• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

برایم ئەحمەدی فەرماندەیەکی ئازا و کادرێکی لێهاتوو

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/05/21
جۆری بابەت: سیاسی

ناوچەی مەریوان هەر لە سەرەتای شەڕی داسەپاوی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەسەر گەلی کورددا، شانبەشانی ناوچەکانی دیکەی کوردستان، بەشداریی لە خەباتی حەقخوازانەی ئەم گەلە کردوە و، باشترین‌ و ئەمەگناسترین ڕۆڵەکانی خۆی پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کورد کردوە. لەو مەڵبەندە جوانە زۆر ڕۆڵەی قارەمان گیانی خۆیان بۆ نەتەوەکەیان دانا و خۆیان کردە قۆچی قوربانی ‌و لە ئاسۆی هەرمانی کوردستاندا ئاڵای سەربەرزییان شەکاندەوە، یەکێک لە ئاڵاهەڵگران ‌و پێشەنگانی ئەو قەتارە کوڕی قارەمانی چەمشاری سنە برایم ئەحمەدی‌یە، کە لە «هەگبەی شاخ وشۆڕش»ـی ئەم جارە یادی دەکەینەوە.

برایم ئەحمەدی چۆن بناسین؟ مێژووی لەدایکبوونی باسی ساڵی ١٣٣٩ لە ئامێزی ئاویەر و ئارێز لە گوندی «ئارەنان» دەکا، برایم لەو گوندە خنجیلانەیە چاوی بەدنیای ڕوون هەڵێنا. بەرەبەرە کە قۆناغی منداڵیی تێپەڕاند ڕەوانەی قوتابخانە کرا و پۆلەکانی سەرەتایی ‌و ناوەندیی بە باشی بڕی، لە سەروبەندی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران پۆلەکانی دواناوەندیی دەخوێند کە ئەویش وەک لاوانی دیکەی کوردستان لە ڕیزی خۆپیشاندەراندا بوو. شەهید برایم هەر لە سەرەتای قۆناغی لاوەتییدا وەک کەسێکی تێگەیشتوو، بەهەست و ئازادیخواز بیری دەکردەوە و لەگەڵ ئێش و ئازارەکانی نەتەوەکەی دەژیا.

کاتێک دەسکەوتەکانی شۆڕشی گەلانی ئێران‌ و بە تایبەتی خەڵكی کوردستان کەوتە بەر پەلاماری هێزی کۆماری ئیسلامی، برایم ئەحمەدی بوو بە پێشمەرگە و لە سازمانی چریکی فیداییدا دەستی بە تێکۆشانی سیاسیی خۆی کرد، لە شەڕی نەورۆزی ساڵی ١٣٥٩ وەک کوڕە کوردێکی باش دیفاعی لێبڕاوانەی لە خەڵکی قارەمانی ئەو شارە کرد، پاش چەند ساڵ لەگەڵ چەند هاوڕێی هاتە ڕیزی تێکۆشەرانی دێموکراتەوە و لە ‌هێزی شەهیدانی زرێباری مەریوان ئەرکی پێشمەرگایەتیی دەست پێکرد. بە هەڵسووڕانی بەردوام ‌و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی سەرنجی فەرماندەران ‌و بەرپرسانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، ئازایەتی و فیداکاریی برایم بوو بە هۆی ئەوە لە پاییزی ساڵی ١٣٦٣ وەک فەرماندەری عەمەلیات‌ و جێگری‌ هێزی زرێباری مەریوان دیاری کرا.

لەو مەسئوولیەتە‌دا وێڕای هاوسەنگەرانی لەو ‌‌هێزە لە مەڵبەندی مەریوان دەرسێکی باشیان بە ‌هێزی سەرکوتکەر ‌دا و هەر ڕۆژێ لە شوێنێک شانازیی بۆ گەلەکەی تۆمار دەکرد، بە چەشنێک کە دوای ماوەیەک ببوو بە فەرماندەیەکی قارەمان و لێهاتوو، بۆیە لە ساڵی ١٣٦٤ وەک فەرماندەری هێزی زرێبار دیاری کرا. ناوبراو بە فەرماندەیی ڕێکوپێک و بەجێی توانی زۆر سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست بێنێ. برایم ئەحمەدی کادرێکی تێگەیشتوو، لێزان، بە ئیمان، بە ورە، ماندوویی نەناس و وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان و فەرماندەرێکی کارامە و بە بڕشت بوو. شۆڕشگێڕێکی لێبڕاو کە لە دژوارترین هەلومەرجەکاندا ئەرکی پێ ئەسپێردراوی بەو پەڕی لێهاتوویی و دڵسۆزییەوە جێبەجێ دەکرد.

له‌و ماوه‌یه‌ی کە فه‌رمانده‌ری هێزی زرێبار بوو، هه‌موو توانا ‌و لێزانیی خۆی بۆ کاروباری نیزامی وه‌کار خست و ئاڵوگۆڕێکی به‌رچاوی له‌و هێزه‌دا پێک هێنا. ئەو خۆشەویستی خەڵک بوو، جێی متمانەی ئەویندارانی ئازادی و سەرجەم هاوسەنگەرانی بوو. بە لێوەشاوەیی هەموو پلەیەکی پێشمەرگایەتیی بڕی. برایم لە کاتێکدا بەرپرسایەتیی هێزی زرێباری وەستۆ گرت کە ئەو ناوچەیەی ئەو کاری تێدا دەکرد، بە ناسکترین هەلومەرجی سیاسی و ئەمنیەتییدا تێدەپەڕی و کۆماری ئیسلامی بە هەموو شێوەیەک ڕۆژانە پەلاماری دەدا. به‌ پشت بەستن بە ئیرادەی هاوڕێ پێشمەرگەکانی و لێوەشاوەیی خۆی لە بەرەکانی شەڕدا ته‌نگی به‌ هێزه‌کانی ڕێژیم هه‌ڵچنیبوو. ڕۆژ نه‌بوو ڕۆڵه‌ تێکۆشه‌ره‌کانی هێزی زرێبار به‌ فه‌رمانده‌یی برایم ئەحمەدی زه‌بری کاریگه‌ر له‌ هێزه‌کانی دوژمن نه‌وه‌شێنن. حەماسەی جادەکانی سنە_مەریوان، سنە_کرماشان، حەسەناوا، تەوریوەر، ژاوەرۆ ‌و شامیان نموونەیەکی چووکەن کە لە دەفتەری بیرەوەریی پێشمەرگەکانی ئەو مەڵبەندە بە فەرماندەیی «برایم ئەحمەدی»‌دا تۆمار کراوە.

لە بەهاری ساڵی ١٣٦٥ـی هەتاوی لە سازماندەهیی نوێدا کە لە هێزی زاگرۆس پێک هات وەک فەرماندەری لک‌ و جێگری هێز دیاری کرا، لەو پۆستەشدا وەک فەرماندەرێکی کارامە، خارا و، خاوەن ئەزموون و توانا ئەرکی پێ ئەسپێردراوی جێبەجێ دەکرد. شەهید برایم نەک پێشمەرگەی ئازا و فەرماندەی بەتوانا بوو بەڵکوو کادرێکی لێهاتووی سیاسی لە نێو کۆمەلانی خەڵک بوو. هەمیشە سیاسەتەکانی حیزبی لە نێو خەڵكدا بڵاو دەکردەوە. تێکۆشەرێکی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، کەسێکی بەئیرادە و خاوەن هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە بوو. لەگەڵ ئەوەدا کە زۆر عاتفی بوو، سیمایەکی جیدی و ئیرادەیەکی پۆڵایینی هەبوو. خەڵکی ناوچەکانی مەریوان، سنە، ژاوەرۆ و هەورامانی تەخت، لە نزیکەوە دەیانناسی و خۆشیان دەویست. بۆیە بۆ ناساندنی ئەو فیداکارە هەر ئەوەندە بەسە بڵێین، لە سەنگەرەوە دەستی پێکرد و لە ڕووی تەشکیلاتییەوە متمانەی تەشکیلاتی وەدەست هێنا.

لە کۆتاییدا برایم ئەحمەدی ڕۆژی ٥ـی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٥ لە شەڕێکی حەماسییدا لە ڕزاو گیانی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist