• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

زیندانیان کردە مەتەرێزی خۆڕاگری

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/05/04
جۆری بابەت: سیاسی

شەهیدان ئەو تێکۆشەرە خەباتگێڕانەن کە هەموو وجوود‌ی خۆیان لە پێناو خزمەت بە گەل ‌و نیشتمانەکەیاندا تەرخان کرد و دواتر هەر لەو ڕێگا و ڕێبازەشدا گیانیان فیدا کرد؛ کەواتە شەهیدان لە هەمووان گەورەتر و بەخشەندەترن. بۆیە ئەرکی نیشتمانی ‌و ئینسانی‌ ‌و ئەخلاقیی‌ ئێمەیە هەمیشە یادیان بکەین ‌و ‌ڕێزیان بگرین ‌و داستانی خەبات ‌و مەرگی سەربەرزانەیان بکەینە توێشووی ڕێگای خەبات‌ و تێکۆشانی سیاسییمان. چونکە ئەگەر ئەو خوێنانە نەبوایەن، ئەگەر خۆڕاگری و بەربەرەکانیی ئەوان نەبوایە، ئەگەر ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە هەموو شوێنێکی ئەم کوردستانە و تەنانەت دەرەوەی کوردستانیش خوێنیان لێ نەڕژابایە، ئەمڕۆ بەر پێی تێکۆشەرانی کورد ڕووناکیی بە خۆیەوە نەدەدی.

مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی، دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بە مەبەستی بەڕێوەبردنی کاری حیزبی چوونە نێو شاری سنە. پێشمەرگەکان بە شێوەی نهێنی خەریکی جێبەجێکردنی ئەرکە دیاریکراوەکانیان بوون. شەوی ٢٥ـی گەلاوێژ لە ئاکامی خەیانەتی خۆفرۆشێک دوو کەس لە پێشمەرگەکان بە ناوەکانی ڕۆستەم قەوامی، ناسراو بە ڕۆستەمە سوور و؛ سەید فازڵ ئیبراهیمی لە نێو شار‌دا کەوتنە داوی هێزی ڕێژیم ‌و بەدیل گیران. ئەو دوو تێکۆشەرەی حیزب ڕەوانەی چاڵەڕەشەکانی ڕێژیمی ڕەشپەرستان کران ‌و خرانە ژێر توندترین ئەشکەنجە ‌و ئازار. بەڵام ڕۆڵەکانی دێموکرات کە لەمەکتەبی حیزبی دێموکراتدا پەروەردە کرابوون، ئازایانە‌ و قارەمانانە دیفاعیان لە بیروباوەڕی خۆیان ‌و ئامانجەکانی حیزب ‌و داخوازەکانی گەل کرد و دوژمن نەیتوانی بەسەر ورە ‌و کێوی ئیمان‌‌ و بڕوایاندا سەرکەوێ.

ئەو دوو قارەمانە زیندانیان کردە مەیدانێکی دیکەی خەبات‌‌ و بوون بە سیمبولی خۆڕاگری. پاش سێ ساڵ ‌و نیو دوژمنانی ئازادی کە زانییان ناتوانن لێوی ئەمینداری ئەوان بە زیانی گەل و حیزب هەڵپچڕن ‌و ئەشکەنجە ‌و ئازار کار لە بیروباوەڕیان ناکا، جەلادانی کۆنەپەرستی زەبوونانە ڕۆژی ١٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٧ ئەو دوو تێکۆشەرەی دێموکرات؛ ڕۆستەم قەوامی و سەید فازڵی ئیبراهیمی‌یان‌ ئێعدام کرد.

شەهید ڕۆستەم قەوامی، لە ساڵی ١٣٤١ـی هەتاوی لە داوێنی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە شاری سنە لەدایک بوو. ٤ ساڵانە بوو کە دایکی خۆشەویستی بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. بەم جۆرە هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ هەناسە ساردی‌ و بەشمەینەتی ئاشنا بوو. هەژاری ‌و دەسکورتیی بوون بە هۆی ئەوە کە ڕۆستەم لە شارێکی وەک سنە نەتوانێ بچێتە قوتابخانە، ئەویش وەک سەدان لاوی دیکەی ئەم کوردستانە، ببوو بە قوربانیی ستەمی نەتەوایەتی. ئەو لە ٨ ساڵییدا شانی دایە بەر کار کردن‌ و ئارەقە ڕشتن ‌و بە شاگرد قاوەچیەتیی ژیانی شەرافەتمەندانەی خۆی هەڵدەسووڕاند‌ و یارمەتیی بنەماڵەکەشی دەکرد، دواتر بۆ کارکردن ڕووی لە شاری تاران کرد، زۆری نەکێشا کە گەڕایەوە شاری سنە‌.

ئەو ژیانە دنیایەک ڕق ‌و قینی شۆڕشگێڕانەی لەنێو دڵی ڕۆستەمدا کۆ کردبۆوە. بۆیە کاتێک ڕاپەڕینی پڕشکۆی گەلانی ئێران بەدژی ڕێژیمی پاشایەتی دەستی پێکرد، ڕۆستەمیش شان‌بەشانی خەڵک بەشداریی ئەو ڕاپەڕینە بوو.

شەهید ڕۆستەم قەوامی پاش سەرکەوتنی شۆڕش، ئاگایانە ڕێبازی حیزبی دێموکراتی هەڵبژارد و سەرەنجام ئەو لاوە قارەمانەی شاری سنە لە نەورۆژی ساڵی ١٣٥٩ بوو بە پێشمەرگە و، پێشمەرگانە ژیا و پێشمەرگانە خەباتی کرد و پێشمەرگانەش سەری دانا و تەواوی تەمەنی خۆی بۆ خزمەت بە ئامانجەکانی گەلی کورد تەرخان کرد. ناوبراو بڕوای قووڵی بە ئازادیی نەتەوەکەی بوو. وشیارانە بەرنامە و ڕێبازی حیزبی دێموکراتی هەڵبژارد و خەباتی بۆ دەکرد، بەتەواوی، هەستی بە ژێرچەپۆکەیی ‌و بێ‌بەشیی گەلەکەی کردبوو، بۆیە ئازایانە بۆ ئازادی‌ و بەختەوەریی گەلەکەی تێدەکۆشا و بە هەموو شێوازێک بەرگری مافی نەتەوەکەی، هەر بۆیەش خەڵك زۆریان خۆش دەویست ‌و ڕێزیان دەگرت.

سەبارەت بە لێوەشاوەیی‌ و لێهاتوویی، زۆر زوو وەک فەرماندەری پەلێک لە پێشمەرگەکانی هێزی شەریفزادە دیاری کرا. لە عەمەلیاتە گەورەکانی ناوچەکانی ژاوەرۆ، چەمشار، لەیلاخ‌، ساڕاڵی دیوەاندەرە و حوسێناوا‌دا بەشداریی چالاکانەی هەبوو، ئازا و بەهیمەت‌ و جوامێر بوو. لە پێناو بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیدا لە هیچ فیداکارییەک درێغی نەدەکرد.

شەهید ڕۆستەم لە مەیدانی کاری نیزامی ‌‌و جموجۆڵ ‌و عەمەلیاتی پارتیزانییدا گەڵاڵەداڕێژێکی بەتوانا بوو. گوێڕایەڵی سیاسەت‌ و بڕیارەکانی حیزب بوو. بەنەزم‌ و دیسیپلین بوو. لە شەڕەکاندا فەرماندەرێکی ئازا و کارامە بوو، لە جەولە و کاروبارەکانی دیکەی پێشمەرگانە‌دا ورە ‌و هیوا و هومێدی بە هاوسەنگەرانی دەدا و جێگای متمانەیان بوو.

ئەو تایبەتمەندییانە شەهید ڕۆستەمیان وەک سیمایەکی بەوەج لە ڕیزەکانی هێزی شەریفزادە‌دا ناساند، بۆیەش دواتر لە لایەن تەشکیلاتی حیزبەوە وەک فەرماندەری لک ئەرکی پێ سپێردرا و تا کاتی شەهید بوونی ئەو ئەرکەی بە ڕووسوورییەوە بەڕێوە برد. هەروەک لە پێشدا باس کرا لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکە حیزبییەکانیدا لە نێو شاری سنەدا گیرا و پاش شکنجە و ئازارێکی زۆر لە نێوەڕاستی مانگی خەرمانانی ١٣٦٧ـی هەتاوی لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی سەید فازڵ ئیبراهیمی لەسێدارە درا و بە بەخشینی گیانی خۆی بە دوژمنی سەلماند کە خەبات بۆ ئازادی و ڕزگاری، لە سێدارە بەرزترن.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist