• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

گەڵاڵەی جوان و سەرکەوتنی بەنرخ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/01/06
جۆری بابەت: سیاسی

نێوەڕاستی دەیەی ١٣٦٠ی هەتاوی لە باری نیزامییەوە ساڵانێکی پڕ لە سەروەری و فیداکاریی پێشمەرگە ماندوویی‌نەناسەکانی دێموکراتە، لەبەر ئەوەی هەم پێشمەرگە بەتەواوی پارتیزانی بار هاتبوو هەم زەبری کاریگەر لە دوژمن دەدرا و شەهیدی پێشمەرگەش کەم ببۆوە. تەنیا لە سێ مانگی هاوینی ١٣٦٥ ئەگەر بەراوردێک بکەین بۆ ڕاستیی ئەو قسەیە دەتوانین بڵێین تەنیا لەو سێ مانگەدا، زیاتر لە ٧٠٠ کەس لە هێزی دوژمن کوژرا و، ١٥٠ کەس ئەسیر و بە سەدان قەبزە چەکی جۆراوجۆر و بە دەیان هەزار فیشەکیش دەسکەوتی پێشمەرگە بووە. ئەمە لە کاتێکدایە ڕێژەیەکی زۆر لە عەمەلیاتەکانی پێشمەرگە لە شوێنێک باس نەکراون و ئامارەکانی لەبەر دەستدا نییە. هەروەها لە بەرامبەریشدا ٧٠ کوڕی قارەمان و لێوەشاوەی حیزب شەهید بوون. مەبەستی من تەنیا یەک عەمەلیاتی هێزی پێشمەرگەیە لە ناوچەی مەهاباد و لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٥ی هەتاویدا کە پێشمەرگە چۆن لە قۆناغە سەختەکانی خەباتدا بەربەرەکانیی کردوە.
ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی هێزەکانی حیزبی دێموکرات لە کاتێکدا دەستیان بە زەبر وەشاندن لە هێزی داگیرکەر کرد، کە ڕێژیم زۆری هەوڵ دا پێش بە هەڵسووڕان و چالاکیی پێشمەرگە بگرێ ‌و، بەبەردەوامی هێزی لە کوردستان زیاد دەکرد و بەدەیان و سەدان پایەگا و گرووهی زەربەتی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، لە پشت ئاواییەکان و سەر تەپۆڵکە و ڕێگا و جادەکان و هەموو شوێنە ستراتێژی و ئەستەمەکان، هەم پێش بە هێزی پێشمەرگە بگرێ هەم خەڵکی پێ چاوترسێن بکا کە نەتوانن هاوکاریی رۆڵەکانیان بکەن. دیارە هەر کات زەبرێکی وێدەکەوت، لە هەر ناوچەیەک زەربەتی لێ زیاد دەکرد و تەنانەت لە هەندێک ناوچە و بەتایبەتی لە ناوچەی مەهاباد قەرارگای «سیدالشهدا»ی جێگیر کردبوو. هەروەها هەوڵی دەدا شەڕی کوردستان پەرە بستێنێ بۆ ئەوەی کە سەربازە کوردەکانیش زیاتر تێوە بگلێن.
لە لایەکی دیکەوە بۆ ترساندنی پێشمەرگە، سیاسەتی ئازار و ئەزیەتی بنەماڵەکەیانی گرتبوە بەر بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانیان لە خەبات و تێکۆشان شل بکاتەوە. بەپێی ئەو بیرۆکەیە سەرانی سیاسی و نیزامیی ڕێژیم پێیان وابوو، دەتوانن هێزەکانیان لە دەستی زەبری کاریگەری پێشمەرگە ڕزگار بکەن، کەچی لەگەڵ هەموو ئەو پیلانانەی کە ڕێژیم دایڕشتبوو تێکۆشەرانی دێموکرات بە لێزانیی تەواوە، توانیان لە سەرانسەری کوردستان زەبری کوشندە لە هێزی کۆماری ئیسلامی بدەن.
لێرەدا باس لە ڕۆژی ٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٥ دەکەین کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەدەستی ڕۆڵەکانی هێزی «پێشەوا»وە دامابوون.
بەپێی گەڵاڵەیەکی لە پێشدا داڕێژراو، بۆ پێکانی مەبەستی شۆڕشگێڕانەی خۆیان ڕۆژی ٥ی خەرمانان نێوان گوندەکانی «گاگەشی سەرێ» و «گاگەشی خوارێ» و «شەگربەگ» و «میرەسێ»ـیان دیاری کرد و، پاش‌نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بۆ کەمینێکی چەند لایەنە خۆیان ئامادە کرد و لە شوێنی مەبەست چاوەڕوانی هێزی ڕەشی ڕێژیم مانەوە. پێشمەرگە قامک لەسەر ماشەی تفەنگ ئامادە بوون بۆ ئەوەی بە داگیرکەران بڵێن ئێوە خاوەن‌ماڵ نین و بڕۆنەوە ماڵی خۆتان. لەو کاتەدا کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆ دوو تویوتای پڕ لە نەفەراتی دوژمن لە نێوان گوندەکانی «گاگەشی سەرێ» و «گاگەشی خوارێ»، کەوتنە داوی تێکۆشەرانی مەڵبەندی پێشەوای خۆڕاگر کە زۆر جەسوورانە لێیان ڕاپەڕین و ژمارەیەکیان کوشتن و ژمارەیەکیش ڕایان کرد. هاوکات دوو دەستەی دیکە بۆ ئەوەی دوژمن نەتوانن شوێنی کەمینی پێشمەرگەکان ئاورباران بکەن، پایەگای گوندەکانی هەردوو گاگەشیان دایە بەر دەسڕێژی چەکە قورسەکانیان. لە هەمان کاتدا دەستەیەکی دیکە لە قارەمانانی هێزی پێشەوا لە نێوان گوندەکانی «گاگەشی سەرێ» و «شەکربەگ» کەمینیان بۆ دوژمن نایەوە و هاوکات دەستەیەکی دیکە خۆیان لە پایەگای «شەکربەگ» نزیک کردەوە هەتا زەبرێکی کاریگەر لە دوژمن بدەن. لەسەعاتی ٥:٣٠ی خولەکی ئێوارێ تویوتایەکی دیکە کەوتە کەمین و، هەموو سەرنشینەکانی کوژران و هاوسەنگەرانی دیکەشیان پایەگای «شەکربەگ‌«ـیان بە چەکی جۆراوجۆر ئاگر باران کرد.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی دەنگی چەکی پێشمەرگە، هێزی دوژمن وەک هەمیشە دەستی بە تۆپبارانی ناوچە کرد و هێزی یارمەتیدەریش ڕەوانەی مەیدانی شەڕ کردوە. هێشتا هێزی یارمەتیدەر لە گرووهی زەربەتەکەی دوور نەکەوتۆتەوە کە لە نێوان گوندەکانی « شەکربەگ» و «میرەسێ»، لە لایەن پێشمەرگەوە هێرشی دەکرێتە سەر و ژمارەیەک لە هێزی دوژمن لەوێ دەکوژرێن و بەم شێوەیە پێش بە هێزی یارمەتیددەری ڕێژیم دەگرن.
هێزی دوژمن پاش ئەو شکستە لە هەموو شەڕگەکان بۆ سەعاتی ٧ی ئێوارێ خۆی سازمان دەداتەوە و لەژێر ئاوری تۆپخانەیەکی قورس هێرش دەکاتەوە، بەڵام دیسان لەسەر ڕێگا هێزی پێشمەرگە پێشی پێدەگرێ و شەڕێکی گەرم دەست پێدەکا. سەرەنجام پاش ٣ سەعات شەڕ و بەربەرکانیی خۆڕاگرانە توانیان هێزی دوژمن تێک بشکێنن و لەسەریەک نزیک بە ٥٠ کەس لە هێزی دوژمن کوژرا و، ژمارەیەکی بەرچاویش بریندار و دیل لە مەیدانی شەڕ بەجێ ما و، هەروەها چەک و چۆڵی بەرچاو دەسکەوتی تێکۆشەرانی مەیدانی خەبات بوو.
خاڵی سەرەکی و هەرە گەورەی ئەو عەمەلیاتە لەوەدا دەبینرا کە پاش ٣ سەعات شەڕی دەستەویەخە، ئەویش لە شوێنێک کە هەموو بە پایەگا و هێزی دوژمن تەنرابوو، هێزی پێشمەرگە هەموو ساغ و سڵامەت بوون. ئێواری پاش تاریکان بە سروودی شۆڕشگێڕی و دیل ‌و دەسکەوتەوە مەیدانی شەڕیان بەجێ هێشت. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەموو گوندەکانی ئەو ناوچەیە هێزی دوژمنی لێ جێگیر بووە و پایەگایان لەنێو ئاوایی یا لەدەوروبەری ئاواییەکان هەڵداوە. خاڵێکی دیکە کە زۆر گرینگ بوو شوێنی عەمەلیات و گەڵاڵەی عەمەلیات بوو، بە خۆرێک کە هەموو فەرماندەکانی دوژمن لە دوای عەمەلیات سەریان سووڕ مابوو کە تێکۆشەرانی دێموکرات لە چ شوێنێکی ئاستەم زەبریان لێداون.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist