• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

داهاتووی ئێران لە ئەگەری کاراکردنی مێکانیزمی ماشەدا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/03/19
جۆری بابەت: سیاسی

دوای هاتنەدەرێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ڕێککوتنی بەرجام لە ١٨ بانەمەڕی١٣٩٧، کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامی ئەم بڕیارەی ئامریکا بۆ کشانەوە لەم ڕێکەوتننامەیە، حەسەن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رێک دوای ساڵێک لە ١٨ی بانەمەڕی ١٣٩٨دا و لە دانشتنێکی هەئیەتی دەوڵەتدا باسی لە کەمکردنەوەی بەرپرسیارییەکانی ئێران بەرامبەر بە وڵاتانی (١+٥) و بەرجام کرد. ڕێککەوتنێک کە پێنج ساڵ پێش ئێستا لەسەر کاغەز کرا، بەڵام زوو کەوتە بەر ڕەشەبای پەژیوانیی لانیکەم یەک لە لایەنە سەرەکییەکانی.

ڕوحانی ئەم کەمکردنەوەی بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە ڕێکەوتننامەی بەرجامی لە حەوت هەنگاودا پۆلێنبەندی کرد کە یەکەم هەنگاو بە نەفرۆشتنی ئورانیۆمی پتێندراو و ئاوی قورس بە وڵاتانی کریار دەستی پێکرد. ئەو ٦٠ ڕۆژی کات بە یەکیەتیی ئورووپا دا و، هەرەشەی ئەوەی لێ کردن کە ئەگەر پێبەندی ڕێکەوتنەکە نەبن و بەرژەوەندییەکانی ئێران دابین نەکەن؛ ئەوا بەرەو هەنگاوی دووهەم دەچن. هەنگاوی دووەمیش بریتی بوو لە بەزاندنی سنووری پیتاندنی ئورانیۆم بە خەستیی 3.67%  کە پێشتر لە بەرجامدا لەسەری ڕێک کەوتبوون. هەنگاوی سێیەمیش لابردنی بەربەستەکان بوو بۆ تویژینەوە و پەرەپێدان بە لێکۆلینەوە ناوەکییەکان و، هەنگاوی چوارەم تێکردنی گاز لە سانترفیوژی جۆری IR-8 بوو. هەنگاوی پێنجەمی ئێران لە ١٥ی بەفرانبار و دوو ڕۆژ دوای کوژرانی قاسم سولیمانی خرایە جێبەجێ کردنەوە. ئەوە بوو کە ئێران ڕایانگەیاند لەم ڕێکەوتەوە چی دیکە پابەندی هەژماری سانترفیوژەکان نابن و هیچ بەربەستێک لە سەر ڕێگای خۆیان نابینن بۆ زیادکردنی ژمارەی سانترفیوژەکانیان و پیتاندنی ئورانیۆم. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو بڕیارانە کە نەزۆک‌کردنی بەرجامە، کەچی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جارێکی دیکەش خۆیان بوارد لەوەی بەئاشکرا بڵێن لە بەرجام نامێنن!

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە هەنگاوی پێنجەم، هەنگاوی کۆتایی ئێران بووە و ئەم هەوڵەی ئێرانیش بە مانای هەڵوەشاندنەوەی بەرجام نییە و، لە ئەگەری لابرانی گەمارۆکانی سەر ئێران دەرفەت بۆ گەرانەوەی ئێران بۆ پێبەندییەکانی بە ڕێکەوتننامەکە هەیە. زەریف دواتر بە زەریفی و بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نووسی کە ئێران وەک پێشوو لە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتومی (IAEA) بەردەوام دەبێ.

لە دوای هەنگاوی پێنجەمی ئێران سێ وڵاتی بەشدار لە رێکەوتننامەی بەرجام ( ئاڵمان، بریتانیا و فەڕانسە) خوازیاری بردنی دۆسییەی ئێرانن بۆ کۆبوونەوەی شوڕای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە مکانیزمی ماشە ناسراوە و لە بەندی ٣٧ی ئەم ڕێکەوتننامەیە ئاماژەی پێکراوە. ئەم سێ وڵاتە هۆشدارییان داوە بە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پابەند بێ بە بەڵێنەکانی خۆی لە رێکەوتننامەی بەرجام و بە پەرەپیدان بە ناکۆکییەکان نیگەرانییەکانی ئەوان زیاتر نەکا کە ناچار بە کاراکردنی میکانیزمی ماشە بن.

بەڵام ئێران لە وەڵامی ئەم داوایەدا ڕایگەیاند کە ئەگەر مکانیزمی ماشە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوە کاتی هەڵوەشاندنەوەی بەرجامیش دەگا و ئەمەش کۆتا هەنگاومان نابێ لەم پێوەندییەدا و، لە ئەگەری ناردنی پەروەندەی ئێران بۆ شوڕای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیماننامەی (NPT) دێتە دەرێ.

بۆ کەس شاراوە نییە کە دوای ئەم پێنج هەنگاوە لە ڕاستیدا شتێک بە ناوی ڕێککەوتنی بەرجام نەماوە و تەنیا شتێک کە لە بەرجام ماوە چاوەدێری ئاژانسی وزەی ناوەکییە کە ئەویش لە دوڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ناوەکی کە ڕۆژی ١٣ی رەشەمە بڵاو کرایەوە، ئێران خراوەتە ژێر پرسیار.

ڕافاێل گرووسی، بەرپرسی ئاژانس لەو راپۆرتەدا داوای لە ئێران کردوە کە لە پێوەندی لەگەڵ وێزگەیەکی ناوکی خۆی (تورقوزئاباد) ڕوونکردنەوە بدا. هەروەها ئیران دەبێ هاوکاریی زیاتری ئاژانس بێ و دواتر ڕاپۆرتی ئەو چالاکییانە بۆ بڕیاردان دەدرێتە شوڕای حوکام.

لە ڕاستیدا ڕێکەوتننامەی بەرجام لە سەر دوو کۆڵەکەی سەرەکی بنیات نرابوو کە یەکەمیان لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران بوو، دووهەمیشیان پێبەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەڵێنەکانی لەمەڕ کەمکردنەوەی چالاکییە ناوەکییەکانی کە لە ئێستادا هیچیان نەماون، جگە لە بڕیارنامەیەکی شوڕای ئەمنیەت بە ژمارەی ٢٢٣١. ئێرانیش وەک پێشوو خەریکی شاردنەوە و نەدانی زانیاری ڕاست و دروست لەبارەی چالاکیی رێئاکتۆرە ناوکییەکانی خۆیەتی. هەر لەو راپۆرتەی ئاژانسی وزەی ناوکیدا باس لە دوو ناوەندی شاراوەی ئەتۆمیی دیکەش کراوە کە هەتا ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران بەنهێنی کاری تێدا کردوون و هیچ زانیارێکی لە پێوەندییەدا نەداوە بە ئاژانس. ئەوانەش لە ئەگەری سەرەڕۆیی ئێراندا وڵاتانی ئورووپایی ناچار بە کاراکردنی مێکانیزمی ماشە دەکەن

دیارە لە ئەگەری چالاککردنی “مکانیزمی ماشە” هەر هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران لە پێش ساڵی ٢٠١٥ دەگەرێنەوە جێی خۆیان و بارودۆخی ئابووری داڕماوی ئێران لە ئێستا خەراپتری بەسەر دێ. بۆیە لە ئێستادا تەنیا ڕووناکاییەک کە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دڵیان پێ خۆش کردوە و دیواری هیوا و ئاواتیان لەسەر هەڵچنیوە، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک‌کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا و هاتنە سەر کاری ئیدارەیەکی نوێیە، بەو تەمایەی سیاسەتێکی جیاواز لە سیاسەتی ئێستای تڕامپ و ئیدارەیەکی ئەوی هەبێ.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist