• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئەم خۆڵەی چیدی ناکرێتە چاوی خەڵکەوە!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/12/22
جۆری بابەت: سیاسی

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کۆمەڵێک تایبەتمەندیی نەرێنیدا فرچکی گرتوە، کە هەر کام لەوانە بەتەنیایی دەتوانن کۆمەڵگەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان بەرەو لێواری ڕووخان و هەرەسهێنان پاڵ پێوەنێن. درۆ، پێچەوانە نواندنی ڕاستییەکان، حاشا کردن، ناڕوونی بە هەموو واتای خۆی بەشێک لەو تایبەتمەندییە نەرێنییانەن و لە ئاکامدا دەتوانم بڵێم «شاردنەوە»؛ کە ڕەنگە هەموو ئەوانە جیاجیا هاتوونەتە نێو ئەم تایبەتمەندییە دواییە و، لە هەموویان بەشێکی بۆخۆی پچڕاندوە.
لێرەشدا ئەم نووسراوەیە زیاتر لە دەوری شاردنەوە دەخولێتەوە. ئەم دیاردەیە دەتوانێ بریتی لە زۆر شت بێ، بەڵام ئەوەی لێرەدا مەبەستە شاردنەوە لە سیاسەت کردندایە. بەگشتی ڕێکاری بەرەوڕووبوونەی ڕێژیم لەگەڵ کێشە جۆراوجۆرەکاندا لە ماوەی تەمەنی دەسەڵاتدارییەکەی بە دوو شێوە بووە؛ یەکیان حاشا کردن و شاردنەوەی ڕاستییەکان و دووهەمیان چەواشەکاری و بەراوەژوو نیشاندانی هەر ئەو ڕاستییە کە لە پێشدا شاردوویەتەوە. ئەمەش سەرچاوە لە خوێندنەوەیەکی بەرتەسکی ئیدئۆلۆژیک لە ئایینی فەرمیی ئەم دەسەڵاتە ئۆلیگارشییە دەگرێ، کە لەوێدا ڕاگرتن و هێشتنەوەی دەسەڵات لە نانی شەو فەرزتر نوێندراوە و، هەروەها تەقیەکردن یەکێک لە باوترین ئاکارگەلێکە کە بەتایبەتی بۆ کاتی هەستیار و مەترسیدار داندراوە بەمەبەستی خۆپاراستن و دەربازبوون. بەم پێیە ئەگەر ئێمە ڕۆژانە لەگەڵ بارستاییەک لە درۆ و دەلەسە لەلایەن سەردەمدارانی ڕێژیمەوە بەرەوڕوو دەبینەوە شتێکی سەیر نییە و بەتەواویش ئاساییە و لە هەمان کاتدا بۆ ئەوان لە ڕیزی ئاکارە پیرۆزەکاندایە.
یەکێک لە بێبەزەییانەترین و لە هەمان کاتدا دڕندانەترین شاردنەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە پێوەندی لەگەڵ زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتییە بەتایبەتی لەسەر زیندانییە کوردەکان. کەم نین ئەو بنەماڵە و دایک و باوکە پیرانەی کە بە سەر و ڕیشی سپییەوە ڕۆژان و مانگان و بگرە ساڵانێک بەر دەرگای بەندیخانەکانیان بەرنەداوە و بەردەوام لە پرسۆجۆدا بوون بۆ ئەوەی هەواڵێک لە ڕۆڵە و ئازیزترین کەسانی خۆیان بزانن. سیاسەتی شاردنەوە و بێ‌سەروشوێن کردنی چالاکانی سیاسی لە کوردستان و ئێران بۆ سەردەمانێکی زووتر دەگەڕێتەوە، کەمتر شار و ناوچەیەکی ئازادیخواز لەم وڵاتەدا هەیە کە تەپک و دەشتی دەوروبەری، شەوانە و نهێنی و بە لۆدێر هەڵنەدرابێتەوە و پڕ نەکرابێ لە جەستەی خنکێندراو، سووتێندراو، لەخوێن گەوزاو و تیرباران کراوی ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی. ئەم جەنایەتانە هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامییەوە دەستی پێکردوە و هەتا ئێستاش بەردەوامە.
ئەگەر لە تاران خاوەران هەیە، لە کوردستان نەحلەتاوا «لعنت آباد»ی بیجاڕەکانمان هەیە و هەبوو کە بەداخەوە پڕاوپڕ بوو لە جەستەی باشترین ڕۆڵەکانی ئەم خاکە، دیسانیش بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی کە هیچ کات بەڕوونی بە بنەماڵەکانیان ڕانەگەیاندرابوو کە تەرمی ئازیزەکانیان لێرە و بەکۆمەڵ نێژراوە؛ بەڵام دایک و باوکانێک دڵیان بەو کۆگا خۆڵە خۆش بوو و ساڵانە دەچوونە سەردانیان، لێ مخابن لەم دواییانەدا و لە ترسی ئاشکرابوونی شاردراوەکانیان هەمدیسان بە شەوانە و نهێنی و بە لۆدێر خاکی سەریان هەڵدراوە و هیچ ئاسەوارێکیان لەو کەسانە نەهێشت، هەتا ئەو یادگارە تەماوییەش نەمێنێ و نیشانێکیش تەنانەت.
لەوەش دڵتەزێنترمان هەیە ئەویش ئەوەیە ئێستاش بە هەزاران بنەماڵە هەن کە لەدوای چل، سی‌وپێنج، سی و … ساڵ ئاگادار نین جگەرگۆشەکانیان کەی، لەکوێ، چۆن، بە چی و بۆچی کوژراون و ئێستا تەرمەکانیان لەکوێیە. بەپێی شایەدیی بنەماڵەکان، زۆر جار سەرەڕای ئەوەی زارەکی پێیان ڕاگەیەندراوە ئازیزەکانیان ئێعدام کراون و چیتر چاوەڕوانیان نەبن، بەڵام هیچ کات نەک تەرم و گۆڕەکانیان نەبینیوە، بەڵکوو لە بەرگەی مەرگەکانیاندا کە لەلایەن سەرچاوە حکوومەتییەکانەوە پێیان دراوەتەوە هۆی مەرگی ئەو کەسانە، «مەرگی سروشتی»، «مردن لە ماڵێدا»، «گیان لەدەست دان لە ڕووداوی ماشێن» و … تۆمار کراوە، کە لەگەڵ ڕاستیی دۆخی ئەو کەسانە جیاوازییەکی سەرسووڕهێنەری هەبووە.
ئەم هەڵگێڕانەوەی ڕاستی و شاردنەوەی زانیاریی ڕاست و دروستە، تاکتیکێکی هەر تایبەت بە ساڵانی دووری ڕێژیم نییە و ئێستاش هەر لەسەر ئەو ڕێبازەی خۆی ماوە، دوابەدوای ئەوەی کە تەرمی پۆلێک لە لاوانی کوردستانی لە چۆم و بەنداوەکانی کوردستان دۆزرایەوە و، ئاوی کوردستان کە سەرچاوەی کەوسەرە و لایەنگری ڕوونی و زوڵاڵییە؛ تەمی ڕۆڵە قارەمانەکانی هێنایەوە ئامێزی هاووڵاتییانیان. بەم پێیە جینایەتە شاردراو و تاریکە نوێکانی ڕێژیم لەلایەن خەڵکەوە تیشکی خرایە سەر و بۆ هەمووان دەرکەوت و، جەختێکی دووبارە بوو لەسەر بکوژبوونی حکوومەتی قاتڵی زنجیرەیی و تێرۆر. دەسەڵاتدارانی ئەم تەختە کە زانیان چیتر ناتوانن حاشای لێ بکەن و هیچ کام لە کردەوە نامرۆییەکانی خۆیان لەبەر چاوی خەڵک بۆ ناشاردرێتەوە؛ وەخۆ کەوتن و چوونە سەر گۆڕینی ڕاستیی ڕووداوەکە و ئەمجار حیزبە ڕۆژهەڵاتییە خاوەن پێگە و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیان لەملاولا وەک تاوانباری سەرەکی و بکوژی ئەو لاوە ناڕازی و خۆپیشاندەرانە ناساند و، وەک هەمیشە ویستیان خۆیان دەرباز بکەن و پێناسەی بێ‌تاوانی بۆ خۆیان دابتاشن.
ئەم حەولە کۆن و نوێیانەی ڕێژیم لە ڕاستیدا چیتر بۆ خەڵکی ئێران بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی هیچ ڕەنگێکی نەماوە و تا دێ پتر لە جاران جێگە و پێگەی خۆی لەدەست دەدا و، ڕاستیی دەروونی ئەم دەسەڵاتە بۆ خەڵک زیاتر خۆ دەردەخا و شاردنەوە و درۆ و بوختان و تاوان هەڵبەستنیش کاریگەرییەکی نەماوە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist