• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

حدک، زیندووکەرەوەی نەریتێکی شۆڕشگێڕانە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/09/23
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ, سیاسی

ئەم هەواڵانەی ئەم ڕۆژانە و لەو مانگانەی دوایی دا بڵاو بوونەوە وەبیرهێنەرەوەی نەریتێکی شۆڕشگێڕانەی دەیەکانی ٦٠ و ٧٠ی هەتاوین.
شەوی٣٠ لە سەر ٣١ی خەرمانان(٢١ لە سەر ٢٢ی سێپتامبر)، لە ناوچەیەکی هەڵکەوتوو لە نێوان شارەکانی نەغەدە، مەهاباد و پیرانشار، پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، چوونە نێو ئاوایی گەرگوولی خوارێ و لە بڵیندگۆی مزگەوتی ئاوایی قسەیان بۆ ئەو خەڵکە کرد کە بەو پەڕی خۆشییەوە باوەشیان بۆ کردبوونەوە.
چەند شەو پێشتر و ڕاست لە ٢٣ ساڵەی شەهیدبوونی د.سادق شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی دا، دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی ئەم حیزبە نفووزیان کردە نێوشاری شنۆ و لە گەڕەکەکانی سەیدابات و تاچیناوێ، چاویان بە خەڵک کەوت و قسەیان بۆ کردن. لە تاچیناوێ لە ڕێگای بڵیندگۆی مزگەوتی ئاوایی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر سروودی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانەیان بە دەنگی خەڵکی تاچیناوێ و گەرەکەکانی دیکەی شار و گوندەکانی ناوچە گەیاند. جگە لە سەدان کەس لە خەڵکی ئەو گەڕەکانە کە بۆ شادبوون بە دیتنی پێشمەرگەکان لە ماڵەکانیان هاتبوونە دەر ولە ئامێزیان دەگرتن، سەدان ماشێن و ماتۆڕسکلیت بە چراخانی و بووقلێدان و خۆشی نواندنی سەرنشینانیان، هاتنی پێشمەرگەکان بۆ نێو شاری خۆیان کردبووە جێژن.
هەر لەم مانگە دا، ئەم جۆرە دیمەنانە لە قووڵایی چەندین ناوچەی جیاجیای دیکەش دووپات بوونەوە. لە ناوچەی گەورکایەتیی مەهاباد، پاش تێپەڕینی نزیکەی ١٥ ساڵ، خەڵکەکە بۆ یەکەم جار پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتیان لە دەستەی گەورە دا دەدیت.

لە ناوچەی ڕەبەت، لە مەلبەندی قارەمانەتییەکانی فەرماندەی ڕەچەشکێن هەمزە سارتکەیی، هەر لەم مانگە دا پێشمەرگەکانی حیزب لە کاتێک دا لە نیو ئاوایی سیسێر بوون و بەرپرسانیان لە مزگەوتی ئاوایی لە گەڵ پیاوان و لاوانی گوند خەریکی قسەکردن و گۆڕینەوەی بیروڕا بوون، کەوتنە بەر پەلاماری جاش و پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی. پێشمەرگەکان گورج لێیان وەدەست هاتن و وەها ڕاویان نان کە هەتا نێو شاری رەبەت خۆیان نەگرتەوە. جارێکی دیکە حوزووری پێشمەرگە ترس و دڵەخورپەی خستەوە نێو هەناوی بەکرێگیراوانی سوپای پاسداران و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی.
ناوچەی سەردەشت کە ساڵانی ڕابردووش خانەخوێی یەک بە دوای یەکی دەستەکانی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان بووە، ئەمساڵیش پێێ پێشمەرگەکانی لێ نەبڕا. دەستەکانی پێشمەرگە وێرای سەردانی چەندین گوند کە هێندێکیان لە پەنا شاری سەردەشت بوون، لە دێیەکانی باغی، قەلەڕەشێ، بناوێ، زووران، … و…. قسەیان بۆ دانیشتوان کرد و لە بارەی هەڵوێست و سیاسەتەکانی ئەم حیزبە قسەیان بۆ کردن. هەر لەم ناوچەیەش بوو کە ساڵێ رابردوو پێشمەرگەکانی دیموکرات، کەمینێکی جاش و پاسدارەکانیان لە سەر ڕێی خۆیان تێک شکاند ودەستێکی باشیشیان لێ وەشاند.
ئەم ساڵ هەڵسووڕان و حوزووری پێشمەرگە پەلی بۆ ناوچەکانی دیکەش هاویشت. لە ناوچەی بانە پاش ساڵانێکی زۆر خەڵکی پێشمەرگە پەروەر و پێشمەرگە‌پارێز، بە دیداری ڕۆڵەکانی خۆیان شاد بوونەوە. دەسپێکی ئەم حوزوورە، نفووزی تیمێک لە تێکۆشەرانی دیموکرات بۆ نێو شاری بانە و ئامادەبوونی سەمبولیک و واتاداریان لە سەر گڵکۆی کۆمەڵێک لە شەهیدان و کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکانی شارلە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا بوو.
حوزووری دووبارەی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نێو خەڵک و لە قووڵایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا، ئەمساڵ هەم لە ڕووی پانتایی و ڕووبەری ناوچەکانی شوێنی هەڵسووڕان، هەم لە ڕووی زۆریی تیم و دەستەکانی پێشمەرگە، لە ساڵانی پێشوو بەرچاوتر بوو. ئەم ئامادەیی و حوزوورە، درێژەی حوزووری ساڵانی ڕابردووە. درێژەی ئەو هەڵسووران و چالاکیانەی پێشمەرگەکانی دیموکراتە کە لە دوای کۆنگرەی چاردەیەمی حیزبەوە دەستی پێکردوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا ژمارەیەک ناوچەی وەک هەورامان ، کامیاران ، مەریوان و سەقزلە پاریزگەی سنە و زۆر ناوچەی کوردستان لە نێو پارێزگەی ورمێی گرتوەتەوە. زیندووکردنەوەی ئەم نەریتە شۆڕشگێڕانەیە لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستان، قوربانیی بە نرخی لەم حیزبە ویستوە. شەهیدان شێخ غەریب حەسەنی، هەمزە سارتکەیی، قادر نەزمی، قادر قادری، بێهرووز ڕەزانەژاد، محەممەد نەدیمی وهەژار قاسمی، کە خوێنیان خاکی ڕۆژهەڵاتی ڕەنگاند و نەمامی هیوای لە دڵی خەڵکی کوردستان دا ڕواند، بە نرخ و تێچووی تەخت کردنی ئەم ڕیگایە دەژمێردرێن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئەم ساڵ ناوچە سنوورییەکانیشی لە بیر نەکرد و هەوڵی دا هێزی پێشمەرگەی خۆی بگەڕێنێتەوە چیاکانی سەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵات. پەیامی جێگیرکردنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چیاکان و تێکۆشانی دەستەکانی هیزی پێشمەرگە لە قووڵایی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات، ڕوونە. حیزبی دیموکراتی کوردستان، نزیک بوون لە خاکی نیشتمانەکەی و بوونی تێکۆشەرانی لە سەر خاکی ڕۆژهەڵات و لە نیو خەڵکی خۆیان، نەک هەر بە مافی خۆی، بەڵکوو بە ئەرکی خۆی دەزانێ و لەداهاتووش دا لە سەری بەردەوام دەبێ.
زیندوو کردنەوەی ئەم نەریتە شۆڕشگێڕانەیە، دوای شەهیدەکان، قەرزداری ئەو تێکۆشەرانەیە کە لەم حەرەکەت و چالاکیانەی پێشمەرگە لە نێو قووڵایی ڕۆژهەڵات دا بەشدار بوون. هەر وەها قەرزداری هاوکاری و پشتیوانیی”پارێزەری ڕۆژهەلاتی کوردستان”ە، ئەوکەسانەی کە بە کردەوە پێشمەرگەکانی نێوخۆن. با خۆشەویستیی خەڵکەکەشمان بۆ پێشمەرگە و پێشوازی و باوەشی گەرمیان بۆ ڕۆڵەکانیان لە بیر نەکەین کە بە دڵنیایەوە هاندەری حیزبی دیموکرات و هێزی پێشمەرگەی دیموکراتە لە بەردەوامبوون لە زیندوو ڕاگرتنەوەی نەریتی دەستەملانێ بوونی خەڵک و پێشمەرگە دا.
لە ژماره‌ ٦٦٤ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist