یه‌كێك له ستراتیژییه سه‌ره‌كییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی هه‌نارده‌ی شۆڕش و ئیدئۆلۆژیی شیعی (به خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیان) بۆ وڵاتانی ئیسلامی و به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه بووه كه شیعه‌یان لێ نیشته‌جێیه. سیاسه‌تێك كه زیاترین تێچووی بۆ گه‌لانی ئێران به‌دواوه بووه و ته‌نیا تەعبیر له فراوانخوازیی ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی ده‌كا. ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ده‌سپێك، به دڵنیاییه‌وه درێژه‌كێشانی شه‌ڕی عێڕاق به تایبه‌ت له دوای ده‌ر‌كردنی هێزه‌كانی سه‌ددام له خوڕڕه‌مشار و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له پێناو ئه‌و ستراتیژه سیاسیه بوو كه ئه‌وكات به دروشمی «ڕێگای قودس به كه‌ربه‌لادا تێ ده‌په‌ڕێ» ده‌ریان ده‌بڕی. كۆماری ئیسلامی به دیاریكراوی پشتگیری له شیعه‌كان له وڵاتانی وه‌ك عه‌ڕه‌بستانی سعوودی، به‌حره‌ین، یه‌مه‌ن، سووریه، لوبنان و عێڕاق و … كردووه‌ته ڕێچكه‌یه‌كی نه‌گۆڕ له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی خۆی. ده‌ستێوه‌ردان له وڵاتانی ناوچه به تایبه‌ت پاش دامه‌زرانی حیزبوڵڵا له لوبنان و تیرۆری ئه‌مریكییه‌كان له به‌یرووت و سیاسه‌تی خراپكارانه و تیرۆریستیی جۆراوجۆر له وڵاتانی ئورووپایی و ئافریقایی و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین وایكرد كه كۆماری ئیسلامی به ته‌واوی بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه هه‌نجارییه‌كانی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندوو. ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ش ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵكی ئێرانی كرده قوربانی و تێچوویه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕووناکبیریی به‌سه‌ردا سه‌پاندن.
پاش هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێڕاق و ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام و گۆڕانی ڕێژیمی سیاسی و ده‌سه‌ڵات گرتنی شیعه‌كان، كۆماری ئیسلامی هه‌له‌كه‌ی قۆسته‌وه و به‌تایبه‌ت پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئا‌مریكا له 2011، به هێزێكی گه‌وره‌وه ڕووی كرده عێڕاق و له شاره‌كانی ناوه‌ند و خواره‌وه‌ی عێڕاق گه‌رای هێزه توندڕه‌و و دژه ئه‌مریكاییه‌كانیان دامه‌زراند و بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ ته‌رخان كرد و، له په‌نا پڕچه‌ك كردن و یارمه‌تییه داراییه‌كان بۆ فه‌رمانده و هێزه چه‌كداره‌كان، پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی خزمه‌تگوزارییان وه‌ك دروستكردنی نه‌خۆشخانه و و یاریگا و دامه‌زراوه‌ی جۆراوجۆری دیكەی جێبەجێ کرد. به جۆرێك كه شاره‌زایان پێیانوایه ئه‌و سامان و داراییانەی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانیان کرد، ده‌یانتوانی به‌شێكی زۆر له كێشه و گرفته‌كانی گه‌لانی ئێران كه به تایبه‌ت دوای ته‌حریمه‌كانی ئا‌مریكا قووڵ بوونه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ر بكه‌ن. كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای خه‌رج كردنی پاره‌یه‌كی زۆر به دامه‌زراندنی ده‌زگای پڕوپاگه‌ندا بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی شیعه‌كانی عێڕاق، به كرده‌وه عێڕاقی وه‌ك به‌شێك له قووڵایی ستراتیژیی خۆی، كه به هیلالی شیعی ناو ده‌برێ له قه‌ڵه‌م ده‌دا. كاریگه‌ریی كۆماری ئیسلامی لەم وڵاتە به ڕاده‌یه‌كه كه زۆر له چاودێرانی سیاسی له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه پڕۆسه‌ی سیاسی له عێڕاق درێژكراوه‌ی كۆماری ئیسلامیه به هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی.
ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی عێڕاق و هێرشی مووشه‌كیی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له عێڕاق، ده‌رهاویشته‌ی جۆراوجۆری لێ كه‌وته‌وه و به‌تایبه‌ت په‌رده‌ی له سه‌ر ڕاستییه‌ك هه‌ڵدایه‌وه كه چه‌ند مانگێك بوو به ڕوونی له شه‌قامه‌كانی به‌غدا و به‌سره و كه‌به‌لا و نه‌جه‌ف و هتد له لایه‌ن شیعه‌ی سته‌ملێكراوی عێڕاقه‌وه به‌رگوێ ده‌كه‌وت. ئه‌و ڕووداوه سكاڵای ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی دۆستی تارانه له كۆماری ئیسلامی دژی مووشه‌كبارانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی عێڕاق، كه ئاراسته‌ی شووڕای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان كراوه كه به گوته‌ی نوێنه‌ری عێڕاق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشێلی سه‌روه‌ریی خاكی عێڕاق بووه. هه‌رچه‌ند ئه‌و هه‌واڵه كه‌وته په‌ڕاوێزی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینیه‌كه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی تووشی سه‌رسوڕمان كرد. مسته‌فا كه‌واكبیان، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مەجلیس ڕایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان نه‌بووه كه ده‌وڵه‌تی عێڕاق شكایه‌ت له ئێران بكا.
له‌ڕاستیدا ئه‌و سكاڵایه‌ی ده‌وڵه‌تی عێڕاق خستنه‌ڕووی لایه‌كانی ناوه‌وه‌ی سیاسه‌تی عێڕاقیه به واتا گشتیه‌كه‌ی، واته ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌ره‌نجامی ڕای گشتی و ویستی جه‌ماوه‌ره و ته‌نانه‌ت سیسته‌مه نادیمۆكراته‌كانیش ناتوانن به ته‌واوی پشتگوێی بخه‌ن. پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێڕاق كه له‌و سكاڵایه‌دا زه‌ق بۆته‌وه پرسێك نییه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به ڕووداوی مووشه‌كبارانه‌كه‌وه هه‌بێ، به‌ڵكوو له ساڵی 2003 به‌ولاوه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه پێشێل كراوه. لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی عێڕاق چه‌نده ده‌توانێ پشت به‌و پاساوه ببه‌ستێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێژێمی ئێران؟ ئایا پاساوی ئێران بۆ به‌رگریی ڕه‌وا له دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له به‌غدا، به پاساوێكی یاسایی داده‌نرێ؟
بنه‌مای سه‌روه‌ری یه‌كێكه له بنه‌ما بنچیینه‌ییه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی هاوچه‌رخ و سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیی ئارایی و به یه‌كێك له پێوه‌ره ڕاسته‌قینه‌ییه‌كان بۆ ده‌وڵه‌ت داده‌نرێ. به پێی یاسا هه‌موو ده‌وڵه‌تان یه‌كسانن له سه‌روه‌ری، جیاوازیه‌كه ته‌نیا له مامه‌ڵه‌كردن به‌و سه‌روه‌رییه‌یه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیی، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی هێزی ده‌وڵه‌ته له بواری سه‌ربازی و ئابوری و سیاسی. به‌ڵام به گشتی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له سه‌ر رێزگرتن له بنه‌مای سه‌روه‌ریی وڵاتان.
سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتی باڵای ده‌وڵه‌ته كه به‌كاری دێنێ بۆ حوكمكردن له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ی و ئابووری و هێزی و سیاسه‌تی نێوخۆیی و هه‌روه‌ها ئازادی له هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌وڵه‌ت له په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی به له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی. زۆرێك له زانایانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێیان وایه سه‌روه‌ری یه‌كێكه له پایه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت. به سه‌رنجدان به هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان، ده‌رده‌كه‌وێ كه سه‌روه‌ری چه‌نده گرینگه بۆ ده‌وڵه‌ت و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و یان كه‌مكردنه‌وه‌ی، گاریگه‌ریی راسته‌وخۆی ده‌بێ له‌سه‌ر سروشتی هه‌ڵسوكه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا. به‌و پێیه یاسای نێوده‌وڵه‌تی به گرینگیه‌وه ده‌ڕوانێته بنه‌مای سه‌روه‌ری و له‌سه‌رئه‌و بنه‌مایه كۆمه‌ڵێك رێسا و بنه‌مای نێوده‌وڵه‌تی بنیات ناوه وه‌ك بنه‌مای ده‌ستوه‌رنه‌دان و بنه‌مای یه‌كسانی و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی به‌رپرسیاریه‌تیی یاسایی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌و مافه پێشێل بكا.
به چاوخشاندنێك به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بینین ئه‌و ڕێژیمه به درێژایی ته‌مه‌نی به ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی و تێكدانی ئه‌منییه‌ت، پێشیلی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تانی كردوه. ئه‌و هه‌وڵانه سنووره‌كانی ناوچه‌ییشی تێپه‌ڕاندوه و ته‌نانه‌ت له ئورووپا و ئه‌مریكا ڕاپۆرتی جۆراوجۆر له سه‌ر چالاكیی جاسوسی و تیرۆریستیی به‌ناو دیپلۆماته‌كانی ئێران بڵاو بوونه‌ته‌وه.
گروپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق، كه به‌داوی هێرشی داعش بۆ سه‌ر عێڕاق و به‌یاسایی بوونیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێڕاقدا، ڕوخسارێكی ده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوتریان وه‌رگرتوه، له ساڵانی ڕابرددودا به‌رده‌وام هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێڕاق و به تایبه‌تی بۆ سه‌ر بنكه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا. به‌ڵام له دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، ئێران به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هێرشی كرده سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌مریكا له عێڕاق، كه ئه‌و هێرشه له‌نێو خاكی عێراق پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بوو. له هه‌مان كاتدا هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر قه‌ڵای دێمۆكڕات له دێسامبری 2018دا به هه‌مان شێوه پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێڕاق بوو.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و باره‌وه ئیدعای ئه‌وه ده‌كا كه له هه‌ر دوو حاڵه‌تی موشه‌كبارانی خاكی عێراق، چ له كاتی موشه‌كبارانی قه‌ڵای دێموكرات و هه‌روه‌ها له موشه‌كبارانی پێگه‌كانی ئه‌مریكا، بیانووی بەرگریی ڕەوای به‌كار هێناوه، كه پڕنسیپێكی نێوده‌وڵه‌تییه. به‌ڵام به‌پێی مادده‌ی 51 له میساقی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و كرده‌وه‌یه ناچێته خانه‌ی بەرگریی ڕەوا، به‌و پێیه‌ی ئه‌و مه‌رجانه نه‌هاتوونه‌ته‌دی كه له‌و مادده‌یه‌دا هاتوون. چونكه ئه‌مریكا هێرشی نه‌كردووه‌ته سه‌ر ئێران تا ئه‌و وڵاته بتوانێ ئیدیعای ئه‌وه بكا كه دیفاع له خۆی ده‌كا. به‌ڵكوو دیتمان ئه‌وه كۆماری ئیسلامی بوو له ڕێگای میلیشیاكانیه‌وه هێرشی كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا، كه به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و شوێنانه حورمه‌ت و پارێزراویی تایبه‌تیان هه‌یه و به به‌شێك له خاكی وڵاته‌كه داده‌نرێن مادام هه‌ڵگری ئاڵای ئه‌و وڵاته‌ن. هێرشكارانی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا ته‌نیا بۆ بردنه‌پێشی پڕۆژه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه. به تایبه‌ت له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیتمان كه ناوی قاسم سوله‌یمانی له‌سه‌ر دیواره‌كانی باڵوێزخانه وه‌ك هێمای پڕۆژه‌كانی ئێران له لایه‌ن هێرشكارانه‌وه ده‌نووسران. له لایه‌كی دیكه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه، خه‌ڵك له شه‌قامه‌كانی عێڕاق، بێبه‌ری بوونی خۆیان له ڕێژێمی تاران ده‌رده‌بڕی.
كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له لایه‌ن ئه‌مریكاییه‌كانه‌وه ڕه‌واییه‌ت وه‌رده‌گرێ به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌منیه‌تییەی كه له نێوان عێراق و ئه‌مریكا له ساڵی 2008 واژۆ كراوه. ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه وێڕای جه‌خت كردنه‌وه‌ی له سه‌ر پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی عێراق و سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی و هه‌رێمه‌كه‌ی، تێیدا هاتوه كه كۆماری عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له گرینگیی پاراستنی ئه‌منییه‌تی هاوبه‌شیان و هاوكارییان له جێگیربوونی ئاشتی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆر له عێراقدا و هاوكاری له بواری ئه‌منیه‌ت و پارێزگاری و به‌ربه‌رچدانه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی سه‌روه‌ریی عێراق ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه جه‌خت ده‌كاته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هاوكارییه له سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی ته‌واوه له سه‌روه‌ریی هه‌ر دوو لایه‌ن به پێی ئامانج و بنه‌ماكانی میساقی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. كه‌واته به پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه دوولایه‌نیه ئه‌مریكا ده‌توانێ به‌رگری له كرده‌وه‌كانی خۆی بكا له عێڕاق و بۆ نموونه كوشتنی قاسم سوله‌یمانی وه‌ك كه‌سێكی تێكده‌ری ئه‌منیه‌تی عێڕاق و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئێران به پشتبه‌ستن به چ بنه‌مایه‌كی یاسایی پاساو بۆ هێرشی مووشه‌كیی بۆ سه‌ر خاكی عێڕاق دێنێته‌وه؟ له‌وانه‌یه وڵامی ئه‌و پرسیاره پێویستیی به تێفكرینێكی زۆر نه‌بێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ناكه‌وێته خانه‌ی حكوومه‌تێكی نۆڕماڵی پابه‌ند به یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێوخۆی ئێرانیشدا خۆی به به‌رپرسیاری ژیان و گوزه‌ران و ویسته‌كانی خه‌ڵك نابینێ. ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌مووه وه‌به‌رهێنانه سیاسی و ئابوورییه‌ی ڕژێمی ئێران له وڵاتانی ناوچه كردوویه‌تی، هەر ماڵوێرانی و بێ ده‌ره‌تانی گه‌لانی ئێرانه، وەک چۆن دەبینین حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك ئه‌هرومی سه‌ره‌كیی جێبه‌جێ كردنی كۆماری ئیسلامی له عێڕاق، ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر به‌ره‌وڕووی تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری عێڕاق ده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش یه‌ك واتای هه‌یه كه بریتیه له شكستی ڕێژێمی تاران له عێڕاق.
***