• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ویرووسی کۆرۆنا و نابەرپرسیارێتیی ڕێژیم بەرانبەر بە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/03/05
جۆری بابەت: سیاسی

ئێستا کە قسە و باسی بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆڕۆنا لە ئێران گەرمە، لە کوردستانەوە هێندێک هەواڵ و زانیاریی تێکەڵ بە دەنگۆ بڵاو دەبنەوە کە جیا لەوەی کە جێی نیگەرانین، تیایاندا هەست بە پیلانگێڕیی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیشی لێ دەکرێ!!. بە پێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی بە دەزگاکانی ناوەندی ڕاگەیاندن و کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب دەگەن و هێندێکیشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبنەوە، ماوەی چەند ڕۆژێکە لە چەند شارێکی وەک سنە، مەریوان، مهاباد ، شنۆ و سەردەشت کۆمەڵێک کەسی مەزهەبی بە ڕوخسار و جلوبەرگی مەلای شیعەوە دەبیندرێن کە بۆ خەڵکی ئەم شارانە ناسراو نین. وەک باس دەکرێ ئەم مەلایەنە کە ژمارەیان لە هەرکام  لەم شارانە زیاتر لە پەنجا کەسە، لە هوتێل و یانە کلتوورییەکاندا جێگیر کراون و وەک دەگوترێ دەبێ لە شاری قومەوە هاتبێتن کە ئێستا زۆرترین تووشبووی ئەم ویرووسەی لێیە.

هاوکات لە گەڵ ئەم هەواڵە، حاڵەتێکی گوماناویی دیکەی پێوەندیدار بە بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا لە چەند شارێکی دیکەی کوردستان بە تایبەت شارەکانی سەر بە پارێزگای ورمێ بینراوە کە هیچ گومانی تێدا نیە دەستی پیلانگێڕیی لە پشتە. ئەم حاڵەتە کە تا ئێستا چەند ویدیۆیەکیشی لێ بڵاوبووەتەوە بریتییە لە کەوتن و دیتنی کەسانی نیوەگیان لە شەقامەکان کە وا دەردەکەوێ بە ویرووسی کۆرۆنا تووش بوون و توانای هەستانەوە و ڕۆیشتنیان نیە. ئەم کەسانە کە تا ئێستا وا دەرکەوتوە زۆربەیان خەڵکی شوێنەکانی دیکەی ئێرانن و کورد نین، هەموویان ڕوخساریان داپێچراوە و کەس ناوێرێ لێیان نزیک بێتەوە!!

لە گەڵ هەموو ئەمانەدا بازاری شایعە و بڵاوکردنەوەی ناڕاستی پێوەندیدار لە کوردستان گەرمە و دیسان بە پێی جۆری بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیانە هەست دەکرێ کە ڕێژیم دەیهەوێ بە هەر شێوەیەک بۆی دەلوێ لەم پرسە کەڵک وەربگرێت و بە جێی مودیریەتێکی دروست و بەرپرسانە، بێ متمانەیی و دوڕدونگی لە نێو خەڵک دا بڵاو دەکاتەوە. هەرچەند تا ئێستا ئەم باسانە و گومان خستنەسەر ڕەفتار و سیاسەتەکانی ڕێژیم لەم پێوەندییە لە نێو خەڵک دا بڵاوە و بەحەق ڕێژیم لەم بوارەشدا بە هیچ شێوەیەک جێی متمانەی خەڵک نیە، بەڵام دیسان پێویستە خەڵک لە پێوەندی لە گەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و هەڵمەتی پێشگیرییان لە تووشبوون بەم ویرووسە وریا بن.

پێش هەموو شتێک هەر وەک زۆرێک لە پزیشکە ڕاستوێژ و خەمخۆرەکان باسی لێوە دەکەن، پێویستە خەڵک بڵاوبوونەوەی ئەم ویرووسە بە جددی بگرن و تا بۆیان دەکرێ لە تووشبوون بە کۆرۆنا خۆ بپارێزن و سفارش و ئامۆژگارییەکانی شارەزایانی ئەم بوارە جێبەجێ بکەن. لە وەها دۆخێکدا پێویستە هەوڵ بدەن بە خۆ دوورخستنەوە لە باوەڕکردن بە درۆ و دەلەسەکانی ڕێژیم ، دەستیان بە زانیارییە باوەڕپێکراوەکان ڕابگا. بە بێ ئەوەی تووشی ترس و دڵەڕاوکێی نابەجێ بن، هەوڵ بدەن بە هاوکاریکردنی یەکتر و یەکگرتووانە هاوکات لە گەڵ هەوڵدان بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە کۆرۆنا، دژ بە پیلانگێرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوەستنەوە و ئیزن نەدەن کە بە کەڵک وەرگرتن لەم دۆخە پیلانە دژی ‌گەلییەکانی خۆی جێبەجێ بکات. لە پێوەندی لەگەڵ هاتنی خەڵکی غەریبە و نەناسیاوی گوماناوی بۆ شارو ناوچەکانی کوردستان لە سەر هەست بن و لە ڕێگای توڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەموو لایەک لە هەر کردەوە و جموجۆڵێکی گوماناوی ئاگادار بکەنەوە. ئەوانەی هەست دەکەن نیشانەکانی تووشبوون بە کۆرۆنایان تێدا بە دی دەکرێ بە بێ دوودڵی و دڵەڕاوکێ، خۆیان بە بیمارستانەکان و ناوەندە تەندروستییەکان بناسێنن و بەرانبەر بە چارەسەری و تەنانەت قەرەنتینەکردنیان هیچ بەربەرەکانییەک لە خۆیان نیشان نەدەن.

ئێستا کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەم ویرووسەوە دۆخێکی تایبەت بە سەر جموجۆڵی خەڵک و بازاڕەکاندا زاڵە و خەڵک بە گشتی دەرفەت و دەرەتانی کارو کاسبیی زیاتری نیە، چینی دەستڕۆیشتووی کۆمەڵگەی کوردستان لەم هەلومەرجەدا با بە ئەرکی سەرشانی خۆیانی بزانن کە دەستی خوشک و برا دەست ‌تەنگەکانی خۆیان بگرن و لەم پێوەندییەدا حەق وایە هەموو لایەک ئەرکی ئینسانی، ئەخلاقی و نەتەوەیی و ئایینی خۆیان بە جێ بگەیەنن. ئێستا کە بەداخەوە ڕیژیمەکە بە جێی بیرکرنەوەیەکی بەرپرسیارانە بە مەبەستی پاراستنی گیانی خەڵکی کوردستان و هاووڵاتیانی دیکەی ئێرانی، بە هەموو شێوەیەک خەریکی بڵاوکردنەوەی درۆ و سازکردنی فەزای پڕ لە گۆمان و پیلانگێڕییە، پێویستە خەڵک خۆیان بە هەر شێوەیەک بۆیان دەکرێ بۆ دەربازبوون لەم ڕۆژە ناخۆشانە، یەکگرتووانە بەهانای یەکترەوە بچن. بێگومان لە وەها دۆخێکدا ئەرکی دوکتور و پەرەستارە خۆشەویست و ئەرک وەخۆگرەکان لە هەمووان دژوارتر و گرینگترە. بۆیە پێویستە وێڕای ڕێزگرتن لە هەوڵەکانیان، گوێڕایەڵی ئامۆژگارییەکانیان بین.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist