لەگەڵ تەواوبوونی وەرزی هاوین، زانکۆکان دەکرێنەوە و ژمارەیەکی تازە لە خوێندکار دەچنە زانکۆ. چوون بۆ زانکۆ بۆ بەشی زۆری خەڵک وەک پێویستییەک بۆ دەستەبەرکردنی پیشە و ژیانێکی تاکەکەسی باشتر لە داهاتوودا سەیر دەکرێ. زانکۆ ئەو شوێنەیە کە لەودا تاکەکان لە بوارێکی تایبەتدا، پسپۆری پەیدا دەکەن. لە ڕوانگەیەکی کۆمەڵناسانەش، زانکۆ شوێنی کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری گەنجە بۆ ئەوەی قۆناخێکی دیکە لە بە کۆمەڵایەتی بوون- سەقامگیری زیاتری پێگەی هزری و پیشەیی، تێپەر بکەن. زانکۆ بۆ پۆزسیۆن و ئۆپۆزسیۆنیش شوێنێکی گرینگە چونکە هیزی مرۆیی نێو زانکۆکان- خوێندکاران و ماموستایانی زانکۆ- لە رێگەی ئایدیا و کردەوەکانیان دەتوانن دەسەڵات بەهێزتر یا لاوازتر بکەن. زانکۆی بەهێز لە وڵاتێک یان ناوچەکەیەک نیشانەی ئەوەیە خۆدی ئەو وڵاتە یا ناوچەیەش بەهێزە. زانکۆی هاروارد، پرینستۆن، ستەنفۆرد، ماساچوست و … کە لە باشترین زانکۆکاکانی جیهانن، لە وڵاتی ئەمریکا دان. لە ئێرانیش باشترین زانکۆکان- وەک زانکۆی تاران، زانکۆی سەنعەتی شەریف و زانکۆی پۆلی تەکنیکی ئەمیر کەبیر- لە تاران هەڵکەوتوون. ئەو پارێزگانەی زۆربەی دانێشتوانن فارسن- وەک پارێزگای ئیسفەهان و شیراز- باشترین زانکۆکانی ئێرانیان هەیە. کەوایە زانکۆ دەکرێ لە زۆر رەهەندەوە سەیر بکرێ. لەو وتارەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە بۆ دامەزراوەی زانکۆ لە رەوتی مێژوودا هێندێک وڵاتی پێشخست بەڵام لە هێندێک وڵاتی دیکە نەیتوانی رۆلێکی گەورە بگێڕی و ببێتەوە مایەی بەرهەمهێنانی زانست و سەرمایەی مرۆیی و ماددی.
زانکۆ و شۆرشی پێشەسازی لە ئوروپا
له سه‌ده‌ی شانزده هه‌تا سه‌ده‌ی هه‌ژده، ئورووپای رۆژئاوا و به تایبه‌تی بریتانیا پێشکه‌وتنێکی فیکری، زانستی و ئابووری گه‌وره‌ی کرد. زانست له ده‌ره‌وه‌ی ئینجیل و بیرکردنه‌وه‌ی کۆن، به به‌رهه‌می به‌دواداچوونی ورد، ئه‌نجامی تاقی کردنه‌وه و که‌ڵک وه‌رگرتن له بیرکاری بۆ پێناسه‌کردنی جیهان له قه‌ڵه‌م درا. کۆپێرنیک له له‌هستان، گالیله له ئیتالیا، دیکارت له فه‌ڕانسه و نیۆتۆن له بریتانیا به‌شێک لەو زانایانه بوون که کاریگه‌ری گه‌وره‌یان له سه‌رخستنی شۆڕشی زانستیدا هه‌بوو. یه‌کێک له‌و فاکته‌ره سه‌ره‌کییانه‌ی هێژمونی ئورووپای له ئاستی جیهانیدا به‌رهه‌م هێنا، ڕوودانی شۆڕشی زانستی له‌و به‌شه له جیهان بوو.
سه‌ربه‌خۆیی زانکۆکان
زۆربه‌ی که‌سایه‌تییه زانستییه‌کانی کە له شۆڕشی پیشه‌سازیدا رۆلی گه‌وره‌یان گێڕا، له زانکۆکانی ئورووپا خوێندبوویان و وانه‌یان دهکۆتهوه. سه‌ربه‌خۆیی زانکۆکانی ئورووپا له ده‌وڵه‌ت و سیستمی سیاسی، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ره‌خساند که بتوانن گه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وام به زانست بده‌ن. بۆ نموونه له ساڵی ١٢١٥، زانکۆی پاریس ده‌یتوانی خوێندکار وه‌رگرێ، خوێندکار ده‌ربکا، مه‌دره‌کی وانه وتنه‌وه به که‌سانێک بدا و ته‌نانه‌ت ئه‌و زانکۆیه ده‌یتوانی به‌شی تازه دابمه‌زرێنێ. کۆمه‌لێک زانکۆ له ئورووپا وه‌ک زانکۆی پاریس، ئاکسفورد، که‌مبریج و سالامانس توانیان فه‌زایه‌کی رێژه‌یی ئازاد بۆ لێکۆڵه‌ران بڕه‌خسێنن که به‌دوور له هێژمۆنی کلێسا و ده‌وڵه‌ت په‌ره به بیرۆکه و تاقی کردنه‌وه‌کانی خۆیان بده‌ن. یه‌کێک له‌و کاره گرینگانه‌ی ئه‌و زانکۆیان کردیان ئه‌وه بوو که به‌ره‌به‌ره به‌شی زانستیان له به‌شی فه‌لسه‌فه و ئایین جیا کرده‌وه. له ساڵی ١٥٤٣ کتێبێکی نیکۆلاس کۆپێرنیک بڵاو کرایه‌وه که له‌ودا نیشانی دا که زه‌وی له نێوه‌ڕاستی جیهاندا نیه، به‌ڵکوو هه‌تاو له نێوه‌ڕاستی جیهان دایه. هه‌روه‌ها کۆپێرنیک نیشانی دا که زه‌وی و هەسارهکانی دیکه به ده‌وری هه‌تاودا ده‌سووڕێنه‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی هەسارهکان به ده‌وری زه‌ویدا بسورێنه‌وه. کاری کۆپێرنیک رێک پێچه‌وانه‌ی ڕوانگه‌ی ئاریستۆتل و کلیسای کاتۆلیک بوو که جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که له جیهانێک دا که خودا دروستی کردوه، زه‌وی که مرۆڤی لێ ده‌ژێ، له نێوەڕاستی جیهاندا جێی گرتووه. دواتر گالیله تێلێسکۆپی دروست کرد و له رێگه‌ی ئه‌و ئامرازه توانی به کرده‌وه دروستی ڕوانگه‌ی کۆپێرنیک نیشان بدا. به‌مشیوه‌یه زانست به‌ره‌به‌ره بووه به سه‌رچاوه و رێگه‌ی تێگه‌یشتن له جیهان و کلیسای کاتۆلیک ره‌وایی زانستی خۆی له‌ده‌ست دا. کاره‌کانی ئیسحاق نیۆتۆن به تایبه‌تی قانوونەکانی فیزیکی ئه‌و، کۆتایی به هێژمۆنی کلیسا هێنا و ئورووپا بۆ تێگه‌یشتن و ژیان له جیهاندا پشتی به زانستهکانی بیرکاری، فیزیک، شیمی و … به‌ست. شۆڕشی زانستی نه‌ته‌نیا بوو به سه‌رچاوه‌ی تێگه‌یشتن له جیهانی ماتریال به‌ڵکوو بووه به سه‌رچاوه‌ی تێگه‌یشتن له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆییش. بۆ نموونه ئادام سمیت کۆمه‌لێک قانوونی بۆ ئابووری داهێنا و باسی ئه‌وه‌ی دەکرد که ئه‌گه‌ر پشت به‌و قانوونە ببه‌سترێ، کۆمه‌ڵگه له بواری ئابووریدا پێش ده‌که‌وێ.
به‌ڵام له وڵاتانی ئیسلامی زانکۆ له ژێر هێژمونی خوێندنی ئایینی‌دا بوو و به چاوی گومانه‌وه ته‌ماشای فه‌لسه‌فه و به‌شی زانستی یان ده‌کرد. زۆرێک له زانایانی ئیسلامی بروایان وابوو که زانست، سه‌رلێشێواوی و ناڕوونی بەرهەم دێنێ. چین که یه‌کێک له به‌هێزترین هێزەکان له ده‌یه‌ی ١٥و ١٦ دا بوو، کۆنترۆلی زانکۆکانی ده‌کرد و ئه‌رکی زانکۆ لەوێدا ته‌نیا ئه‌وه بوو که هێزی بۆرۆکراتیکی ئیمپراتۆری چین دابین بکا. خوێندنی زانکۆ له چین له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی کۆنفۆسیوس بوو که جه‌ختی له سه‌ر داهێنان و زانستهکانی فیزیک، شیمی، بیرکاری و … نه‌ده‌کرد.
بۆ بریتانیا بوو به ناوه‌ندی شۆرشی زانستی و پیشه سازی ؟
بریتانیا یه‌که‌م وڵات بوو که کۆمه‌ڵگه‌ی شاهانه‌ی له‌نده‌نی له ساڵی ١٦٦٠ دامه‌زراند. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه که له له‌نده‌ن بوو و بریتانیا پشتگیری ده‌کرد، تایبه‌ت به‌و زانا و لێکۆله‌رانه بوو که توانیبوویان شتی تازه و بیرۆکه‌ی تازه به‌رهه‌م بێنن. کاری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ئه‌وه بوو که په‌ره به «زانستی به‌سوود» بدا. مه‌به‌ستی له زانستی به‌سوود ئه‌وه بوو که پێوه‌ندییه‌کی به‌رفراوان له نیوان بازار و زانایان دروست بێ و زانست بتوانێ خزمه‌ت به پێشکه‌وتنی ئابووری بکا. هه‌ر بۆیه له بریتانیا زۆرتر جه‌ختیان له‌سه‌ر داهێنان ده‌کرده‌وه هه‌تا کاری فه‌لسه‌فی و تیۆریکی ڕووت. بۆ نموونه دروستکردنی ماشێنی هەڵمی به ده‌ستی جه‌یمز وات یه‌کێک له‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی پێوه‌ندی زانست و بازار له بریتانیا بوو. ماشێنی هەڵمی له پاپۆڕ، شه‌مه‌نده‌فه‌ر و کارخانه‌کانی دروستکردنی پارچه که‌ڵکی لێ وه‌رگیرا. هه‌روه‌ها له بریتانیا قانوونی په‌تێنت (Patent Law) هه‌بوو، ئه‌و قانوونە باسی له‌وه ده‌کرد که هه‌ر که‌س ئایدیا یان شتێکی تازه به‌رهه‌م بێنێ، ئه‌و کاره‌ی به ناوی ئه‌و تۆمار ده‌کرێ و ئه‌و که‌سه ده‌توانێ به‌رهه‌می زانستی خۆی به سه‌رمایه‌داران بفرۆشێ. بریتانیا له رێگه‌ی قانوونی په‌تێنت پارێزگاری له به‌رهه‌می زانستی تاکه‌کان ده‌کرد و ده‌وڵه‌ت سزای به سه‌ر ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌سه‌پاند که به‌رهه‌می زانستی که‌سێک به بێ ئیزنی ئه‌و به‌کار بێنن. له ڕوانگه‌ی بریتانیا دزینی ئایدیا و به‌رهه‌می زانستی هه‌ر وه‌ک دزینی ماڵ و سه‌رمایه‌ی خه‌ڵک بوو. ئه‌و یاسایه و ئه‌و ڕوانینه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ کاری زانستی، هه‌رچی زیاتر زانایان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی پیشه‌سازی هان دا بۆ ئه‌وه‌ی شتی نوێ به‌رهه‌م بێنن و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌م خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بن و هه‌م خزمه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان بکه‌ن.
ئاکام
یه‌کێک له‌و فاکته‌ره گرینگانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که شۆڕشی زانستی و شۆڕشی پیشه‌سازی له ئوروپا ڕوو بدا، هه‌بوونی کۆمه‌لێک زانکۆی سه‌ربه‌خۆ بوو. به‌پێچه‌وانه زانکۆ له جیهانی ئیسلام و چین، له ژێر هێژمۆنی ده‌وڵه‌ت و ئاییندا بوو و هه‌ر بۆیه ده‌ره‌تانی داهێنان که‌متر بوو. دواتر هه‌ر ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی له بواری زانستی له زانکۆکان پێکهات، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئورووپا له سه‌ده‌ی هه‌ژده به‌ملاوه هه‌م له رێگه‌ی چه‌کی پێشکه‌وتوو و هه‌م له رێگه‌ی ئابوورییه‌کی به‌هێز هێژمۆنی خۆی به سه‌ر جیهاندا تا دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی درێژه پێ بدا. ئەرکی خوێندکاریش لە رۆژهەڵاتی کوردستان فێربوون، کاری زانستی و لێکۆلینەوەیە. خوێندکار پێویستە لە زانکۆ فێرە سیاسەت، ئابووری، موهەندسی و … بێ و دواتر لە رێگەی شارەزایی خۆی خزمەتی کۆمەڵگە و نەتەوەکەی بکا.
سه‌رچاوه:
Ways of the World by Robert W. Strayer, published in 2012, chapters 15& 17
لە ژماره ٦٦٤ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه