• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەسیجی سایبێریی ڕێژیم

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/04/03
جۆری بابەت: سیاسی

زۆریەک لە ئێمە هەواڵی کامێنت نووسە هەشت هەزار تمەنییەکان و لەشکری بەسیجی سایبێریی نێو دنیای مەجازییمان بیستوە. ئەمانە گرووپ گەلێکی جۆراوجۆرن کە کاری سەرەکییان لەسەر تێلێگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر بریتییە لە:

کامێنت دانانی بە لێشاو و بە کۆمەڵ لەسەر بابەتەکانی دژبە ڕێژیم، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بە کۆمەڵ و ناڕاست بە مەبەستی داخستنی پێگە ئینتێرنێتییەکانی جیابیران و ڕەخنەگرانی نێوخۆ و بە گشتی هەر جۆرە چالاکییەکی بەسیجییانە لە چوارچێوەی فەرمانی بەڕێوەبەرانی سایبێریی ڕێژیم.

هەندێک لەم گرووپە بەسیجییانە خۆیان وەک ئەفسەرانی شەڕی نەرم دەناسێنن کە بە پێچەوانەی وڵاتانی پێشکەوتوو کە دەوڵەتەکانیان هەموو هەوڵیان ئەوەیە کە بڵێن هاووڵاتییانیان بە خواست و مەیلی خۆیان لەنێو دنیای مەجازیدا چالاکن، بەڵام لە ئێراندا بۆ ئەم جۆرە گرووپ و کەسانە مووچە و ئیمتیازی تایبەت دیاری کراوە و ڕێوڕەسمی ڕێزلێ‌گرتنیان بە بۆنەی چالاکی و بەشدارییان لە شەڕی نەرم و بەرگریی سایبێری، لە لایەن ئۆرگانە نیزامییەکانی بەسیج و سپای پاسدارانەوە بەڕێوە دەچێ.

ئێستا ناوەندە نیزامییەکانی ڕێژیم پێی خۆیان لەمەش درێژتر کردوە و بە وتەی ڕاگەیەندنەکانی خۆیان تەشکیلاتێکی ١٨ هەزار کەسییان بە ناوی “گوردانەکانی بەسیجی سایبێری” دروست کردوە. ئەگەر بابەتی فیلتێرینگی زیرەکمان لە بیر مابێ کە بڕیار بوو نەرمامێرێکی زۆر بەهێز و تایبەت دروست بکەن کە توانایی ئەوەی هەبێ وێنەی بێ‌ڕووپۆشی ژنان، فیلتێر بکا و وێنەی “حەڵاڵ” نیشانی کاربەران بدا؛ نەرمامێرێک کە بە دەیان میلیارد تمەنی تێچوو هەبووە، بەڵام هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا وەک خەیاڵێکی وەهمی و بێ‌ئاکام ماوەتەوە.

ئێستا لە جێی ئەم نەرمامێرە، ١٨ هەزار بەسیجی سایبێرییان ئەرکدار کردوە کە لەنێو تۆڕی ئینتێرنێتدا بگەڕێن و بابەتە حەرامەکان بدۆزنەوە، تا گرووپێک بە ناوی (گرووپی کاریی دیاریکردن و ناساندنی دەق و نێوەرۆکی تاوانبارانە) بڕیار لەسەر فیلتێرکردن و داخستنی هەژمار، کاناڵ یان پێگە ئینتێرنێتییەکان بدەن.

وردبوونەوەی زیاتر لە سیاسەت و کردەوەکانی ڕێژیم لە پێوەندی لەگەڵ دنیای مەجازیدا، وەبیرمان دێنێتەوە کە ٢٠ ساڵ سیاسەتی فیلتێرینگ و خەرجکردنی میلیاردها دۆلار بۆ فیلتێرکردن لەسەر بنەمای ناوی (پاشگر، پۆرت، وشەی کلیلی، سێرڤیزی ڤی‌پی‌ئێن، ئای‌پی ئەدرەس) و هەموو تێکنیکە زیرەک و نازیرەکەکانی تر و گوشار خستنە سەر شیرکەتە نێونەتەوەیی و سەدان شێوازی جۆراوجۆری تر، گۆڕدراوە بۆ دامەزراندنی هەزاران کەس کە لە بەرامبەر گەڕان لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دۆزینەوەی بابەتەکانی دژبە یاسا و ڕێساکانی ڕێژیم و پاشان ڕاپۆرتی ناو و پێناسەی کاربەر و خاوەن کاناڵ و ماڵپەڕەکان، بڕیارە مووچە وەربگرن.

بەڵام ئەم خاڵانەی ئاماژەیان پێ کرا، دەربڕی هەموو داستانەکە نییە، چونکە سیخوڕی کردن و گەڕان بە دوای بە وتەی خۆیان، نێوەرۆکە “ناشەرعی و حەرامەکان” تەنیا بەشێکە لە ئەرکی بەسیجە گیان فیدا سایبێرییەکانیان.

بە گەڕانێکی سەرپێیی لەنێو گووگڵدا، دەتوانین هەزاران لاپەڕە بە ناوەکانی (قەرارگای دنیای مەجازی، گوردانی سایبێری، پایەگای مەجازی) و زۆر ناونیشانی هاوشێوە بدۆزینەوە کە زۆرێک لەمانە ئۆرگانی فەرمیی ناوەندە نیزامییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن. بەشێکی تر لە ئەرکە سایبێرییەکانی ئەم گرووپە مەجازییانە بریتین لە: سیخوڕی و چاودێریی جیابیران، چالاکانی مەدەنی و بە تایبەت بزووتنەوەی مافخوازانەی کوردستان. لەم پێوەندییەدا، ئەم گرووپە سایبێرییانە هەم بەردەوام ڕاپۆرت بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم دەنێرن و هەم ڕێنوێنییان لێ وەردەگرن.

ئەگەرچی هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە ئێراندا ئامادە نییە بوودجەی ئاشکرا و نهێنیی چالاکییە سایبێرییەکانی بەسیج و قەرارگاکانی تری سەر بە سپا باس بکا، بەڵام کارناسان تەنیا بەشێک لە بوودجەی چالاکییە (سایبێری-بانگەشەییەکانی) قەرارگایەکی وەک (عەممار) و قەرارگاکانی تری تایبەت بە فەزای مەجازی لە وڵاتدا، بە زیاتر لە ٣ هەزار میلیارد تمەن بەراورد کردوە. بوودجەیەک کە دە بەرامبەری هەموو ئەو بوودجەیەیە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ئەو (تۆز و خۆڵەی) کە ناسراون بە (ڕیزگەرد) و هەناسە هەڵکێشانی میلیۆنان کەسیان لە پارێزگاکانی باشووری ڕۆژئاوای ئێران تووشی کێشەی جیدی کردوە.

هەر بە پێی ئەو ئامارانەی بە دەستمان گەیشتوە، تەنیا لە کوردستان، تێچووی مادیی ئەو گرووپە سایبێرییانە بۆ چاودێری و سیخوڕی کردنی بزووتنەوەی سیاسی و چالاکانی مەدەنیی کوردستان، زۆر زیاترە لە بوودجەی هەموو ناوەندە پەروەردەییەکان.

بە پێی ئەو بەڵگانەی لە بەردەست دان، “جیهادی سایبێری” لە ئێراندا، بۆتە جۆرێک لە کار و بازرگانی کە قازانجێکی زۆری تێدایە. کاتێک کە بۆ دروستکردنی ئەنیمەیشێنێکی ئاسایی، سەرەتایی و ویلایەت پەسەند، دەتوانی چەند بەرابەری مووچەی چەندین ساڵەی مامۆستایەکی زانکۆ وەربگری، لێرەدا ترسی ڕێژیم لە پێوەندییەکانی نێو دنیای مەجازی و بە فیڕۆدانی سامانی وڵات ئاشکراتر دێنە بەرچاو.

١٨ هەزار بەسیجی چالاک لە نێو فەزای مەجازیدا، کۆمەڵێک مرۆڤی بێ‌کەلک و مشەخۆرن کە ئەوانیش وەک هەموو بەرپرس و ڕێبەرە جەنایەتکار و تاڵانچییەکانیان، بوونەتە ئافەت و بەڵا بۆ گیان و سامانی کۆمەڵگەی ئێران.

سەرچاوە:

ماڵپەڕی “تەوانا”

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist