• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

تۆڵە بەسەبرە ئەمان بەزەبرە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/02/05
جۆری بابەت: سیاسی

لاپەڕە زێڕینەکانی خەبات و تێکۆشانی پڕشکۆی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان پڕاوپڕە لە ئازایەتیی ڕۆڵە گیانبازەکانی ئەم گەلە لەپێناو ڕزگاریی نەتەوەکەیاندا. لەم ژمارەیەی «کوردستان» و گۆشەی «هەگبەی شاخ و شۆڕش» لاپەڕەیەک لە ناوچەی سەقز هەڵدەدەینەوە.
سەرەتای مانگی خەرمانانی ساڵی ٦٣ی هەتاوی، دەستەیەک لە کادر و پێشمەرگەی کومیتەی شارستانی سەقز لە نزیک شار خەریکی بەڕێوەبردنی کاری حیزبی بوون کە لەپڕ لای ئێوارێ ڕێژیم هەستیان پێدەکا و لە خوار ئاوایی «ئایچی» شەڕێکی سەخت ڕوو دەدا و زوو پاشەکشە بە هێزی ڕێژیم دەکەن. ئەگەرچی ڕیژیم شکستی خوارد بەڵام کادری بەتوانا و ڕووناکبیری ناوچەی سەقز «خالید زەکی»، خۆشەویستی خەڵکی ناوچەی سەقز بریندار دەبێ و پاش چەند سەعات بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ شەهید دەبێ.
هاوسەنگەرانی کە بۆ لەدەستدانی کوڕی چالاک و تێکۆشەری وەک زالید زەکی بەداخ بوون، بڕیاریان دا لە شوێنی بریندار بوونی شەهید خالید چالاکییەک -کە یەکێک لە دەیان سەروەری و شانازیی هێزی شەهید عەزیز یووسفی کە لە ناوچەی خولقاندی- بەڕێوە ببەن. بۆ ئەم مەبەستە فەرماندەرانی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەیەک بڕیاری کۆتاییان دا.
بۆ ئامانجی دیاریکراو لکی یەک و سێ و ئەرکانی هێز، ناوچەی گەورک و جادەی سەقز_بانە کۆنترۆڵ دەکەن. لکی دوو لە ناوچەی سەرشیو لە دەوروبەری ئاوایی «کەسنەزان» و «سماقلوو» مانەوە و چاوەڕێی فەرماندەکانیان بوون.
پێشمەرگەی خاراوی مەیدانی خەبات لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا لە مەیدانی شەڕدا ئەزموونێکی زۆریان کۆ کردبۆوە، خەڵکی گوندەکانی «قەبەغلوو»، «هێجانان»، «قشڵاخەکان»، «کۆننەڵان»، «مەرخوز» و «ئاخکەند» بە بینینی ئەم هەموو پێشمەرگە ڕێکوپێکە دڵخۆش ببوون و پێشوازییان لێ دەکردن، چەند ڕۆژ لەو گوندانە پشوویان دا و کۆبوونەوە بۆ خەڵک گیرا.
تیمی شناسایی بۆ دوو ڕۆژ لە پشتی «ئایچی» و «عەلیاوە» مایەوە و ڕێگای بانەی خستە ژێر چاودیری و شوێنی دیدەبان و تەئمینی جادەی و کاتەکانی هاتوچۆ و هەموو جموجۆڵێکی دوژمن شناسایی کرا. هەرچەند خەڵک هەستیان بەوە کردبوو کە عەمەلیاتی گەورە لەڕێدایە، بەڵام تەنیا فەرماندەکان دەیانزانی کە چ گەڵاڵەیەکیان بەدەستەوەیە هەر لەو کاتەشدا بە پێشمەرگەکان هەواڵ گەیشت کە ڕێژیم زانیویەتی هێزی پێشمەرگە لەدەوری شاری سەقز لە جووڵەدایە و هێزەکانی خستووەتە ئامادەباشەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە کاتی خۆی دەسبەکار بوون و زۆر بەنهێنی خۆیان گەیاندە بەرزاییەکانی پشتی «ئایچی»، «عەلیاوە»، «قشڵاخ» و بەرامبەر «تەمۆغە» و تاکوو لای نیوەڕۆ لەوێ مانەوە.
دوانیوەڕۆ تیمەکان بەپێی گەڵاڵە دابەش کران و هەر تیمێک بەرەو شوێنی خۆی وەڕێ کەوت.
تیمێک بە فەرماندەیی شەهید «ئەحمەد تەمۆغەیی» بۆ سەر ڕێگای سەقز_بانە لەنێوان «قشلاخ» و «تەمۆغە» کە زۆر شارەزای ئەو بەشە بوو، جێگیر بوون.
تیمێکی دیکە بە فەرماندەیی شەهید «ڕەحمەت دەستامووز» و «ئەحمەد وەکیلی» بۆ پشت «عەلیاوە» لەسەر ڕێگای ئەسڵیی سەقز-بانە.
هەروەها کۆمەڵێک کوڕی شەڕکەر و لێوەشاوە، ژمارەیەک پێشمەرگەی کارامە لە پێش ئاوایی «ئایچی» لە پێنج کیلومێتریی پادگان، کە شوێنی سەرەکیی تۆڵەکردنەوە بوو، ئامادە بوون.
تەواوی تیمەکان لە کاتی خۆیدا گەیشتنە شوێنی مەبەست و دیاریکراوەکان لە نزیک ڕێگای ئەسڵیی سەقز بۆ بانە، چەند دەستە لەنێو گوندی «ئایچی» کە هەموو کات نموونەی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری بوون، بە دیتنی پێشمەرگەکان بەپیریانەوە هاتن و، باسی شەهیدبوونی «خالید» و ئازایەتییەکانیان دەکرد.
کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ سەرەتاکانی مانگی خەرمانان، بە پێی بەرنامە یەکەم تیم بە فەرماندەریی شەهید «ئەحمەد تەمۆغەیی» لە نزیک قشڵاخ هێرشیان کردە سەر تەئمین و دیدەبانەکان و هاوکات ماشینێکی دوژمنیان خستە داوەوە و، تیمی دووهەمیش هەڵۆئاسا بەخێرایی توانیان پشتی عەلیاوە کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگرەکان بکوژن و بەدیل بگرن.
هەروەک چاوەڕوان بوون بە بەرزبوونەوەی دەنگی تەقە، یەکەم گرووپی یارمەتیدەر لە سەقزەوە هاتنە مەیدانی شەڕ، تیمەکانی «ئایچی» کە خۆیان بۆ تۆڵەی «خالید زەکی» ئامادە کردبوو، بێدەنگ لە سەنگەردا بوون. هێزەکانی دوژمن کە چەند ماشین بوون بەسەر کەمینی پێشمەرگەدا تێپەڕین و، چوونە نزیک «عەلیاوە» و لەوێ کەوتنە نێو کەمینی بەشێکی تر لە ڕۆڵەکانی حیزب و گەل. مەیدانی شەڕ وردەوردە گەورەتر بۆوە، لە بەرەی «قشڵاخ» و «عەلیاوە» دوژمن زەربەی باشی خوارد و تێک شکا.
هێشتا سەعاتێک تێنەپەڕی دووهەم گرووهی زەربەتی یارمەتیدەر لە سەقزەوە بەرەو مەیدانی شەڕ هاتن و زۆر زوو غافڵگیر کران و، لەپێش گوندی «ئایچی» لە شوێنی شەهیدبوونەکەی «خالید»، کەوتنە نێو داوی هێزی پێشمەرگە، ئەم پێشمەرگانە هەر کام قەڵایەک بوون لە ورە و باوەڕ.
شەڕێکی قورس و نزیک لەم شوێنەدا بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر درێژەی کێشا، دوژمن کە زانی لە چ داوێک کەوتوە، زۆر بێ‌بەزەییانە دەوروبەری گوندی «ئایچی»ـی تۆپباران کرد و چەند گوللەتۆپ لە نێو ئاوایی کەوت، بەڵام بەخۆشییەوە زەرەری گیانیی نەبوو، پێشمەرگە بەباشی لەسەر ئەم ڕێگایەدا زەربەیان وەشاند و خۆڕاگرییان کرد و، ڕێگایان نەدا ئەم بەکرێگیراوانە یەک هەنگاو بۆ پێشەوە بێن، تیمەکانی پشتیوان بە ئارپیجی و خومپارەی ٦٠میلی و چەکی بی‌کەی‌سی پشتیوانیان لە هاوسەنگەرانیان دەکرد، بە جۆرێک هێزی دوژمن هێز و توانای لێ بڕا و نزیک تاریکیی هەوا بەرەو سەقز پاشەکشێی کرد.
لەم شەڕە حیماسییەدا کە بە سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە کۆتایی هات، بەدەیان کەس لە هێزی ڕێژیم کوژران کە یەک لەوان جاشێکی بەناوبانگ و فەرماندەی عەمەلیاتی سەقز بوو بەناوی «مەنسوور بەناتیان»و، چەند ماشینی ڕێژیم دەستیان بەسەردا گیرا و هەر لەوێ سووتێنران؛ هەروەها ١٨ کەس لە بەکرێگیراوان و خۆفرۆشان بەدیل گیران.
لە خوڵقاندنی ئەم سەروەری و حەماسەیەدا پێشمەرگە هیچ چەشنە زیانێکی بەر نەکەوت و هەموو بەسڵامەتی و سروودی «من پێشمەرگەی کوردستانم» گوندی «ئایچی»ـ‌یان بەجێ هێشت.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist