• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئەوە کۆتایی نییە، دەستپێکێکی نوێیە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/02/05
جۆری بابەت: سیاسی

بوریس جانسۆن سەرۆک وەزیری وڵاتی شانشینی یەکگرتووی بریتانیا ڕۆژی 31/1/2020 زاینی لە پەیامێکی ویدیۆییدا بەفەرمی ڕایگەیاند کە لە دوای کاتژمێر ١١ شەو بە کاتی لەندەن ئەو وڵاتە چی دیکە ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا نامێنێ و بەم پەیامە کۆتایی بە سێ ساڵ دانووستان و ناکۆکیی نێوان بریتانیا و یەکیەتیی ئورووپا لەسەر مانەوە یان نەماوەی لەو یەکیەتییە هات.
هاتنە دەرێی بریتانیا لە دوای ٤٧ ساڵ ئەندامەتی لە یەکیەتیی ئورووپا کە دەکرێ سەرچاوەی گرتبێ لە زیادبوونی هەستی ناسیۆنالیستی و لە ڕوانگەی ئابووریشەوە ویست و حەزی ئەم وڵاتە نیشان دەدا بۆ چوونە نێو بازاری ئازاد و دەستی ئەو وڵاتە زیاتر ئاوەڵا دەکا بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ ئامریکا و ئۆسترالیا؛ هاوکات درێژەپێدان بە دەستڕاگەیشتنی بە بازاری ئورووپا.
برێگزیت کە زیاتر وەک ئامانجێکی سیاسیی تاک و گرووپەکان و حیزبە سیاسییەکان پێناسە دەکرێ، لە ساڵی ١٩٧٣ وە باسی دەکرێ و دەتوانین بڵێین کە ویستی لانیکەم زیاتر لە نیوەی حەشیمەتی ئەو وڵاتەیە کە ساڵی ٢٠١٦ لە رێفڕاندۆمێکدا شەرعییەتی جێبەجێکردنی پێدرا.
چوونە دەرێی بریتانیا لە یەکیەتی ئورووپا، ئەم وڵاتە لە چەند پوانێکی پۆزەتیڤیش بێبەش دەکا، بۆنموونە چی دیکە ئەم وڵاتە لە پارلمانی ئورووپادا مافی بەشداریکردنی نابێ کە پێشتر خاوەنی ٧٣ کورسی بووە؛ مەگەر بە بانگهێشتی فەرمی نەبێت و نوێنەرانی ئەم وڵاتە تەنانەت بوریس جانسۆنیش مافی بەشداریکردن لە پرسەکانی تایبەت بە بریتانیای نابێ کە لە پارلمانی ئورووپادا بێنە بەرباس. هەروەها یانە وەرزشییەکانی بریتانیا بەرەوڕووی کۆمەڵێک گرفت دەبنەوە، وەک نموونەی بەرچاو ١٢٠ یاریزانی فوتباڵ لە خۆلەکانی بریتانیا یاری بۆ تیمەکانی ئەم وڵاتە دەکەن و لە دوای قۆناغی تێپەر بوون چیدی وەک جاران ناتوانن لە تیمەکانی بریتانیادا یاری بکەن یان چیدیکە هاووڵاتیانی بریتانیا مافی دەستڕاگەیشتنیان بە کەرتی تەندروستی و بیمەی یەکیەتیی ئەورووپا نامێنێ. بەڵام لە هەمووی ئەوانە گرینگتر بابەتی ئاڵوگۆڕ و وەرچەرخانی سیاسەتی گشتی و ستراتێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەیە لە کاتێکدا بۆ کەس شاراوە نییە کە بریتانیا ئەندامی هەمیشەیی شووڕای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە بە مافی ڤێتۆ وە؛ هەروەها هاوپەیمانێکی سەرەکی و هەمیشەیی ئامریکاشە و ئەم وەرچەرخانە دەتوانێ لە داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو هاوسەنگیی هێز لە سەرانسەری جیهاندا بگۆڕێ و هاوتەریب بێت لەگەڵ سیاسەتە گشتی و درێژخایەنەکانی ئامریکادا.
لە کەس شاراوە نییە کە بە هاتنەدەرێی بریتانیا لە یەکیەتی ئورووپا ئەم یەکیەتییە بەرەو لاوازی دەچێ و ئامریکا دەتوانێ بە پشتیوانیی ئەم وڵاتە زیاتر لە جاران بەهێزتر ببێ و ئەم قۆناغە نوێیە زیاتر سێبەر دەخاتە سەر سیاسەتە گشتییەکانی ڕووسیە و ئێرانیش.
ئامریکا دوای کشانەوەی لە بەرجام ئێرانی تووشی زۆر گیروگرفتی سیاسی و ئابووری کردوە و ئەوجار بە هاتنەدەرێی بریتانیا لە یەکیەتیی ئورووپا پێشبینی ئەوە دەکرێ کە قەیرانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە جاران تەشەنە بستێنن و ئاسۆی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ لە جاران لێڵتر بێت بۆ کاربەدەستانی ئێران. وەک چۆن بریتانیا ماوەیەک لەوەپێش حیزبوڵلای لوبنانی خستە لیستی تێرۆر و دەبینین دەراوی زاری دەسەڵاتدارانی بریتانیا گۆڕاوە و، توندتر لە جاران بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئێران بە تایبەتی دوای تەقاندنەوەی فرۆکە نەفەرهەڵگرەکەی کییەڤ – تاران و شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییەکانی ئێران هەڵوێست دەگرن؛ دەستبەسەرکرانی باڵیۆزی بریتانیا لە تاران نموونەی بەرچاوی ئەم ناکۆکیانەن.
خاڵی گرینگتر لەدوای هەنگاوی پێنجەمی ئێران بۆ کشانەوە لە پابەندییەکانی لێدوانە توندەکەی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بوو کە هەرشەی هاتنەدەرێی لە NPT کرد، کە ئەمە وڵاتانی ئەندامی لە ڕێککەوتنی بەرجامی زیاتر لە جاران خستە گومانەوە کە ئێران لە پشت بەناو بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتومی هەوڵی بەکردەوەی هەیە بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ناوەکی. خامنەیش لە قسەکانی لە نوێژی هەینیی بەفرانباردا هیچ شک و گومانێکی بۆ کەس نەهێشتەوە و بەئاشکرا ڕایگەیاند کە تەنیا ڕێگای بەردەمیان بەهێز بوونیانە.
لەم بارودۆخەدا دەکرێ بڵێن بریتانیا زیاتر لە جاران دەستئاوەڵا دەبێ و بەپێی هەموو خوێندنەوەکان هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتەکانی ئامریکا هەنگاو دەنێ بەرامبەر بە ئێران. بۆیەش لە یەکەم ساتەکانی ڕاگەیاندنی هاتنەدەرێی بریتانیا لە یەکیەتی ئورووپا وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە لەندەن پابەندی گەمارۆکانی سەر ئێران دەمێنیتەوە کە لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و وزەی ناوکیدا بەسەر ئەم وڵاتەدا سەپاون.
ئەگەر لە ڕوانگەی ئەمنیەتی و سەربازیشەوە بروانینە برگزیت، ڕووداوەکانی ئەم دواییانە لە ڕۆژهەڵاتی نیوەراست بەگشتی و ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا، بۆمان دەردەکەوێ کە لە ئێستادا هاوپەیمانیە دەریاییەکەی کەنداو کە بەمەبەستی پاراستنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە خەلیج و گەرووی هورموز دامەزراوە، ڕێبەرییەکەی لە ئەستۆی بریتانیایە و ڕۆڵی بریتانیا لە ناتۆشدا دیار و بەرچاوە و ناتۆ لە ئێستادا لە هەموو تەمەنی خۆی زیاتر رۆڵ دەگێرێ لە ڕۆژئاوای ئاسیادا.
دواخاڵ ئەوەیە کە ئاستی پێوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و بریتانیا بەستراوەتەوە بە ئەو ماوە 11 مانگەی گوزار کە لەنێوان ئەو وڵاتە و یەکیەتیی ئورووپادا دیاری کراوە و هەروەها ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی ئامریکاش ڕۆڵی کاریگەری دەبێت لە سەر ئەم پێوەندییانە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist