• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کە «چڕوسانە» و «شیرین‌سوار» دەبنە جەهەندەم بۆ دوژمن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/03/19
جۆری بابەت: سیاسی

ئاوردانەوە لە مێژووی گەلێکی چەوساوە و کاراکتێرەکانی نێو ئەو مێژووە، کەڵکوەرگرتن لە ئەزموون و پەند و ئامۆژگارییەکانی کە لەئەنجامی تاقیکردنەوەی تاڵی و سوێری چەندین ساڵەی بەدەست هاتوون، یەکێک لە ئەرکە گرینگەکانی نەسڵی تازەی ئەو گەلەیە. ئەمە گرینگە، چونکە گەڵێک ڕووداو و کارەسات لە ژیانی ڕۆژانەی هەر ئینسان یا گەلێکدا ڕوو دەدا و دێتە پێش، کە ئەو پێشهات و ڕووداوانە تەنیا پەیوەندییان بە یەک قۆناغ لە ژیانی ئینسانەوە نییە، بەڵكوو تا ژیان بەردەوامە ئەوانیش هەر هەن. جا نەسلی رابردوو لەبەر ئەوەی ئەزموونێکی لەسەر ئەو ڕووداوانە هەیە و، گیروگرفتەکانی کێشە و بەربەرەکانی ڕووداوی بەتەواوی دیوە و گواستوویەتەوە بۆ نەسلی دوای خۆی؛ بۆیە پیویست ناکا جارێکی دیکە تاقی بکرێنەوە.

وەختێک باس لە بەربەرەکانییەکی هێزی پێشمەرگە دەکەین، چ لەباری نیزامی و چ سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە مەبەست تەواوی هێزەکانی حیزبی دێموکراتە، نەک تەنیا هێزێک یان دەستە و لکێک. هەرچەند خەباتی گەلێک بەبێ پێشڕەوایەتیی حیزبێکی شۆڕشگێر کە ئەرکی هەرە گرینگی دیاریکردنی ڕێبازی سیاسی بۆ ئەو گەلە و هەڵبژاردنی شێوەی خەباتە لە قۆناغی دیاریکراودا هەرگیز سەرکەوتوو نابێ. هەر بۆیە حیزبەکەمان لەباری نیزامیشەوە لەو ئەرکە گرینگەشدا پێشڕەوایەتی کردوە کە لەو شێوە خەباتە بۆ ڕزگاریی نیشتمان کەڵک وەرگرێ. هەڵبەت هەموو هێزەکانی حیزب لە مەیدانی شەڕدا وەک یەک بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەستاون، هەر کام لەو ڕووداوانە و هەر کام لەو حاڵەتانە تایبەتمەندیی خۆی هەیە کە ئێمە تا ئێستا لە هەگبەی «شاخ وشۆڕش»دا  باسمان کردوون. ڕەنگبێ ئەم گۆشەیە لە ڕۆژنامە نەپڕژابێتەوە هەموو بوارەکانی خەباتی چەکداری یا باشتر بڵێم وەک یەک ڕۆڵ و بەشداریی هێزەکانی لەبەر چاو نەگرتبێ، بەڵام شانازییەکانی هێزی پێشمەرگە هەموو بۆ ڕۆڵە فیداکارەکانی ئەو حیزبەیە کە وەک کاراکتێری سەرەکیی نێو ڕووداوەکان ڕۆلیان گێڕاوە.

کاتێک سەراپا کوردستان لەژێر ئاگر و ئاسن و گوللەبارانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا بوو، هێزی پێشمـەرگەی دێموکرات وەک هەڵۆی سەرچیا بە گیان و بە دڵ پارێزگاری لە خاکی نیشتمان دەکرد.

دووهەم رۆژی بەهار سەعاتەکانی کۆتایی دەپێوا. هێشتا خەڵک هەر بەدەم شادییەکانی نەورۆزەوە، دەم بەپێکەنین سەروسەودای نەورۆزیان بەرز ڕاگرتبوو. لە لایەکی دیکەوە پۆستاڵ لەپێیانی جەماران بیریان لە پیلانێکی قێزەون دەکردەوە کە ئەم جێژنە خۆشە لە ڕۆڵەکانی دێموکرات و لە خەڵکی کوردستان تاڵ بکەن و لێیانی بشوێنین.

شەوی سێی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦١ بوو. دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی هێزی بێستون لە ئاوایی «زیوییە» و «چڕوسانە» لەگەڵ خەڵکی جێژنی نەورۆزیان دەکرد کە هەواڵ گەیشت هێزە کۆنەپەرستان هیڕشیان کردۆتە سەر بەرزاییەکانی چروسانە و، بەرزاییەکانی لاشانی «کەوانە»یان گرتوە و تا نزیک گوندی زیوییە و بەرزاییەکانی «شیرین‌سوار» لە ناوچەی بێڵەواری کامیاران هاتوون. کوڕەکان خۆیان ڕێک‌خست و دەستەیەک بە فەرماندەیی سالار ئیبراهیمی بەرەنگاری دوژمن بوونەوە. سەدان کەس لە هێزەکانی دوژمن شاڵاویان بۆ ئەو دەستە پێشمەرگەیەی هێنا. کاتێک دەستەیەک لە تێکۆشەڕانی ئەو مەڵبەندە بە هێرشی دوژمنیان زانی، خۆیان بۆ سازمان دا و لە پشتەوە لە دوژمن ڕاسان و شەڕێکی سەخت و نابەرامبەریان لەگەڵ دوژمن دەستی پێکرد. ئەوە یەکەم جار نەبوو کە دوژمن هێرشی بۆ سەر ئەو شوێنە دەبرد، بەڵکوو چەند جاری دیکەش دەست‌وپەنجەی لەگەڵ قارەمانانی دێموکرات نەرم کردبوو، و هەموو جارێکیش سەری وەبەر بەردی ئەلحەد کەوتبوو.

شەڕێکی گەرم و سەنگەر بەسەنگەر لە چەندین لاوە درێژەی پێ‌دەدرا و ڕۆڵەکانی دێموکرات هەرجارێ بەرزاییەک و نوقتەیەکی ستراتیژییان لە دوژمن وەر دەگرتەوە و بەرەو خوار ڕاویان دەنا. رێژیمیش بەپێی سروشتی بەزیوی خۆی هەموو جارێ پاش تێکشکانی لە مەیدانی بەرەوڕوودا بە ئاگری تۆپخانەی قورس بەردەبووە تۆپباران‌کردنی سەنگەری پێشـمەرگەکان و پاش ماوەیەک سەرلەنوێ و بە زۆر و زۆرداری هێزی پیادەی بۆ مەیدانی شەڕ بە زۆری رەوانە دەکرد. هەڵبەت هێزی تەزیوی دوژمن بە بیستنی دەنگی چەکی پێشمـەرگە زراویان دەچوو و نەیاندەوێرا لە سەنگەرەکانیان نزیک بوونەوە.

بە یەکگرتنەوەی هەردوو تیمی پێشمەرگە، هێزی دوژمن کیش‌ومات کرا و هێزەکانی پێشمەرگە پاش ١٨ سەعات شەڕ و فیداکاری و بەرخۆدان دوژمنیان بە یەکجاری بەچۆک داهێنا. خۆش ئەوە بوو هەر لەوکاتەدا و لەکاتی ڕاونانی هێزی بەزیوی دوژمندا ماشێنێک پڕ لە پاسدار کەوتە سەرمین و لێک هەڵتەکا.

لەو شەڕە حەماسییە‌دا کە ١٨ سەعاتی خایاند و لاپەڕەیەکی پڕشنگداری دیکەی لە فیداکاریی پێشمەرگە بە دەفتەری قارەمانەتی هێزی بێستون زیاد کرد، نزیک بە ١٠٠ کەس لە هێزەکانی دوژمن کوژران و بریندار بوون. هەروەها دەیان قەزبزە چەک‌وچۆڵەی سووک و نیوەقورس و بەدەیان کەلوپەلی دیکەی نیزامیی بوو بە دەسکەوتی هەڵۆ بەرزەفرەکانی بێستوونی خۆڕاگر. بەڵام نابێ لەبیر بچێ کە ئەو قارەمانەتییە و خۆڕاگرییە کە زەبرێکی گاریگەری لە دوژمن دا، بە خوێنی دوو تێکۆشەری مەیدانی حەماسەکانی ناوچەی کامیاران وەدی هات. لەو شەرە قورسەدا شەهیدان مەحموود گودەرزی و تەییب حەیاتی بە خوێنی خۆیان حەقانییەتی گەلەکەیان نووسییەوە و داستانێکی پڕ لە سەروەرییان بە خوێنی گەش و ئاڵی خۆیان تۆمار کرد.

ئەوەی گرینگە باس بکرێتەوە ئەوەیە کە لەو حەماسەخوڵقێنی‌یەی پێشمەرگەدا هێزی دوژمن چەند بەرابەری هێزی پێشـمەرگە  وتەیارتر بە جۆرەها چەکی مودێڕن و هەروەها، پشت‌ئەستوور بە تۆپخانە بوو. بەڵام هێزی قارەمانی بێستون بە پێشمەرگەیەکی زۆر کەم کە تەنانەت یەک لە پێجی دوژمنیش نەبوو، بەڵام بە ورە و بیروباوەڕەوە زەبرێکی بەهێزیان لە شەوپەرستان وەشاند.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist