چه‌مکی مافی مرۆڤ (human rights) پرسێکی هه‌تا ڕاده‌یه‌ک نوێیه و دوای شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌م و دامه‌زرانی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی هاتووەته نێو وێژمانی ڕۆژانه‌مان. ئه‌م تێرمه بۆته جێگره‌وه‌ی ده‌سته‌واژه و چه‌مکی «مافی سروشتی» و «مافی ئینسانی» که ڕابردوویه‌کی زۆرتریان هه‌یه. به‌ڵام ده‌گه‌ڵ نوێ بوونی ئه‌م کانسێپته، پرسی مافه‌کانی مرۆڤ له ئاستی جیهانیدا به‌رز بۆته‌وه و حکوومه‌ته‌کان، ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تی و ناحکوومییه‌کانی به خۆوه سه‌رقاڵ کردوه؛ به جۆرێک ئێستا مرۆڤه‌کان هاتوونەتە سەر ئەم باوەڕە که کۆمه‌ڵگەی نێونه‌ته‌وه‌یی و حکوومه‌ته‌کانیش ده‌بێ پارێزه‌ری ئه‌و مافانه بن و هاوکار و یارمه‌تیده‌ریان بن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م ماف و داخوازییه‌کانیان. که‌وابوو ئه‌مڕۆکه بابه‌تی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ له سنووری پێوه‌ندیی نێوان ده‌سته‌ڵاتداران و شارۆمه‌ندان تێپه‌ڕیوه و، بۆته بابه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی. له ڕاستیدا نیزامی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ، ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تانی به کۆمه‌ڵێک په‌یمان‌نامه‌ی چه‌ند لایه‌نه، له بواری سیاسی و حقووقییه‌وه به‌رته‌سک کردۆته‌وه و بۆته یه‌کێک له خاڵه به‌هێزه کاریگه‌رەکان له‌سه‌ر ئاشتی و ته‌ناهیی نێوده‌وڵه‌تی.
له ئه‌ساسدا یه‌که‌م پرسیارێک که ده‌بێ به‌رسڤی بدرێته‌وه ئه‌مه‌یه که مافی مرۆڤ چییه و به چ مانایه‌که؟ سه‌ره‌تا بۆ وڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، مانای ماف (حق) ڕوون ده‌که‌ینه‌وه و دواتر لایه‌نە ڕه‌وشتی و ئاکارییەکەی تاوتوێ ده‌که‌ین هه‌تا دواجار مانا و پێناسه‌ی مافه‌کانی مرۆڤمان بۆ ڕوون ببێته‌وه،
چه‌مکی ماف:
باشترین شرۆڤه بۆ چه‌مکی ماف که پێوه‌ندییه‌کی نزیکی له‌ته‌ک مافی مرۆڤدا هه‌یه، ئه‌م شیکراوه‌ی «هۆفیڵد»ە. به پێی بۆچوونی ناوبراو، کاتێک که ده‌ڵێین که‌سێک به نیسبه‌ت تشتێک مافێکی هه‌یه له چوار شێوه به‌ده‌ر نییه:
١. به‌و مانایه‌یه که ئه‌ویتر ئه‌رکداره ئه‌و شته‌ی که به قازانجی ئه‌وه بیکات؛ بۆ میناک له ماڵه‌وه‌ی بچته ده‌ره‌وه. ئه‌م جۆره له ماف، تاک؛ مافی داواکاری له ئه‌ویتر هه‌یه و ئه‌و‌که‌سه‌ی تریش ده‌بێ ئه‌و مافه‌ی پێ‌بدا و به ڕه‌وای بزانێ.
٢. به مانای مافی ئازادیی ئه‌و که‌سه‌یه. به پێی ئه‌م مافه، تاک ده‌توانێ کارێک بکا یا نه‌یکا و ئه‌ویتر هیچ ئه‌رکێکی له به‌رامبه‌ر ئه‌ودا نییه، بۆ میناک ده‌توانێ بۆ هه‌ر کوێیه‌ک بخوازێ بڕوا و سه‌فه‌ر بکا، ئه‌و بۆ ئه‌م شێوه له کرده‌وانه ئازاد و موختاره، ئه‌م جۆره له ماف، به مافی ئازادی ناسراوه.
٣. ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پێگه‌ی حقووقیی خۆی هه‌یه و له به‌رامبه‌ر ئه‌م مافه، جێگای حقووقیی ئه‌وانیتر له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌گۆڕدرێن، بۆ میناک ده‌توانێ دسه‌ڵاتی به‌سه‌ر مڵک و ماڵی خۆیدا هه‌بێ، بۆ وێنه به وه‌سیه‌تێک ئه‌و جۆره‌ی که بۆخۆی ده‌خوازێ ماڵی خۆی دابه‌ش بکا و ئه‌م جۆره مافه، به مافی ده‌سه‌ڵات ناسراوه.
٤. به مانای پاراستنێکه که، که‌س به نیسبه‌ت تشتێک هه‌یەتی؛ واتا ئه‌وانیتر ناتوانن ده‌ست له بڕیاراتی ئه‌و وه‌ربده‌ن، بۆ میناک تاک ده‌توانێ چ حیزبێکی پێی خۆشه تێیدا ئه‌ندام بێ.
به ڕوانینێکی تر به پێی ئه‌م شیکارییه واژه‌ی «ماف» ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر چوار جۆر پێوه‌ندیی ماف ده‌کا و له چوار که‌وشه‌نی جۆربه‌جۆری ماف به‌کار ده‌برێ: «داواکاری، ئازادی، ده‌سه‌ڵات و پاراستن». له ژێره‌وه به مه‌به‌ستی زانیاریی وردتر ده‌گه‌ڵ ئه‌م چوار لایه‌نه مافییە، هه‌رکام به جیا کورته‌یه‌کی لێ باس ده‌که‌ین.
مافی داواکاری:
وای دابنێن که ئێوه کتێبێکتان به عه‌لی فرۆشتوه، به‌و پێیه عه‌لی ده‌بێ بڕه پووڵێکتان بداتێ، ئێوه ده‌توانن داوای ئه‌و بڕه پووڵه له ئه‌حمه‌د بکه‌ن و ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر ئێوه‌دا ده‌بێ ئه‌و پاره‌یه بدا. له‌م پێوه‌ندییه مافییه‌دا ئێوه له‌سه‌ر حه‌قن و هه‌وێتیی ئه‌م مافه‌ش داواکارییه.
له‌م بواره‌دا خاڵی جێ‌سه‌رنج ئه‌وه‌یه که ئه‌و مافه داواکارییانه، هه‌میشه له‌ته‌ک ئه‌رکێکدا هاوڕێیه به‌و مانایه که چونکه ئه‌م مۆدێله له ماف، له ڕاستیدا بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌و‌یتره که به‌و پێیه، ئه‌ویتر یا هه‌مه‌ن ئه‌و که‌سه که ئه‌و مافه‌ی له‌سه‌ر شانه (به‌ڵێنده‌ر)، ئه‌رکداره که ئه‌و مافه به‌ڕێوه به‌رێ.
مافی ئازادی، مافی هه‌ڤیازی (ئیمتیاز):
ڕه‌نگبێ نیزامێکی حقوقی هەندێک پوان یا ئازادیگه‌لێکی تایبه‌ت بداته تاکه‌کان؛ به‌م جۆره که تاک له‌و به‌ڵێنی و قه‌راره تایبه‌ته‌ی که ده‌کرێ ئاراسته‌ی ئه‌و بکرێ، لێی خۆش بێ، عه‌فوو بکرێ. بۆ میناک به‌شێک له سیست‌مه حقووقییه‌کان ئه‌و که‌سه‌ی که له ڕه‌وتی مه‌حکه‌مه‌دا ده‌توانێ به‌دژی هاوسه‌ره‌که‌ی شایەدی بدا، عه‌فوو ده‌کا. له ڕاستیدا ئه‌م مافه به مانای ئازاد بوون له به‌ڵێنی و ئه‌رکه که ده‌توانرا به‌ره‌وڕووی ببێته‌وه، به‌ڵام یاسادانه‌ر ئازاد و موختاری کردوه و هیچ ئه‌رکێکی له‌سه‌ر شان دانه‌ناوه.
***
* لە بڵاوکردنەوەی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان