ناسیۆنالیزمی ئێرانی، شۆڕشی مه‌شڕووته و
سەرهەڵدانی گوتاری ڕەگەزپەرەستانەی فارسی_شیعی
(٢_١)
ناسیۆنالیزمی ئێرانی یه‌ك له‌و باسه گرینگانه‌یه كه ماوه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه له لایه‌ن ڕووناکبیران و مێژوونووسانی فارس و تورك (ئازەری) بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ و بنه‌ما فكری و گوتارییه‌كانی ئه‌و ناسیۆنالیزمه هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی توندئاژۆیی و ڕه‌گه‌زپه‌رستیی تێدا به‌دی ده‌كرێ. هه‌وڵی ئاسیمیلهكردن و سڕینه‌وه و گۆڕینی دێمۆگڕافیی نه‌ته‌وه نافارس و پێكهاته ناشیعهكان له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن له ئێران‌دا ده‌ستی پێ كردوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. “كوردكاناڵ” وتووێژێكی له‌گه‌ڵ دوكتور ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دپوور پێك هێناوه كه ڕۆژنامه‌ی “كوردستان” به‌هۆی گرینگیی بابه‌ته‌كه‌وه بڵاوی ده‌كاته‌وه.
دوكتور محه‌ممه‌دپوور دوكتورای سۆسیۆلۆژی و هه‌روه‌ها دوكتورای ئه‌نترۆپۆلۆژیی هه‌یه و میتۆدناس و توێژه‌ره له بواری مێژووی هاوچه‌رخی ئێران، به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێستا مامۆستایه له زانكۆی “ماساچۆسێت”ی ئه‌مریكا.دوکتور با بەو پرسیارە دەست پێبکەین، ئه‌و به‌ستێنه فكریانه چین كه ناسیۆنالیزمی ئێرانی له‌سه‌ر بنیات نراون؟ ئایا ناسیۆنالیزمی ئێرانی به‌رهه‌می جۆرێك له زه‌رووره‌ته له كۆمه‌ڵگەی ئێران‌دا یان دژكردهوهیهكه به ناسیۆنالیزمی ده‌وروبه‌ر وه‌ك عه‌ڕه‌ب و تورك؟
پرسیارێكی زۆر به‌جێیه. له واقعدا زۆربه‌ی ڕووناکبیران و مێژوونووسانی فارس و شیعه كه به گشتی ئێمه لێره پێیان ده‌ڵێین ئێرانی، وه‌ك چه‌مكێك ئاوا پێكیان ده‌به‌ستینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌كه‌مان ئیدامه بده‌ین، پێیانوایه ده‌بێ ئه‌و ته‌سویره، ئه‌و شێوازه له نهشنالیزمی ئێرانی پێناسە بكه‌ن كه جه‌نابیشت ئاماژه‌ت پێ فه‌رموو، نهشنالیزمی ئێرانی به‌رهه‌می ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه یان كاریگهریوهرگرتن له نهشنالیزمی ڕۆژئاوایه. به‌ڵام له واقعدا وه‌ختێك ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تایه‌كان كه جه‌نابت پرسیاره‌كه‌ت پێموابێ هه‌ر ئه‌وه‌یه، نهشنالیزمی ئێرانی ئه‌وه‌نده‌ی كه ڕیشه‌ی له ڕۆژئاوادا هه‌یه دوو هێنده‌و سێ هێنده ڕیشه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه، ئێستا ئه‌و بواره‌ی لێك ده‌ده‌ینه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مێژوونووسان و ڕووناکبیرانی ئێرانی ده‌یانه‌وێ تشخص بكڕنه‌وه بۆ گوتاری ناشنالیستی ئێرانی و ئه‌وی له به‌رامبه‌ر ڕۆژئاوا دابنێن، وه‌ختێك باس له ناشنالیزمی ئێرانی ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی كه ڕووناکبیرانی ئێرانی باسی ده‌كه‌ن، له شۆڕشی مه‌شڕووته ده‌ست پێده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشتر باس ناكرێ. به‌ڵام شۆڕشی مه‌شڕووته وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گوتاری ناشنالیستی ئێرانی باس ده‌كرێ و پێیانوایه كه ئێران وه‌ك نه‌ته‌وه وه‌كو خه‌ڵكانێك كه بۆ چه‌ند هه‌زار ساڵ پێكه‌وه ژیاون و ناسنامه‌یه‌كی یه‌كه و بێ وێنه و یه‌كگرتووشیان ساز كردوه بۆ چه‌ندین هه‌زار ساڵ، دیاره مه‌به‌ستیان سێ هه‌زار ساڵه به تایبه‌ت له ده‌ورانی ههخامهنشیانهوه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كاتێكی تایبه‌ت نێو به‌رین له‌و سێ هه‌زار ساڵه‌دا ئه‌و هۆویەتی ئێرانییه هه‌بووه، ئه‌و هۆویەتە یه‌كگرتووه هه‌بووه. ئەوان دەڵێن له سه‌رده‌می مه‌شڕووته‌دا ئه‌و هه‌له هه‌ڵده‌سووڕێ كه ئێرانییه‌كان ئاگامه‌ند ببنه‌وه له خۆیان و هه‌وڵ بده‌ن به‌ره‌و ئه‌وه‌ی كه ناسنامه‌یه‌كی مۆدێڕن ساز كه‌ن. بەڵام ئه‌وه‌ی ئایا گوتاری ناشنالیستیی ئێرانی ڕیشه‌ی له ڕۆژئاوادا هه‌یه، به‌و شێوه‌یه نییه؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه کاتێک ئێمه هه‌ڵده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تایه‌كه‌ی، ده‌بینین كه به‌شێكی زۆر له ناشنالیزمی ئێرانی، له‌و كه‌سانه‌ی له‌باره‌ی ناشنالیزمی ئێرانی قسان ده‌كه‌ن كاریگه‌رییان وه‌رگرتوه له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له عوسمانی ده‌گوزه‌را له‌وكاتدا، به تایبه‌ت له ته‌نزیماتی عوسمانی، ئه‌و چاكسازییانه‌ی ناویان لێنابوو ته‌نزیمات له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا. هاوكات شۆڕشی مهشڕووتهش كه چه‌ند ساڵ دوای ته‌نزیماتی عوسمانی له ئێران جێبه‌جێ ده‌كرێ. ئه‌وه یه‌كه‌مین بواره كه ناشنالیزمی ئێرانی و قاجاره‌كان به گشتی چاویان له ئیمپڕاتۆری عوسمانییه، چاویان له‌و ئاڵوگۆڕه‌یه كه له‌وێدا ده‌كرێ له بواری پەروەردە، له بواری زمان، له بواری ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی.
لایه‌نێكی دیكه‌ی گوتاری ناشنالیزمی ئێرانی كاریگه‌ری له سیسته‌می بەڕێوەبەرایەتی و سیاسیی ڕووسیه وه‌رده‌گرێ. ڕووسیه وه‌ك وڵاتێكی به‌توانا كه ده‌توانێ له به‌رامبه‌ر هێزه ئورووپاییهكاندا ڕاوه‌ستێ، ده‌توانێ پارێزگاری له‌خۆی بكا. ئه‌وه‌ش هانده‌رێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه گوتاری ناشنالیستیی ئێرانی ڕووی تێبكا.
به‌ڵام بۆچی ئێران ڕووی له ئیمپڕاتۆری عوسمانی و ئێمپڕاتۆری ڕووسیه‌یه؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران هه‌ر له كۆتاییه‌كانی ده‌وره‌ی سەفەوی و به‌تایبه‌ت ده‌وره‌ی قاجارڕا ببووه گۆڕه‌پانێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و ئابووریی وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان به تایبه‌ت ئینگلیس و فه‌ڕانسه‌ی ئه‌وكات. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساختاری سیاسیی ئێران له ده‌ورانی قاجار ساختارێكی زۆر لاواز بوو، له‌ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه فاسد بوو، له‌ڕووی مودیریهتییهوه لاواز بوو. ئێران له كۆتاییه‌كانی ده‌وره‌ی قاجار به‌شێكی زۆر له زه‌وییه‌كانی خۆی له‌ده‌ست دا، كه ئێمه زیاتر دوو قه‌رارداد ده‌بینین کە میژوونووسانی فارس پێیان ده‌ڵێین قه‌راردادی نهنگینی گوڵستان و توركهمانچای. به‌ڵام له واقعدا ئه‌وانه دوو نموونه‌ن له‌و قهراردادنهی قاجاره‌كان ئیمزای ده‌كه‌ن و تێیدا خاکی ئێرانی ئەو سەردەمە له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌ی ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مه بكه‌ین زیاتر له ٩ یان ١٠ قه‌رارداد ئیمزا ده‌كرێ و هه‌ر جاره و له‌تێك له ئێران دهپچكڕێ. هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵێك له ڕووناکبیران و ده‌وڵه‌تمه‌دارانی قاجار لهودهمیدا له فكری ئه‌وه‌دا بوون كه ئێمه چۆن ده‌توانین ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتوو و ساختارێكی مودیریه‌تیی به‌هێز دروست بكه‌ین كه پارێزگاری له خۆمان بكه‌ین. هه‌ر بۆیه مه‌سه‌له‌ن له سه‌رده‌می ئهمیركهبیردا “دارالفنون” ساز ده‌كرێ، ئامانج ئه‌وه‌یه كه عولوومی نیزامی و ئەندازیاری و قه‌زایی و پزیشكی ته‌دوین بكرێ. چونكه ئه‌و باوه‌ڕه هه‌بوو كه چیدیكه به زانستی سوننه‌تی ناتوانرێ له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ن ئیمپڕاتۆری ڕووسیه‌دا ڕاوه‌ستن.
ئه‌گه‌ر ڕوونتر بێمه سه‌ر پرسیاره‌كه‌ی جه‌نابت، شۆڕشی مه‌شڕووته له‌واقعدا بۆ دروستكردنی هۆویه‌تی میللیی ئێرانی نه‌بوو ئه‌و جۆره‌ی كه مێژوونووسان و ڕووناکبیرانی فارس باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو به قه‌ولی خودی به‌شێك له ڕووناکبیرانی فارس وه‌ك كاتووزیان بۆ ئه‌وه بوو كه حكوومه‌تی قانوون دابمه‌زرێ، بۆ دروستكردنی یاسا بوو، بۆ دروستكردنی ساختارێكی مودیرییه‌تیی به‌هێز بوو، بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز بوو. باشترین سه‌نه‌د بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشی مه‌شڕووته بۆ چ مه‌به‌ستێك بوو، له قانوونی ئه‌ساسیی مهشڕووتهدایه. وه‌ختێك ته‌ماشای ده‌كه‌ین له‌وێدا هیچ باس له زمانی ڕه‌سمی، باس له هۆویه‌تی میللی، باس له ئاسیمیلاسیۆن یان باس له دەوڵەت وەکوو چەمکێکی مۆدێڕن ناكرێ. به‌ڵكوو ته‌نیا باسه‌كه له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه چۆن بتوانن ده‌سه‌ڵاتی بێسنووری پادشایەتیی قاجار كورت بكه‌نه‌وه و مه‌شڕووته‌ی بكه‌ن، له عه‌ینی حاڵ‌دا مه‌شڕووعه بێ تا ڕادەیەک، چونكه ئێران كۆمه‌ڵگەیه‌كی شیعه‌یه. له هیچ جێگایه‌كی قانوونی ئه‌ساسیی مه‌شڕووته‌دا ئێمه باسێك نابینین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئێران وه‌كوو یه‌ك دانه هۆویه‌تی میللی یه‌كه و مێژوویی سه‌یر بكرێ. جا ئه‌وه له ده‌ورانی مه‌شڕووته‌دا یانی له ١٩٠٦ تا ١٩١١ دایه كه ڕەوتێک له نێوخۆی مه‌شڕووته‌دا ده‌ست پێده‌كا كه ده‌یه‌وێ هه‌وڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی قانوون و مودیرییهتێكی به‌ده‌سه‌ڵات له ئێران‌دا ئه‌و جۆره‌ی كه هه‌ده‌فی مه‌شڕووته بوو بگوازێته‌وه و بیكاته گوتارێكی ناشنالیستی، گوتارێكی ئاسیمیلاسۆنی، كه دواتر ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆی لێ بكه‌وێته‌وه.
زۆر جار باسی ئه‌وه ده‌كرێ كه ڕه‌گێكی ئه‌و ناسیۆنالیزمه ده‌توانین له سەفەویەدا ببینین، مه‌سه‌له‌ن باس له‌وه ده‌كرێ سەفەویهكان بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر عوسمانیه‌كاندا خۆیان جیا بكه‌نه‌وه، مه‌زهه‌بی شیعه‌یان ڕه‌سمی كرد و لاقێكی ناسیۆنالیزمی ئێرانی له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما شیعیه دامه‌زراوه، ده‌كرێ بڵێین پێیه‌كی ناسیۆنالیزمی ئێرانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سەفەویه؟
به‌ڵێ بێگومان، به هه‌ر حاڵ سەفەویهكان ئه‌وكات كه ئێران له وڵاتێكی سوننی ده‌كه‌ن به وڵاتێكی شیعی سێ پشک داندرا، یان ده‌بوو خه‌ڵك ببنه شیعه، یان ده‌بوو بكوژرابایهن یان ئێرانیان جێ هێشتبا. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هۆویه‌تی شیعی له به‌رامبه‌ر هۆویه‌تی سوننیی عوسمانی داندرا. به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌بیر بێ ئێستا كه ئێمه “تشیع” به شێوه‌یه‌كی مۆدێڕن پێناسه ده‌كه‌ین وه‌ك مه‌زهه‌ب و وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ ناشنالیزم، هێشتا زۆر زووه كه ئێمه له ده‌وره‌ی سەفەوی به چاویلکەیەکی ئه‌وڕۆیی ته‌ماشای مه‌زهه‌بی شیعه بكه‌ین وه‌ك مه‌زهه‌ب، وه‌ك بنەمایەک بۆ ناشنالیزمی ئێرانی. به‌ڵام وه‌ك عه‌رزم كردی له ده‌ورانی مه‌شڕووته كه سه‌رده‌می ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تی قانوون دابنێن، باشترین كه‌سیش بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه پشتی پێ ببه‌ستین خودی “مالكوم خان”ه كه پێی ده‌ڵێن باوكی مه‌شڕووته و ئه‌و به گوزارش و نووسراوه‌كانی له هه‌موو بوارێكه‌وه جێگای پشت پێبهستنه، ئه‌وه‌یه كه هه‌ده‌ف ته‌نیا دروستكردنی ده‌وڵه‌تی قانوونه، هه‌ده‌ف دروستكردنی هیچ گوتارێكی ناشنالیستی نییه. خۆی مالکۆم خان لە ١٩٠٨، لە سەردەمی شۆڕشی مەشرووتە ڕۆژنامەیەک بەناوی “قانون” لە لەندەن دەردەکا. له‌و سه‌رده‌مدا كه‌سانێك وه‌ك ئاخوندزاده و كرمانی گوتاری مه‌شڕووته به‌ره‌و گوتاری ناشنالیزم ده‌به‌ن. بۆ نموونه ئاخوندزاده كه سه‌ردانی قه‌فقاز ده‌كا، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و ئازه‌ری زمانه و هاتوچۆی عوسمانی ده‌كا و باسی ئیستاندارد كردنی زمانی ده‌كا، باسی وه‌رگرتنی ئه‌و ستڕاكچێره زمانییه ده‌كا. بۆ نموونه مالكوم خان موخالفهتی له‌گه‌ڵ ده‌كا، چونكه پێیوایه ئه‌سڵه‌ن كێشه زمان نییه، كێشه ئه‌وه‌یه كه بتوانن حكوومه‌تێك دابنێن كه له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیی ڕووسیه و ئینگلستان خۆ ڕاگرێ.
له ١٩٠٦ تا ١٩١١ ئێمه ئه‌و تەوەرانەمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه له ١٩١١ تا ١٩٢٥ە كه ئه‌و پانتا مێژووییه‌یه كه له‌وێدا گوتاری ناشنالیزم دروست ده‌كرێ. له‌وێ دایه كه گوتاری مه‌شرووته ده‌گوازرێته‌وه و ده‌بێته گوتارێكی ناشنالیستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیری ئێرانی به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تادا میرزا فه‌تحعه‌لی خانی ئاخوندزاده و میرزا ئاغاخانی كرمانی، ئه‌وانه ده‌بنه نوێنه‌ری ئه‌وه‌ی كه ئێمه پێی ده‌ڵێین پڕۆتۆناشنالیزم یان ناشنالیزمی سه‌ره‌تایی ئێرانی و له‌وێدایه كه ئه‌و گوتاره خۆی له به‌رابه‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌ڕه‌ب و نیژادی سامی به‌گشتی و تەنانەت لەگەڵ تورک و جوولەکەش (کە کەمتر باسی لێکراوە) ده‌بینێته‌وه و ده‌یهه‌وێ تاریخێكی مهوهووم بۆ ئێران ساز بكا.
ئه‌و ناسیۆنالیزمه و ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه جه‌نابت ئاماژه‌ت پێكردن له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه داڕێژراون كه به ئاڵقه‌ی بێرلین یان بازنه‌ی بێرلین ناسراون، چ په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له نێوان بوونی تیۆریسینهكانی ناسیۆنالیزمی ئێرانی له بێرلینی ئاڵمان كه تهفهكوراتی نیژادپه‌ره‌ستی و فه‌لسه‌فه‌ی نیژادپه‌رستی تێیدا زۆر به‌هێز بوو له‌وكاتدا، له‌گه‌ڵ چه‌شنی تیۆریزه كردنی ناسیۆنالیزمی ئێرانی و گواستنه‌وه‌ی جۆرێك له ناسیۆنالیزمی تووڕه و هێرشبه‌ر له ئێران‌دا؟
به‌ڵێ، بازنه‌ی بێرلین له ١٩١٥ داده‌مه‌زرێ. بەڵام ساڵانی ١٩٠٥ تا ١٩١٥ ئه‌و ده‌ساڵه زۆر موهیممه. ئه‌گه‌ر ئیجازه‌م بده‌ی به كورتی بڕێك باسی ئه‌وه بكه‌م و دوایی دێمه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
له سه‌رده‌می مه‌شڕووته كۆمه‌ڵێك له ڕووناکبیرانی مه‌شڕووته به‌تایبه‌ت ئاخوندزاده كه دوایه پێی ده‌ڵێن “باوكی ناشنالیزمی ئێرانی” و ئاغاخانی كرمانی كه پێی ده‌ڵێن “باوكی فه‌لسه‌فه‌ی تاریخی ئێران”، ئه‌و دووانه گوتارێكی دژه عه‌ڕه‌ب و دژه سامی دروست ده‌كه‌ن. پێیانوایه كه هێرشی ئه‌عڕاب و هاتنیان بۆ ئێران ١٣-١٢ سەدە ئێرانی وه‌دوا خستووه له وڵاته ئورووپاییه‌كان، بۆیه هه‌موو هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه ده‌خه‌نه پاڵ نیژادی عه‌ڕه‌ب. جا مه‌سه‌له‌كه له‌وه دایه كه هه‌رگیز ناشنالیزمی عه‌ڕه‌ب هه‌ڕه‌شه نه‌بووه بۆ سه‌ر فارس و ناشنالیزمی ئێرانی لانیكه‌م له‌و سه‌رده‌میدا. یانی كاتێك ئه‌عڕاب هێرشیان هێناوه بۆ ئێران، (ئێران وه‌كوو چه‌مك باس ده‌كه‌م نه‌ك ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم به مه‌فهوومی ئێران هه‌بێ) هیچ وه‌ختێكی كێشه‌یان نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌مان له بیر بێ كه كرمانی و ئاخوندزاده نازانن كه ئه‌و تاوانه بخه‌نه پاڵ كێ و له‌خۆشیان ڕانابینن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ئورووپاییه‌كان بیكه‌نه كێشه‌یه‌كی گوتاری. بۆیه هه‌موو تاوانه‌كه ده‌خه‌نه پاڵ عه‌ڕه‌ب. ئه‌و گوتاره‌ی كه ئه‌و دوو ڕووناکبیرە دروستی ده‌كه‌ن (ئه‌گه‌ر بكرێ پێیان بڵێین ڕووناکبیر) گوتارێكی زۆر پڕ له نه‌فره‌ت و پڕ له نیژادپه‌رستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه، به‌جۆرێك كه خوێندنه‌وه‌ی نووسراوە و کتێبەکانی ئه‌وانه به‌ڕاستی تاقەت و تەحەموولێکی تایبه‌تی ده‌وێ، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ئاغاخانی كرمانی هەموو جۆرە نێونركهی ناحه‌ز و سێکشواڵ و نائاکاری و ته‌نانه‌ت غه‌یره به‌شه‌ری وه‌پاڵ عه‌ڕه‌بان ده‌دا. بۆ نموونه ئاغاخانی كرمانی ده‌ڵێ له حاڵێكدا عه‌ڕه‌ب بۆ ئه‌ندامی جنسیی پیاوان ده‌یان ناو و عینوانیان هه‌یه و ده‌یان ناویان هه‌یه بۆ وشتر به ته‌رتیبی ته‌مه‌نی وشتر، زمانه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده پته‌وه بۆ شتی ئاوا، به‌ڵام بۆ فه‌لسه‌فه و بۆ زانست هیچ چهمكێكیان نییه. تا ئه‌و جێگایه‌ی کەشوهه‌وای عه‌ڕه‌بستان به جاهیلییه‌تی عه‌ڕه‌به‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. جا سه‌یر ئه‌وه‌یه ئاغاخانی كرمانی كه ته‌واوی نووسراوەکانی پڕن له نه‌فره‌ت، ده‌بێته باوكی فه‌لسه‌فه‌ی تاریخ لای ڕووناکبیرانی فارس. ئاخوندزادهش كه ئێستا پێی ده‌ڵێن باوكی ناشنالیزمی ئێرانی، ده‌ست ده‌كا به‌وه‌ی كه تاریخی پێش ئیسلامی ئێران ستایش بكا، مه‌دینه‌ی فازله له ده‌ورانی پێش ئیسلام دروست ده‌كا و ١٢ قه‌ڕن به‌سه‌ر تاریخی ئێران‌دا باز ده‌دا، هه‌ر بۆیه پێی ده‌ڵێن (به قه‌ولی ڕه‌زا زیا – ئیبڕاهیمی) “باوكی ناشنالیزمی له‌جێ چوو” (Dislocated Nationalism). بۆ پێی ده‌ڵێن له‌جێ چوو؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ١٢ قه‌ڕن له به‌ر چاو ناگرێ، یانی ده‌وره‌ی ته‌مه‌دونی ئیسلامی به گشتی نابینێ و پێی دەڵێ ده‌ورانی دواکەوتوویی و فه‌ساد. ئێمه له‌و كۆنتێكسته‌دا قسه ده‌كه‌ین. ئه‌و شتانه‌ی ئاخوندزاده و كرمانی باسی ده‌كه‌ن ڕیشه‌ی له چیدایه؟ بۆ پێیانوایه كه ئێرانی پێش ئیسلام هینده موهیممه؟ بۆ پێیانوایه زمانی فارسی هینده موهیممه؟ بۆ پێیان وایه ڕه‌گه‌زی ئێرانی هێنده موهیممه؟
به‌هۆی ئه‌ویه كه له قه‌ڕنی ١٧ و ١٨ به‌ولاوه زمانناسانی ئورووپایی و به‌تایبه‌ت ئاڵمانی باس له خزمایه‌تیی به‌ینی زمانه هیندی و ئورووپاییه‌كان ده‌كه‌ن. ئاڵمان خۆی وه‌ك شارستانییەتی نێونجی و حائیل ده‌بینێ به‌ینی تهمەدونی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات، و بیرمه‌ندانی ئاڵمانی به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن و پێیانوایه زمانی هیندی و ئورووپایی خاڵی زمانەوانی و هەروەها ڕەگەزناسانەی هاوبه‌شیان هه‌یه و برا نیژادییهكانیان له ئێران و له هیند ده‌ژین و مه‌به‌ستیان ئه‌و میلله‌تانه‌یه كه له ئێران و له هیند ده‌ژین. وشەی “فارس” و “ئێران” و “ویلایەتی فارس” هه‌مووی خزمه‌ت ده‌كا به‌وه‌ی كه ئێران وه‌ك فارس به ئاریایی و برای نیژادیی خۆیان بناسێنن. ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه كه ڕووناکبیران و مێژوونووسان و زمانناسانی ئاڵمانی بۆ ماوه‌ی 200 بۆ 300 ساڵ دروستیان كردبوو، له‌و سه‌رده‌میدا له‌گه‌ڵ تیۆریی نیژادپهرستانهی داروین و له‌گه‌ڵ كۆلۆنیالیزمی ئورووپایی تێكه‌ڵ ده‌بن و ئه‌و ئیجازه‌یه به ناشنالیسته ئێرانییه‌كان ده‌ده‌ن كه بڵێن خه‌تای ئیسلام و عه‌ڕه‌به كه ئه‌وان له برا پێشكه‌وتووه‌كانیان له ئورووپا و ئاڵمان دوا كه‌وتوون.
واته ڕیشه‌ی ئاریایی بوونه‌كه له دژه سامیبوونی ڕووناکبیرە ئێرانییه‌كانه‌وه دێ؟
له ١٧٨٦ (ئه‌گه‌ر له‌بیرم بێ) “سێڕ ئێدوارد جۆنز” كه زمانناسه و له هه‌مان كاتدا دیپلۆماتێکی ئینگلیسیشه، له سه‌ر زمانه هیندی و ئورووپاییه‌كان كار ده‌كا و هیندێك وشه و خاڵ و سهنتێكس و بواری زمانه‌وانیی هاوبه‌ش له نێوان زمانی سه‌نسكریتی و زمانه ئورووپاییه‌كان ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه ده‌بێته بنه‌ما بۆ مۆدێلی ئاریایی و نیژادیی زمان. با ئه‌وه‌ش بڵێم سێر ئێدوارد جۆنز هیندێك خاڵی هاوبه‌شیش ده‌بینێته‌وه له‌نێو زمانه‌كانی سامی و زمانه‌كانی ئورووپایی‌دا. به‌ڵام بیرمه‌ندانی ئاڵمان ئه‌و به‌شه‌ی نابینن و وه‌به‌رچاوی ناگرن، واته خاڵه هاوبه‌شه‌كانی هیندو ئورووپاییهكهی وه‌رده‌گرن و ئه‌وه‌ی سامیهكهی وه‌لا ده‌نێن. مەبەستییان ئەوە بوو هەر لەسەرەتاوە خۆیان لە کۆڵ زمانە سامییەکان بکەنەوە (وڵاتە عەرەبییەکان هەر لەسەرەتاوە بەچاوی دواکەوتوو سەیریان دەکرا). به‌هه‌رحاڵ به‌تایبه‌ت شلێگێل كه زمانناسێكی ئاڵمانیه چه‌مكی “ئاریایی” دروست ده‌كا. چه‌مكی ئاریایی له زمانی سه‌نسكریتی “ئاری” و له زمانی ئاڵمانی “ئێه‌ر” به مانای نه‌جابه‌ت و ئه‌ساله‌ت و ئیفتخاره. سه‌یر ئه‌وه‌یه خودی ئاغاخانی كرمانی ئه‌و چه‌مكه‌ی له‌وان وه‌رده‌گرێ، خۆ ئه‌سڵه‌ن بۆخۆی فكری بۆ ئاریایی بوون و شتی وا نه‌چووه. دواتر ئه‌و چه‌مكه وردە وردە واتای نیژادی به‌خۆوه ده‌گرێ. بیرمه‌ندان و زمانناسانی ئاڵمانی به‌تایبه‌ت كتێبی زۆر ده‌نووسن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ نموونه ئێران لانكه‌ی ئاریاییهكانه، ئێران سه‌رزه‌مینی ئاریاییهكانهو ئه‌نواعی كتێب كه به زمانی ئاڵمانی نووسراوه و ته‌رجومه كراوه‌ته‌وه. ئه‌و وه‌ختی ئێران ده‌بێته سه‌رزه‌مینی ئاریایی، سه‌رزه‌مینی ئه‌و برا خوێنی و ڕه‌گه‌زییانه‌ی كه به هه‌ر هۆكارێك بێ ئه‌وڕۆكه لە ئورووپا دوور كه‌وتوونه‌وه و به‌جێ ماون.
دوكتور ئه‌حمه‌دپوور، پێشتر باسی ڕووناکبیرانی بازنه‌ی بێرلینت كرد و گوتت ئه‌و بیرمه‌ندانه بوون كه ناسیۆنالیزمی ئێرانیان تیۆریزه كردوه، بۆ له بێرلین؟ ده‌توانێ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ نازیسم هه‌بێ؟
په‌یوه‌ندییه‌كه ئه‌وه بوو كه وه‌ك باسم كرد ئاڵمان له سه‌ده‌ی ١٧ و ١٨ به‌ولاوه خۆی وه‌ك وڵاتێك ناسیبوو كه له‌ڕووی نیژادی و خوێنی و فه‌رهه‌نگی و زمانه‌وانیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران نزیكایه‌تی هه‌یه كه سه‌رزه‌مینی ئاریاییه. دوای ئه‌وه بیرمه‌ندانی ئاڵمانی وه‌كوو شپهنگلێر و پێش ئه‌ویش نیچه و گۆته و شۆپنهاوه‌ر هه‌موویان باسی ئه‌وه‌یان كردبوو كه ته‌مه‌دونی ئورووپایی تهمهددونێكی فاسده، تهمهدونێكی ڕوو به زه‌واڵه و فه‌رهه‌نگی ئاڵمانی ده‌توانێ تهمهددونی ئورووپایی و تهمهددونی جیهانی ڕزگار بكا. ئه‌و نووسراوه فه‌لسه‌فیانه بۆخۆیان زه‌مینه‌ی نازیسم و زه‌مینه‌ی بیركردنه‌وه‌ی نازیستی و ئه‌ساله‌تی فه‌رهه‌نگی ئاڵمانیان خۆش كردبوو. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی بێرلین بوو به شوێنگه‌ی ناشنالیستهكانی ئێرانی؟
به‌هه‌ر حاڵ ئێمه له ده‌وره‌ی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م داین، ١٩١٤ تا ١٩١٧ جه‌نگ ڕووی داوه، ڕووناکبیرانی ئێرانی ئه‌وانه‌ی كه ئیحساسی نزیكایه‌تیی نیژادی و فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاڵمانییه‌كان ده‌كه‌ن زۆریان له ئاڵمان ده‌ژین.
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان “حه‌سه‌ن ته‌قیزاده” ده‌عوه‌ت ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی بێ له ئاڵمان سازمان یان گرووپێك دروست بكا به ناوی گرووپی حیمایه‌ت له ئاڵمان له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له دژی ڕووسیه و ئینگلیس وتار بڵاو بكه‌نه‌وه، چونكه ئاڵمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته له‌شه‌ڕدا بوو. بۆیه ته‌قیزاده كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئازهریشه، ساڵی ١٩١٥ ده‌چێ له بێرلین كۆمه‌ڵێك له بیرمه‌ندانی فارس كۆ ده‌كاته‌وه، (بۆ نموونه، حوسێن كازمزاده، محه‌ممه‌دعه‌لی جەماڵزادە، مەحەمەدی قەزوینی) له بێرلین گۆڤارێك ده‌رده‌كه‌ن به ناوی “كاوه“، كه له لایه‌ن ئاڵمانیه‌كان ساپۆرتی ماددی ده‌كرێ. ئه‌و گۆڤاره له ١٩١٥ تا ١٩٢١ بڵاو ده‌بێته‌وه. له ١٩١٥ تا ١٩١٩ كه پێی ده‌ڵێن ده‌وره‌ی یه‌كه‌می گۆڤاری كاوه، له‌وێدا ته‌قیزاده و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كاوه كاریان ئه‌وه‌یه كه له دیفاع له سۆسیال دێمۆكڕاسی له ئاڵمان‌دا بنووسن له به‌رابه‌ر سۆڤیه‌تدا. زۆر گرینگه ئه‌وه بزانین له مه‌سه‌له‌ی گۆڤاری كاوه‌دا هه‌ر خودی ناوی كاوه بیرلێكراوهیه و له سه‌ر بنه‌مای سفارشاتی “ئۆسكارمان” (كه خۆی زمانناسێكه و خۆی به پسپۆڕی زمانی كوردیش ده‌ناسێنێ و كار له سه‌ر زمانی كوردی ده‌كا) ته‌نانه‌ت لۆگۆی گۆڤاره‌كه‌شیان بۆ دیاری ده‌كا و له ژماره‌ی (١)ی گۆڤاره‌كه‌دا ده‌ڵێ بۆ كاوه؟ و بۆچی په‌رچه‌می كاوه؟ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئوستووره‌ی كاوه و په‌رچه‌می كاوه به‌و جۆره‌ی له شاهنامه‌ی فیرده‌وسی دا هاتوه، گرێ ده‌داته‌وه به ڕوحی ئێرانی گه‌ری و ڕوحی ئاریایی گه‌ری. ده‌وره‌ی یه‌كه‌می كاوه‌دا كه له ١٩١٥ تا ١٩١٧ له ژێر نه‌زه‌ری ئۆسكارمانه و له ١٩١٧ به‌ولاوه ده‌كه‌وێته ژێر نه‌زه‌ری “سێباستیه‌ن بێك” و ئه‌وانه هێڵه گشتییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن. له ١٩١٩ كه شه‌ڕ بڕاوه‌ته‌وه و ئاڵمان شكستی خواردوه و ته‌سلیم بووه تا ساڵی ١٩٢١ ده‌وره‌ی دووه‌می گۆڤاری كاوه ده‌رده‌چێ. كه كاری ئه‌و ده‌وره‌یه دروستكردنی پلاتفۆڕمێكه، دروستكردنی پڕۆپۆزاڵێكه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه‌ی فارسی له ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مدا لەسەر بنەمای گوتاری نیژادی ئاریایی.
ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ی كه جه‌نابت ناوت هێنان و به‌شێكی زۆریان ئازه‌رین، چۆن بیریان له‌وه كردۆته‌وه به‌و چه‌مكه‌ی كه نێویان لێ ناوه ئێران و لانیكه‌م له‌وكاتدا زیاتر چه‌مكێكی وه‌همی بووه تا واقعی، كۆمه‌ڵگای فره‌چه‌شنی ئێران هێمۆژێنیزه بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه بخه‌نه سه‌ر ناسیۆنالیزمی ئێرانی؟ واته چۆنیان بیر له دروستكردنی ئێران كردۆته‌وه؟
له‌واقعدا ناشنالیزمی ئێرانی ئه‌وجۆره‌ی كه جه‌نابت ده‌فه‌رمووی قه‌ت ئێرانیه‌كان بۆخۆیان تیۆریزه‌یان نه‌كردوه. بۆ نموونه شۆڕشی مه‌شڕووته كه كرا ساڵی ١٩٠٥ تا ١٩١١ و به هێرشەی ڕووسه‌كان بۆ شومالی ئێران شته‌كه بڕایه‌وه و شكستی خوارد، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ١٩١٠ ده‌بینین “ئێدوارد بڕاون”ی ئینگلیسی له كتێبه‌كه‌یدا شۆڕشی مه‌شڕووته به شۆڕشی فارسی (Persian Revolution) ناو ده‌با. واته ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان و زۆرتر ئورووپاییه‌كان باسی ئه‌و مێژووه ده‌كه‌ن. پێم گوتی له سه‌ده‌ی ١٧ تا سه‌ده‌ی ١٩ ده‌یان كتێب هه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران وه‌ك سه‌رزه‌مینی ئاریایی، وه‌ك وڵاتێك كه ناسنامەیکی نەتەویی یەکەی هه‌یه ده‌ناسێندرێ و هویه‌تی بۆ ساز ده‌كرێ. كه‌سانێك وه‌كو ئێدوارد بڕاون دێن شۆڕشی مه‌شڕووته ده‌كه‌نه شۆڕشی فارسی، له حاڵێكدا کە فارس و تورک و لۆڕیشی تێدا بەشدار بوون. دوای ئه‌وه له سه‌ره‌تاكانی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌ویدا كۆمه‌ڵێك موسته‌شریق وه‌ك مینۆرسكی، گرانتۆسكی، گیرشمان، پیگۆلوسكایا، ڕیچارد فڕای و ئاڕتور پۆپ مێژووی ئێران ده‌نووسنه‌وه. مێژوونووسی ئێرانیشمان هه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌كو حه‌سه‌ن پیرنیا، موجته‌با مینه‌وی، عه‌باس ئیقباڵ ئاشتیانی ئه‌وانه‌ش دێن و ده‌قیقه‌ن له‌ڕووی ئه‌و تێمپلێته و هه‌ر به‌و شێوه‌یه مێژووی ئێران ده‌نووسنه‌وه. كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه مێژوو و فه‌رهه‌نگی ئه‌و ناوچه‌یه (كه ئێمه به ته‌ساموحه‌وه پێی ده‌ڵێین ئێران) له پله‌ی یه‌كه‌مدا دروستكراوی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كانه. دوای ئه‌وه ئێرانییه‌كان و به‌تایبه‌ت ئازه‌ریه‌كان به‌شدارییه‌كی یه‌كجار زۆریان له دروستكردنی ئه‌و گوتاره‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه ئازه‌ریه‌كان گوتاری فارسی له به‌رامبه‌ر ئیمپڕاتۆری عوسمانی‌دا مه‌تڕه‌ح ده‌كه‌ن و ئه‌وان جه‌خت له سه‌ر فارس بوون و شیعه‌بوون ده‌كه‌نه‌وه. به‌هه‌ر حاڵ نایانه‌وێ به‌هیچ جۆر ناسنامه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ عوسمانیی سوننی تێكه‌ڵ بكه‌ن. بۆیه ده‌بینین كه زۆربه‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری كاوه بۆ نموونه خودی ته‌قیزاده توركی ئازه‌رین. دوای ئه‌وه له ژورناڵهكانی دیكه‌شدا ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ. چونكه گۆڤاری كاوه ١٩٢٢ كۆتایی پێدێ، گۆڤاری “ایرانشهر” ده‌رده‌چێ كه چه‌مكی تشیع دێنێته مه‌یدان. ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كاوه ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر زمان و میراتی فه‌رهه‌نگیی ده‌وره‌ی پێش ئیسلام ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر زمان، له‌سه‌ر فیرده‌وسی و له‌سه‌ر ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگی. ئه‌وه له ١٩٢٢ به‌ولاوه‌یه كه “كاظم زاده“ دێ له بێرلین گۆڤاری “ئێرانشەهر یان ئێرانشار” ده‌رده‌كا و كار له‌سه‌ر زه‌قكردنه‌وه‌ی تشیع ده‌كا. ئه‌و شیعهگهرێتیه وه‌سڵ ده‌كه‌ن به مێژووی ئێران، كه ئه‌وه‌ش بۆخۆی چیرۆكی خۆی هه‌یه.
(بەشی دووهەم و کۆتایی ئەم دیمانەیە لە ژمارەی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە.)