نیزامی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای بە دەسەڵات‌گەیشتنی پایەکانی دەسەڵاتداری خۆی لەسەر ترس و تۆقاندن دامەزراند و هەر لە یەکەم رۆژەکانی رووخانی رێژیمی پاشایەتی و تێک‌چوونی شیرازەی ئەمنییەتی وڵات، خومەینی و دار‌و دەستەکەی لە رێگەی دامەزراندنی کومیتەکانی ئینقلاب و دادگای بەناو شورش بە سەدان کەسیان لە کار بەدەستانی رێژیمی پیشوو و تەنانەت خەڵکی بێ‌تاوان لەو دادگایانەدا محاکەمە کرد و حوکمی ئێعدام و لەناوچوونیان بەسەر داسەپا لە حاڵێک‌دا ئەو دادگایانە هیچ پێگەیەکی قانوونی و یاساییان نەبوو و تەنانەت ئەوانەی حاکمی شەرع و بەڕێوەبەری حوکم و بڕیارەکانی ئەو دادگایانە بوون نە هیچ پێشینەیەکی یاسایان لە دادگا و دادوەری دا هەبوو و نە لەلایەن هیچ دەزگایەکی سەلاحیەتداری یاساییەوە سەلاحییەتی دادوەری و بەڕێوەبەری حوکمی ئێعدام‌یان پێ‌درابوو، بەم جۆرە نیزامی کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی رەشی خۆی بەسەرگەلانی ئیران داسەپاند، بەڵام ئەو شێوە بەڕێوەبەری و کارکردنە تەنیا تایبەت نەبوو بەناوخۆی وڵات بەڵکوو زۆر زوو سنوورەکانی بەزاند و دەستی تێرۆری کۆماری ئیسلامی هەتا ئەوپەڕی قارەو وڵاتە دوورەدەستەکان رۆیشت و هەموو پرنسیپە نێودەوڵەنییەکان لەلایەن تێرۆریستانی هەناردەکراوی کۆماری ئیسلامی پێشێل کرا.
یەکەم قوربانی بەدەستی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی شەهریار شەفیق بوو کە ١٦ی سەرماوەزی ١٣٥٨ (دێسامبری ١٩٧٩) لە پاریس تێرۆر کرا کە هێشتا تەمەنی دەسەڵاتدارییەتی کۆماری ئیسلامی ساڵێکی پڕ نەکردبووە. لەبەر ئەوە نیزامی کۆماری ئیسلامی بۆ دەوڵەتان و دنیا نەناسرابوو و تێرۆریستانیش کەمتر نیشانە و جێ‌پێیان لە دوای خۆ بەجێ‌هێشت کەمتر قامکی تاوان و تاوانباری بۆ لای دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی رادەکێشرا، هەر بۆیە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵەکانی دوایەش‌دا لە رێگەی تێرۆرەوە لە دەرەوەی وڵاتان بەتایبەتی ئورووپا دەستیان لە کوشتنی دژبەرانی خۆیان هەڵنەگرت کە بەداخەوە دەستی تێرۆری کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ئورووپایی دوو جار گەیشتە جەستەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و برین و زامی گەورەی تێ‌کرد. جاری یەکەم ٢٢ پووشپەڕی ١٣٦٨ لە وییەن پێ‌تەختی ئوتریش دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لەسەر مێزی وتووێژ‌و دانوستان شەهید کران و جاری دووهەم ٢٦ی خەرمانانی ١٣٧١ (١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢) لە برلینی پێ‌تەختی ئاڵمان دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بەدەستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی شەهید بوون. بەڵام تێرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی کە بە رووداوی میکونوس ناوبانگی دەرکرد لەگەڵ تێرۆرەکانی دیکە جیاوازی هەبوو، چونکە ئەو جار وەک جارەکانی دیکە نەبوو، دەزگای قەزایی و بیرورای گشتی ئاڵمان سوور بوون لەسەر ڕوون‌بوونەوەی ڕووداوی میکونوس کە چوار کەسی تێدا تێرۆر کرابوون کە سێ کەسیان کورد بوون و لە رێبەرانی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون و کەسی چوارەم لە چالاکانی سیاسی ئوپوزیسیونی ئێران بوو.
پۆلیس و دەزگای قەزایی ئاڵمان دەست بەکاربوون و پەروەندەیەک کراوە کە سێ ساڵ و نیوی کێشا و ٢٤٧ جەلەسەی هەبوو کە لە حەوتوودا دوو جەلەسە رۆژانی پێنج‌شەممە و جومعە لە ژێر چەترێکی ئەمنییەتی تونددا بەڕێوەدەچوون و جەلەسەکانی دادگا زۆربەی زۆریان بە ئاشکرا بوون و هەموو دەزگاکانی راگەیاندن ئازادبوون لە بڵاوکردنەوەی راپۆرت و هەواڵ سەبارەت بە بەڕێوەچوونی دادگا. هەتا تەواوبوونی دادگا و راگەیاندنی حوکمی کۆتایی لە بواری ماڵییەوە نزیک بە ٩ میلیون مارکی ئاڵمانی بۆ دەوڵەتی ئاڵمان تێچووی هەبوو.
ئەگەر ئەو پرسیارە بکەین کە بۆچی ئاڵمان لەگەڵ ئەوەدا شەڕێکیکی گەوری تیجاری ئێران بوو و ساڵانە لە معامڵات لەگەڵ ئێران داسوود و قازانجێکی زۆری دەست دەکەوت، بەوشێوەی پێگیرو قورس و قایم بەدوای روون‌کردنەوەی رووداوی میکونوس دابوو، لە وڵامی پرسیارێکی ئەوتۆدا دەتوانین بەو ئاکامە بگەین کە:
-ئاڵمان وڵاتێکی گەورەی ئابووری و دێموکراسییە لە ناوەندی ئورووپا و بە درێژایی مێژووی خۆی هەموو کات ویستوویەتی رێبەری ئورووپا بکا و رووداوی لەو بابەتە کە هۆکاری سیاسی لە پشت بێ و کاری دەوڵەت یاریکخراوێکی سیاسی بێ بە ئاشکرا پێشێل کردنی سەروەری دەسەڵاتی سیاسی ئاڵمانە و لە هەمان کات دا دەستدرێژییە بۆ خاکی ئەو وڵاتە.
– تاوانی چوار قەتڵ لە یەک کات و شوێن‌دا بۆ بیرورای گشتی ئاڵمان جێگەی قبووڵ نەبوو و ئەگەر تاوانبارانی میکونوس تەحویلی دادگا نەدرێن و هۆکاری تاوانەکە ئاشکرا نەبێ و تاوانباران بەسزا ی خۆیان نەگەن، دەبێتە هەرەشەیەک لە سەرئەمنییەتی ناوخۆی ئاڵمان.
– سێ کەس لە تێرورکراوەکان « دوکتور سادقی شەرەفکەندی، کاک فەتاحی عەبدولی، کاک هومایونی ئەردەڵان» بە رەسمی میوانی کۆنگرەی ئینترناسیونال‌سوسیالیست بوون کە لە رۆژی ١٤ تا ١٧ی سێپتا‌مبر لە شاری برلین پێ‌تەختی ئاڵمان بەڕێوەدەچوو و پۆلیسی ئاڵمان بەرپرسی پارێزگاری ئەمنی کۆنگرەکە و پاراستنی گیانی میوانەکان بوون.
ئەوانە هەموویان هۆکاربوون بۆ ئەوەی دەزگای قەزایی ئاڵمان زۆر بە جیددی و بێ دردۆنگی بە دوای تاوانباران و هاندەرانی تاوان دا بگەڕێ. دیارە لەو ماوەیەدا کە دادگای برلین زۆر شێلگیرانە بە دوای هۆکار و پاڵنەری تاوانباران بۆ کردنی ئەم تاوانە دادەگەڕا، کۆماری ئیسلامی زۆری هەوڵ دا پێش بە رەوتی دادگا بگرێ، یەکەم‌جار بە رەسمی لە رێگەی وەزارەتی ئیتلاعات واتە «علی فلاحیان» وەزیر هەوڵی دا وەزیری موشاوێر بۆ هەماهەنگی دەزگای ئیتلاعاتی و ئەمنییەکانی ئالمان»ئەشمیت باونر» رازی بکا کە دادگا و پەروەندەیەک پێک نەیە و لە بەرامبەردا ئێران دەتوانێ لە پێگە و نفوزی خۆی لەلای حیزبوڵڵای لوبنان کەڵک وەربگرێ بۆ بەردانی هێندێک بارمتەی رۆژئاوایی و کاتێک لەوەدا سەرنەکەوتن هەوڵیان دا مەسەلەی بازرگانێکی ئاڵمانی کە بەتاوانی پێوەندی بە ژنێکی مسوڵمان لە تاران دەست بەسەربوو بیکەن بە سات و سەودا، بەڵام هەموو جارێ ئەو وڵامەیان لە کاربەدەستانی ئاڵمان دەبیست کە دەزگای قەزایی ئاڵمان سەربەخۆیە و دەوڵەت ناتوانێ ده‌ستێوه‌ردانی تێدا بکا و له ڕاستیش‌دا وا ده‌رچوو و ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان سه‌ر به خۆیی خۆی نیشانی هه‌موو دنیا دا.
کۆماری ئیسلامی بێجگه له‌وه که هه‌وڵی ده‌دا ده‌وڵه‌تی ئاڵمان به قه‌ناعه‌ت بگه‌ێنێ له ڕێگای دیکه‌شه‌و له هه‌وڵ و تێکۆشان‌دا بوو به هه‌ر جۆرێک بێ، له هێنانی ناوی ئێران له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا پێشگیری بکا و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له یوسف ئه‌مین یەکیک لەتاوانباران به ڕه‌گه‌زی لوبنانی کردبوو که ئه‌گه‌ر دان پێداهێنانه‌که‌ت له دادگا وه‌رنه‌گڕێه‌وه لەلوبنان بنه‌ماڵه‌که‌ت تێدا ده‌چێ، هه‌رچه‌ند یوسف ئه‌مین له ترسان وته و دانپێداهێنانه‌که‌ی خۆی وه‌رگرتبووه به‌ڵام دوای ئازاد بوون له زیندان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لوبنان له لایه‌ن دام و ده‌زگای ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه بێ سه‌ر و شوێن کرا و بێجگه له‌وانه مەئمورینی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات که‌وتنه هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له هێندێک له شاهیده‌کان که ده‌بێ وازبێنن له شاهیدی‌دان و هندێکیشیان به پووڵ ڕازی کردن که شاهیدی‌دانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه. به‌ڵام به‌وحاڵه‌ش دیتمان کۆماری ئیسلامی ئه‌وجار نه‌یتوانی خۆی له‌و تاوانه گه‌وره‌یه که کردوویه‌تی ده‌رباز بکا و حوکمی دادگای میکۆنۆس ده‌رچوو و تاوانباران ده‌ست‌نیشان کران و ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای کۆماری ئیسلامی وه‌ک تاوانباری ئه‌سڵی و بڕیارده‌ری تیرۆره‌که ناسێندران.
دادگای میکۆنۆس بێجگه له‌وه تاوانبارانی به‌ڕێوه‌به‌ری تاوانه‌که‌ی ده‌ست‌نیشان کرد و به زیندانی ماوە جۆراجۆرسزای به سه‌ردا سه‌پاندن ،لەهەمان حاڵ‌دا دەسەلاتدارانی بەرزی کۆماری ئیسلامیشی بەبریاردەری سەرەکی ئەوتاوانەیان ناساند. گرینگی له‌وه‌دا بوو که له ماوه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی‌دا یەکەم جاربوو په‌ردە له سه‌ر ڕوخساری دزێو و تیرۆریست په‌روه‌ری ئه‌و حکوومه‌ته و ده‌سه‌ڵاته ئیسلامی‌یه لادەدراو ناوەرۆکی دزێوودەژە مرۆڤایەتی بۆ هەموو جیهان ئاشکرادەبوو. دوای ده‌رچوونی حوکمی کۆتایی دادگای میکۆنۆس، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له به‌یاننامه‌یه‌کی ڕه‌سمی‌دا ڕایگه‌یاند که ده‌خاله‌تی ڕێبه‌رانی حکوومه‌تی ئێران له تیرۆری میکۆنۆس‌دا به ئاشکرا پێشێل کردنی یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یی و نێوخۆیی ئاڵمانه هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ناتوانێ کرده‌وه‌ی له‌و بابه‌ته قه‌بووڵ بکا. دوا به دوای هه‌ڵوێستی ئاڵمان یه‌کێتی ئورووپا له ٢٢ی ئاوریلی ١٩٩٧ له کۆبوونه‌وه‌ی شورای وه‌زیران‌دا هه‌مان هه‌ڵوێستی ئاڵمانیان گرت و هه‌رکام له به‌ر خۆیانه‌وه پێوه‌ندی دیپلۆماسیان له گه‌ڵ ئێران پچراند و ته‌نانه‌ت ئوستڕالیا و نیوزله‌ندیش هه‌مان هه‌ڵوێستی ئاڵمانیان گرت.
هه‌رچه‌ند دوای ماوه‌یه‌ک پێوه‌ندیه‌کان له نێوان کۆماری ئیسلامی و ئاڵمان و وڵاتانی ئوروپایی دا ئاسایی بووه به‌ڵام چه‌ندخاڵێکی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئێران لێ که‌وته‌وه.
-یه‌که‌م جار بوو له مێژووی کۆماری ئیسلامی‌دا کۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی به دژی ماشینی تیرۆری ئه‌و حکوومه‌ته دروست ببێ که ئه‌وە کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو له سه‌ر کێشه‌کانی ناو ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی.
-وڵاتانی ئورووپایی به‌و شه‌رته له گه‌ڵ ئێران پێوه‌ندیه‌کانیان ئاسایی کرده‌وه که ئێران چی‌دیکه له ناوخاکی ئورووپادا کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام نه‌دا .
لەدوای دەرچوونی حوکمی دادگای میکونوس به ئاشکرا ده‌بینین هیچ کردەوەیەکی تیرۆرێستی بەدژی ئۆپۆزسیونی ئێرانی له خاکی ئۆرووپا ئه‌نجام نه‌دراوه و ئه‌وه خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر به‌هێزه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه که هه‌موو تیرۆره‌کانی پێش تیرۆری میکۆنۆس ده‌ستی ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی تێدابووه.
لە ژماره ٦٦٤ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه