دۆخی سیاسی‌و چالاكییه‌كانى نێوخۆی رۆژهه‌ڵات، هیچ له دۆخی سیاسی‌و چالاكی سیاسی رۆژهه‌ڵاتیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات باشتر نیه، له راستی دا دۆخی سیاسی‌و ئاستی چالاكیيهكان له رۆژهه‌ڵات زیاتر له ژیر كاریگه‌ری فه‌زای گشتی ئێرانه، ئه‌مه‌ش وایكردووه چه‌ند ساڵ جارێك بۆ نموونه له ژیر كاریگه‌ری فه‌زای كاتی هه‌ڵبژاردن كۆمه‌لێك چالاكی‌و جموجول ببینرێنو پاش ههڵبژاردنهكانيش كۆتایی به هه‌ر جووڵه‌یه‌ك بێ.
ره‌نگه چالاكیی سیاسی فه‌زای هه‌ڵبژاردن له‌م ساڵانه به‌رچاوترین چالاكی بێ كه ئه‌مه‌ش به ئاراسته‌ی په‌لكێشكردنی كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كوردستان‌و خۆگونجاندنی مه‌حفه‌لی له گه‌ڵ ئه‌م به‌رنامانه خۆ ببینێته‌وه كه له دواجار هاوڵاتیو پرسی كوردستانی بوون‌و خواسته باڵاكانی خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چالاكیانه‌یه.
له وه‌ها دۆخێك‌دا ئه‌م جموجۆڵانه پێویستی به فۆرماتكردنهوهو رێكخستن‌و پێویستی به بهرفراوانكرنهوهی كۆی چالاكییه‌كان‌و قه‌تیس نه‌مانه‌وه‌ی له ده‌وره‌یه‌كی زه‌مانی‌و مهحفهلییه.
له راستی دا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هیچ فۆرمیكی هاوبه‌شی گشتی بۆ چالاكی نیه، فۆرمێك نیه له سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتی بوون‌و هاووڵاتی میحوه‌ر، فۆرمێك نیه كه ته‌عبیر له كۆی خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگا بكات‌و به جۆرێك به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگا خۆی تێدا ببینێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه ته‌نانه‌ت له هیچ هه‌ڵبژاردنێك فۆرم‌و لیستێكی كوردی نه‌توانێ به پێناسه‌ی كوردستانی بوونه‌وه به‌شداری پرسه‌كه بكات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێگربوونی ساختاری سیاسی به تهعبیرێكیتر ده‌لاله‌ت له نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌ك له‌م هه‌رێمه ده‌كات كه خوی له سه‌ر بنه‌مای خواسته جه‌ماوه‌رییه‌كان فۆرمات بكاته‌وه.
خه‌سارناسی ئه‌م دۆخه‌و كۆی ئه‌و چالاكیانه چه‌ندین شێوازیتر جگه له‌و رێگایانه‌ی تاقیكرانه‌وه ده‌خوازێ، له راستی دا ره‌هه‌ندی ناوهندگهرایانهو بارگاوی به خواستی لایه‌كانی حكوومه‌ت‌و روانینی دهسهڵاتمیحوهرانه چی تر ناتوانێ چاوه‌روانیه‌كانی هاووڵاتی كورد له رۆژهه‌ڵات به دی بێنێ.
پرش‌و بڵاوی ریكخراوو گرووپه‌كان‌و گرتنه به‌ری میتۆدی هه‌ركه‌س بۆ خۆی‌و ئۆمێد به‌ستن به لاباڵهكانی حاكمییه‌ت به ئۆمێدی وه‌رگرتنی زۆرترین ئیمتیازی گرووهیو ته‌سلیم بوون به دابه‌شكردنی كورد له سه‌ر بنه‌مای مهزههبیو روانینی حكوومه‌تی‌و تێكشاندنی هه‌ر فۆرمێكی هاوبه‌شی كوردبوون له‌م هه‌رێمه ئه‌زمونێكی تاقیكراوهو بێ به‌رهه‌م بووه.
له ئێستادا پێویسته به سود وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی رابردوو كار له سه‌ر پێكهینانی فۆرمێكی گه‌وره‌ی هاوبه‌ش له سه‌ر بنه‌مای كوردستانی بوون له رۆژهه‌ڵات بكرێت، فۆرمیك كه بتوانێ نوێنه‌رایه‌تی كورد له ئێران بكات. له راستی دا كۆی ئه‌م گرووپانه توانای گه‌یشتن یان به ده‌سه‌ڵات نیه‌و ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ كارێكی مهیدانداریشیان نه‌كردوه، له دۆخێكی وادا فۆرمێك له كاری سیاسی پێویسته بۆ رێكخستنه‌وه‌و سه‌ر له نوێ به‌رپرسیاربوون به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا، فۆرمێك كه بتوانێ هه‌ڵقوڵاوی نێو رای گشتی بێ‌و به‌شێك نه‌بێ له ململانێی جیناحی سیستمی سیاسی بۆ كوردستان. فۆرمێك كه نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات بۆ ناوه‌ند نه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ند بۆ كوردستان،
به سه‌راحه‌ت قسه بكه‌ین هه‌موو جۆره فۆرمێكی نوێنه‌رایه‌تیكردنی سیستم بۆ كوردستان شكستی خواردووه، ده‌كریت ئه‌م فۆرمانه له دواجار هه‌ندێ ئیمتیازاتی شهخسیو گرووپی لێكهوتهوه به‌ڵام ئیمتیازاتی مهحفهڵیو تاكه‌كه‌سی، ئیمتیازاتی جڤاكی نیه.
ئه‌وه‌ی له ئێستا پێویسته نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ت له كوردستان نیه، نوێنه‌رایه‌تی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بۆ رۆژههڵاتو توانه‌وه له‌و به‌رنامانه نیه كه كۆمه‌ڵگای كوردی‌یان بۆ وه‌لایی دان به خۆیان ده‌وێ، به‌ڵكوو نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكه له ئاست‌و شوێنه جیاوازه‌كان‌و بوون به تریبونی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه. كۆمه‌ڵگایه‌ك پر له خواستی جیاواز به‌ڵام بێبه‌ش له بالێوزو تریبونێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م خواستانه. تریبوونی هاورده‌كردن بگوازرێته‌وه بۆ تریبونی ههناردهكردنو هاووڵاتیو كۆمه‌ڵگای كوردی بنه‌مای ئه‌م چالاكیانه بی.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئۆپۆزیسیونی كوردی‌و ئه‌و هێزانه‌ی كه ساڵانێكه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه چالاكیان قه‌ده‌غه‌كراوه كراوه، هه‌ڵشاخان به رووی ئه‌م نۆرمه له چالاكی نیه، به‌ڵكوو ده‌بێ ئه‌مانیش بتوانن ئه‌م فۆرمه له خه‌باتی كوردستانی له سه‌ر بنه‌مای رۆژهه‌ڵات به زیندوویی بهێڵنه‌وه، چون له دواجار به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی كۆمهڵگاو به ئاگاهێنانه‌وه‌ی له سه‌ر خواسته‌كانی، نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه دهخوڵقینێو به‌ر به فیرودانی وزه‌و خواسته‌كانی و نوێنه‌رانی كارتۆنی ده‌گرێت.
لە ژماره ٦٦٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه