• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

یەکەم شەهیدی ئێناخی لە شاهۆی سەربەرز

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/04/03
جۆری بابەت: سیاسی

دایه‌گیان ئه‌گه‌ر بگری‌ و له‌سه‌ر له‌شی بێ‌گیانی ڕۆڵه‌ی بێ‌نازت فرمێسک ببارێنی، ئه‌گه‌ر جلوبه‌رگی ڕه‌ش بپۆشی، دوژمنمان پێ شاد دەبێ. به‌ تۆسقاڵێک سەرنجدان به‌ مێژووی خه‌باتی خوێناویی گه‌لان، بۆت ده‌ر ده‌که‌وی که‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی ده‌بێ خوێن بدرێ. ئازادی خوێنباییه‌کی گر‌انی دەوێ و‌ به‌ لافاوی خوێنی هه‌زاران لاوی دڵسووتاوی دڵ پڕ له‌ گڕی نیشتمانپه‌روه‌ری وه‌دی دێ،. ئه‌وه‌ بۆ تۆ دایکی دڵسووتاو، ڕوو دەکەمە چیای سەرکەشی شاهۆ و بۆت دەگێڕمەوە؛ ژیان ‌و به‌ سه‌رهاتی 3 ڕۆله‌ی پێشمه‌رگه‌ت، 3 فەرماندەی قارەمان، ٣ برای تێکۆشەر کە له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ خه‌باتی بێ‌و‌چاندا، به ڕشتنی خوێنی گەشی خۆیان ئاشی ئەم خه‌باته ڕه‌وایه‌یان گەڕاند و سه‌ره‌نجام لاپەڕەکانی مێژووی خوێناویی میللەتەکەیان بە خوێنی خۆیان نووسیەوە.

مستەفا، تاهیر و سابیر حوسێنی، ٣ برا بوون لە گوندی “وارامچی” ناوچەی “ئێناخی” سەر بە ناوچەکانی هەورامان و جوانڕۆ لەدایک بوون، تازە برا گەورەکەیان قۆناغی لاوی تێدەپەڕاند کە هەموویان لە خۆشەویستیی باوک بێ‌بەش مانەوە و، دایە حەبیبە ٧ منداڵی بە سەغیری گەورە کرد و ٣ ڕۆڵەی پێشکەش بە حیزبی دێموکراتی کوردستان ‌و گەلی کورد کرد.

مستەفاحوسێنی کوڕی محەممەد و حەبیبە لە بنەماڵەیەکی هەژار و کەم‌داهاتی ناوچەی‌ “ئێناخی” لە گوندی “وارامچێ” لەدایک بووە .

شەهید مستەفا هەر لە سەرەتای مێرمنداڵییەوە لە نازی باوک بێ‌بەش دەبێ و، ئەرکی پەروەردەی چوار برا و دوو خوشکی دەکەوێتە ئەستۆی دایکێکی خۆڕاگر و دڵسۆز، هەربەم هۆیەوە ئەم منداڵە بێ‌باوکانە بە ناوی دایکیانەوە ناوبانگیان دەرکردبوو.

ئەو دایکە قارەمانە، ژیانی پڕمەینەتی لەو پەڕی دڵسۆزی و بەرپرسایەتیدا تێپەڕاند و منداڵەکانی گەورە کردن‌ و لە ئاکامدا سێ کوڕی بە دڵاواڵەییەوە پێشکەش بە بارەگای ئازادیی خاک و نەتەوەکەی کرد .

شەهید مستەفا لەگەڵ کوێرەوەری و مەینەتییەکانی ژیان وردە وردە گەورە بوو و، بە هۆی نزیکایەتی و تێکەڵاویی ناوچەکەیان لەگەڵ شۆڕشی ئەیلوول تێکەڵاوی سیاسەت و شۆڕش دەبێ .

ساڵی ١٣٤٥ لە باشووری کوردستان پێوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەگرێ‌. دواتر بە هۆی ئاڵۆزیی ناوچەکە بۆ خۆپاراستن و بەردەوامی لە خەباتدا بۆ ماوەیەک لە “ماوەت” لە پەنای باڵی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا لەگەڵ هاوڕێیانی نیشتەجێ دەبێ، دواتر دەبێتە پێشمەرگەی باڵی مەکتەبی سیاسیی پارتی. بە هۆی لێهاتوویی و شارەزایی، زۆر زوو بوو بە جێ‌متمانەی بەرپرسان و پلەی سەرلقی پێ سپێردرا. پاش هێوربوونەوەی کێشە نێوخۆییەکانی پارتی بە ڕەسمی بوو بە یەکێک لە سەرلقە سەرکەوتووەکانی پارتی لە ناوچەی هەڵەبجە. هەروەک باس کرا شەهید مستەفا و براکانی بە هۆی لەدەست‌ دانی باوکیانەوە لەسەر دەمی منداڵیدا بە ناوی دایکیانەوە ناوبانگیان دەرکردبوو .

حەبە، کورتکراوەی حەبیبە ناوبانگی شەهید مستەفا بوو و بەم ناوەوە لەنێو ڕیزەکانی پارتی و هەروەها خەڵکی ناوچەکەش ناسرابوو .

لە پاش ڕووخانی نیزامی پاشایەتی و ئاشکرابوونی تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و دامەزرانی ڕێکخراوەکانی، شەهید مستەفا دەبێتە ئەندامی کومیتەی هەورامان و جوانڕۆ، پاشان وەک بەرپرسی نیزامیی حیزبی دێموکرات لەو ناوچانە. دواتریش لە لایەن کومیتەکەوە بەرپرسایەتیی پاراستنی ئەمنیەت و ئارامیی ناوچەکە بەشار و گوندەکانەوە بە شەهید مستەفا سپێردرا .ناوبراو وەک کەسێکی خۆشناو و جێ‌متمانەی خەڵکی ناوچەکە لە کێشە کۆمەلایەتی و سیاسییەکاندا دەوری بەرچاوی هەبوو. لە پاراستنی ئەمنیەتی‌ سێمینار و کۆبوونەوە بەربڵاوەکاندا ڕۆڵی باشی گێڕا.

لە تەحەسونی” قوڕی قەڵا “وەک ئەندامی شۆڕای تەحەسونەکە هەڵبژێردرا، پاراستنی ئەمنیەتی بەشدارانی تەحەسونیشی پێ ئەسپێردرا. لە هاتنی هەیئەتی حکوومەت بۆ وتووێژ لەگەڵ شۆڕای تەحەسونەکە دەورێکی زۆر باشی هەبوو.

پاشان سپای پاسداران و جاشەکان و مەکتەبی قورئانییەکان کەوتبوونە پیلانگێڕی بۆ تێکدانی تەحەسونەکە، هەر بۆیە شەهید مستەفا بۆ پووچەڵ کردنەوەی ئەم پیلانە لە هەوڵدا بوو .

شەوی ٢٤ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ تیمێک لە هێزەکانی ڕێژیم بە نیازی دزەکردن بۆ لای “قوڕی قەڵا”، لە نیزیک گوندی بندەرە دەکەونە کەمینی پێشمەرگەکان و لە تەقە و لێکدانێکی کوردتدا چەند پاسدارێک دەکوژرێن و ئەوانی دیکە بەرەو دواوە پاشەکشە دەکەن.

ڕۆژی دواتر پاسدار و جاشەکان بە هەموو هێزیانەوە هێرش دەکەن و پاش شەڕێکی خوێناوی، بەداخەوە مستەفا بریندار دەبێ و لە ڕێگای نەخۆشخانە بە هۆی کاریبوونی برینەکەی شەهید دەبێ؛ هەواڵی شەهیدبوونی مستەفای حەبە شۆڕەسواری ناوچەی ئێناخی بوو بە هۆی خەم و پەژارەی دڵسۆزانی خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان .

شەهید مستەفا کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێگەی ڕێزی کۆمەڵانی خەڵک و، فەرماندەیەکی سیاسی و نیزامییەکی بەتوانا بوو.

بەم شێوەیە ئەم کەسایەتییە بەرز و پێگەیشتووە بوو بە یەکەم شەهیدی دەستی سپای کۆماری ئیسلامیی ئیران لە ناوچەی هەورامان و جوانڕۆ.

مستەفا دوو کوڕ و دوو کچی بوو، دواتر هەر دوو کوڕەکەی بوون بە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات‌ و، بە داخێکی گرانەوە یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی جەهانبەخش لە سنووری باشوور و ڕۆژهەڵات کەوتە سەر مین و گیانی لەدەست دا .جەهانشادیشیان لە پێشمەرگایەتی لاقێکی لەدەست داوە و ئێستا لە وڵاتی نۆروێژ دەژیی.

پاش شەهید بوونی مستەفای تێکۆشەر و فەرماندە، براکەی بە ناوی تاهیر حوسێنی چەکی برا شەهیدەکەی لە شان کرد و بوو بە پێشمەگەی حیزبی دێموکرات ‌و بەرپرسایەتیی فەرماندەی پەلی پێ سپێردرا، کە بەداخەوە لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٦٢ لە هێرش بۆ سەر مۆڵگەی دوژمن لە گوندی “ماسان” (نەیجوڵ) کەوتە بەر گولـلەی داگیرکەران و‌ گیانی پێشکەش بە خاکی نیشتمان کرد. شەهید تاهیر ٣ کیژۆڵەی دڵپاک ‌و ڕووسووری لە پاش خۆی بۆ نیشتمان بە‌جێ هێشت.

دایکە حەبیبە جارێکی دیکە جەرگی بریندار بوو. بە دەنگی سەربەرزانە هاواری دەکرد کوڕی من سەربەرزن، قارەمانن، کوڕی میللەتن، شانازییان پێوە دەکەم. هێشتا خوێنی دوو ڕۆڵەی وشک نەببوونەوە سابیری فیداکاریشی پێشکەش بە نیشتمان کرد؛ تەنیا ٣ مانگ دوای تاهیر، کوڕە فەرماندەیەکی دیکەی قارەمانی میللەتەکەمان بوو بە سێهەمین شەهیدی بنەماڵە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist