شاخ و کێوه هه‌زار به هه‌زاره‌کانی سه‌ر سنووری زۆره‌ملی نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی مێژوویه‌کی پڕ له ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی ڕۆڵه کۆڵنهدهرەکانی گه‌لی کوردی له هه‌ناوی سهربوردهیدا تۆمار کراوه، ئه‌و گڕەشاخ و به‌رزه دوندانهی سه‌ر له ئاسمان ده‌سوون و ئه‌و دۆڵ و بناره فێنکانه و، هه‌موو هەرد و بەردی، هه‌ستی مرۆڤ دههەژێنێ و ڕوحێکی سه‌ربه‌رزانه و شۆرشگێڕانه به تاک ده‌به‌خشێ. هه‌تا ئێستاشی ده‌گه‌ڵدا بێ ئه‌م دوندانه هه‌ر که‌س و لایه‌ن و حیزبێک پشتی پێ به‌ستووه؛ له هه‌موو هێزێک بێمنه‌ت بووه و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو دڕنده‌یی و به‌کارهێنانی پێشکه‌وتووترین چه‌ک و تێکنۆلۆژی سه‌رده‌م، نه‌یانتوانیوه له‌م شاخه رژد و ههڵهمووتانه چۆک به ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری کورددا دهن.
یه‌کێک له‌و هێزانه‌ی زێڕینترین قۆناخی خه‌باتی خۆی له‌م شاخانه تۆمار کردوه – جگه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی وڵات- حیزبی دێموکراتی کوردستانه، هه‌ر بۆیە ئێستاکه‌ش وه‌ک قۆناخی نۆستالۆژێک و سه‌رده‌می ئه‌کتیڤی خۆی له‌م لوتکانه ده‌ڕوانێ. دیاره ده‌توانین بڵێین ئێستاشی ده‌گه‌ڵدابێ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و لاو و گه‌نجانه‌ی بۆ پێوه‌ست بوون به ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراته‌وه ڕوو بنکەو بارەگاکانی حیزب ده‌که‌ن، به هه‌مان وێنای قه‌ندیل و به‌رخۆدانی ئه‌م زنجیره شاخانه‌وه به‌ری ڕێگه ده‌گرن. حیزبی دێموکراتیش له‌پاش دابه‌زین و دابڕان له‌و شاخانه‌وه به هۆی چه‌ندین فاکته‌ری جۆراوجۆر، هه‌میشه له ده‌رفه‌تێک گه‌ڕاوه که بارودۆخی ناوچه و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که ئیستاکه نوێنگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه له جیهان و به حه‌ق پێویسته هه‌موو کوردێک یارمه‌تیده‌ری سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنی بن، بوار بدا بگهرێنرێنەوە ئه‌و شاخانه‌و له نزیکه‌وه ئاگایان له ڕه‌وش و که‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بێ و به باشترین شێوه‌ی مومکین درێژه به خەبات بۆ ئازادی کوردستان بده‌ن.
به دوای ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا و به تایبه‌تیش سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵکی وڵاتانی ناوچه‌که که به «به‌هاری عه‌ره‌بی» ناوی ده‌رکرد، قووڵبوونه‌وه‌ی که‌لێنی سیاسی هه‌رچی زیاتری نێوان بلۆکبه‌ندییه سیاسییه‌کانی جیهان و ناوچه‌که هاته ئارا‌و، له‌م نێوه‌شدا به خۆشییه‌وه داگیرکه‌رانی کوردستان دابه‌شی دوو به‌ره‌ی سه‌ره‌کیی دژ به یه‌ک بوون. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی خولقاند، هه‌تا هێزه کوردییه‌کان که‌ڵکی پێویست له‌م ئاڵۆگۆڕانه وه‌ربگرن و ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له باشوور و ڕۆژئاوا به توندی بوونه سیمبۆلی به‌رگریی و شه‌ڕی دژی داعش، له پارچه‌کانی دیکه‌ش به تایبه‌تی باکووری کوردستان له ڕێگه‌ی ههڵبژردانهوه پڕۆسه‌ی خه‌بات هه‌رچی زیاتر پێش بخه‌ن.
له درێژه‌ی ئاڵوگۆرهکان و ئارایشه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که‌دا، حیزبی دێموکراتیش ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌و به ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه سنوورییه‌کان، هه‌وڵی دا لاپه‌ره‌یه‌کی نوێی خه‌بات هه‌ڵداته‌وه، هەر بەم جووڵانەش بیرەوەریی حیزبی دێموکراتی ده‌یه‌ی 60و 70ی کۆچی له بیر‌و زه‌ینی خه‌ڵکی کورددا زیندو کرده‌وه که، قۆناخێک گه‌وره‌ترین هێزی چه‌کدارو دێموکراتی ناوچه‌که بوو. ئه‌گه‌رچی حیزبی دێموکرات، هه‌میشه هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی جۆراوجۆروه له نێو خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیدا ئاماده بێ و به شێوه‌ی فیزیکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌وانه‌ی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات کردۆته‌وه، به‌ڵام له‌م پێناوه‌شدا که‌م ته‌گه‌ره و به‌ربه‌ستی له لایه‌ن هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشوور و سنووره‌کان بۆ نەهاتۆتە پێش و، ته‌نانه‌ت به چه‌ندین شه‌هیدیشی له نێوخۆی کوردستان پێشکه‌ش بارەگای ئازادی کردوه. ئێستاش به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر سنوور بۆته هۆی دڵخۆشی خه‌ڵکی کورد له ڕۆژهه‌ڵات و سنووره‌کان و، هه‌روه‌ها دڵگه‌رمی و گه‌شبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامان و لایه‌نگری حیزبی دیموکرات، به‌ڵام هه‌ر له‌و بابهتهوهش چه‌ندین پرسی جێی ڕامان هه‌یه که ڕه‌نگه جێی مه‌ترسی بن. بە هەڵواسراوی مانەوەی زۆربەی کێشە و گرفتەکانی نێوان دوو باڵی دیموکرات ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نزیک به یه‌ک ده‌یه‌یه لێک جیا بوونه‌ته‌وه، هه‌وڵی بێبایه‌خ نیشاندان چالاکی و تێکۆشانی لایەنێک لە لایەن مێدیای سێبەرەوە، نه‌رمی نواندنی زیاتری لایەنێک لە چارەسەری کێشەکاندا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و نه‌تەوه‌یی، بۆته هۆی جۆرێک تاکڕه‌وی و غرووری بێجێی لایه‌نی به‌رانبه‌ر.
بەڵام بۆ ئەوەی چیدی چاوەڕوانی رووداوی نەخوازراو نەبین، پێویسته هه‌رتک به سینگ فراوانییه‌کی زیاتره‌وه هه‌نگاو بۆ ئه‌م قۆناخه نوێیه هه‌ڵبێنه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر له بنکەو بارەگاکانیان لە باشوور ئاسایشی حکوومه‌تی هه‌رێم له نێواندا بوو هه‌تا به‌رگری له هه‌ر چه‌شنه گرژییه‌ک بکا، له چیاکانی سەر سنوور هیچ هێزێک جگە لە خۆیانی لێ نییه هه‌تا به‌رگری له ڕوونه‌دانی کاره‌ساتێک بکا. هه‌ر بۆیه دێموکڕات، که گله‌یی له خۆسه‌پاندنی لایەنەکانی دیکە هه‌یه، ده‌بێ خۆی دەست لە تاکره‌وی سیاسەتی نەفی و رەتی لایەنەکانی دیکە هەڵگرێ و واقعبینانه‌تر درێژه به کار و تێکۆشانی بدا.
به گشتی دێموکرات ده‌بێ له پرۆسه ناته‌واوه‌کانی ده‌شتی کۆیه داببڕێ و به عه‌قڵییه‌تێکی نوێوه، دوور له‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له‌ت بوون و دابڕانی لێکهوتەوە هه‌نگاو به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات بنێ. هه‌ر هێزێک لەو هێزانە هەنووکە له پانتایی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، به‌ره‌و سنووره‌کان دەکشێن، ئەگەر زووتر بتوانێ خۆی له هزر و میکانیزم و چۆنیەتی به‌رێوه‌به‌ری دەشتەکانی هەرێمی کوردستان ڕزگار بکا، به دڵنیاییه‌وه ده‌سکه‌وتی زیاتری له نێوخۆی رۆژهه‌ڵات ده‌بێ. میکانیزمێکی نوێ ده‌توانی پێوه‌ندیی نێوان حیزب و خه‌ڵک زیاتر له جاران پته‌وتر بکا و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه و چهوتییهکیش له رابردوو هه‌بوو قەرەبوو بکرێتەوە. که‌واته ده‌بێ گرێکوێره نێوخۆییەکانی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دستی خۆیان بکرێنه‌وه، هه‌تا لهمپەر و به‌ربه‌ستێک نه‌خه‌نه سه‌ر رێگه‌ی هەوڵه نوێیه‌کان و، وزه و پوتانسییه‌لی خه‌بات له به‌ربه‌ره‌کانیی یه‌کتردا به فیڕۆ نەدرێ، بەڵکوو رێبه‌رایه‌تی لایەنەکان به گوێره‌ی ویست و داخوازیی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامان و لایانگرانی خۆیان و به‌تایبه‌تیش داوای خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به یه‌ک گوتار و یه‌کریزی و یه‌کگرتوویی ده‌ست به نووسینه‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه‌ن، ئه‌گینا له جوگرافیایه‌کی ته‌واو چه‌کدارای و نیزامی‌دا هه‌یه؛ شیمانەی کارەساتێکی قه‌ره‌بوونه‌کراو چاوه‌روان دەکرێ، به تایبه‌تیش به پێی ئه‌و باکگراوهندەی له په‌یوه‌ندیی لە نێوان هێزەکانی رۆژهەڵاتدا هەیە.
دواجار پێویسته بوترێ، ئه‌م لاپه‌ڕه نوێیەی بۆ خه‌باتی رۆژهه‌ڵات ره‌خساوه و به تایبه‌تیش دێموکڕاته‌کان خه‌ریکی تۆماری تێکۆشانی خۆیانن له سه‌ری، نابێ پاشکۆی رووداوە تاڵەکانی ئەو چەند ساڵەی رابردوو بن کە هەم ئەو هێزە و هەمیش خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانی بریندار کرد، واته نابێ خولانه‌وه له کێشه‌کانی ڕابردوو قه‌یرانه‌کانی دابڕانی بزووتنه‌وه له رۆژهه‌ڵات بێ، به‌ڵکو ده‌بێ ببێته هۆی ده‌رچوون له‌م کێشانه‌ی ماوه‌یه‌کە بزاڤی رۆژهه‌ڵات تێیدا ده‌خولێته‌وه. براوه‌ی ئه‌م لاپهرهش، ره‌وتێکه که زووتر خۆی ده‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجه‌که بگونجێنێ و تاکتیکی نوێ و به‌رنامه‌ی نوێ به گوێره‌ی دەرفەتەکە هه‌بێ، هه‌تا به‌رزترین ده‌سکه‌وتی دەست بکه‌وێ و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له‌و پرسی و کێشه (فرسایشی)یانە بکا، زەمەنێکە هێز و پوتانسێلی حیزبی به خۆیه‌وه خه‌ریک کردوه، به‌ڵکو ده‌بێ ئه‌م هێز و پوتانسییه‌له گوڕێکی به‌بڕشت و کاریگه‌رە بجوڵێنن و، ئه‌م جاره بزاڤی رۆژهه‌ڵات له هێزی چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌ته‌وه، خۆی دهرفهتخوڵقێن بێ، بۆ به‌رەوپێش بردنی پرۆسه‌ی گه‌یشتن به ئامانجه‌کان.
لە ژماره ٦٦٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه