• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

تێکنۆلۆژیی مووشەک لە دەست دەسەڵاتێکی سەرەڕۆدا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/05/04
جۆری بابەت: سیاسی

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە مانەوەی لە دروستکردنی قەیران بۆ تێپەڕین لە قەیرانێکی دیکەدا دەبینێتەوە. مێژووی چوار دەیە دەسەڵاتدارەتیی کۆماری ئیسلامی هەمووی قەیرانخوڵقێنی بووە بۆ سەرپۆشکردنی قەیرانە نێوخۆییەکانی خۆی. لە ئێستاشدا کە کۆرۆنا خەمی گەوەری هەموو وڵاتانە و  حکوومەتەکان بەو پەڕی هێز و توانای خۆیان لە هەوڵی زاڵبوون بەسەر ئەم پەتایەدان، کۆماری ئیسلامی ئێران بەدووی قەیرانخوڵقێنییەکی دی لەو قەیرانەدایە بۆوەی بتوانێ ئەم کاتە ناسک و هەستیارانەش بێ‌وەی تێپەڕێنێ.

تاقیکردنەوەی مووشەکێکی نوێ بۆ هەڵدانی سەتەلایتێک بۆ مەبەستی نیزامی ئەو بابەتەیە کە کۆماری ئیسلامیی بەرەو چەند ئەگەر و گریمانەیەکی دی کردۆتەوە.

ڕۆژەکانی سەرەتای مانگی بانەمەڕ بوو کە کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند لە ڕێگەی مووشەکێکی نوێ _کە تەکنولۆژیی بەکارهێنانی وێدەچێ هەر هەمان تکنۆلۆژی بەکارهاتوو لە مووشکی بالیستیکی دوورهاوێژ بێت_ ماهوارەی نووری بە سەرکەوتوویی لە بۆشایی ئاسماندا جێگیر کردوە.

ئەم هەوڵەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئەویش لەو بارودۆخەی ئێستادا کاردانەوەی زۆری لێ‌کەوتەوە.

یەکەم کاردانەوەکان لە لایەن ئامریکا بوو کە ئەم کارەی بە پێشێلکردنی بریارنامەی 2231ـی ڕێکخراوی نەتەوە یەککگرتووەکان زانی و خوازیاری ئەوە بوو کە ئەم بابەتە ببرێتە شوڕای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان. دوابەدوای ئامریکا وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان و فەڕانسەش هەر بە هەمان شێوە ئەم کردەوەیەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد. ئەوان وێڕای ئاماژە بەوەی هەوڵەکانی ئێران پێشێلکردنی ئاشكرای بڕیارنامەی شوڕای ئەمنیەتە، هەڵدانی سەتەلایت بۆ کاروباری نیزماییان بە هۆکارێک بۆ ناسەقامگیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناوبرد و ڕایانگەیاند کە هەڵوێستی ئەم وڵاتانە لە مەڕ چالاکیەی مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاڵوگۆڕی بە سەردا نەهاتوە.

هەڵوێستی بریتانیاش وەک ئەندامێکی هەمیشەیی شوڕای ئەمنیەت زۆر توند بوو، بەڵام بەپێچەوانە ڕووسیە بە چاوێکی دیکەوە سەیری ئەم ڕووداوەی کرد. ڕووسیە ناردنی ماهوارە بە مووشەکی بالستیکی دوورهاوێژی پێ سەرەڕۆیی ئێران و پێشێلکردنی بڕیارنامەکان نەبوو. ماریا زاخارووا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە پشتی ئێرانی گرت و ڕایگەیاند کە ئامریکا خۆی پێشێلکەری بڕیارنامەی گۆرینە و بە هاتنەدەرێی تەکلایەنەی خۆی لە بەرجام ئەم بریارنامەیەی پێشێل کردوە.

جیا لە بابەتی کاتی هەڵدانی ئەم سەتەلایتە و هەڵوێستی وڵاتانی شوێندانەر لەسەر بڕیارە نێودەوڵەتییەکان، لایەنێکی دیکەی ئەم بابەتە ئەوە بوو کە بەرپرسانی پلەبەرزی سپای پاسداران بەڕەسمی ڕایانگەیاند کە ئەم ماهوارەیە بۆ مەبەستی سەربازی نێردراوەتە بۆشایی ئاسمان. تەنانەت ئەمیر حاجیزادە لەم پێوەندییەدا پێی لەوەش نا کە سپای پاسداران بە شێوەیەکی نهێنی لەم بوارەدا کاری کردوە و ماوەی چوار ساڵە شاراوە و بەشێنەیی کاریان لە سەر کردوە، کە هەر ئەمە خۆی داننانە بەوەی لەو کاتەوە بریارنامەی 2231 یان پێشێل کردوە. جگە لەم بابەتانەش شوێنی هەڵدانەکە و بەکارهێنانی مووشەکی (قاصد)یش بۆ ڕاوەستان دەبێ. شوێنی هەڵدانی ئەم مووشەکە لە کەویری ناوەندیی ئێران بووە، شوێنێکی تەواو نهێنی کە لە ڕووی جوغرافیاییەوە بە ژینگەی یوزپەڵنگی ئێرانی دەناسرێ کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەند ژینگەپارێز لەسۆنگەی ڕەخنەگرتنیان لە قڕکردنی ئەم یوزانە لەلایەن ناوەندی ئەمنیەتییەکانەوە گیراون. ئەو کەسانە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتانی بیانییان دراوەتە پاڵ چەند کەس لەوان لە سێدارەش دراون.

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەمیشە بەگومانەوە سەیری چالاکییە مووشەکییەکانی ئێرانی کردوە و بە مەترسیدار بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەی زانیون. ئەم گومان و هەست بە مەترسی‌کردنەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە و لە کاتی ئێستاشدا ئەم گومان و مەترسیانە بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی تێکدەرانەی ئێران لە هاوکێشەکانی ناوچە چەند قات زیاترە.

لەو بارودۆخەدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خەریکی بەرنگاربوونەوەی

پەتای کۆرۆنایە و چەند وڵاتێکیش داوای کەمکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێرانیان لە ئەمریکا کردوە و ڕێژیمیش بۆ وەرگرتنی یارمەتیی دارایی دەستی بۆ سندووقی نێودەوڵەتیی دراو درێژ کردوە، ئەم بڕیارەی سپای پاسداران کاریگەریی لەسەر چەند بڕیارێکی دیکە لەسەر ڕێژیم دەبێ. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەو کارەی سەلماندی کە دەسەڵاتێکی جێی متمانە نییە و نەک ساغی و سڵامەتیی خەڵکی وڵات؛ بەڵکوو تەنیا ئامانجە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی خۆی بەلاوە گرینگە.

هەڵدانی ماهوارەی نوور لە گۆشەنیگایەکی تریشەوە جێگەی تێروانینە!

لەماوەی ڕابردوودا بەلەمەکانی سەر بە هێزی دەریایی سپای پاسداران زۆر جار بە شێوەیەکی مەترسیدار و سەرەڕۆیانە لە پاپۆرەکانی ئامریکا نیزیک دەبوونەوە و ڕەفتاری دنەدەرانەیان لە خۆیان نیشان دەدا. دواجار سەرۆک‌کۆماری ئامریکا بریاری بە هێزەکانی خۆی لە خەلیج دا کە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەم سەرەرۆییانەی هێزەکانی سپای پاسداران وەڵامیان بدرێتەوە و لێیان دەن.

هەموو ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدا بوون کە نرخی نەوت بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر دابەزیوە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای کرۆنا و نەبوونی کریار. هەر ئەم تویتەی ترامپ بۆ وڵامدانەوەی ئەرتەشی ئامریکا بە بەلەمەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نرخی نەوتی سەتا ٢٠ بردە سەرێ کە دیارە هۆکارەکەی دیکەی تاقیکردنەوەی مووشەکیی سپای پاسداران بوو.

لە زانستی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا چەمک و بنەمایەک هەیە بە ناوی تیۆریی گەمە (Game method) و ئەم میتۆدەش لە دوو تەوەردا پۆلێن دەکرێن:

گەمەی سفری: لە ئەگەری شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە نێوان دوو یان زیاتر لە دوو لایەن، ئەگەر لایەنەکان هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی کە وڵاتێک تەواو تێک بشکێنن و سیستەمی سیاسیی ئەم وڵاتە بگۆڕن.

گەمەی ناسفری: واتا لە ئەگەری شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە نێوان لایەنەکان ڕوو بدا، بەڵام بۆ لەنێوبردنی ئەم وڵاتە نەبێت و تەنیا بۆ لاواز کردنی ئەم لایەنە بێت.

بۆیە وا وێدەچێ کە ئامریکا بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا و بۆ کۆنترۆلکردنی بارودۆخەکە پێویستی بە شەڕێک لە جۆری تیۆریی گەمەی ناسفری هەبێ لە ناوچەکەدا و سەرەڕۆییەکانی سپای پاسدارانیش خەریکی پەرەپێدانن بۆ ئەم گەمەیە. نابێ لە یادمان بچێتەوە کە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوای کوژرانی قاسم سولیمانی باسی لە یەکەم لێدوانیدا باسی لەوە کرد کە دەبێ ئێران بەرەو بەهێزبوون هەنگاو بنێتەوە. هەر لەم پێوەندیەشدا حکوومەتی واشینتۆن دەستەوەستان نەوستاوە و خەریکە لە ناوچەکەدا ئامادەکاری پێویست بۆ ئەگەرەکانی بەردەم دەکا. بۆ نموونە دانانی قەڵغانی مووشەکیی پاتریۆت (MAM104) لە عێراق و خەلیج و هێنانی فرۆکەی (B52) و چەند ڕێکارێکی دی کە لەم ماوەیەدا گرتوویەتە بەر.

ئامریکا لە قۆناغی سەختی کۆرۆناشدا بە پێداگری لەسەر هێشتنەوەی سزاکانی سەر ئێران و هەروەها ڕێگری لە پێدانی وام لەلایەن سندووقی نێونەتەوەیی دراوەوە بە ڕێژیم، نیشانی دا کە بە هیچ شێوەیەک ناهێڵێ کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژە بە سەرەڕۆییەکانی خۆی بدا. هاوکات داوای لە هاوپەیمانەکانی خۆیشی کردوە کە هەڵوێستی هاوچەشنیان هەبێ. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەوەندەش نەوەستاوە و ڕایگەیاندوە کە ئەم پەروەندەیە دەباتە کۆبوونەوەی شووڕای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕایگەیاندوە کە ئامریکا چ بە درێژکردنەوەی گەمارۆ خستنەسەر کرین و فرۆشتنی چەک و چۆڵە بە ئێران_ کە قەرارە لە سەرەتای خەزەڵوەردا ماوەی ئێستای بەسەر بچێ_ یان خود بە چالاککردنی مکانیزمی ماشە وەڵامی پێویستی خۆی دەبێ. لە ئێستادا ئامریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەی خۆی ئامادە کردوە بۆ شوڕای ئەمنیەت و وا بڕیارە کە لە مانگی داهاتوودا کە وڵاتی ئێستۆنی بەرێوەبەری ئەم خولەی شوڕای ئەمنیەتی دەکەوێتە ئەستۆ و ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانێکی نێزیکی ئامریکاشە، بیهێنێتە بەر باس.

ئامریکا لەم پێوەندییەدا ئەرکێکی قورس و گرانیشی کەوتۆتە ئەستۆ کە هاوڕاکردنی ڕووسیە و چینە لەگەڵ خۆی.

قسەی کۆتایی نوێنەران و دیپلۆماتەکانی ئامریکا ڕوو بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران گەورەترین وڵاتی پشتیوان لە تێرۆریسمی نێودەوڵەتییە و کەمترخەمی لەم بارەیەوە هاوسەنگیی هێز لە جیهاندا تووشی مەترسی و لەنێوچوون دەبا.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist