لە چه‌ند مانگی ڕابردووڕا به‌ملاوه، به سه‌دان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی وڵاته شه‌ڕلێدراو و بهڵالێدراوهکانی باکووری ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به کۆمه‌ڵ وڵاتی خۆیان به جێ ده‌ڵێن و روو له وڵاتانی ئورووپایی ده‌که‌ن. هه‌رچه‌ند له ڕابردووش دا وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهان، به تایبه‌ت وڵاتانی ئوروپایی له‌گه‌ڵ دیارده‌ی په‌ناخوازی نائاسایی به‌ره‌وروو بوون، به‌ڵام شه‌پۆلی ئه‌م جاره زۆر جیاوازه و رێژه‌ی ئاواره‌کان له چاو ساڵانی پێشوو گه‌لێک زیاتره، به چه‌شنێک که وڵاتانی ئیتالیا ناوی “سوونامی په‌نابه‌رانی” لێ ناوه.(١)
له‌و په‌یوه‌ندییه و، قەرارە رۆژی چوارشه‌مۆ 23ی خه‌رمانان (14ی سپتامبر) بۆ باس له‌م کێشه‌یه و دێتهنهوهی رێگای گونجاو بۆ به‌ره‌وروو بوون له گه‌ڵ ئاکامەکانی، وه‌زیرانی ناوخۆ و دادی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌گه‌ڵ یه‌ک کۆببنه‌وه.(٢) رێژه‌ی په‌نابه‌ران به ڕادهیهکە که وڵاتانی ئورووپایی، به تایبه‌ت ئاڵمان و هوله‌ند و ئیتالیا و یۆنان، ناچار بوون ئه‌م ئاوارانه له یاریگاکان دا جێ بکه‌نه‌وه. ده‌وڵه‌تی ئاڵمان رایگه‌یاندوه ره‌نگه ههتاکۆتاییهکانی ئه‌م ساڵ، واته 1915 زایینی، 800هه‌زار هه‌تا یه‌ک میلیون په‌ناخواز روو له وڵاته‌که‌ی بکه‌ن. دیاره ئامانجی زۆربه‌ی په‌نابه‌ران گه‌یشتن به وڵاتی ئاڵمانه، وه‌ک گه‌وره‌ترین وڵاتی پێشکه‌وتووی ئورووپایی.
له‌و چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوو دا به ده‌یان تراژدیی ئینسانی رووی داوه و هه‌زاران که‌س له ده‌ریای ناوه‌راست و له سه‌ر سنووره ئاویی ویشکانییهکانی وڵاتانی ئیتالیا و یونان له گه‌ڵ مردن و خنکاندن له ناو ئاو یان لە ناوماشێنه بارهه‌ڵگره گه‌وره‌کان دا به‌ره‌وروو بوون. رۆژ نییە رۆژنامه و ڕاگهیەنهگشتییهکان باس له روودانی کاره‌ساتێکی مرۆیی نه‌که‌ن، به چه‌شنێک که ڕێبه‌رانی وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهانی ناچار کرده‌وه هه‌رچی زووتر له به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه هه‌ڵوێست بگرن و رێگا چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه و چیدی ئه‌و رێژه‌یه زۆره له ژن و منداڵی ئاواره که ته‌نیا تاوانه‌که‌یان ڕاکردنه له شه‌رو ماڵوێرانی له وڵاته‌کانیاندا، تووشی وه‌ها مه‌رگێکی دڵته‌زێن نه‌بنه‌وه.
له په‌یوه‌ندییه دا و بۆ دووباره نەبووبهوهی کاره‌ساتی وه‌ک مردنی 71 په‌ناخواز له ناو کامیونێک دا، وڵاتانی ئاڵمان و فه‌رانسه داوایان له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئوروپا کردوه له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان نه‌رمی بنوێنن و چی دیکه نه‌بنه رێگر له به‌رده‌م ئه‌و ئاوارانه‌ی روویان له ئوروپا کردوه. فرانک واڵتێرئیشتان مایر، وه‌زیری کار و باری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان داوای له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئورووپا کردوه ده‌ست له به‌ر به‌ره‌کانی له ئاست وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران هه‌ڵگرن و به هاوکاری لەگه‌ڵ یه‌کیه‌تیی ئوروپا تێ‌بکۆشن ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.(٣) ئه‌وه له حاڵێک دایه وڵاتی مه‌جارستان بۆبەرگیری کردن له هاتنی شه‌پۆلی په‌ناخوازان دیوارێکی له ئاسن و تێل دروو به درێژایی 175 کێلومتر له سنووری نێوان خۆی و سێربستاندا کێشاوه و هێزێکی زۆری له سنووره‌کان جێگیر کردووە.
به پێی کۆنوانسیونی ژن‌و که له ساڵانی 1951 له نێوان وڵاتە پیشکه‌وتووه‌کانی جیهان په‌سه‌ند کراوه، پێویسته ئه‌و وڵاتانه له ئاست په‌ناخوازان دا بێده‌نگ نه‌بن و هه‌موو ساڵی رێژه‌یه‌ک په‌نابه‌ر که کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که بهUNHCR ناسراوه، بۆیان دیاری ده‌کا، له وڵاتانی خویان دا وه‌رگرن و له هه‌موو بارهیهکهوە بیانحاوێننهوه. دیاره ئه‌مه جگه له‌و په‌نابه‌رانه‌یه که راسته‌وخۆ له‌رێی مه‌ترسیداری قاچاغه‌وه خۆیان ده‌گه‌ێنه ئه‌و وڵاتانە و داوای په‌نابه‌ری ده‌که‌ن . هه‌ر له‌و رێگایه‌ش دایه‌که له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا، ده‌یان هه‌زار مرۆڤ که له ناویان دا هه‌زاران ژن و منداڵی تێدا بووه، تێدا چوون و سه‌ریان ناوه‌ته‌وه.
له ڕاستی دا هه‌ر ئێستا سه‌دان هه‌زار که‌س له په‌نابه‌ران له یونان و ئیتالیا له بارودۆخێکی گه‌لێک خراپ دا ده‌ژین و چاوه‌روانن له ده‌رفه‌تێک دا خۆیان بگه‌ییننه ئە وڵاتانەی په‌نابه‌ر وه‌رگری ئوڕووپایی. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه سه‌رەڕای ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر رێی به‌نابه‌ران دا هه‌یه، بۆچی ساڵ له‌گه‌ڵ ساڵ و رۆژ به رۆژ ئه‌م دیاده‌یه ته‌شه‌نه ده‌ستێنێ و روو له زیادبوون ده‌کات؟
له یادی 60 ساڵه‌ی کۆنوانسیونی ژنێڤ له ساڵی 2011 دا، کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران ڕایگه‌یاند که له‌و ماوه‌یه‌دا 43میلیون که‌س به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێ له وڵاتانی خۆیان ئاواره بوون و روویان له شوێنی دیکه کردوه.(٤) دیاره له 2011 را هه‌تا ئهمرۆکە، به‌تایبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی شه‌ڕی ناوخۆیی له وڵاتانی ئەفغانستان و عێراق و سووریه و لیبی و سه‌رهه‌ڵدانی داعه‌ش، دەکرێ بڵێین نزیکەی ٥ میلیون ئینسان ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتوە. به وته‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر ئێستا نیزیکه‌ی دوو میلیون ئاواره‌ی عێراقی و سووری، په‌نایان بۆ هه‌رێمی کوردستان هێناوه. دیاره وڵاتانی دراوسێ عێراق و سووریه، هه‌ر هه‌موویان له‌گەڵ کێشه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌و رێژه زۆره له خه‌ڵکی ڕاکردوو له شه‌ڕ به‌ره‌و ڕوون و بۆ دابینکردنی جێ و رێی پێویست بۆ ئه‌و په‌نا به‌رانه، داوای هاوکارییان له un و وڵاته پیشکه‌وتووه‌کان کردوه.
شک له‌وه دانییه سەرهه‌ڵدانی نائارامییه‌کان له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی که به به‌هاری عه‌ڕه‌بی ناوی ده‌رکرد! وههڵگیرسانی شه‌ڕ و پێک دادان له‌و وڵاتانه‌دا و به تایبه‌ت شه‌ڕی نێوخۆیی له عێراق و سووریه، هۆکاری سه‌ره‌کی بووه بۆ وه‌ڕێ که‌وتنی شه‌پۆلی بێ وێنه‌ی په‌ناخوازان که ئیستا بەمشێوەیە به‌رۆکی مرۆڤایه‌تی گرتووه. به‌ڵام ناکرێ بڵێین دیارده‌ی کۆچ کردن و په‌نابه‌ری ته‌نیا ریشه‌ی له شه‌ڕه‌کاندا هه‌یه وئه‌گه‌ر شه‌ڕ و کێشه‌ی نێوخۆی وڵاتان نه‌بێ، ئه‌م دیارده‌یه کۆتایی پێدێ. له راستیدا کێشه‌ی کۆچی نائاسایی و ڕوو له هه‌نده‌ران کردن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆکارێک که ده‌کرێ له سێ ته‌وه‌ری مێژوویی، سیاسیی و ئابووریدا باسی لێوه بکه‌ین.
له باری مێژووییه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه که له ئافریقا و ئاسیا و به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له پاش شه‌ری جیهانی یه‌که‌مه‌وه دروست بوون، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێکهاته‌ی ئیتنیکی خه‌ڵکه‌که‌ی بووه؛ بۆ وێنه، ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌ی قاڕره‌ی ئافریقا بکه‌ین به ڕوونی دیاره ئه‌و وڵاتانه و نه‌ته‌وه‌کانی، به شێوه‌ی هه‌نده‌سی دابه‌ش کراون و زلهێزه‌کان ڕۆڵی مێژوویی و سه‌ره‌کییان هه‌بووه له دروست کردنی ئەو کێشانه‌ی که به‌رده‌وام به‌رۆکی خه‌ڵکی گرتووه و زۆر جاران کاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆیی لێکه‌وتۆته‌وه. لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به هه‌مان شێوه، ئه‌و وڵات ودەوڵەتانەی که له‌سه‌ر په‌یمانی “سایکس ــ پیکۆ” له ساڵی 1916و دواتر له پاش ته‌واوبوونی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی لە لایەن فەرانسە و بریتانیاوە سازکران، وه‌ک سووریه و عێراق که ئه‌مڕۆکه بوونه‌ته گۆمی خوێن و خه‌ڵکی له به‌ری هه‌ڵدێن، هیچ بنه‌مایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کده‌ستی تێدا ڕه‌چاو نه‌کراوه و کورد و عه‌ره‌ب و شیعه و سوننه و عەلەوی مه‌سیحی، به‌بێ ویستی خۆیان لێک گرێ دراون و زۆر سروشتییه وه‌ک ده‌بینین کێشه‌ی وه‌ها خوێناوی لێشین ده‌بێته‌وه.
له‌باری سیاسییه‌وه زۆربه‌ی رێژیم و حکوومه‌ته‌کانی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا دیکتاتۆری و سه‌ر به یه‌کێک له پێکهاته‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ن و له ئاکامدا نه‌ته‌وه‌کانی دیکه هه‌میشه وه‌ک هاووڵاتی ده‌ره‌جه دوو سه‌یر ده‌کرێن و له‌گه‌ڵ سه‌رکوت و زه‌برو زه‌نگ به‌ره‌وڕوو ده‌بن. لێره‌ش دا نموونه زۆرن که ده‌کرێ باس له نه‌ته‌وه‌ی خۆمان بکه‌ین که له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رکوت و کوشت و بڕ به‌ره‌وڕوو بووه‌و ته‌نانه‌ت جینۆسایدیش کراوە. هه‌ر بۆیه‌ش زۆرێک له خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه، به‌تایبه‌ت چالاکوانانی بواری سیاسی و فه‌رهه‌نگی ناچار کراون له ترسی زیندان و له‌سێداره دران، ڕوو له هه‌نده‌ران بکه‌ن و له وڵاتانی ڕۆژئاوایی که بنه‌ماکانی ئازادی و دێموکراسی تێیاندا بوونی هه‌یه، بگیرسێنه‌وه.
له‌باری ئابوورییه‌وه ده‌کرێ ئاماژه به‌و راستییه بکه‌ین که به‌گشتی جیهان به سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاوازدا دابه‌ش بووه، له‌لایه‌ک وڵاتانی پێشکه‌وتوو که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌روه‌ت و سامانی جیهانی له خۆیان دا کۆ کردۆته‌وه و سه‌ره‌ڕای بوونی چین و توێژه هه‌ژار و مام ناوه‌ندییه‌کان، ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا زۆر له ئاستێکی به‌رز دایه و له لایه‌کی دیکه، وڵاته هه‌ژار و که‌م داهاته‌کان له جگه‌له هه‌ژاری له‌ڕاده به‌ده‌ر، له‌گه‌ڵ زۆر کێشه‌ی ماڵوێرانکه‌ری دیکه وه‌ک، قاتی و قڕی و ویشکه‌ساڵی و نه‌خۆشی و … به‌ره‌و ڕوون، بێ هۆ نییه ئه‌و دوو به‌ره‌یه به وڵاتانی باکوور و وڵاتانی باشوور (جگە له ئوسترالیا ) ناسراون.
که‌وابوو به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و راده‌یه له فه‌رق و جیاوازی له ژیان و گوزه‌ران له‌و دوو به‌ره‌یه‌دا و بۆ رزگاربوون که دەست هه‌ژاریی و برسییه‌تی و دیارده‌کانی دیکه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتوانه، خه‌ڵکی مه‌ترسییه‌کانی ئه‌و رێگه سه‌خت و دژواره که هه‌ر وه‌ک هه‌موو ڕۆژێ ده‌یبینین و دیبیسین به هه‌زاران که‌س ده‌کاته قوربانی، ده‌گرنه به‌رو به‌ره‌و ژیان و داهاتوویه‌ک ده‌ڕۆن که له هه‌موو بارێکه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که تێیدا ده‌ژیان جیاوازی هه‌یه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ڕووت و برسیی و هه‌ژاری وڵاتێكی وه‌ک سومالی یان سوودان یان هه‌ر کام له وڵاتانی ئه‌فریقایی له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌ران و ئیمکاناتی بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیکه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه که به هه‌ر چه‌رمه‌سه‌رییه‌ک بێ چەند ساڵێکە خۆی گه‌یاندۆته وڵاتانی پەنادەر، به‌راوه‌رد بکه‌ین ده‌بینین له بنه‌ڕه‌تدا فه‌رقی هه‌یه و لێک جیاوازه؛ هه‌ر بۆیه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و پێشکه‌وتن و ئاسانکارییانه‌ی له ئامرازه‌کانی پێوهندیگرتندا رووی داوه، خه‌ڵکی وڵاتانی هه‌ژار ده‌زانن بۆ خۆیان چۆن ده‌ژین و خزم و ده‌ر و جیران و ئه‌و که‌سانه‌ی ڕوویان له هه‌نده‌ران کردوه، چ ژیانێکیان هه‌یه و هه‌ر زۆر زوو، له هه‌وڵ دا ده‌بن به هه‌رنرخێک و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ خۆیان بگه‌یه‌ننه ده‌ره‌وه‌و له یه‌کێک له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا نیشته‌جێ بن.
بێگومان گرتنه به‌ری ئه‌و رێگایه و ده‌رباز بوون له مه‌ترسییە مه‌رگ هێنهرەکانی قاچاغەرێ و سه‌رئه‌نجام قهبووڵکرانیان که لایان وڵاتانی ئوروپایی، نه وا هاسانهو نه رێگە چاره‌یه‌کی گونجاوە بۆ ده‌رباز بوون له هه‌ژاری و بهرسیهتی. چونکه له لایه‌ک ئه‌گه‌ر وای دابنێن خه‌ڵک له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری ده‌بێ روو له‌و وڵاتانه بکه‌ن؛ ره‌نگه هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌فریقا و به‌شێکی زۆری وڵاتانی ئاسیایی به مافی خۆیانی بزانن به‌ره‌و وڵاتانی ئیسکاندیناوی و ئاڵمان و کانادا و به گشتی به‌رەو به‌رەی باکوور بڕۆن !! ئه‌مه نه رێگا چاره‌یه و نه وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان به زۆر هۆ، یه‌ک له‌وان مهوترسی سه‌رهه‌ڵدانی ڕاسیسم و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و گۆرینی دێموگرافی و پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاتانه ئه‌وە قه‌بووڵ ده‌که‌ن و ئه‌و کێشه‌یه بۆخۆیان پێک دێنن. هه‌رچه‌ند رۆژ له مه‌و به‌ر “ئانگێلامیرکێل” سه‌دری ئه‌عزه‌می وڵاتی ئاڵمان به راشکاوی رایگه‌یاند که: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یارمه‌تی به لیقه‌وماوانی راسته‌قینه بکه‌ین، به‌وکه‌سانه‌ی که مه‌ترسی یان له‌سه‌ر نییه ده‌ڵێین ناتوانن لای ئێمه بمێننه‌وه.(٥)
له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌سته‌و تاقمه راسته ئیفڕاتییەکانی ناسراو به “پگیدا” به‌ره‌ده‌وام هێرشیان کردۆته سه‌ر که‌مپه‌کانی نیشته‌جێ بوونی ئاواره‌کان و سووتاندویانه. له‌و به‌ینه‌دا به‌تایبه‌ت ئەیالهتی زاکس له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته زۆرترین توندوتیژی لێ روودهداوە و له هه‌ر چوار هێرشەی ده‌کرێته سه‌رکه‌مپی په‌نابه‌ران، یه‌کیان له‌و ئه‌یاله‌ته روویداوە. جگه له‌وه‌ش ده‌بینین له وڵاتێکی په‌نابه‌ر وه‌رگرێ وه‌ک سوئد یان دانمارک و فه‌رانسه و ته‌نانه‌ت تا ڕاده‌یه‌ک وڵاتی هوله‌ندیش، حیزبه دهستهڕاستهکان به پڕوپاگه‌نده‌کردن به دژی په‌نابه‌ران و هه‌ڵگرتنی ئاڵا و سه‌ردانی دروشم دژی ئه‌و که‌سانه‌ی کە پێیان ده‌ڵین “سه‌ر ڕه‌ش” و ئه‌جنه‌بی، توانیویانه ده‌نگی زۆری جه‌ماوه‌ر بۆ لای خۆیان راکێشن و ببن به حیزبی دووهه‌م و سێهه‌م له مه‌یدان سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌دا. بێگومان له داهاتوودا له‌لایه‌ک به له‌به‌ر چاوگرتنی شه‌رو ماڵوێرانی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باکووری ئه‌فریقا، شاهیدی به‌رده‌وام بوونی کۆچ به‌ره‌و هه‌نده‌ران ده‌بینن و له لایه‌کی دیکه‌ش به روونی دیار و به‌رچاوه که ره‌وتی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی و توندوتیژی به دژی په‌نابه‌ران، له هه‌موو وڵاتانی پهنادەر له زیاد بوون داده‌بێ.
باشترین رێگا بۆ به‌روڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیارده‌ی کۆچی نائاسایی و که‌م کردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره تراژدییه‌کانی ئه‌ویه، وڵاته زلهێزه‌کان وه‌ک ئه‌مریکا و بریتانیا و به گشتی ئه‌و وڵاتانه‌ی له مێژوودا ڕۆڵی نه‌رێنی یان هه‌بووە لەو کێشانه‌ی ئێستا بوون به مه‌رگه‌ساتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی له‌و وڵاتانه‌دا، هه‌وڵ بده‌ن و تێ‌بکۆشن به په‌ره پێدانی عه‌داڵه‌تی کۆمەڵایەتی و یه‌کسانی و هه‌نگاوتان به‌رو دێموکڕاسی و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه و ئایینه‌کان له رێی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ی په‌یمانه داسهپێنندراوهکانی وه‌ک “سایکس ــ پیکۆ”، رێگربن له شه‌پۆله‌کانی کۆچی به کۆمه‌ڵ و هه‌ڵاتن له ترسی پاکتاوی نه‌ژادی و کوشتاری خه‌ڵکی بێ تاوان. هه‌تا شه‌ڕو ماڵوێرانی هه‌بێ، هه‌تا نابه‌رابه‌ری له دابه‌ش کردنی سه‌روەت و سامان و سه‌رمایه هه‌بێ و دونیا به‌سه‌ر دوو به‌ری هه‌ژاره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان دا دابه‌ش کرابێ، هه‌تا کێشه‌ی ئایینی و ئه‌تنیکی و ئه‌و کیشانه‌ی که ده‌ستکردی ئیستیعمارو وڵاتانی زلهێزن به شێوه‌ی ئاشتیانه و دادپەروەرانه چاره‌سه‌ری نه‌کرێ؛ کێشه‌ی کۆچێ نائاسایی و کۆچ بار بوون، هه‌ر ده‌مێنێ و به‌ره‌به‌ره زه‌ق تر خۆ ده‌نوێنێ.
سەرچاوەی شومارەکانی ١هەتا ٥ سایتی رادیو فارسی ئاڵمان”دۆیچەوەلە”یە.
ناوی وتار: کێشەی پەنابەران، کارەساتێکی مرۆیی!
لە ژماره ٦٦٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه