكمه‌تی ‘’كورده‌نامووسی’’ ده‌ردێنێ؟! چۆن له ژینجیهانیی ئه‌و لایه‌نه ڕكابه‌رانه تێده‌گا كه وه‌كوو كابرای دێزه حه‌ز به نه‌مانی خۆیان و زیانی ساحهبیان ده‌كه‌ن؟!