که‌ماڵ شه‌ریفی دوای حه‌وت ساڵ زیندانی بوون، سه‌باره‌ت به ناخۆشییه‌کانی ده‌دوێ
وه‌رگێر: ئازادکهریمی
حه‌وت ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌رکردنی که‌ماڵ شه‌ریفی زیندانیی سیاسیی کورد له گرتووخانه‌ی «میناب»دا تێپه‌ڕ بووه و ئێستا له زیندانه‌وه خهمنامهیهکی نووسیوه و تێیدا باسی خه‌م و دڵته‌نگیه‌کان و ئازاره‌کانی ناخی کردوه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی «رێکخراوی به‌رگریکارانی مافی مرۆڤی کوردستان»، له به‌شێک لە نامه‌کەی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه کورده زیندانییەدا ده‌ڵێ: حه‌وت ساڵ زیاتره زیندانیم ته‌نیا یه‌ک جارله ژێر چاودێرییه‌کی قورس و توندی ئه‌منییه‌تیدا و به شێوازێک که به‌رپرسی زیندان له‌وێدا ئاماده نه‌بوو، به‌ڵام جێگره‌که‌ی و به‌شی ئه‌منییه‌تی و پاراستنی زیندان و به‌رپرسی «قه‌رارگاه» و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فەرهەنگی و چه‌ندین کارمه‌ندی دیکه‌ی زیندان له‌وێدا ئاماده بوون، له‌گه‌ڵ دایکم دیدارێکم هه‌بوو، بێجگه له چاکوچۆنیکردن مافی ئەوەم نه‌بوو لەگەڵ دایکم به کوردی قسه بکه‌م، ئه‌وه له کاتێکدایه دایکم فارسی نازانێ و ناتوانێ قسه‌ی پێ بکا.
که‌ماڵ شه‌ریفی رۆژنامه‌وانی کوردی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ, له زیندانی میناب له‌گه‌ڵ گیراوانی ئاسایی و تاوانبارانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له‌و زیندانه دایه.
ناوبراو له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌ر کردنییه‌وه هه‌تا ئێستا رێگای پێ نه‌دراوه که‌سی ببینێ و ته‌نیا یه‌ک جار دایک و براکه‌ی به ئیزنی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌رییه‌وه، توانیویانه چاویان پێی بکه‌وێ.
ئه‌م رۆژنامه‌وانه زیندانییە، ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاوی بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ وێژه‌وانان، نووسه‌ران، زانایانی ئایینی و که‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه‌کان له هه‌رێمی کوردستانه‌وه گه‌ڕایه‌وه سه‌قزی زێدی و له رۆژی ٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٧ له ماڵی یه‌کێک له پهرتووکفرۆشهکانی ئه‌م شاره له پاش گه‌مارۆدانی خانووه‌که و ته‌قه‌کردنی کارمه‌ندانی چه‌کداری سوپای پاسداران و ئیداره‌ی ئیتلاعات و کوژرانی ئه‌ندامێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ده‌ستگیرکرا. له‌م په‌لاماره‌دا چه‌کدارێکی سوپا ١٥ فیشه‌کی ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی حیزب کرد و گیانی لێی ستاند.
که‌ماڵ شه‌ریفی دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ و پێکدادنه‌که، لەلایەن به‌رپرسانی سوپای پاسداران و ئیتلاعات گیرا و ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ به بڕیاری «داواکاری گشتیی شاری سه‌قز» گواستیانه‌وه گرتووه‌خانه‌ی شاری سنه» و، که‌وته به‌ر ئه‌شکه‌نجه و زه‌ختێکی زۆری دژه‌مرۆڤانه و دوای شه‌ش مانگ ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی ناچار کرا گفتووگۆیه‌کی ڤیدیۆیی ئه‌نجام بدا.
له ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاویدا به هۆی ئه‌وه‌ی له ڕه‌وشێکی دژواری دژه مرۆڤیدا بوو، هه‌روه‌ها ئیجازه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا نه‌بوو، ده‌ستی دایه مانگرتن له خواردن و دوای یه‌ک مانگ تووشی سەکتە (ڕاوه‌ستانی) مێشک هات و لای ڕاستی جەستەی ئیفلیج بوو، به‌شێوه‌یه‌ک هه‌تا دوو مانگ نه‌یده‌توانی قسه بکا و پێڵوی چاوی ڕاستی نه‌ده‌نیشت و هه‌موو شه‌وان کاتی نووستن به باندی چه‌سپ چاوی ده‌نووقاند. له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ جۆره هه‌وڵدانێک له لایه‌ن به‌شی ته‌ندروستی زیندانه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی جموجۆڵی ئه‌ندامه له‌کارکه‌وتووه‌کانی ئه‌نجام نه‌دراوه.
که‌ماڵ شه‌ریفی ئێستا له «به‌ندیخانه‌ی میناب» له‌گه‌ڵ چه‌ند گیراوی دیکه‌ی سیاسی، لەگەڵ تاوانبارانی قەتڵ، قاچاخچیه‌کانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و هتد…دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره جیاکاری له نێوان به‌شه نێوخۆیییه‌کان و جۆری تاوانه‌کان کرابێ، ماوه‌ی مه‌حکوومیه‌تی تێپه‌ڕ ده‌کا… ده‌قی نامه‌که‌ی «که‌ماڵ شه‌ریفی» که له‌به‌رده‌ستی « ناوه‌ندی به‌رگریکارانی مافی مرۆڤی کوردستان» دایه ده‌خرێنه ڕوو بۆ ئاگاداری ڕای گشتی:
بینینی جه‌سته‌ی بێ رۆحی «ئایلان» هه‌موو خه‌م و ئازار و ناخۆشییه‌کانی زیندانی له بیرم برده‌وه. حه‌وت ساڵ زیاترم له زینداندا تێپه‌ڕکرد، ته‌نیا بۆ جارێ ده‌رفه‌تی دیدارێکم له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌مدا بۆ دروست بوو ئه‌ویش له ژێر چاودێرییه‌کی توندی به‌شی پاراستنی زینداندا و بێ ئه‌وه‌ی به‌رپرسی گشتی زیندان له‌وێ بێ، به‌ڵام جێگره‌که‌ی و به‌رپرسی «اطلاعات» و زیندان و به‌رپرسی قه‌رارگاه و به‌رێوه‌به‌ری «یه‌که‌ی فەرهەنگی» و چه‌ند کارمه‌ندی دیکه‌ی زیندان له‌وێدا ئاماده بوون و بێجگه له چاکوچۆنی، بۆم نه‌بوو به زمانی کوردی له‌گه‌ڵ دایکم وشه‌یه‌کیش قسه بکه‌م.
بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ ژیان کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م تاوانباره ئاساییانه به تایبه‌ت زیندانییە موعتاده‌کان، (شاری میناب له سه‌ر ترانزیتی هاتنی ماده هۆشبه‌ره‌کانه له رێگه‌ی سنووره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئێران دایه و زۆربه‌ی تاوانه‌کانی ئه‌م زیندانه پێوه‌ندی به تاوانه‌کانی سه‌ر به ماده هوشبهرهکانهوه هه‌یه و زۆربه‌ی تاوانباران به جۆرێ له جۆره‌کان تووشی ماده هۆشبه‌ره‌کان بوون و به هۆی نه‌داری و بێکارییه‌وه له‌م شاره‌دا دزی کردن پله‌ی دووهه‌می ڕێژه‌ی دیله‌کانی له‌م زیندانه‌دا هه‌یه) له‌وه ناخۆشتر و کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ئێمه به هۆی هاوبەندیی بوون له گه‌ڵ ئه‌م تاوانبارانه، پشکنینی په‌یتا په‌یتای ئێمه‌یه له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه به بیانووی دۆزینه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه، چه‌ند ڕۆژه‌و جارێ له کوتوپڕدا خه‌ڵکێکی زۆری کارمه‌نده‌کانی به‌ندیخانه به باتۆم و شۆکی کاره‌بایییه‌وه دێنه به‌شه‌که‌ی ئێمه و ده‌چنه ناو ژووره‌کانی نووستن و به بیانووی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌فیون، چه‌قۆ و مۆبایل ده‌ست ده‌که‌ن به ڕووت کردنه‌وه‌ی زیندانیه‌کان و پشکنینی که‌ل و په‌لی تایبه‌تی و تێکدانی جێگه‌ی خه‌وتن و هه‌موو شته‌کان.
ده‌یان جار به بۆنەی ڕووت کردنەوەمان و ده‌رهێنانی جلوبه‌رگی زیندانییەکان و ته‌نانه‌ت شۆرت و تی‌شێرتی ئه‌وانه‌وه، له گه‌ڵ ئه‌و کارمه‌ندانه تێکهه‌ڵچووین و له کۆتاییدا تووشی شۆکی کاره‌بایی، باتۆم و ژووری تاکه که‌سی هاتووین و هه‌مووجارێ دوای ئه‌م پشکنینانه به‌شێکی هه‌ره زۆری که‌ل و په‌لی ئه‌و خه‌ڵکه له لایه‌ن به‌رپرسی زیندانه‌وه یان دزراوه یان به بیانووی قه‌ده‌غه بوونه‌وه له لایه‌ن زیندانه‌وه ده‌ستی به سه‌رداگیراوه.
ئێره زیاتر له که‌مپی «پاکه‌وه بوون له ماده هۆشبه‌ره‌کان» ده‌چێ تاکوو زیندان، ته‌نیا جیاوازیه‌ک کە هه‌یه ئه‌ویش جیاوازی نێوان « مێتادۆن»ی ده‌رمانه لەگه‌ڵ « مێتادۆن»ی موعتاده‌کان. مێتادۆن بۆ هه‌موو که‌س و هه‌موو ته‌مه‌نێ ئازاده و دانان و ته‌رک کردنی له ده‌ستی خۆت دایه و دۆزی به کارهێنانی له لایه‌نی زیندانییەوە ده‌ستنیشان ده‌کرێ و دوکتۆر هیچ تێبینییه‌کی له‌م بواره‌دا نیه. له‌م زیندانه‌دا ته‌نیا ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه‌ی ده‌دۆزرێنه‌وه وا له لایه‌ن که‌سانی زیندانیەوە دێنه ژووره‌وه ده‌نا ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه‌ی وا کارمه‌نده‌کانی زیندانه‌که هاورده‌ی ده‌که‌ن هیچ کات نادۆزرێنه‌وه! لێره‌دا هه‌موو شت هه‌یه: تلیاک، به‌نگ و حه‌شیش، شیشه، هێرۆیین، ترامادۆڵ و حه‌ب. ئێوارانی پێنجشه‌مه و هه‌ێنی ئێره ده‌بێ به شێره کێشخانه کانی سه‌رده‌مانی ( سه‌فه‌وی) و قاجار.
حه‌وت ساڵ زیاتر تێپه‌ڕبوو، شه‌ش مانگ له ژووری تاکه‌که‌سی له ئیداره‌ی «اطلاعات»ی سنه‌دا له ژێر ده‌یان جۆری ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونیدا، لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه یه‌ک له دوای یه‌ک و ئازارده‌ر و ئه‌شکه‌نجه بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانان و تۆمارکردن له ڤیدیۆدا، له ناوههمان ئه‌و ژوورانه‌دا تووشی ئازاری پێ و لاقه‌کانم هاتم. زۆرتر له بیست جار چووم بۆ لای دوکتۆری به‌ندیخانه و ئه‌وانیش یان حه‌بی ئازارشکێنیان به من داوه یان داوایان کردوه بۆ دکتۆری ده‌ره‌وه‌ی زیندان به‌ڕێ بکرێم و هه‌موو کات له‌گه‌ڵ ئه‌م داواکارییه‌شدا دژایه‌تیان کردوه. چه‌ند ساڵانێکه چاوه‌کانم تووشی گرفت هاتوون و به‌رپرسانی به‌ندیخانه ئیزنی ئه‌وه‌یان نه‌داوه سه‌ردانی دوکتۆربکهم و له کۆتاییدا چاویلکه‌ی یه‌کێ له زیندانییەکانم وه‌رگرت و له چاوم کردوه بێ ئه‌وه‌ی دکتور ئیجازه‌ی به من دابێ. له پاییزی 1390دا و دوای 56 ڕۆژ مانگرتن له خواردن تووشی سەکتەی مێشک هاتووم و ماوه‌ی چه‌ند مانگه لای ڕاستی له‌شم تووشی ئیفلیجی کاتی هات و نه‌مده‌توانی به جوانی قسه بکه‌م. له‌م بارودۆخه‌دا زیندان هاوکاری نه‌کردم و ئیجازه‌ی نه‌دام بچمه ده‌ره‌وه‌ی زیندان تاکوو سه‌ردانی دوکتۆربکهم (یه‌کێ له مه‌رجه‌کان ڕێپێدانی داواکاری گشتییه).
به گوێره‌ی سکاڵانامه‌ی لقی یه‌کی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سه‌قز و ئایه‌ی 32ی سوره‌ی « مائده» و بڕگه‌کانی ١٨٦- ١٩٠و ١٩٣ مه‌حکووم کراوم به ٣٠ ساڵ زیندان له تاراوگه‌دا( به‌ندیخانه‌ی میناب) و هه‌روه‌ها به گوێره‌ی سکاڵانامه که له‌م ماوه‌دا بۆم نیه چاوم به هیچ که‌سێ بکه‌وێ و له هه‌موو جۆره دیدار و نووسین له گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه‌دا بێبه‌شم وده‌بێ ماوه‌ی مهحکوومیهتهکهم له زینداندا تێپهڕبکهم. هه‌رچه‌نده دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سنه تۆمه‌تی « دژایه‌تی له گه‌ڵ خودا»ی ڕه‌ت کرده‌وه و جه‌ختی کردوه‌ته‌وه په‌نابردن بۆ به‌ڵگه‌ی قورئان له‌م بواره‌دا به گوێره‌ی یاسا ڕه‌وا نیه، به‌ڵام له کۆتاییدا بڕیاری دادگای سه‌ره‌تایی دووپات کردوه‌ته‌وه و به نه‌گۆڕی زانیوه. ئه‌مه له کاتێکدایه بڕیاری دوورخستنه‌وه‌م بۆ میناب به گوێره‌ی ئایه‌تی 32ی سوره‌ی مائده ده‌رکرا و دادگای پێداچوونه‌وه، ئه‌م پشتبه‌ستنه‌ی دادگای سه‌ره‌تایی به ئایه‌تی قورئان به یاسایی نازانێ به‌ڵام بڕیارەکه ناگۆڕێ، له‌وکاته‌وه وا گه‌مارۆی ئابووری سه‌رئێران توندتربوهتهوه ڕه‌وشی ئاڵۆز و خراپی زیندانیه‌کان خراپتره، خواردنی که‌متر وچۆنیه‌تی خراپی خۆراک ئازارده‌ره. که‌سانێکی زۆر که‌م ده‌بینی وا به خواردنی ئه‌م خۆراکانه تووشی به‌دخۆراکی و جۆره‌کانی کێشه‌ی نه‌خۆشینی هه‌ناو نه‌بووبێ! به‌ڵام دیسان به ناچاری مه‌جبوورن خۆیان ده‌ست بده‌نه دروست کردنی چێشت و خواردن و میوه و… و زیندان بڕیاری داوه له شوێنێکدا جێگه‌یه‌ک بۆچێشتلێنان بکاته‌وه. ئه‌و که‌سه‌ی خه‌ریکی قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کان بووه یان سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده ده‌توانێ بۆخۆی خواردنی نێوه‌ڕۆ و شێوی شه‌وان ئاماده بکات به‌ڵام بۆ که‌سانێ وا به هۆی نه‌دارایی وههژارییهوه یان بۆ په‌یداکردنی ژه‌مه ئه‌فیونی ڕۆژانه‌ی خۆی دزیی کردوه و ئێستا که‌وتوه‌ته زیندان یان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌بێ ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ له زینداندا بژین، ئاماده کردنی ژه‌مێکی ڕێک و پێک ئاواتێکی دووره ده‌سته. هه‌رشتێ وا بسووتێ، خراپ بێ یان به جۆرێ له جۆره‌کان که‌ڵکی نه‌مێنێ ده‌بێ له پاره‌ی گیرفانی زیندانییەکان دیسانه‌وه بکڕدرێته‌وه، له ئافتاوه و مه‌سینه‌ی توالێته‌وه هه‌تا کولێری گازی و سیم و کابل و ئه‌وه‌ی شتی ناوبه شه‌که‌ی گرتووخانه دایه و پووڵ و پاره‌ی تێده‌چێ ده‌بێ له لایه‌ن دیله‌کانه‌وه دابین بکرێ.
چه‌ند زیندانیی سیاسی کورد لێره‌دا وه‌ک من به تۆمه‌تی « دژایه‌تی له گه‌ڵ خودا» و ئه‌ندام بوونی پارته دژبه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی مه‌حکوومیه‌تی سه‌رووی 25 ساڵ به‌سه‌رماندا داسه‌پاوه و بۆ زیندانی میناب دوورخراوینه‌ته‌وه. دوورخراوه‌کانی دیکه ده‌توانن دیدارودیمانهیان له گه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌ره‌وه هه‌بێ به‌ڵام بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان زۆرسه‌خته که ٢٥٠٠ کیلۆمه‌تر ڕێگه بپێون و سه‌ردانی ئێره بکه‌ن تاکوو بتوانن بۆ نیو کاتژمێر منداڵه‌کانیان ببینن…
وەرگیراو لە ماڵپەری ناوندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان
وەرگێران بۆ کوردی: ئازاد که‌ریمی
لە ژماره ٦٦٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه