25ی نوامبری هه‌موو ساڵێک به ڕۆژی جیهانیی «به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان» دێته ناسین. چالاکانی مافی ژنان له ساڵی 1981ی زایینی له وڵاتی کۆلۆمبیا ڕۆژی 25ی نوامبریان بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی خوشکانی میراباڵ (پاتریا، مینرۆڤا، ماریا) که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریی ترۆخیا (له وڵاتی دۆمینیکه‌ن) به شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه به‌هۆی چالاکیی سیاسی کوژران، هه‌ڵبژاردووه. دواتر له ساڵی 1999 ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م ڕۆژه‌ی به فه‌رمی ناساند و ساڵی 2000یش ئه‌نجومه‌نی ته‌ناهی بڕیارێکی به ژماره 1352 ده‌رکرد که له‌وێدا بۆ پشتیوانی له ژنانی سه‌رتاسه‌ری جیهان دروشمی «ژن ئاشتی و ته‌ناهی هه‌ڵبژارد».
ئه‌م ڕۆژه ده‌رفه‌تێکه بۆ وڵاتان، ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان هه‌تا بۆ گه‌شه‌ی هه‌رچی زیاتری زانیاریی گشتی و په‌روه‌رده‌یی بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی و مافی ژنان که‌لك وه‌رگرن. وێڕای ئه‌وه‌ی که له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان یاسا و ڕێسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان په‌سەند کراوه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئاماره‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن سه‌تا 35ی ژنان توندوتیژیان له به‌رامبه‌ردا کراوه، ئه‌م ژماره‌یه له هیندێ وڵات هه‌تا 70% به‌رز ده‌بێته‌وه و به پێی ئاماره‌کانی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌رتاسه‌ری دنیا له هه‌ر سێ ژنان، ژنێک گزمی و زۆریی جسمی و جنسیی پێ کراوه.
له کۆی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان 125 وڵات یاسای تایبه‌تیان بۆ ئازار و زۆری دژبه ژنان هه‌یه و 52 وڵاتیش له‌مه‌ڕ ده‌ستدرێژی کردن بۆ سه‌ر ژنان ڕێسایان په‌سەند کردوه. به‌ڵام له ئێران لایحه‌ی دابینکردنی ته‌ناهیی خێزان هه‌روا له که‌لێن و قوژبنی پارلمان تۆزی لێ نیشتووه و هێشتا هیچ یاسایه‌کی ئه‌وتۆ و کارپێکراو له‌م باره‌یه‌وه په‌سەند نه‌کراوه و؛ مه‌خابن ڕه‌وشی ژنان له‌م وڵاته له بواری ماف و یاساییه‌وه ئاڵۆزه. نه‌بوونی یاسایه‌کی تایبه‌ت بۆ پشتگیری له مافی ڕه‌وای ژنان و پشتیوانی لێکردنی و ئالیکاری و یارمه‌تیی ده‌وڵه‌ت، له ژنان وای کردوه که ژن له کۆمه‌ڵگەی ئێران‌دا هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌کی بنه‌ماڵه‌ی ده‌رۆست بێنن. هه‌روه‌ها نه‌بوونی په‌روه‌رده و بارهێنان بۆ ڕه‌گه‌زی ژن و پیاو له‌م وڵاته یەکجار لاوازه. نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی جێباوه‌ڕ بۆ دانی ئامار و ڕاگه‌یاندن له هه‌مبه‌ر زۆریی به‌دژی ژنان، نه‌بوونی یاسا، پێشگرتنی حکوومه‌ت له چالاکییه مهدهنییەکانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ده‌گه‌ڵ زۆرێک له هۆکاری تر بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که له ئێران نه‌توانرێ وه‌ک وڵاتانی ئازادی جیهان پێش به‌م دیارده قیزه‌ونه بگیرێ.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان له پێناسەی توندوتیژی دژبه ژناندا ده‌ڵێ: هه‌ر جۆره هه‌ڵسووکه‌وتێک که ببێته هۆی سه‌ده‌مه گه‌یاندن به جه‌سته، جسن یا ده‌روونی ژن ده‌که‌وێته خانه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان.
که‌واته توندوتیژی دژبه ژنان دیارده‌یه‌کی جیهانییه و ئه‌م تاوانه له لایه‌ن سێ یه‌که‌وه ڕوو ده‌دا: بنه‌ماڵه، کۆمه‌ڵگە و ده‌وڵه‌تان. به‌م پێیه ژنی کورد ده‌بێ به سێ شێوازی جۆربه‌جۆر و له سێ شوێنی جیاواز بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی خۆی خه‌بات بکا.
کۆمه‌ڵگەی پیشه‌یی و سیستمی ده‌وڵه‌تان به تێپه‌ڕینی کۆمه‌ڵگەی وه‌رزێریی نه‌ریتی، چێکردیی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی و کو‌لتووریی نوێی له‌سه‌ر خوانیبازاڕ و هاوپێوه‌ندییه‌کان وه‌سه‌ر یه‌ک نا؛ به‌م شێوه‌یه بنه‌ماڵه‌ی له پێگه‌ی سه‌ره‌کیی ڕێکخراوه‌یی کۆمه‌ڵگەی وه‌رزێریی نه‌ریتی ده‌رهاویشت. که ئه‌مه تێچوویه‌کی زۆری خسته سه‌ر شانی بنه‌ماڵه و به‌تایبه‌ت ڕۆڵی ژن له‌م نێوه‌دا که‌م کرایه‌وه و ته‌نانه‌ت مافه‌کانیشی به‌ره‌و فه‌وتان چوون. ئه‌م ئاڵوگۆڕه وێڕای ڕوانینی حکوومه‌ته‌کان بۆ مافی ژنان و چۆنیه‌تیی ده‌سه‌ڵاته‌کان ڕه‌وشی ژنانی به‌رەو ئاقارێکی مه‌ترسیدار هه‌ڵداشت.
ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که بچووکترین یه‌که‌ی کۆمه‌ڵگە «بنه‌ماڵه«یه به‌ڵام بێگومان کۆڵه‌که و ئه‌ستوونی سه‌ره‌کیی هه‌ر کۆمه‌ڵگەیه‌کی مه‌زنی وه‌ک وڵاتیك خۆڕاگری و ڕاوه‌ستاوی له ژنی بنه‌ماڵه‌وه وه‌رده‌گرێ (کورد ده‌ڵێ:»ژن وه‌ستایه و پیاو کرێکار»). ئه‌وه‌ی که ده‌بێته هۆکاری ڕهسەنایهتیی کۆمه‌ڵگە و کراوه‌یی ڕوانین بۆ مافه ئینسانییه‌کان، په‌روه‌رده‌ی ده‌روون خێزانییه. پارسۆنز (1902-1979) خاوه‌نی یه‌کێک له پڕبایه‌خترین تێئۆرییهکانه له‌مه‌ڕ ئاڵوگۆڕی بنه‌ماڵه‌کان. پارسۆنز، بنه‌ماڵه وه‌ک به‌شێک له شێوهنیزامێک له نیزامی گشتیی کۆمه‌ڵگە ده‌شوبهێنێ نه‌ک وه‌ک یه‌که‌یه‌کی بچووک و دابڕاو له کۆمه‌ڵگە. له ده‌زگای تێهزرینی پارسۆنز به نیسبه‌ت بنه‌ماڵه دوو کارکردی گشتی خۆ‌یا ده‌بن. یه‌کیان، به کۆمه‌ڵایه‌تی کردنی مناڵه‌کان هه‌تا که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و کراوه‌یان هه‌بێ، واته بتوانن به‌شداری کۆمه‌ڵگە بن و تێیدا چالاکی بکه‌ن. دووهه‌م، پاراستن و به‌هێز کردنی که‌سایه‌تیی به‌ساڵاچووان له‌نێو بنه‌ماڵه‌دایه.
ژن له جڤاکدا ده‌توانێ له په‌نا پیاوان چالاکیی ئابووری، سیاسی، کو‌لتووریی هه‌بێ. ڕاده‌ی به‌شداریی ژنان له کۆمه‌ڵگەکان هێمای گه‌شه و پێشکه‌وتوویی ئه‌و کۆمه‌ڵگەیه وێنا ده‌کا. ڕاپۆرته جیهانییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که ده‌توانن به لێوه‌شاوه‌یی له کۆمه‌ڵگە چالاکی بکه‌ن ڕوو له زیاد بوونه، به‌ڵام نابه‌رامبه‌ری مافی یه‌کسانیی ژن و پیاو بۆ ده‌ست وێڕاگه‌یشتن به کار و چالاکییه‌کان بۆته مه‌تاڵ و ڕێگر بۆ گه‌شه و پێشکه‌وتنی هه‌رچی زیاتری ژنان له کۆمه‌ڵگەکان.
یه‌کێک له باوترین چه‌مکه‌کانی ژیانی مرۆڤ، سیاسه‌ته که به‌ر له‌وه‌ی که بکه‌وێته ژێر ڕکێفی پیاوان وه‌ک هونه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کۆمه‌ڵگە پێناسه ده‌کرا. له سه‌رده‌می به‌ر له مێژوو ژن به شێوه‌یه‌کی سروشتی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگەی ڕه‌وشتمه‌ند و سیاسی بۆ به‌ڕێوەبه‌ریی کۆمه‌ڵگە هه‌ڵده‌بژێردرا نه‌ک له‌بۆ بڕه‌ودان به هێز و ده‌سەڵات به‌ڵکوو به مانای به‌خشینی ئازادی بۆ زایه‌ندی سروشت بووه. کۆمه‌ڵگەی سیاسی، کۆمهڵگەیهکه که سه‌رجه‌م تاکه‌کانی به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی هه‌رجۆره جیاوازییه‌ک له نێوان ژن و پیاو، پشکداری کاروباری کۆمه‌ڵگە بن و شوناس و بوونیان له‌و کۆمه‌ڵگەیه‌دا گه‌شه بکا. له ڕوانینی حکوومه‌ته دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک ئێران، هیچ جێگه‌یه‌ک بۆ ڕۆڵی ژن دیاری نه‌کراوه و به حوکمی ئه‌وه‌ی که فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته شۆڕشی ئیسلامییه و ده‌سه‌ڵاتداری و هێز، کاری پیاوانه، ژن ته‌ریک ماویته‌وه و له سێنی سیاسه‌تدا شۆراویتهوه. گرنگی نه‌دان به ڕۆلێ ژن و بێبایه‌خ بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن سیستمی دژه‌مرۆڤایه‌تیی ئیسلامیی ئێران و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له ژنی کورد و داخستنی ده‌رگای سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ته‌کانی به‌شداری له کایه‌ی ئابووری، سیاسی و… وای کردوه که ژنان لانه‌واز و دووره‌په‌رێز بمێننه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ڕوانگه و خواستی دوکتورینی دامه‌زرێنه‌رانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانییه چونکه له ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوودا ژنان به‌تایبه‌ت ژنی کورد نیشانیان داوه ده‌توانن له سه‌رجه‌م ئاسته‌کانی جڤاکدا خۆ بنوێنن به‌تایبه‌ت له بواری سیاسییه‌وه.
به ئاوڕدانهوهیەک له مێژووی ڕۆڵی ژنی کورد له کایه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تدا ئه‌م پرسه زیاتر ده‌سه‌لمێندرێ (بڕواننه ڕۆڵی ژنانی کورد هه‌ر له سه‌رده‌می میتانییه‌کانه‌وه، «تاتهخیپا» له هه‌مبه‌ر گۆڕینی ئایینی میسرییه‌کان له سه‌رده‌می فیرعه‌ون (ئاموون هۆتێب) وه‌ک یه‌که‌م بزاڤی دینی-کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئابووریش، هه‌تا سه‌رکردایه‌تیی خه‌زاڵی مه‌لا نه‌بیان و خانزادی هه‌ریری و ماهـ شه‌ره‌ف خانی ئه‌رده‌ڵان ناسکری به مه‌ستووره وه‌ک شاعیر و یه‌که‌م ژنی مێژوونووس له جیهان (1805-1848)، عادلهخانی شاره‌زووری (جاف) 1909-1924 ده‌سه‌ڵاتداری ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه، فاتیمه ڕه‌ش خاتوون له باکووری نیشتمان، شه‌مسی خاتوون سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتداری هۆزی «عهمهریان»ی باکوور، قه‌ده‌م خێری لۆڕ (1305ی هه‌تاوی) شۆڕشگێڕی خۆنه‌ویست که له به‌رامبه‌ر هێرشه دڕندانه‌که‌ی ڕەزا میرپێنج ژنانه به‌رگری کرد، یا «مایان خاتوون» که له 1913 هه‌تا 1957 میری مه‌زنی ئێزه‌دییان بووه و زۆر کاریگه‌ریی هه‌بووه، له‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی وه‌ک شاژنێک حوکمی کردوه و هه‌رکه‌سێکی غه‌واره که دیویه‌تی مه‌دحی کردوه، له شاری سه‌قز خوشکانی که‌عبی (شه‌هلا و فریشته) ساڵی 1359 به ده‌ستووری خه‌ڵخالی به تاوانی هاوکاریی شۆڕشگێڕان له‌سێداره دران. دواتر که‌سانی وه‌ک له‌یلا زانا به تاوانی سوێند خواردن به کوردی له پارلمانی تورکیە (1991) پازده ساڵ زیندان کرا و ئێستاش هه‌ر گیراوه، گرتن و ئازار دانی زارا محه‌مه‌دی له سنه به هۆی چالاکیی مه‌ده‌نی و گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی کوردی. ئه‌مانه به‌شێکن له ڕۆڵی ژنان له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان).
کاتێک له ئامریکای باشوور ژن ده‌گیرێ و سه‌رکوت ده‌کرێ (1960) له یه‌که‌م کۆماری کوردی (1946) یه‌کیەتیی ژنانی دێموکرات داده‌مه‌زرێ و ژن له پرۆسه‌ی سیاسی، وێژه‌یی، کولتووری، به‌ڕێوه‌به‌ری و ته‌نانه‌ت دواتر نیزامیشدا ڕۆڵی هه‌یه. ته‌واری پێشمه‌رگه شان به شانی پیاوان له سه‌نگه‌ری به‌رگری له خاک و خه‌ڵک خوێنی لێ ده‌تکێ، ژن ده‌بێته ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی بزووتنه‌وه کوردییه‌کان. له دوامین خۆپیشاندانه‌کانی ئێران (خەزەڵوەری 1398) ڕۆڵی ژنان یه‌کجار به‌رچاوتره، ئه‌مه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که هه‌تا دێ ژن زیاتر له جاران هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی و خۆ نواندن ده‌کا و به کرده‌وه‌ش هه‌نگاوی بۆ ده‌هاوێژێ، مه‌خابن له‌م ناڕەزایهتییانهدا ژن شه‌هید ده‌بێ و ژنی کوردیش هه‌م له شه‌قامه‌کانی ناوه‌ند (له تاران مینا شێخی) و هه‌مژی له کوردستان (له سنە زیبا خۆشگوار) پشکی به‌رده‌که‌وێ و ده‌ریده‌خا هه‌رده‌م بۆ گێشتن به ئازادی و سه‌ربه‌ستی پێشه‌نگه.