کۆماری ئیسلامی له ئاکامی شۆڕشی ١٣٥٧ دا هاتۆته سه‌رکار. هه‌رچه‌ند نزیک به ٣٧ ساڵ له ته‌مه‌نی ئه‌و سیستمه تێپه‌ڕیوه به‌ڵام هێشتا له حاڵه‌تی «شۆڕشگێڕیی» نه‌هاتۆته ده‌ر و وه‌ک سیستمێکی باو و ئاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بواری نێوخۆیی و دنیای ده‌ره‌وه ناکا. لانیکه‌م به‌شێکی به‌هێزی نیو سیستم پێداگریی له سه‌ر به‌رده‌وامیی شۆڕش و پاراستنی رۆحی شۆڕشگێڕیی(بیخوێننه‌وه توندڕه‌وی) ده‌کا.
دوای رێککه‌وتنی ڤییه‌ن باڵی ئوسوولگه‌را نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که ئه‌مریکا له رێگه‌ی ئه‌و رێککه‌وتنه‌وه بیه‌وێ جێ پێیه‌ک له ئێران دا په‌یدا بکا و دواجار ئه‌و رێککه‌وتنه ببێته پردێک بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا. له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامییه‌وه دژایه‌تی کردنی ئه‌مریکا به‌شێک له گوتاری ئه‌و رێژیمه پێک دێنێ. دژایه‌تی کردنێک که بۆته سه‌مبولی شۆڕشگێڕ بوون و وه‌فادار بوون به ئارمانجه‌کانی شۆڕش.
له روانگه‌ی به‌شی ئه‌منییه‌تی-نیزامی و ره‌وتی ئوسوولگه‌رای توندئاژۆوه رێککه‌وتنی ڤییه‌ن به‌شێکه له پازێلی ئیستراتیژیی ئه‌مریکا بۆ په‌یدا کردنی جێ پێیه‌ک له ئێران دا. له‌و روانگه‌وه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ له سه‌ر هاوکێشه سیاسییه‌کانی نێوخۆی ئێران کاریگه‌ریی دانێ و ره‌فتاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بگۆڕێ و له درێژماوه‌دا ئه‌و گۆڕینی ره‌فتاره بکا به گۆڕینی پێکهاته‌ی کۆماری ئیسلامی. حه‌مید ره‌زا موقه‌دده‌م فه‌ر، راوێژکاری فه‌رهه‌نگی سپای پاسدارن له وتاردانی پێش خوتبه‌کانی نوێژی هه‌ینی تاران، ده‌ڵێ: ئه‌و که‌سانه‌ی دوای رێککه‌وتن خوازیاری پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکان، له موجاهیدینی خه‌ڵق مه‌ترسیدارترن و ئه‌و ئامانجه به گوته‌ی وی، لاواز کردنی بواری به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی روخاندنیهتی. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: دوژمن ده‌یه‌وێ ئه‌و گریمانه‌یه جێ بخا که به وتووێژ پرسی ناو‌کی چاره‌سه‌ر بوو، که‌واته ده‌کرێ به وتووێژ پرسه‌کانی دیکه‌ش چاره‌سه‌ر بکرێن. به گوته‌ی وی هه‌ر که‌س وا بیر بکاته‌وه ئه‌وه رێگه‌ی نفووزی دوژمن ده‌کاته‌وه(قسه‌کانی موقه‌دده‌م فه‌ر ته‌واو). ئه‌گه‌ر سه‌رنجی راگه‌یه‌نه‌کانی سه‌ر به ئوسوولگه‌راکان بده‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که کلیل وشه‌ی وتار و لێکدانه‌وه‌کانیان، هۆشداری دانه سه‌باره‌ت به نفووزی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابووریی رۆژئاوا و به تایبه‌ت ئه‌مریکا له ئێران دا. رۆژنامه‌ی که‌یهان ده‌ڵێ: ئامانجی سه‌ره‌کیی ئه‌مریکا له رێککه‌وتنی ڤییه‌ن، گۆڕینی ئێرانی ئینقلابیه. سادقی لاریجانی ده‌ڵێ: ئامانجی ئه‌مریکا کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌که بۆ نفووز له ئێران دا و هاتنه سه‌ر کاری هێزگه‌لێکه که نێوانیان له‌گه‌ڵ ئینقلاب نیه. خامنه‌یی له دوو مانگی رابردوودا چه‌ندین جار له باره‌ی مه‌ترسی نفووزی ئه‌مریکا و ئه‌وه‌ی که دوژمن ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی به‌رجام و وتووێژه‌وه جێ پێیه‌ک له ئێران دا په‌یدا بکا، وریایی داوه. هۆکاری ئه‌و قه‌باره گه‌وره‌یه له وریایی دان سه‌باره‌ت به نفووزی ئه‌مریکا له ئێران دا چیه؟ خۆ رێککه‌وتنی ڤییه‌ن له سه‌ر پرسی دیاریکراوی ناو‌کی کراوه! له وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌دا ده‌کرێ ئه‌و خوێندنه‌وانه بخرێنه روو:
١)لانیکه‌م به‌شگه‌لێکی به‌هێزی نێو سیستمه ئیدئۆلۆژیکه‌کان ترسیان له‌وه‌یه که هه‌ر چه‌شنه کاڵ بوونه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه دوگمه‌کان ببێته هۆی داڕوخانی سیستم. ناو‌کی سه‌ره‌کی هێز له کۆماری ئیسلامی‌دا پێی وایه که لاواز بوونی بیروباوه‌ڕه شۆڕشگێڕییه‌کان به‌ستێنی نفووزی ئه‌مریکا و داسه‌پاندنی خواسته‌کانی ئاماده ده‌کا. ئه‌وان ده‌ڵێن نفووزی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا بۆ ئه‌و رۆحی ئینقلابیگهرییه ده‌گه‌ڕێته‌وه که «ره‌وتی نیفاق و پێداچوونه‌وه‌خواز»(بیخوێننه‌وه به‌ره‌ی ده‌وڵات و ریفۆرمخواز) به توندئاژۆیی له قه‌ڵه‌می ده‌دا و هێرشی ده‌کاته سه‌ر.
٢)کۆماری ئیسلامی له رێککه‌وتنی ڤییه‌ن دا پاشه‌کشه‌یه‌کی زۆری کردووه و ده‌یانه‌وێ به ده‌مه‌زه‌رد کردنه‌وه و توند کردنه‌وه‌ی گوتاریی، هاوسه‌نگی دروست بکه‌ن. له‌و روانگه‌وه ئه‌گه‌ر پاشه‌کشه کردن له بواری ناو‌کی دا له‌گه‌ڵ کاڵبوونه‌وه‌ی گوتاریی ئاوێته بێ، له‌وانه‌یه وه‌ک لاوازیی رێژیم لێک بدرێته‌وه و هه‌ندێک پێشهاتی نه‌خوازراوی لێ بکه‌وێته‌وه.
٣)پێداگریی له سه‌ر دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بۆ داهاتووبینی و له به‌رچاو گرتنی سیناریۆ ناڕوونه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر هاتوو جێبه‌جێ بوونی رێککه‌وتنی ڤییه‌ن له‌گه‌ڵ کۆسپ به‌روڕوو بوو، کۆماری ئیسلامی قاوغی ئیدئۆلۆژیک و شۆڕشگێڕیی خۆی پاراستبێ و به پشت به‌ستن به‌وه درێژه به ژیانی خۆی بدا.
٤) خامنه‌یی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی حقووقی ده‌ره‌نجامی کێشمه‌کێشی باند و هێزگه‌لی نێو سیستمه و قسه‌کانیشی نوێنه‌رایه‌تی ناو‌کی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات له ئێران دا ده‌کا. ئێستا که به‌شگه‌لی توندئاژۆ نه‌یانتوانی رێگه له رێککه‌وتنی ناو‌کی بگرن، ده‌یانه‌وێ به پێداگریی گوتاریی، قه‌ره‌بووی ناکامیی خۆیان بکه‌نه‌وه.
٥)راستیی توندئاژۆ خوێندنه‌وه‌گه‌لێک بۆ به‌رجام ده‌که‌ن که ده‌ره‌تانی که‌ڵک وه‌رگرتنی سیاسی له به‌رجام له لایه‌ن به‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت و رێفۆرمخوازهوه، له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ره‌شه‌مه‌دا، که‌م بکه‌نه‌وه. ئه‌وان خۆیان به پابه‌ندی پره‌نسیپه‌کانی شۆڕش ده‌زانن و هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵدانێک بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی گرژییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و وتووێژی گشتگیر له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا وه‌ک رێگه‌خۆشکه‌ری ته‌سلیم بوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا لێک ده‌ده‌نه‌وه. راستیی توندئاژۆ به نیگه‌رانییه‌وه چاو له هاتنی وهفدگهلی سیاسی-بازرگانی ئورووپایی بۆ ئێران ده‌کا و به جادهخۆشکهری نفووزی ئه‌مریکای ده‌زانێ.
کێشه‌که ئه‌وه‌یه که ره‌وتی توندئاژۆ و نیزامی-ئه‌منییه‌تیی نێو سیستم له سه‌ر به‌رده‌وامیی شۆڕش و رۆح و دوگما شۆڕشگێڕییه‌کان پێداگریی ده‌کا و وه‌ک خاڵی جیاواز و به‌هێزی سیستمی ده‌بینێ. له حاڵێک دا ره‌وتی به‌رامبه‌ر خوازیاری هاوئاهه‌نگ کردنی ده‌وڵه‌ت و سیستمه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته باوه‌کانی جیهانی. ده‌وڵه‌تێکی نۆڕمال که له‌گه‌ڵ سیستمی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشتی بکا و به گرتنه‌به‌ری گوتاری ژێئۆئیکۆنۆمیک کار بۆ ئاسووده‌یی و خوشبژێویی خه‌ڵکی خۆی بکا. نۆڕماڵیزاسیۆنێک که ره‌وتی توندئاژۆ به کۆتایی ئینقلاب و به کۆدی روخانی سیستمی له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
لە ژماره ٦٦٤ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه