• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەربەرەکانیی هێزی “دمدم” و زەبوونیی دوژمن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/12/07
جۆری بابەت: سیاسی

بەدوای داگیرکردنی شارەکان و جادە سەرەکییەکانی نێوان شارەکان ئاڵوگۆڕێکی قووڵ بەسەر تێکۆشانی نیزامیی حیزبی دێموکراتدا هات. شەڕی پێشمەرگە لە شێوەی جبهەییەوە بۆ نیوەجبهەیی و پارتیزانی گواسترایەوە و بەم کارەش تێچوویەکی زۆری دا تا توانی خۆی لەگەڵ هەلومەرجی نوێ ڕێک بخا.
پێشمەرگەکانی کوردستان هەر لە سەرەتای دەیەی شەستەوە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بە کۆکردنەوەی ئەزموونی زیاتر توانییان زەبری کاریگەر لەسەر جادەکان، نێوشارەکان، دەوروبەری گوندەکان و شاخەکانی کوردستان لە هێزی دوژمن بوەشێنن. هەر لەو کاتەدا و لەو هەلومەرجەدا دەسکەوتی باش و زەبری گیانی و ماڵیی گەورەی لە هێزی داگیر دەدا و، تەنانەت بە شێوەیەک کە هێزی پێشمەرگە ئەوەندە گرینگیی بە تێکۆشانی خۆی دەدا بە فیشەکەکانی دوژمن، خودی خۆیانی پێ ڕاو دەکرد. ئەوە بۆ ڕێژیم دەردێکی گران و چارەسەر نەکراو بوو. بەو پێیە هەرکات ڕێژیم پەلاماری شوێنێکی پێشمەرگەی دابایە و نیازی داگیرکردنی بوایە بە دەیان و سەدان کەسی بەکوشت دەدا، لە لایەکی دیکە هێزی پێشمەرگە بە وەسەریەک نانی ئەزموونی خەبات هەر ڕۆژێ دەیتوانی هەم زەبر لە دوژمن بدا هەم پیلانی گڵاوی لێ پووچەڵ بکاتەوە و، تەنانەت زۆر جار پیلانی دوژمن بۆ هێنانەخواری ورەی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی بتوانێ هەم شوێنێک داگیر بکا هەم زەبرێک لە پێشمەرگە بدا بەهۆی وشیاری و ئازایەتیی قارەمانانی کوردستان پووچەڵ کراوەتەوە.
لەو کاتەدا زۆر جار هێزی پێشمەرگە بێجگە لەوەی دیفاعی لە بەشێكی خاکی ئازادی کوردستان دەکرد، زۆر جاریش گەڵاڵەی ڕێکوپێک بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ڕێژیمیان لە شارەکان و شوێنەکانی دیکەی کوردستان دادەڕشت و تامی تاڵییان بەو هێزە دەچێشت.
لە کۆتاییەکانی نیوەی یەکەمی دەیەی ١٣٦٠، هێزی ڕێژیم زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی داگیر کردبوو، لە ناوچەی نەغەدە هێندێک شوێن و ناوچە مابوو کە هەم نەخۆشخانەی حیزب و هەم بازاڕێک کە خەڵک کار و کاسبی لێ دەکرد، لەژێر کونتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدا کار و ئەرکیان بەڕێوە دەبرد. کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای مانگی گەلاوێژدا ڕۆژانە تەبلیغ و پیلان و چەواشەکاری لە ڕێگای سیخوڕەکانیەوە بۆ ناوچە ئازادەکان دەنارد تا بتوانێ هەم ورەی خەڵک تێک قرمێنێ هەم هێزی پێشمەرگە ماندوو بکا و پاشان نیازی گڵاوی خۆی جێبەجێ بکا. دیارە بەدرێژایی خەباتی چەکداری، هەمێشە ڕێژیم و هێزەکانی لە مانگی گەلاوێژ هەم لە حاڵی ئامادە باشدا بوون، هەم لە بیری زەبرێک لە حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ئازادی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا بوون.
ناوچەی سەرشاخان کە ناوچەیەکی سەخت و دژوارە و بەدرێژایی مێژوو جێگەی بەرخۆدان و بەربەرەکانیی ڕۆڵەکانی کورد بووە، کۆماری ئیسلامی وەک دوا پێگەی دێموکرات لە ناوچەی موکریان چاوی لێ دەکرد، کە بتوانێ هێزی خۆی لێ جێگیر بکا و زیاتر هێژموونیی خۆی بەسەر کوردستاندا بسەپێنێ. هەر بۆیە هێزێکی زۆری لە سەرەتای مانگی گەلاوێژەوە لە شارەکانی مەهاباد، نەغەدە، شنۆ و پیرانشار کۆ کردەوە، تا لە نزیک بوونەوەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات دوو ئامانج بپێکێ. یەکەم: لەو ڕۆژەدا هێزی ڕێژیم لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە زەربە نەخوا و دام‌ودەزگا و هەموو ناوەندەکانی لە ئامادەباشیدا بوون. دووهەم: ڕێژیم بتوانێ زەبرێک هەم لەپێشمەرگە بدا هەم ناوچەیەکی ئازاد بەبێ کوژرانی هێزەکانی بگرێتەوە. لە لایەکی دیکە و بۆ حیزبی دێموکراتیش گرینگ بوو لە ساڵڕۆژی دامەزرانی خۆی زەبر لە دوژمن بوەشێنێ بۆیە ئەویش بۆ بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی خۆی بیری لە زەبری کاریگە دەکردەوە. دیارە هەموو هێزەکانی حیزبی دێموکرات لە مانگی گەلاوێژدا ئاگاداری فڕوفیشاڵی ڕێژیم بوون. لە ناوچەی نەغەدەش هێزی “دمدم”ی ئەوکات وەک هەموو هێزەکانی دیکە لە ئامادەباشیی تەواو ئاگاداری جموجووڵی هێزی دوژمن بوون.
هێزەکانی ڕێژیم بەرەبەیانیی ٢٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی هێرشیان کردە “سەر بازاڕگە” و “دۆڵە درێژ” لە ناوچەی سەرشاخان و کاتژمێری ١٠ی بەیانی کەوتە کەمینی تێکۆشەرانی دێموکراتەوە لە هێزی دمدم و، لەو پەلامارەی دوژمن لەو شەڕگەیە ژمارەیەکی بەرچاو کوژران و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی دەنگی چەکی قارەمانەکانی مەڵبەندی نەغەدە، دوو دەستەی دیکە لە هاوسەنگەرانی خۆیان لە بەرزاییەکانی “جمیلان” و دەستەیەکی دیکە بۆ بەرزاییەکانی “شیوەبرسی” نزیک کردەوە کە هێزی داگیرکەری لێ جێگیر ببوو. بەگەیشتنی هێزی پێشمەرگە لە پاسدارانی جەماران درانە بەر هەڵمەتی ڕووخێنەر و هێزی دوژمنیان بەرەو ئاوایی شیوەبرسی ڕاونا. هەر لەو کاتەدا بەپێی بڕیاری فەرماندەری عەمەلیات دەستەیەکی دیکە لە نزیک ئاوایی، هێزی هەڵاتووی دوژمنیان خستە گەمارۆ و لەگەڵ هەر هەڵمەتێکیان بە چەندین کەسیان دەکوشت. سەرەنجام پاش شەڕێکی دەستەویەخە کە تێکۆشەرانی نەغەدە شانازییەکی پڕ لەسەروەرییان بۆ لاپەڕەکانی دەفتەری هێزی پێشمەرگە زیاد کرد و توانیان بە فیداکاریی خۆیان چۆک بە هێزی جەماران دادەن. لەو داستانە لەبیر نەکراوەدا نزیک بە ٥٠ کەلاکی هێزی دوژمن لە مەیداندا کەوتبوو، تەنانەت فەرماندەی گوردانی سپای پاسدارانی محەممەدیار دەبینرا. هەروەها دەیان چەکی جۆراوجۆر وەک دەسکەوتی پێشمەرگە ئەژمار کرا و بە هەزاران فیشەکی جۆراوجۆریان لەگەڵ خۆیان هێنا.
ئەوەی گرینگ و جێی سەرسووڕمان بوو بۆ هێزی دوژمن، باوەڕی بە شکستی هێزەکانی نەدەکرد چونکی ئەوان بە نیاز بوون بەو هێرشە، هەم ئەو ناوچە ئازادە داگیر بکەن و هەمیش زەبرێک لەپێشمەرگە بدەن. بەڵام ڕوون و ئاشکرایە بەدرێژایی ئەو خەباتە هەمیشە هێزەکانی دوژمن، تامی تاڵییان بەدەست هێزی پێشمەرگەی دێموکراتەوە خواردووە و لەو ڕۆژەشدا هەر بەو ئاقارەیاندا بردن. بەڵام لە هەموو گرینگتر پڕژانتر بۆ هێزەکانی ڕێژیم ئەوە بوو کە لە شەڕێکی چەند سەعاتە‌ و دەستەیەخەدا، هێزی پێشمەرگە هەموو سڵامەت بوون لەکاتێکدا ئەوان هێرشیان هێنایە سەر پێشمەرگە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist