• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شەڕەکەی بوغدەکەندی، چاوەڕوانیی خەڵک و دۆشداماویی ڕێژیم

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/01/21
جۆری بابەت: سیاسی

دوایین شاری کوردستان کە لە کۆتایی مانگی خەرمانان و سەرەتای پاییزی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی کەوتە بەر پەلاماری هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، شاری بۆکان بوو. لە میاندواو و سەقز و سایەنقەڵاوە تا بۆکان شەڕ و پێکدادانی وا گەورە دەکەوتەوە بە جۆرێک چەند سەعاتێک ستوونی دوژمن لە وەستان دەکەوت و دیسان سەرلەنوێ بە ئیحتیاتەوە پێشڕەویی دەکرد، سەرەنجام کە لە ڕۆژی ١١ی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٦٠ شاری بۆکان داگیر کرایەوە و، هێزی پێشمەرگە شاریان بەجێ هێشت و، بە گەیشتنی هێزی دوژمن بۆ دەوری شار، بەرەبەرە لە شوێنە ستراتێژییەکان جێگیر کران. هەر ئێوارێی ئەم ڕۆژە چەند کەسێک لە حەمامیان دەگرن و لە نزیک ئاوایی داشبەند گوللەبارانیان دەکەن و عەوڵای حەسەن موکری لە گەڵ چەند کەسی دیکە لە قەراغ شاری بۆکان دەگرن و ئەوانیش گوللەباران دەکەن. ئەوە دەسپێکی دیکتاتۆرییەتی ڕەشی ئیسلامی بەسەر ئەو شارەدا بوو کە پاش چەند ساڵ هەڵمژینی هەوای ئازادی، بەسەریاندا زاڵ ببوو. دوابەدوای جێگیربوونی هێزی داگیرکەر، بە سەدان کەس لە بەندیخانە خران و بە دەیانی دیکە ئێعدام کران و بە چەندانیش بێ‌سەروشوێن کران.
هێزی پێشمەرگە کە ئاڵوگۆڕێکی دیکە بەسەر کار و تێکۆشانیدا هات، دەبوو پێداچوونەوەیەک بەسەر هەلومەرجی نوێدا بکا. ئەگەرچی ئەزموون بە شێوەیەکی بەرچاو و زۆر نەبوو بەڵام توانیان هێندێک تاکتیک بگۆڕن و خۆیان سازمان بدەنەوە و هێندیک جار بەرپەرچی پەلاماری دوژمنیان بۆ سەر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان دەدایەوە و زەبری باشیان لێدەدا و هیندیک جاریش خۆیان لە جادەی سەرەکیی نێوان شارەکان نزیک دەکردەوە زەبری زۆر کوشندەیان لە هێزی دوژمن دەدا. ئەوەیان کە کەمین نانەوە بوو یەکەمین قۆناغی گۆڕینی تاکتیکی پێشمەرگە لە خەباتی چەکداریدا بوو. هێزی پێشمەرگە وردە وردە لەگەڵ ئەم تاکتیکە نوێیە ڕاهات و دەسکەوتی باشیشی بۆی هەبوو.
سەرەڕای ئەوەی هێزی پێشمەرگە لە باری جوغرافیاییەوە لە زۆرینەی خەڵک دوور کەوتبووەوە، بەڵام خەڵک بە چاوی ڕۆڵەکانی خۆیان چاویان لە پێشمەرگە دەکرد و هەمیشە درگای ماڵیان بۆ ئەوان ئاوەڵا بوو.
پاش ئەوەی دوژمن لە شار بەتەواوی جێگیر بوو هەر جارێ پەلاماری شوێنێکی ڕزگار کراوی دەدا و، لەبەر ئەوەی چاوەڕواننەکراو بوو جار جارە بەداخەوە دەسکەوتیشی دەبوو، بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا پەلامارەکانی تێک دەشکا و ژمارەیەک کوژراوی لێ بەجێ دەما.
ئەوەی مەبەستی ئێمەیە لە «هەگبەی شاخ‌ و شۆڕش»ی ئەمجارەدا باسی لێ بکەین حەماسەی گوندی «بوغدەکەندی»ـیە چاوەڕوانیی خەڵکی لێ کەوتەوە، چونکی پێش لەوە ڕێژیم هێرشی کردە سەر بەندیخانەی حیزب لە ئاوایی «داربەسەر» و ئەوەش کاریگەریی خراپی لەسەر خەڵک دانابوو.
ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لکێک لە پێشمەرگەکانی دێموکرات لە بۆکان، بە فەرماندەیی شەهید عەلی باڵدار لە ئاوایی «بوغدەکەندی» لە نزیک شاری بۆکان دەمێننەوە و خەریکی پشوودان دەبن کە کاتژمێری ٥ی بەرەبەیانیی ڕۆژی ٣٠ی گەلاوێژ، هێزی سپای ‌پاسدارن لە شاری بۆکانەوە پەلاماری ئەو گوندە دەدەن. هێزی پێشمەرگە کاتێک دەبیستن دوژمن لە هەموو لایەکەوە پەلاماری هێناوە بڕیار دەدەن تۆڵەی هەموو ئەو هێرشانەی لێ بکەنەوە کە لە زستان و بەهار بۆسەر خەڵک و پێشمەرگەی کردبوو، بۆیە بە بڕیاری فەرماندەی پێشمەرگە یا هەموویان شەهید دەبن یا زەبرێکی کاریگەر لە دوژمن دەوەشێنن.
دوژمن هەروەک جارەکانی پێشوو بۆ کوشتنی خەڵک خۆیان بە ئاواییدا کرد. بەڵام تێکۆشەرانی دێموکرات لە دەوروبەری ئاوایی وەک هەڵۆی چنگ‌بەگڕ لێیان ڕاسان و شەڕێکی زۆر گەرم و دەستەویەخە دەستی پێکرد و لە هەموو لایەکەوە بە چەکی دستیان دوژمنیان زەبوون و داماو کرد. شەڕ بەجۆرێک گەرم بوو کە هێزی دوژمن ڕووی لە هەر جێگایەک کردبایە دەکەوتە بەر ئاوری چەکی پێشمەرگە و جەندەکیان لێ بەجێ دەما. سەرەنجام تا کۆتایی شەڕ کە هێزی پێشمەرگەی قارەمان لە بۆکان لاپەڕەیەکی پڕ لە حەماسە و سەروەرییان بە لاپەڕەکانی خۆیان زیاد کرد، جەندەکی٧٠ کەس کوژراو و بریندار لە مەیدانی شەڕ بەجێ ما و دەیان کەس بەدیل گیران. دستکەوتی چەک و چۆڵیش بێجگە لە کالیبر ٥٠ نزیک بە ٥٠ قەبزە چەک و چۆڵ و هەزاران فیشەک و وەسایلی نیزامی دەسکەوتی هێزی پێشمەرگە بوون. ئەو حەماسە خولقاندنە کە لە دەفتەری بیرەوەریی هێزی پێشمەرگەی دێموکراتدا تۆمار کران بە خوێنی دوو خەباتکاری ڕێگای ڕزگاریی نەتەوەکەمان بە ناوەکانی تاهیر ئەمینی ومحمد قادری سوور بوو.
لەو خۆڕاگرییە قارەمانانەی دێموکرات پێویستە ئاماژە بە چەند لایەنی ئەو سەرکەوتنە بکرێ: یەکەم، عەمەلیات لە شوێنێک بەڕێوە چوو کە دوژمن لە ڕادیۆ تارانەوە هەر ڕۆژێ دەیان گوندی دەخوێندەوە کە لە لایەن هێزەکانییەوە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بووە و، بەناو «پاکسازی» کراوە هەر ئەو زەبرە کاریگەرەی وێی کەوتبوو بە سەرکەوتنی خۆی لە ڕادیۆ تاران خوێندرایەوە، بەڵام خەڵک وەک شاهید بە چاوی خۆیان دیتیان فروفیشاڵی دوژمن بۆ ورەدان بە هێزە تێک شکاوەکانیەتی.
دووهەم، شوێنی عەمەلیات نزیک شاری بۆکانە و ئەو ڕۆژە خەڵک هەموو کارێکیان تەعتیل کردوە لە سەربانی ماڵەکانیانەوە چاویان لە سەرکەوتنی پێشمەرگە دەکرد و خوشحاڵی هەموو بەشی شاری داگرتبوو.
سێهەم، ڕاستە لە شۆڕشدا هەر سەرکەوتنێک خوێنی دەوێ بەڵام لە ڕاستیدا فیداکاریی ئەو دوو شەهیدە لەو ڕۆژەدا نیشانەی سەربەرزیی نەتەوەکەیان و حیزبەکەیان بوو کە توانیان بە خوێنی خۆیان دەسکەوتێکی گەورە بۆ گەلەکەیان تۆمار بکەن هەم لە ڕووی سیاسییەوە هەم لە ڕووی نیزامییەوە تا ئێستاش وەک دەسکەوتێکی گەورە چاوی لێدەکری، ڕۆحیان شاد.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist