• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شا لە زبڵدانی مێژوودایە و پێشەوا لە ئارامگەی خۆیدا!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/03/27
جۆری بابەت: سیاسی

چەند ڕۆژ لە نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی تێپەڕیوە، ئێمەی کورد وێڕای دەست و پەنجە نەرم کردن لەگەڵ پەتای ترسێنەر و بکوژی کۆرۆنا، بەرەبەرە لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان نزیک دەبینەوە. ١٠ی خاکەلێوە لە مێژووی بزووتنەوەی نەتەوایەتی و مافخوازانەی خەڵکی کوردستاندا، وەبیر هێنەرەوەی ڕۆژێکی ڕەش و پڕ لە ماتەمە بۆ تێکۆشەرانی دێموکرات و سەرجەم خەڵکی نیشتمان‌پەروەری کوردستان. چونکە لە ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٦٤٧ـی کوردیدا پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان، هاوڕێ لەگەڵ محەممەد حوسێنی سەیفی قازی و ئەبولقاسمی سەدری قازی، لە چوارچرای شاری مەهاباد پێتەختی کۆماری کوردستان، بە فەرمانی محەممەد ڕەزا شای ئێران لەسێدارە دران.
پێشتر لە زۆر بۆنە و موناسبەدا، باسی ئەوە کراوە کە بۆچی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە وەک ڕۆژی شەهیدان دیاری کراوە، بۆیە لەم وتارەدا لە دووبارە کردنەوەی ئەم باسە خۆ دەبوێرم.
ئەمساڵ ئێمە لە کاتێکدا بەرەوپیری ڕۆژی ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەچین کە مخابن وێڕای بەردەوام بوونی دەسەڵاتی دژی گەلییانەی کۆماری ئیسلامی و لەژێر دەستدا مانەوەی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ویرووسی کۆرۆناش وەک پەتایەکی ترسناک کە تا ئێستا لە سەرتاسەری دنیا بڵاو بۆتەوە و سەدان هەزار کەس تووشی بوون و گیانی دەیان هەزار کەسیشی ئەستاندوە و بە میلیۆن خەڵکیشی لە کونجی ماڵەکانی خۆیان خزاندوە، کوردستانیشی وەک بەشێک لەم جیهانە گرتۆتەوە.
لە بەرەبەری ١٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا، وێڕای گیرۆدەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە دەیان کەسیش گیانیان لە دەست داوە. جگە لەمانەش دەسەڵاتی داسەپاوی دژی گەلییانەی کۆماری ئیسلامی لە چەند لاوە قورسایی زیاتری خستۆتە سەر باری ژیان و گوزەرانی خەڵک. چونکە لە لایەک بە هۆی سیاسەتی چەوت و پاوانخوازانەی دەیان ساڵەی ڕێژیم، گەمارۆیەکی زۆر سەختی ئابووری، بڕستی ژیانی لە خەڵک بڕیوە. لەوەش خراپتر ئەوەیە کە ئەو ڕێژیمە تەنانەت لەم کاتە سەختەی ویرووسی کۆرۆناشدا، بە چاوی هەڵاواردنەوە سەیری کوردستان و خەڵکەکەی دەکات. هەر لە ڕاستای ئەو هەڵاواردنەش‌دایە کە ئێستا بەشی هەرە زۆری نەخۆشخانەکانی شارەکانی کوردستان بۆ دەرمانە سەرەتاییەکانی بەربەرەکانی لەگەڵ ویرووسی کۆرۆنا و دژە ویرووس، لە مەزیقەدان. لەوەش خراپتر ئەوەیە کە بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی کە لە نێوخۆی کوردستانەوە دەگەن، دام و دەزگاکانی ڕێژیم نەک هیچ بە کوردستان ڕاناگەن و یارمەتیی نادەن، بەڵکوو خەریکی ڕاگواستنی ئەو بڕە دەرمان و پێداویستییانەشن کە ئێستا لە نەخۆشخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ماون. بۆیە ئێستا لە هەموو کات زیاتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕوون بۆتەوە کە پەتای دەیان ساڵەی کۆماری ئیسلامی لە ویرووسی کۆرۆنا زیاتر زیانی بە ژیان و گیانی خەڵکی ئەم دەڤەرە گەیاندوە.
چونکە لەو کاتەوە کە کۆماری ئیسلامی بە زەبری کوشت و کوشتار و داپڵۆسین، دەسەڵاتی نگریسی خۆی بەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپاندوە، کۆرۆنائاسا، ژیان و گوزەرانی خەڵکی تێک داوە. چونکە لە مەیدانی خەبات لە دژی ئەو ڕێژیمە دژی گەلییەدا، وێڕای تێکچوونی ژیان و ماڵی هەزاران کەس، زیاتر لە پێنج هەزار کادر و پێشمەرگە و پتر لە پەنجا هەزار کەس لە خەڵکی ئاسایی شەهید بوون. لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەبێ سڵەمینەوە لە سەختییەکانی ژیان، وەک بەشێک لە نەتەوەیەکی زیندوو و مافخواز هەروا لەسەر پێیە و لەسەر پێش دەمێنێتەوە و هەرگیز ویستە نەتەوایەتییە ڕەواکانی خۆی و ئەو خوێنانەی کە لەو ڕێبازەدا ڕژاون لە بیر ناکات. خەڵکی کوردستان لەوە دڵنیان کە سەردەمای کۆرۆناش بەسەر دەچێ و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییش چارەنووسی لە چارەنووسی ڕێژیمی شا باشتر نابێ.
محەممەد ڕەزا پەهلەوییش کە خۆی بە “شای شایان” دەزانی، تا ئەو جێگەیەی کە توانای هەبوو، زوڵم و غەدری لە کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران کرد، تا سەرەنجام لە ئاکامی شۆڕشی گەلانی ئێراندا، تەمەنی سیستمی پاشایەتی لە ئێراندا کۆتایی پێ‌هات.

گەورەترین غەدر و زوڵمی مێژوویی کە محەممەد ڕەزا شا دەرحەق بە خەڵکی کوردستانی کرد، لەداردانی پێشەوای نەمر و هاورڕێکانی بوو. لە ڕوانگەی حەمەڕەزا شا و حکومەتەکەیەوە، پێشەوا قازی محەممەدی نەمر و هاوڕێکانی دوو”تاوانی” گەورەیان هەبوون. یەکەم ئەوە کە ئەوان سەرکردایەتیی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی خەڵکێکی مافخوازیان دەکرد و نەیاندەویست چیتر لەژێر نیری یەخسیری و بێ‌مافیدا بژین، کە ئەوش هەڕەشە بوو بۆ سەر تەختی زاڵمانەی شا و بنەماڵەکەی. دووهەم خاڵ ئەوە بوو کە لە کوردستان بە ڕێبەرایەتیی پێشەوای مەزن و حیزبی دێموکراتی کوردستان، حکومەتێکی دێموکراتیک و کۆماری دامەزرا بوو. حکومەتێک کە سەرتاپای سیستمەکەی، لەگەڵ سیستمی دەسەڵاتی موتڵەقەی سەڵتەنەتی و پاشایەتی یەکی نەدەگرتەوە و خاڵی سەرەکی و بنەڕەتییش بوو، بۆ جیاکردنەوەی کیانی نەتەوەیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باقیی بەشەکانی دیکەی ئێران.
گومان لەوەدا نییە کە قازی محەممەد بە وشیاریی تەواوە دەستی بۆ تێکدانی سیستمی پاشایەتی لە کوردستان بردوە و لەو خەتەرەش غافڵ نەبووە کە لەم بوارەدا لەسەر ڕێگەی بووە. هەر بۆیەش دوای ئەوەی ئەرتەشی حەمەڕەزا شا توانی دەست بەسەر مەهاباددا بگرێتەوە، جەنابی پێشەوا شاری بەجێ نەهێشت و بەرپرسایەتیی هەموو ئاڵوگۆڕ و پێشوەچوونە سیاسییەکانی گرتە ئەستۆ و وەک کەسایەتییەکی بلیمەت و وەفادار بە ئامانجی نەتەوەکەی، تا دوا هەناسەی ژیانی بە سەربەرزییەوە دیفاعی لە خاک و نیشتیمانەکەی کرد و لە دوایین ساتەکانی ژیانیشیدا گەورەترین دەرس و ئەزموونی لە دوای خۆی بۆ بەجێ هێشتووین. ئێستا ئەو فەرموودەیەی جەنابی پێشەوا لە دڵ و مێشکی سەرجەم نیشتمان‌پەروەرانی کوردستاندا جێی گرتوە کە لە دوا ساتەکانی ژیانیدا ڕوو بە داگیرکەر و دوژمنی کورد، فەرمووی: “ئێوە بە لەداردانی من تەنیا قازی “محەممەد”ێک لەدار دەدەن، بەڵام دڵنیاتان دەکەم کە لە داهاتوودا هەر ڕۆڵەیەکی نیشتمان‌پەروەری ئەم وڵاتە بۆ خۆی قازی “محەممەد”ێکە.
ڕاستە کە دوژمن توانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی شەهید بکات، ڕاستە ئەوان توانیان کۆمارە ساواکەی کوردستان تێک بدەن، بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە خەڵکی کوردستان لە خەبات کردن بۆ مافە نەتەوایەتییەکانیان نائومێد بکەن. دوای ڕێژیمی پاشایەتی، کۆماری ئیسلامییش بە هەموو شێوەیەکی مومکین هەوڵی داوە کە بزووتنەوەی نەتەوایەتیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرکوت بکات. ئەو ڕێژیمەش توانیویەتی ڕێبەر و سەرکردەی بە توانای وەک شەهید دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرفەکەندییمان لێ شەهید بکات، بەڵام با کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لەوە دڵنیا بن کە چارەنووسیان لە چارەنووسی محەممەد ڕەزا شا خراپتر دەبێ.
ئەوان دەبێ دەرس لە مێژوو وەرگرن و ببینن کە ئەو شایەی فەرمانی لەسێدارەدانی سەرۆک کۆماری کوردستانی دا، بۆخۆی وەها کەوتە بەر ڕق و قینی شۆڕشگێڕانەی گەلانی ئێران، کە تەنانەت لەم وڵاتە پان و بەرینەدا دوو میتر عەرزی پێ ڕەوا نەبیندرا تا لاشەکەی تێدا وەشارن و لە ئێستا لە زبڵدانی مێژوودا گۆڕغەریب بووە. بەڵام لە بەرامبەردا پێشەوای کوردان هەر لە نێو دڵی نیشتمانەکەی خۆی‌دایە و ئێستا ئارامگەکەی بۆتە قیبلەگای سەرجەم خەباتکارانی ڕێگەی ڕزگاریی کورد و کوردستان.
لە کۆتاییدا سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنم بۆ ڕۆحی هەرگیز نەمری پێشەوا قازی محەممەد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری.
بەو هیوایەی کە ویرووسی کۆماری ئیسلامی و کۆرۆنا وێکڕا لە کۆڵ گەلانی ئێران بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی ببنەوە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist