له ئێستا فۆرمێك له ئۆپۆزیسیون (كۆ و تاك) شكڵی گرتووه، ئه‌گه‌رچی وه‌ك ئۆپۆزیسیون ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام كاركرد‌و كاریگه‌ریی ئۆپۆزیسیون بوونی روو به حكوومه‌ت‌و كۆمه‌ڵگا پێوه نیه، ئه‌م فۆرمه له ئۆپۆزیسیون ئه‌گه‌رچی له كاركرد ئه‌وه‌نده خه‌ریكی ئیداره‌ی بنكه‌و باره‌گا‌و رێكخستنی ژیانی خۆیه‌تی، به قه‌د ئه‌وه‌ش مه‌شغوڵی حكوومه‌ت‌و رێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا نیه.
هه‌ر پێناسه‌یه‌كمان بۆ ئۆپۆزیسیۆنبوون هه‌بێ، كه بێگۆمان سه‌ره‌تایی‌ترین پێناسه‌ی لای ئێمه ریسواكردنی حكوومه‌ته، بێگۆمان هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆمه‌ڵگا‌و جیاوازییه‌كانی و چالاكییه‌كانی، كاری ئۆپۆزیسیۆن نیه، ئه‌ویش ئۆپۆزیسیونێك كه خوی تور دراوه‌ته ده‌رێی كۆمه‌ڵگا‌و به پله‌ی یه‌كه‌م باجی سیستمێكی توتالیته‌ر ده‌دا، نه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له جیاوازی.
له بیرمان نه‌چێ ئه‌ركی هێزێكی ئۆپۆزیسیون له وڵاتی ئێمه، ته‌نیا دژایه‌تی حكوومه‌ت نیه، به‌ڵكوو ریكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاشه له سه‌ر بنه‌مای فۆرمێكی هاوبه‌ش له پێناو زیندوهێشتنه‌وه‌ی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نه‌ك له غیابی هێزیكی دژ به حكوومه‌ت ده‌ژین، به‌ڵكوو ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه خه‌رێكه ده‌بێته ئۆپۆزیسیۆنی نێوخۆیی‌و رووبه‌رووبونه‌وه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بگوازێته‌وه بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگا ئه‌و له گه‌لی نه‌بێ، یا تێی دا به‌شدار نه‌بێ.
ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیون ناتوانێ ئه‌م حكوومه‌ته برووخێنێ، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن توانایی‌و مه‌جالی مانۆری ئه‌وه‌ی نیه حكوومه‌ت بخاته سووچێكه‌وه، خۆ ئه‌م ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه ده‌توانێ كار له سه‌ر دروستكردنی فۆرمێكی پڕ له چالاكی له كۆمه‌ڵگا بكات، ته‌نانه‌ت با ئه‌و فه‌رزییه‌ش قبوڵ بكه‌ین كه ئه‌م هێزانه هێزی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامین، به‌ڵام هێزی زیندووهێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا‌و هێزی پێراگه‌یشتن‌و ئیداره‌ی سیاسه‌ت له كۆمه‌ڵگا نین.
ئیمه چه‌نده پێویستمان به هێزێك هه‌یه، حكوومه‌ت برووخێنێ، له‌وه زیاتریش پێویستمان به هێزێكه به‌ر به پرۆسه‌ی ئاسیملاسیۆنكردنی كۆمه‌ڵگا بگرێت له رێگای زیندووهێشتنه‌وه‌ی نه‌ك مرداركرنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌وه‌ی تا ئه‌م سیستمه هه‌بێ هیچ ناكرێت‌و هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆی دانیشێ. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه چالاك نه‌بوو، واته ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هێزی چالاكی نیه. ناچالاكی ئۆپۆزیسیونی كوردی نابێ بگوازرێته‌وه بۆ ناچالاكتركردنی كۆمه‌ڵگا، كۆمه‌ڵگایه‌ك له چالاكی خرا، ره‌وتی به‌ره‌و فه‌نا بوونی خێراتر ده‌پێوی‌و ئه‌وكاتیش ده‌بێ ئۆپۆزیسیۆن باجه‌كه‌ی بدات، وه‌ك چۆن هێزه‌كانی ئێمه چه‌نده باجی هه‌ڵه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن، به قه‌د ئه‌وه‌ش باجی كۆمه‌ڵگایه‌كی ناكاراش ده‌ده‌ن!
هێزێك ده‌یه‌وێ به ده‌سه‌ڵات بگات، هێزیك ده‌یه‌وێ سیستمی سیاسی بروخێنێ، پێش هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌بێ له نێو كۆمه‌ڵگا بوونی هه‌یه‌و ئه‌و متمانه له كۆمه‌ڵگا دروست بكات كه چه‌ترێكه بۆ پاراستنی یان، نه‌ك مه‌قه‌سیك بۆ هه‌ڵپاچینی جیاوازییه‌كانیان.
له ئێستادا هیچ جیاوازییه‌ك ناتوانێ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئۆپۆزیسیونی كوردی دروست بكات، به‌ڵكوو فره‌ده‌نگی‌و فره‌پیكهاته‌یی‌و زیاد له چالاكییه‌ك، به‌شێك له ئامانجه‌كانی ئۆپۆزیسیونی دورخراوه جێبه‌جێ ده‌كات.
ئیمه ته‌نیا له نه‌بوونی ئۆپۆزیسیونێكی كارا روو به حكوومه‌ت ره‌نج نابه‌ین، به‌ڵكوو له بوونی ئۆپۆزیسیونیك ره‌نج ده‌به‌ین كه خۆی به خاوه‌نی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نازانێ‌و روو به كۆمه‌لگا نه‌ك هه‌ڵگری هیچ دیسكۆرس‌و به‌رنامه‌یه‌ك نیه، به‌ڵكوو له رێگای به‌شێك له ئه‌ندامان‌و تریبونه‌كانی سێبه‌ریه‌وه په‌لاماری كۆی چالاكییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌دات‌و هه‌ر زوو مۆركی حكوومه‌تی بوون‌و جاشبوون به‌م چالاكیانه ده‌به‌خشیته‌وه‌و وه‌ك چۆن حكوومه‌تیش مۆركی دژه شۆرش له‌م چالاكیانه‌و چالاكوانانی ده‌دات!
ئه‌و گۆته‌یه‌ی كه له‌م سیستمه هیچ ناكرێت، ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌ت دژبه‌رانی كیش مات كردوه، هۆكار نیه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌كه‌ی‌و ئه‌وانه‌شی به ئۆمیدی گۆڕان، ده‌جولێن نه ده‌یانه‌وێ مه‌شروعییه‌ت به‌م سیستمه بده‌ن‌و نه به‌شێكن له حكوومه‌تیش، ناكرێت كۆی كۆمه‌ڵگاش له چاوی سیستمه‌وه سه‌یر بكه‌ی، چون به سیستم بێ وا پیشان ده‌دات كۆی كۆمه‌ڵگای له گه‌ڵه‌و ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و وێنه‌یه كه ئۆپۆزیسیونی پێ فریوێندراوه.
نائۆمیدی له گۆڕینی سیستم‌و نه‌بوونی چالاكی، نابێ ته‌بدیل بێ به نائۆمیدی بڵاوكردنه‌وه روو به كۆمه‌لگا‌و هه‌ڵشاخان به رووی ئه‌م وزه‌یه ده‌یه‌وێ به سه‌همی خوی ته‌عبیر له‌م كۆمه‌ڵگایه بكات. ئه‌مه‌ی ئه‌م فۆرمه له ئۆپۆزیسیون ده‌یكات نه متمانه‌بوون به تواناكان‌و سوودوه‌رگرتن له هه‌موو زه‌رفییه‌ته‌كانیه‌تی‌و نه گێرانه‌وه‌ی متمانه‌یه به كۆمه‌ڵگا كه ده‌كرێت بێ ده‌نگ نه‌بن.
باشتر وایه حیزبی كوردی ئامۆژگاری ئه‌ندامانی بكات كه په‌لاماردان بۆ سه‌ر چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و چالاكوانانی بگوازنه‌وه بۆ په‌لاماردانی سیستمیك كه ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵگای قه‌برستانی له كوردستان به‌رهه‌م بهینێ‌و ئه‌ركی ئه‌م هیزانه‌یه كه فه‌زای گۆرستانی بگۆڕنه‌وه به فه‌زای مانه‌وه‌و به‌ره‌نگاروبونه‌وه‌و به زیندووهێشتنه‌وه‌ی كۆی چالاكیه‌كان له‌م قوناغه له پێناو پاراستنی هه‌مووان.
لە ژماره ٦٦٤ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه