• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بۆ چارەسەری پرسی کورد متمانە بە کۆماری ئیسلامی ناکرێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/05/04
جۆری بابەت: سیاسی

 

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی “ایران انترناشناڵ”دا ڕایگەیاند “کورد متمانەی بە کۆماری ئیسلامی نییە و باوەڕی کۆماری ئیسلامی بۆ چارەسەری پرسی کورد هەتا ئێستاش جێی پرسیارە”.

کاک خالید عەزیزی لەو دیمانەیەدا تیشکی خستە سەر ئەوە کە پرسی کورد لە ئێران لە چوار دەیەی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە و سیاسەتی سەرکوتگەرانەی ڕێژیم و بەئەمنیەتی‌کردنی کوردستان نە یارمەتیی بە کۆماری ئیسلامی کردوە و نە کوردی لە ویست و داواکانی پاشگەز کردووەتەوە. لە هەموو ئەو ماوەیەدا خەباتی کورد لە نێوخۆی وڵات و لە رێگەی تێکۆشانی سیاسی و نیزامی و دیپلۆماسیی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانەوە درێژەی بووە. بۆیە چ کۆماری ئیسلامی بمێنێ، یان ڕێژیمێکی سیاسیی دیکە جێی بگرێتەوە ئەو پرسە لەجێی خۆیەتی. پرسی کورد نە لە ئێران بۆ حاشاکردن دەبێ، نە لە ئاستی ناوچەدا کە ئێستا لە ڕەهەندێکی زۆر گەورەتری سیاسی و ئابووری و ئەمنیەتیدا لەئارادایە.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەشێکی دیکەی ئەم دیمانەیەدا بە ئاماژە ڕاگیرانی دانیشتنەکانی نێوان ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و شاندی کۆماری ئیسلامی کە بەنێوبژیوانیی ڕێکخراوی نۆروێژیی “نۆرێڤ” دەکران، باسی لەوە کرد کە کۆماری ئیسلامیی دوای ڕاپەڕینەکەی مانگی خەزەڵوەر و کوژرانی قاسم سولەیمانی و دوابەدوای بەردانەوەی فڕۆکە ئۆکڕاینییە کەوتە مەوقعییەتێکی تایبەتەوە کە ئاکامەی بێ‌وەڵام هێشتنەوەی داواکانی ناوەندی هاوکاری بۆ بەردەوامیی دانیشتنەکان بوو. لەلایەکی دیکە لە ئێستادا لەنێو حاکمییەتی کۆماری ئیسلامیدا لەسەر چۆنیەتیی چارەسەری پرسی کورد ناکۆکیی بۆچوون هەیە.

کاک خالید عەزیزی چارەسەری پرسی کورد لە ئێران لە ڕێگەی دانوستانی بە ویست و پڕەنسیپێکی گشتیی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران زانی و پێی لەسەر ئەوە داگرت کە حیزبی دێموکراتی کوردستان قەتی شەڕ پێش دانووستان نەخستوە و ئەوە کۆماری ئیسلامی بوو کە شەڕی بەسەر کوردستاندا سەپاند و کورد لە ئێران قەت هێرشبەر و دەستپێشخەری گرژی و ئاڵۆزی نەبووە و، لە هەموو ئەو ماوەیەدا تەنیا بەرگرییان لە خۆیان کردوە.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە درێژەی ئەم وتووێژەدا گوتی چالاکی و جموجۆڵی پێشمەرگەکانی ئێمە لە نێوخۆی کوردستان بەمانای ڕاگەیاندنی شەڕ لەدژی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵام بە مافی خۆمانی دەزانین بەرگری لە خۆمان بکەین؛ ئەگەرچی لە ئێستادا یارمەتیدانی خەڵک لە پەتای کۆرۆنا و ئەوەی کە چۆن خەڵک بە کەمترین زیان ئەم قەیرانە تێپەڕێنن لە پێشەوەی هەموو کارەکانمانە.  لەبەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران خەڵکی ئێران و بەتایبەت کوردستانی بۆ گرینگ نییە، وەک دەبینین لە کاتێکدا کە قەیرانی کۆرۆنا بووەتە قەیرانێکی جیهانی، بەڵام ڕێژیم هەروا لە بیر پڕۆژە ئەمنیەتییەکانی خۆیدایە و هەر لەو ماوەیەدا لە کوردستان گەڕێکی نوێ لە ئێعدامەکان دەستیان پێ کردووەتەوە.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وتووێژێکی دیکە لەگەڵ “دەنگی کوردیی ئەمریکا” تیشکی خستەسەر ئەوەی کە بزووتنەوەی سیاسی و مەدەنیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا قۆناغی گەشەی باشی کردوە و ئاکامی دڵخۆشکەری لێ‌کەوتۆتەوە. کاک خالید عەزیزی پێی لەسەر ئەوە داگرت کە حیزبە سیاسییەکانی کوردستانیش لە چەند ساڵی ڕابردوودا فۆڕمێکی باشیان لە هاوهەڵوێستی، هاوکاری و کاری هاوبەش پیشان داوە، بەڵام ئەم حیزبە سیاسییانە، واتە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەبێ لە بواری دیپلۆماسی و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەبێ یەکگرتووتر پلان و بەرنامەی بۆ بەڕۆژەڤ‌کردنی پرسی کورد هەبێ.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وتووێژێکی دیکەیدا لەگەڵ “تەلەڤیزیۆنی ئازادی” بۆ تێپەڕین لە کۆماری ئیسلامی دەبێ کار بۆ ئەوە بکەین حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و لایەنە غەیرەکوردەکان لە ئاستی ئێراندا بەرەیەکی گشتیگیری کارا دروست بکەین و لەسەر نەخشەڕێگای ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامی ساغ بینەوە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist