• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ساڵڕۆژی سەربەخۆیی کانوونی پارێزەرانی دادوەری و ڕۆژی پارێزەر

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/02/26
جۆری بابەت: سیاسی

رەزا محەممەدئەمینی
ڕۆژی ٧ی ڕەشەمە ساڵرۆژی سەربەخۆیی کانوونی پارێزەرانی دادوەری و ڕۆژی پارێزەرەلە ئێراندا. لەو ڕۆژەدا لە ساڵی ١٣٣١ گەڵاڵەی سەربەخۆیی پارێزەران لەسەر پێداگری نەمر دوکتور موسەددیق کە ئەوکات سەرۆک وەزیرانی ئێران بوو لە مەجلیسی شووڕای میللی پەسند کرا. کانوونی پارێزەران ڕێکخراوێکی خەڵکییە کە وەک ئۆرگانێکی یاسایی و سەربەخۆ پێکهات و لە راستای دادپەروەری و دادوەریدا دەستی بە تێکۆشانی خۆی کرد. بەوحاڵەش لەگەڵ کوودێتای ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ٣٢ و پاشان پەرەسەندنی سەرکوت و کەش و هەوای ئەمنییەتی لە ئێراندا، چالاکییەکانی ئەو کانوونە زۆر بەرتەسک کرانەوە و زۆر لە پارێزەران، بەتایبەت ئەو پارێزەرانەی بیروباوەڕی چەپ و نەتەوایەتی مەیلەو موسەددیقیان هەبوو قۆڵبەست و دادگایی و پاشان ڕەوانەی بەندیخانەکان کران. ئەو ڕەوتە لە ڕووی سیاسییەوە هەتا کۆتایی سەردەمی پاشایەتی بەردەوام بوو و پارێزەرانیش وەک هەموو چالاکانی مەدەنی دەبا بە نیزامی پاشایەتی هەڵبڵێن و ئەگەر خۆ لەسیاسەتیش وەردەدەن، زۆر پێویست بوو لەگەڵ سەڕەڕۆیی و دەسەڵاتی ئیستبدادی هاوتەریب بن. بەوحاڵەش دەکرێ بڵێین دەزگای دادیی ئەوکات لە دادوەری و ئەو یاسایانەی لەسەر بنەمای ئەو حوکمانە، بەتایبەت حوکمە غەیرە سیاسییەکان دەردەچوون، پێشکەوتوو و لەسەر ئەو بنەمایانەبوون کە لە وڵاتانی پێشکەوتوو ڕەچاودەکران.
لەپاش شۆرشی ٥٧ کانوونی پارێزەران ڕووحی وەبەرهاتەوە و چالاکییەکانی بەخێرایی دسپێکردەوە؛ بەڵام ئەو قۆناخە زێڕینە زۆری نەخایاند و کاربەدەستانی ڕێژیمی تازەبەدەسەڵات گەیشتوو، دەستیان بە قەڵتووبڕی پارێزەران کردوو و جگەلەوەی سەدان پارێزەری زانا و بەئەزموونیان لەسەرکار لادا و دەسبەسەرکرد، ڕێژەیەکی زۆریش ناچارکران وڵات بەجێبێڵن و بەرەوە هەندەران کۆچ بکەن. ئەوە لە حالێکدابوو کە دەیان هەزار کەس لە ئازادیخوازان، ئەوانەی لەڕاستیدا سووتمانی شۆڕشی ٥٧ بوون گیران و لەچاڵەڕەشەکانی ڕێژیمی ئاخوندەکاندا ئەشکەنجەدران و بەکۆمەڵ کوژران. کۆماری ئیسلامی لەخوڵقاندنی جینایەت و کردەوەی نامرۆڤانە دەرحەق بە ئازادیخوازان وپاڕێزەرانی مافی مرۆڤ هیچ سنوورێک نەما کە نەیبەزێنێ.
لە نیوەی دووهەمی دەیەی ٧٠ی هەتاویش کە کەش و هەوای ئێران پاش هاتنەسەرکاری محەممەدی خاتەمی و ڕێفۆرمخوازەکان تاڕادەیەک کرایەوە، پارێزەران و چالاکانی مەدەنی هەمدیسان لەژێر گوشاردابوون و لەو نێوەدا دەزگای دادی ڕێژیم و مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان، ڕێژەیەکی زۆر لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ و چالاکانی دادیان، بەتایبەت پاش لەقاودانی ڕۆڵی جینایەتکارانەی وەزاڕەتی ئیتلاعات لە قەتڵە زنجیرەییەکان خستە ژێر گوشار و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردن. دەزگای “بێداد”ی ڕێژیم قازی و پارێزەری وەک شیرین عیبادی، یاساناس، قازی پێشووی دادگا، چالاکی مافی مرۆڤ، مامۆستای زانکۆ، لە بونیاتنەرانی کانوونی پارێزەرانی مافی مرۆڤ و ئەنجوومەنی پشتیوانی لە مافی منداڵان و یەکەمین قازی ژن لە ئێراندا کە سەرۆکی دادگا بووە و هەروەها “مێهرئەنگیزی کار” یاساناس و پارێزەر و چالاکی بواری مافی مرۆڤ و دەیان کەسی دیکەی لە پارێزەرانی ژنی ئێرانی لەسەرکار لادا و بەشێکی زۆری لەبەندیخانەکان ئاخنین؛ چونکە لەلایەک دەیەویست چالاکانی مەدەنی، بەتایبەت ژنانی ئازا و چاونەترسی پارێزەر چاوترسێن بکا و ئەو کەش و هەوایە تاڕادەیەک کراوەیە و ئەو دەلاقە چووکەیەی کە بۆ هەناسەکێشان کرابۆوە داخاتەوە و لەلایەکی دیکەش بەهەمووکەس و لایەنێک بڵێ کە بە پێی باوەڕەکانیان، ژنان ئەگەر تەنانەت خوێندنی باڵاشیان هەبێ و سەردەمێک لەسەر کورسی دادوەریشدا دانیشتبن، لەڕوانگەی ئەوانەوە دیسان لەگەڵ پیاوان یەکسان نین.
ئێستا دەبینین دەیان کەس لە پارێزەرانی وڵات وەک خانمی نەسرینی ستوودە، براوەی چەند خەڵاتی موعتەبەری جیهانی حوکمی ٣٨ ساڵ بەندی بەسەردا سەپاوە و لە بەندیخانەدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە گوشاری کاربەدەستانی زیندان و دەزگای بێدادی ڕێژیم، هەتا ئێستا چەند جار دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. ئەوە لەحالێکدایە کە “شووڕای پارێزەران و ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ئورووپا” خەڵاتی مافی مرۆڤی ساڵی ٢٠١٩ خۆی پێشکەش کردووە بە پارێزەرانی بەندکراو، نەسرینی ستوودە، عەبدولفەتاح سوڵتانی، محەممەدی نەجەفی و ئەمیرسالاری داودی. کەسانێک کە لە پارێزگاری لە ڕۆڵەبەندکراوەکانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بۆخۆیان لەبەنددان و چ ئازار و ئەشکەنجە نەماوە کە نەیچێژن! لەنێو ئەو چوار پارێزەرە بەندکراوەدا ئەمیرسالاری داودی لە ٢٠ ڕێبەندانی ١٣٩٨وە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبەشبوون لە مافەکانی لە بەندیخانەدا دەستی بە مانگرتنی “تەڕ” کردووە و لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەنداندا مانی لە خواردنی “ویشک” گرتووە.

٦٧ ساڵ لە دامەزرانی کانوونی پارێزەرانی دادوەری لە ئێراندا تێدەپەڕێ و باروودۆخی پارێزەران لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکاندا لە بەندیکراوەکان و ئەو کەسانەی پارێزگارییان لێدەکەن باشتر نییە. لەڕاستیدا دەزگای بێدادی ڕێژیم یاسا دواکەوتووەکانی کۆماری ئیسلامی کەس نابوێرێ و هەم ڕۆڵە ئازادیخوازەکانی ئێران و هەم پارێزەرانیان کە لەچوارچێوەی ئەو یاسا دواکەوتووانە دەیانەوێ پارێزگاری لە مافەسەرەتاییەکانی ئازادیخوازان بکەن قەڵتووبڕ و سەرکوت دەکات. بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەوڕێژیمە بەو کردەوە داپڵۆسێنەرانەی دەتوانێ درێژە بە دەسەڵاتە نگریسەکەی خۆی بدا؟ گومان لەوەدا نییە ئێران ئاوسانی ڕووداوی زۆر چارەنووس‌سازە و کۆماری ئیسلامی ناتوانێ لەبەرانبەر خرۆشانی ڕق و تووڕەیی پەنگخواردووی خەڵکی ئێران خۆڕاگرێ و چارەنووس و داهاتووی ئاخوندەکان، چارەنووس و داهاتووی هەموو دەسەڵاتە سەرەڕۆیەکان و ستەمکارانی مێژوو دەبێ.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist