له یه‌که‌م ڕوانیندا ئه‌م چه‌مک و مانایه ڕه‌نگبێ ده‌گه‌ڵ مه‌فهوومی ماف-ئازادی لێک بدرێن. ته‌وفیری ئه‌م مانایه ده‌گه‌ڵ ماف-ئازادی به سه‌رنجدان به‌وه‌ی هه‌رتک ماف له به‌رامبه‌ر یه‌کدا ڕاده‌وه‌ستن، بناسینه‌وه. مافی تاک به وه‌سیه‌ت بۆ دابه‌شکردنی مڵک و ماڵی به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی بۆخۆی پێیخۆشه میناکێکی خاسه بۆ باسکردن له سه‌ر مانای ماف-ده‌سه‌ڵات. ناسنامه‌ی ئه‌م مافه جۆرێکه که کرده‌وه‌کانی ئه‌و له لایه‌ن خاوه‌ن ماف (ذی حق) دکارێ کاریگه‌ری بخاته سه‌ر مافه‌کانی ئه‌وانی تریش. کاتێک خاوه‌ن ماڵ به وه‌سیه‌تێک ماڵی خۆی ده‌به‌خشێ، ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی مافی خۆی که‌لکی وه‌رگرتوه، که‌سانێک که ده‌یانهه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی وه‌سیه‌ته‌که‌دا، که‌لک له‌و ماڵه وه‌رگرن، مافه‌که‌یان ده‌گۆڕدرێ. که‌وابوو خاڵی به‌رامبه‌ری ماف-ده‌سه‌ڵات، نه‌توانینی که‌سێکه و بۆی نییە ئەو مافەی هەبێ. هه‌روه‌ها پێویستی هه‌بوونی ماف-ده‌سه‌ڵات، به‌رپرسیاره‌تیی حقووقیی که‌سێکی تر له به‌رامبه‌ر ئه‌و مافه‌یه؛ بۆ وێنه کاتێک من له‌سه‌ر ماڵی خۆم وهسیەت ده‌که‌م، سه‌روه‌سێتی من ئه‌رکداره به‌جێی بگه‌یەنێ. به سه‌رنج له‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییەی ماف-ده‌سه‌ڵات هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد، ده‌توانین جیاوازی و ته‌وفیری ئه‌م جۆره له ماف ده‌گه‌ڵ مافی ئازادی، لێک جوێ بکه‌ینه‌وه.
مافی پاراستن (مصونیت)
ماف به مانای پاراستن، به‌و مانایه‌یه که خاوه‌ن ماف له هه‌مبه‌ر کرده‌وه‌کانی ئه‌وانی تر پشتیوانی بکرێ. بۆ میناک کاتێک که سیستمی حقووقی بڕیار ده‌دا، که کرێکاره‌کان ده‌توانن ببنه ئه‌ندامی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان، به‌و مانایه‌یه که خاوه‌ن کار بۆی نییه پێشیان پێ بگرێ و نه‌هێڵێ که بچنه نێو ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان. خاڵی به‌رامبه‌ری ماف به مانای پاراستن، به‌رپرسیاره‌تیی خاوه‌ن مافه، واتا تاک به جێگای ئه‌وه‌یکه له به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و کرده‌وه‌ی که‌س یا دامه‌زراوه‌یه‌کی تر پارێزراو بێ، به‌رپرسه.
له ڕاستیدا ئاکامی ماف-پاراستن بۆ تاک ئه‌وه‌یه که، یه‌که‌م هیچ به‌رپرسیاره‌تییه‌کی نییه؛ چونکه گوترا که خاڵی به‌رامبه‌ری پاراستن، به‌رپرسیاره‌تییه و دووهه‌م ئه‌وه‌ی تر ناتوانێ له به‌رامبه‌ر دانی ئه‌و مافه، له‌مپه‌رێک دروست بکا و به‌گژیدا بچێتەوە.
به ڕوانینێکی تر، ماف بریتییه له کۆمه‌ڵێک له ئازادییه‌کان که له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگەوە ده‌درێته تاک. کاتێک ده‌ڵێن که‌سێک مافی فڵانه کاره‌ی هه‌یه، به‌و مانایه‌یه که ئه‌و ئازاده له کردوە ئه‌و کاره، واتا ئه‌و که‌سه موختاره که ئه‌و کاره بکات یا نه‌کا. هه‌روه‌ها به‌و مانایه‌یه که هیچ که‌س بۆی نییه به زۆر و پاڵه‌په‌ستۆ و به پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆی کارێکی پێ بکا یا پێشی پێ بگرێت. که‌وابوو، مافی جێبه‌جێ کردنی کارێک، واتا ئازادانه به ئه‌نجام گه‌یاندنی کرده‌وه‌یه‌ک.
سه‌رچاوه‌ی ماف
ئه‌وه‌یکه باسمان کرد له‌سه‌ر پێناسه و مانای ماف بوو. له ڕاستیدا به پێی ئه‌و ڕوانینه ئێمه ده‌توانین بڵێین چوار جۆر مافمان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌یکه ئێمه له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێک ئه‌و مافانه‌مان هه‌یه و ده‌توانین هه‌مانبێ، فه‌یله‌سووفانی ڕامیاری، ئاکار و ڕه‌وشت مانای ماف به دوو شێوازی پڕ جیاواز به‌کار ده‌به‌ن.
یەکیان، ئه‌و مافه‌یه که له‌سه‌ر خوانی یاسایه، له‌وێدا یاسای وڵاتێک مافی به تاکه‌کان داوه هه‌تا له هێندێک له ئازادییه‌کان، ده‌رفه‌ت و سه‌رچاوه‌کان که‌لک وه‌ربگرن.
دووهه‌م، مافێک له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌وشت و ئاکار. زۆر جار هێندێک له وڵاتان به پێی ئه‌و یاسا و ڕێسایه‌ی که بۆخۆیان دیاری‌یان کردوه، به‌شێک له شارۆمه‌ندان ناگرێته‌وه و مافیان به فه‌رمی ناناسێ. بۆ میناک وڵاتێک ئیزن به ژنان نادات بخوێنن یا ده‌نگ بده‌ن و به پێی یاسا له‌و مافانه بێبه‌شن. به‌ڵام شارۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاتانه به گه‌ڕانه‌وه بۆ بناغەی بنچینه‌یی ڕه‌وشت وه‌ک «دادپه‌روه‌ری» خوازیاری ئه‌وه‌ن که ئه‌و یاسایه به قازانجی ژنان پێیدا بچنه‌وه و مافی ژنان له‌و بوارانه‌دا دەسته‌به‌ر بکرێ.
ئه‌م جۆره مافه یاسایی نییه، به‌ڵکوو بۆ لایه‌نی بنچینه‌یی ڕه‌وشت و سروشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ڕاستیدا هێندێک داواکاریی تاکه‌کان، بناغەی پێویستی ڕه‌وشته که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگە له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌بێ هاوته‌ریب ده‌گه‌ڵ ئه‌و پێکه‌وه بجووڵێنه‌وه و دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و حقووقیی وڵات و خودی کۆمه‌ڵگەش ده‌گه‌ڵ ئه‌م پره‌نسیپانه ڕێک بخا.
له ڕاستیدا به هۆکاری حقووقی بنچینه‌یی ڕه‌وشته که تاکه‌کان خوازیاری حقووق له جۆری یه‌که‌من و به هۆی ئه‌م مافانه‌ش، یاسا و دامه‌زراوه‌گه‌لی سیاسی، کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و حقووقی ده‌که‌ونه به‌ر ڕه‌خنه و گازنده.
که‌وابوو ئێمه به‌ره‌وڕووی دوو جۆر ماف ده‌بینه‌وه: ماف له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و مافێک پشهستوور به ڕه‌وشت (سروشتی).
مافی بنیاتنراو له‌سه‌ر یاسا، مافێکه سه‌رچاوه‌گرتوو له دۆخی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی بێ، وه‌ک یاسای بنه‌ڕه‌تی و ئاسایی وڵاتان و په‌یماننامە نێوده‌وڵه‌تییەکان که بۆ خه‌ڵک به فه‌رمی ناسێنراون. به‌ڵام پرسیاری گرینگ ئه‌وه‌یه، ئایا مرۆڤه‌کان مافێک له سه‌رووی ئه‌و یاسایانه‌ی بۆیان داندراوه و به فه‌رمی ناسراون، هه‌یه؟ فه‌یله‌سووفانی سیاسه‌ت و ئاکار به هێنانه گۆڕێی باسێک له‌ژێر ناوی «مافی ڕه‌وشتی» و مافی «سروشتی» وڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان داوەته‌وه. له ڕاستیدا هه‌وڵی به‌شێک له فه‌یله‌سووفانی به‌ستێنی سیاسه‌ت و ڕه‌وشت ئه‌وه‌یه که بڵێن، ماف ته‌نیا به‌رهه‌می دانان و دیاریکردنی یاسایه‌کان نییه به‌ڵکوو له سه‌رووی یاسایه که ئه‌مه‌ش خۆی یاسا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌کرێ بڵێین ئه‌م جۆره‌یه که مافێک ده‌ستنیشان ده‌کرێ. ئه‌و یاسایه‌ی که له سه‌رووی ڕێسا باوه‌کانی حکوومەتهکانن، زۆرتر وه‌ک مافی سروشتی باسیان ده‌کرێ که ئێمه لێره‌دا زۆرتر وه‌ک مافی ڕه‌وشتی ناوی ده‌هێنین.