• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کۆماری ئیسلامی تەورێکی دیکەی لەبەر قاچی خۆی دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/03/06
جۆری بابەت: ئەندیشە

حکوومەت ئەرکی پاراستنی گشتیی وڵات و خەڵک و بەڕێوەبردن و پێڕاگەیشتن بە دۆخی وڵات و … لە ئەستۆیە و ڕووداوە لەناکاو و نەخوازراوەکان و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەیان یەک لەو ئەرکانەیە کە لەئەستۆی هەر دەسەڵات و حکوومەتێکە؛ بەڵام دەسەڵاتدار و حکوومەتە دواکەوتوو و دیکتاتۆرەکان نەک هەر لە بیری بەگژداچوونەوەی کارەسات و قەیرانەکاندا نین بەڵکوو خۆیان قەیران و کارەساتن و کارەساتیش بۆ خەڵکی وڵاتەکەیان دەخوڵقێنن یان لە دروستبوونیاندا بەشدارن. کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو نموونەی هەرە بەرچاوی ئەو حکوومەتانەیە و نەخۆشی کۆڕۆناش تازەترین کارەساتەکانە کە کۆماری ئیسلامی لە خولقاندنیدا سووچبارە.

پێموانییە پێویست بە شیکردنەوە و ناساندنی کۆماری ئیسلامی بکا بۆ خەڵکی ئێران و تەنانەت دنیاش کە چ بەڵایەکە،  هەروەها نەخۆشی کۆڕۆناش لەم ماوەیەدا ئەوەندەی لەسەر باس کراوە کە حەوجێ بە ناساندنی ناکا، بەڵام ئەوەی کە مەبەستمانە لێرەدا بیخەینەڕوو چ هاوپەیمانییەک و چ دۆستایەتییەک لە نێوان ئەم دووانەدا هەیە و ئەم دۆستایەتییە تاکوێ بڕ دەکا.

ڕوون و ئاشکرایە کە بنڕێژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆ و خەڵەتاندنی خەڵکی ئێران و دزی و گەندەڵی و بەتاڵانبردنی دارایی و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە و خەرجکردنی لە  بیری شیعەگەری و پەرەپێدانی دەسەڵاتی ئاخوندەکان داندرا و لە ماوەی دەیان ساڵ دەسەڵاتدارییان بەسەر ئێراندا هەم خۆیان کارەسات بوون و هەم کارەسات و قەیرانیان بۆ خەڵک دروست کرد. ئەم دەسەڵاتە هەم هیچکات نەیویست و نەشیتوانی بەرەنگاری ڕووداوە نەخوازراوە سروشتییەکانیش بێتەوە کە بوومەلەرزەکەی کرماشان و لافاوەکانی ئەم دواییانەیە.

پاش خۆپیشاندانەکانی ٩٦ و خێراتربوونی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی و سەرکوتی بێبەزەییانەی خەڵک لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە و کەڵەکەبوونی ویست و داخوازییەکانی دەیان ساڵەی گەلانی ئێران و هەروەها کوشتنی قاسم سلێمانی لە لایەن ئەمریکاوە و خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکڕاینییەکە بە دەستی سپای پاسداران  و بە گشتی  دابەزینی لەڕادە بەدەری متمانەی خەڵک بە دەسەڵاتی ئاخوندی و بێزاربوون لەم ڕێژیمە خوێنڕێژە لە بەرەبەرەی ساڵوەگەڕی شۆڕشی گەلانی ئێراندا و هەروەها هەستپێکردنی دەسەڵاتدارانی تاران بە بەشدارینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا سەرەڕای بازاڕگەرمی و پڕوپاگەندەیەکی زۆری ئاخوندەکان لە بەرەبەرەی بەناو  هەڵبژاردنی خولی یازدەهەمی مەجلیسی شووڕای ئیسلامیدا بووین کە نەخۆشی کۆڕۆنا لە وڵاتی “چین”دا سەری هەڵدا وگەیشتە ئاستێک کە بێجگە کۆماری ئیسلامی هەموو وڵاتان سنوورەکانیان بەڕووی چیینیەکاندا داخست.

لە ڕۆژی ١١ی ڕێبەندان پاش مەرگی پزیشکێک لە شاری قوم و چەند کەسی دیکە وەزیری تەندروستی ڕێژیم لەگەڵ بەرپرسانی سپای پاسداران و ئیتلاعاتی ڕێژیم و حکوومەتەکەی ڕووحانیدا کۆدەبنەوە وداوای ڕاگرتنی هاتوچۆ بۆ چین و هەروەها قەرەنتینەکردنی شاری قوم دەکا کە لەوکاتەدا فڕۆکەوانیی ماهان کە سەر بە سپای پاسدارانە بەردەوامە لە هێنان و بردنی خەڵک بۆ چین، بەڵام بەرپرسانی سپای پاسداران و بە تایبەت ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دژی ئەو داخوازییەی نمەکی وەزیری تەندروستی دەبن و ناهێڵن سەر بگرێ کە دیارە فەرمانی ڕاستەوخۆی خامنەییە بۆ مەرامی تایبەتی خۆی و گیانی خەڵکی ئێران هەروەها کە  دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی سەلماندوویانە هیچ بایەخێکی بەلایانەوە نییە و بۆ مانەوەی خۆیان ئامادەن هەموو کەس بکەنە قوربانی.

هەموو لایەک باش دەیانزانی کە خەڵکێکی زۆرکەم لە بەناو هەڵبژاردنەکاندا بەشداری دەکا و کۆماری ئیسلامی  ئیتر ناتوانێ مەشرووعییەتی خۆی بە دنیا بفرۆشێتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە  نەخۆشییەکە لە قومدا سەری هەڵدابوو کە بۆ کۆماری ئیسلامی هێڵی سوورە و سەدان ساڵە پڕوپاگەندەی پیرۆزی ئەو شارە دەکەن و خەڵکیان وا فێرکردووە کە لەوشارەدا هەموو نەخۆشییەکان چارەسەر دەبن کەچی ئەمجارە قوم  بۆتە هۆکار و سەرچاوەی مەرگ و کارەسات  و دەسەڵاتەکەی زۆرزیاتر لە جاران کەوتە پەلەقاژەی مانەوە و وەکوو هەمیشە بڕیارێکی گەمژانەیان دا  کە زیانی زۆر زۆرتر بوو لە قازانجی بۆ کۆماری ئیسلامی و بیرە مەزهەبییەکەشیان کە هۆکاری سەرەکی  بەدەسەڵات گەیشتن و مانەوەشیانە، شاردنەوەی نەخۆشی کۆڕۆناش لەو کاتەدا بە هەلێک زانرا بۆ پەردەپۆشکردن و لە بیربردنەوەی ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا، هەربۆیە خەڵک هیچ ئامادەکارییەکی نەبوو بۆ بەرەنگاربوونەوە یان خۆپاراستن لەو بەڵایە بەڵام دیسان گەمژەیی دەسەڵاتداران و بڕیاری بەپەلە و ڕادەی شڵەژاوییان وایکرد کە نەک هەرببنە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکێکی زۆر کە دەتوانرا پێشی پێبگیردرێ بەڵکوو لە هەڵسەنگاندنەکانی خۆشیاندا هەڵەیەکی کوشندەیان کرد و تەورەکەیان کە بۆ کوشتنی خەڵک هەڵیانهێنابوو لەبەر قاچی خۆیان دا و زۆر زیاتر لە جاران شەرعییەتی خۆیان لەدەست دا و لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەوەش هیچ متمانەیەکیان بە خۆیان نەهێشت. هەروەها زیاتر بۆ خەڵک دەرکەوت کە نەک هەر توانایی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانیان نییە بەڵکوو خۆیان سەرچاوەی کارەسات و قەیرانن و دەیان ساڵە تەنیا باڵوێزی مەرگ بوون بۆ خەڵکی ئێران و جیهانیش.

لە لایەکی دیکەوە کۆڕۆنا بێجگە لە زیانی گیانی  بۆ خەڵکی ئێران  زیانێکی گەورەی ئابووریش لە ئیران دەدا و کۆماری ئیسلامی دەبەستێتەوە بە چەشنێک کە دەتوانین بڵێین کە نەخۆشی کۆڕۆنا بەهێزتر لە گەمارۆکانی ئەمریکا بووە و پشتی کۆماری ئیسلامی بە یەکجاری دەشکێنێ ، هەموو وڵاتانی دراوسێ سنوورەکانیان بەڕوویدا داخست و بە کردەوە ئابڵۆقەیەکی لە سەتاسەت دەستی پێ کردوە و لەنێوخۆشدا هەموو شوێنە گشتییەکان داخراون و مانگرتنێکی گشتیی خەڵک و جومگە ئابوورییەکانی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە و نرخی کەلوپەل چەند قات بەرزبۆتەوە و ئەمەش وایکردوە کە بڵێین کۆماری ئیسلامی چوو بۆڕیش سمێڵیشی لەسەر دانا.

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەندیشە

دواوتووێژی د. قاسملوو

ڕێکەوتی 2022-07-22
ئەندیشە

عەزیز گەردی؛ مامۆستای ئەدەب‌ناسی و هونەری وەرگێڕان

ڕێکەوتی 2022-06-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist