ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئێران ئه‌میر تاهیری له‌م دواییانه‌دا و له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ڕاگه‌یاندنی «بیان» لەسەر زمانی کوردی هێندێك بابه‌تی باس كردوون كه له‌گه‌ڵ دیارده‌ی زمان و زمانه‌وانی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زمانی كوردیدا به هیچ جۆر یه‌ك ناگرنه‌وه. هه‌رچه‌ند قسه‌كانی ناوبراو زیاتر پێوه‌ندییان به ئه‌لفبێی كوردی و فارسییه‌وه هه‌یه تاكوو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوو زمانه، به‌ڵام ناوبراو پێیوایه زمانی كوردی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ریزی بنه‌ماڵه‌ی زمانه ئێرانییه‌كانه، شتێك نییه جگه له لقێك له زمانی فارسی. ئه‌وه‌ی كه ناوبراو باسی ده‌كا هه‌ڵگری چه‌ند هه‌ڵه‌ی بنه‌ڕه‌تییه. كارم به هه‌ڵه سیاسی و مێژووییه‌كانی نیه كه له قسه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م ته‌نیا له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ئاماژه به هێندێكیان بكه‌م.
به‌ڕێز تاهیری بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌كانی ئاماژه به وێكچوونی شێوه‌ی نووسینی زمانی كوردی و فارسی ده‌كا و شێوه‌ی نووسینی زمانی كوردی به شتێكی زیادی و ده‌سكرد ده‌زانێ و به قسه‌ی ناوبراو له‌به‌رامبه‌ر «رسم الخط»ی زمانی فارسی‌دا دانراوه. با له پێشدا بگوترێ ئه‌لفبێی فارسی له «رسم الخط»ێك وه‌رگیراوه كه له‌سه‌ر سه‌رچاوه مێژووییه‌كه‌ی ڕوانگه و بۆچوونی جیاواز هه‌یه و زۆر نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ش بۆ نووسینی زمانی خۆیان به‌كاری دێنن و فارسیش یه‌كێك له‌و نه‌ته‌وانه‌یه. هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا «رسم الخط»ێك به ناوی «رسم الخط»ی فارسیمان نییه. به‌ڵام له باره‌ی زمانی كوردییه‌وه كه به‌ڕێز تاهیری به گاڵتە پێكردنه‌وه باس له جیاوازیی ئه‌لفبێی كوردی و فارسی ده‌كا، یه‌كه‌م، ده‌بێ بڵێم ئه‌لفبێی فارسی به هیچ جۆر له‌گه‌ڵ فۆنه‌تیك (زانستی ده‌نگ)ی زمانی كوردی ناگونجێ؛ چونكه فۆنیم(ده‌نگی زمانی)ـیەكانی زمانی فارسی وێڕای ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و وشه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ی له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه ڕژاونه‌ته نێو زمانی فارسی، له‌سه‌ر یه‌ك ٣٢ ده‌نگن و بۆ هه‌ر كامیان وێنه(پیت)یان بۆ دانراوه. له كاتێكدا زمانی كوردی ته‌نیا بۆخۆی خاوه‌نی ٣٦ ده‌نگه كه هێندێكیان نه له زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌ن و نه له زمانی فارسی‌دا. دووه‌م، ئه‌دی چۆنه له سه‌رده‌می فێردووسییهوه تا ئێستا نووسه‌رانی فارس پیتی وه‌ك (گ، پ، چ، ژ) یان به داهێنانی خۆیان بۆ نووسینی زمانی فارسی به ئه‌لفبێی عه‌ره‌بییه‌وه زیاد كردوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م كاره بۆ كوردان –وه‌ك به‌ڕێز تاهیری ده‌ڵێ – «گه‌مه‌ی سه‌ر شانۆ»! و «قۆڕییات»ە؟
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، به‌ڕێز تاهیری ده‌ڵێ:«ئه‌گه‌ر كوردی به «رسم الخط»ی فارسی بنووسین،من كه زمانی دایكیم فارسییه[…] به ته‌واوی تێی ده‌گه‌م ده‌ڵێن چی». به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئیددیعایه، ئه‌م بابه‌ته راست له ناشاره‌زایی وی له زمانی كوردییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. له زمانی كوردیدا جگه له ده‌نگه‌كانی وه‌ك (ل، ر، و، ی، ف) ده‌نگی دیكه‌ش هه‌ن كه ئه‌م زمانه به ته‌واوی له زمانی فارسی جیا ده‌كه‌نه‌وه. بۆ نموونه ده‌نگه‌كانی وه‌ك( ڵ، ڕ، ۆ، وو، ڤ، ێ ) له زمانی كوردیدا به جۆرێك كار ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر جێگای هه‌ر كام له‌مانه له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانیان بگوڕێ واتای وشه‌كه‌ش ده‌گۆڕێ و واتایه‌كی دیكه ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌م دیارده‌یه ڕه‌نگه تایبه‌ت بێ به زمانی كوردی. بۆ زانیاریی به‌ڕێز تاهیری زۆر نه‌ته‌وه له جیهاندا، له ئورووپا، ئوسترالیا، هێندێك وڵاتی ئاسیا و ئه‌فریقاش هه‌ر ئه‌م كاره‌یان كردوه؛ واته كه‌ڵك له «رسم الخط»ی لاتینی وه‌رده‌گرن، به‌ڵام بۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كانی زمانی خۆیان گۆڕانیان تێدا كردوون. بۆ نموونه ئه‌لفبێی فه‌رانسه‌وی، ئینگلیسی، ئیسپانیایی، نۆروێژی، ته‌نانه‌ت توركیه و…هتد كه هه‌ركامیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه جیاوازیی هه‌یه، سه‌رچاوه‌ی هه‌موویان لاتینییه. ئه‌م دیارده‌یه له نێو زمانه سڵاوییكان و «رسم الخط»ی سیریلیكیشدا به‌رچاو ده‌كه‌وێ.
به‌ڕێز تاهیری پێی وایه تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌لفبێی كوردی مه‌به‌ستی كوردان بۆ خۆ جیاكردنه‌وه له خه‌ڵكی و «دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ زمانی فارسی»ی له پشته. بۆ زانیاریی ناوبراو ده‌بێ بڵێم، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ نووسینی زمانی كوردی و به ئه‌لفبێی كوردی له لایه‌ن ڕووناكبیرانی كوردی توركیه‌وه، ئه‌ویش له قاهیره پێته‌ختی وڵاتی میسر بووه. هۆیه‌كه‌شی هه‌ر ئه‌م هه‌ستی زێده‌خوازی و حاشا له ناسنامه‌ی خه‌ڵكی دیكه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی كوردنشینه‌وه بوو كه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه مه‌زنه له غه‌ریبایه‌تی و دوور له خاكی كوردستان به ئاكام بگا. كه‌وابوو ئه‌م بابه‌ته به ته‌نیا پێوه‌ندیی به جیاكردنه‌وه‌ی زمانی كوردی له فارسییه‌وه نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییشی پێوه بێ، ئه‌م كاره چ عه‌یبێكی هه‌یه؟ ئه‌دی فێردووسی له‌به‌رامبه‌ر زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌ر وای نه‌كرد؟ خۆ زمانی عه‌ره‌بی ئایینیشی له پشت بوو. حوكمی به‌ڕێز تاهیری وێكچوونێكی سه‌یری له‌گه‌ڵ شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی قه‌شه مه‌سیحییه‌كانی سه‌ده‌ی شازده‌ی زایینی هه‌یه؛ كاتێك ده‌یانگووت چۆن ده‌كرێ كه‌سانێك هه‌بن ئینجیل، كتێبی پیرۆز وه‌رگێڕنه سه‌ر زمانێكی جگه له زمانی لاتین؟! ئه‌وان مارتین لۆتێر، قه‌شه‌ی رێفۆرمخوازیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ته‌كفیر كرد، چونكه ئینجیلی وه‌رگێڕابووه سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی.
به‌ڵام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیددیعای به‌ڕێز تاهیریدا به قسه‌ی خۆی پێیوایه ئه‌م زمانانه ئێرانین. لێره‌دا بنه‌مایه‌كی لۆژیكی و حاشا هه‌ڵنه‌گر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌ویه؛ نه هه‌موو ئێرانییه‌كان فارس زمانن و نه هه‌موو فارس زمانه‌كانیش ئێرانین. هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه نه هه‌موو كورده‌كانیش ئێرانین و نه هه‌موو ئێرانییه‌كانیش كوردن. ئه‌دی ئه‌و هه‌مووه پێداگرییه له‌سه‌ر ئه‌وه كه گۆیا زمانی كوردی به‌شێك له زمانی فارسی یان ئێرانییه، ئه‌گه‌ر له به‌ر بێخه‌به‌ری و لایه‌نگریی ئایدیالۆژییه‌وه نه‌بێ، له‌سه‌ر چییه؟
له ڕوانگه‌ی زمانه‌وانییه‌وه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی زمانه ئێرانییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌دا له بنه‌ماڵه‌ی زمانه هیندییه‌كان جیا بۆته‌وه؛ زمانه هیندوئێرانییهكانیش له ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌دا له زمانه هیند و ئورووپاییه‌كان جیابۆته‌وه. زمانه‌وانه‌كان كه باس له بنه‌ماڵه‌ی «زمانه ئێرانییه‌كان» ده‌كه‌ن ته‌نیا له‌ڕووی پۆلینبهدیی زمانه‌كان و به مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی زمانه هیندییه‌كانه، ده‌نا ئه‌و زمانانه‌ی له وڵاتانی تاجیكستان، ئه‌فغانستان، كوردستانی عێڕاق، توركیه، سووریه‌دا به‌كارده‌برێن و له ڕیزی بنه‌ماڵه‌ی زمانه ئێرانییه‌كانن، چ پێوه‌ندییه‌كان به وڵاتی ئێرانه‌وه هه‌یه؟ هه‌روه‌ها، وڵاتێك به ناوی «ئێران» شتێكی تازه‌یه، ئێران پێشتر ناوی دیكه‌ی هه‌بوون. جگه له‌مانه، باس له «زمانه ئێرانییه‌كان» ده‌كرێ نه‌ك باس له «زمانی ئێران» كه ئه‌ویش بریتی بێ له فارسی.
كه‌وابوو زۆر ڕوونه زمانی كوردی و فارسی له ڕیزی یه‌كتردان نه‌ك لقی یه‌كتر. وا نییه كه كوردی به‌شێك له فارسی بێ و یان فارسی به‌شێك له كوردی. به‌ڕێز تاهیری و كه‌سانی وه‌ك وی كه هاوبه‌شی و لێكچوونی زمانی كوردی و فارسی به‌وه داده‌نێن كه زمانی كوردی لقێك له زمانی فارسییه، به ته‌واوی تووشی خه‌یاڵات بوون. ئه‌گه‌ر له‌وانه‌یه له جێگایه‌ك به‌ڕێز تاهیری له نێوه‌ڕۆكی قسه‌كردنی كوردێك به كوردی گه‌یشتوه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ: «تێی ده‌گه‌م»، گومانی تێدانیه له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه ئه‌و كه‌سه به هۆی سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیۆن و قه‌ده‌غه بوونی خوێندن و به‌كارهێنانی به ره‌سمیی زمانی كوردییه‌وه و به‌هۆی ناچار بوون به فێربوونی وشه‌و ده‌ربڕینی فارسی- عه‌ره‌بییه‌وه بووه. له كاتێكدا هیچ فارس زمانێك ناتوانێ له زمانی راستیی كوردان به تایبه‌تی زمانی ڕاگه‌یاندنی كوردی بگا ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه فێر نه‌بێ. به پێچه‌وانه‌وه له‌و جێگایانه‌دا كه زمانی فارسی بۆ زۆر مه‌به‌ست وشه و زاراوه‌ی عه‌ره‌بی به‌كار دێنێ، ده‌یان و سه‌دان وشه و ده‌ربڕینی هاوواتا له زمانی كوردی دا هه‌ن كه له هیچ زمانێكی وه‌رنه‌گیراون.
ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی و وێكچوونی نێوان دوو زمانی كوردی و فارسی بۆ به‌ڕێز تاهیری به واتای یه‌كبوونی ئه‌وان بێ، ئه‌دی له باره‌ی هاوبه‌شی و وێكچوونهكانی زمانی سوئێدی و نۆروێژی، ئینگلیسی و ئه‌ڵمانی، یان هوله‌ندی، فه‌رانسه‌وی و ئیتالیایی، ئیسپانیۆلی و پۆرتوگالی، زمانه سڵاوییهكان، ڕیشه‌ی لاتینی و یۆنانی له زۆربه‌ی زمانانی ئورووپایی و …دا ده‌ڵێ چی كه جاری وایه وێكچوون و هاوبه‌شییان له وێكچوون و هاوبه‌شیی زمانی كوردی و فارسییش زیاتره و جاری واشه كه‌متر؟ ئه‌گه‌ر به لۆژیكی به‌ڕێز تاهیری بێ، ده‌بێ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئورووپا و ئه‌مریكا قوڵی هیممه‌تێ لێك هه‌ڵماڵن و خه‌ریكی ئینكاری یه‌كتر بن و یه‌كتری به «قۆڕیات» و «گه‌مه‌ی سه‌ر شانۆ» تۆمه‌تبار بكه‌ن!
له كۆتاییدا، له‌و جێگایه‌دا كه به‌ڕێز تاهیری نووسین به ئه‌لفبێی كوردی به «كاری ئه‌تاتورك» له توركیه‌دا ده‌چوێنێ، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وێكچواندنه دوور له وێكچوونهدا پێویست ناكا شتێك بڵێم، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ كه ئه‌وه‌ی وه‌ك كاری ئه‌تاتورك ده‌چێ ڕاست قسه‌كانی به‌ڕێز تاهیرییه، چونكه وه‌ك ئه‌تاتورك كه كورده‌كانی ناو نابوو «توركی كێوی ” قسه‌كانی ویش هیچ بنهمانهكی زانستی و مێژووییان نیه و ته‌نیا له ڕوانگه‌ی حاشا و ئینكارو زێدهخوازییهوه سه‌رچاوه ده‌گرن.»،