• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئازادیتان پیرۆز خۆڕاگرترین بەندییە سیاسییەکانی ئێران!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/11/22
جۆری بابەت: سیاسی

ڕۆژی٣٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ(٢١ی نۆڤەمبری٢٠١٩) لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا، دوو لە بەناوبانگترین و دێرینترین بەندییە سیاسییەکانی ئێران کە هەر دوویان کورد و سەر بە حیزبی دیموکرات بوون، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئازاد کران. هاوڕێیان عوسمان مستەفاپوور، خەڵکی پیرانشار (پاش ٢٨ ساڵ) و محەممەد نەزەری خەڵکی سایین قەڵا(پاش ٢٥ ساڵ)  دیلی و بەند کران و دیتنی ئازار و ئەشکەنجە و تەنانەت بێبەشی لە تاقە جارێک مەرەخەسی، لە زیندان ئازاد کران. بە ڕواڵەت ئازادیی ئەم دوو بەندییە سیاسیە کوردە لە چوارچێوەی ڕەزامەندیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە گەڵ داوای ئەم دوایانەی سەرۆکی دەزگای قەزایی لە بارەی عەفوی دەیان “بەندیی ئەمنیەتی”‌دا بووە.

دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێران، دان بە بوونی “بەندیی سیاسی” لە ‌ئێراندا نانێن و ناوبردنیان بە “بەندیی ئەمنیەتی” بەو مەبەستەیە کە هۆی گرتنی ئەوان کە سیاسییە بشارنەوە و تاوانی ئەمنیەتییان بدەنە پاڵ! جارێ مەعلووم نیە “بەندیی ئەمنییەتی”یەکانی دیکە کە هاوکات لە گەڵ کاک عوسمان مستەفا پوور و کاک محەممەد نەزەری ئازاد کراون کێن؟ هەر وەها ڕوونیش نیە لە کەنگێوە، بەندکراوانی ئەمنیەتییش، چوونەتە ڕیزی ئەو بەندییانەی کە سەرۆکی دەزگای قەزایی دەتوانێ داوای عەفوی پاشماوەی مەحکوومیەتەکەیان لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بکا. ئازادکرانی ئەو دوو بەندییە سیاسییە، هەر هۆیەک و هەر “حیکمەت”ێکی لە پشت بێ، بۆ خودی بەندییەکان، بنەماڵەکانیان، حیزبەکەیان، هاوڕێ و هاوباوەڕەکانیان و ئەو خەڵکەی عوسمان و مستەفا لە پێناوی خەبات بۆ ئامانجەکانی ئەوان، باشترین سالانی تەمەنیان لە بەندیخانەدا تێپەڕ کرد، جێگای خۆشحاڵییە. هاتنەدەری ئەوان لە زیندان، بەڵگەی خۆڕاگری و لەشکان نەهاتوویی ئەوان و سەرئەنجام سەرکەوتنی باوەڕی ئازادیخوازی بە سەر زیندان و زنجیر و ئەشکەنجە دایە.

ئازادیی عوسمان مستەفا پوور و محەممەد نەزەری لە کاتێک دایە کە هەر لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەیان کەس لە هاوزمان و هاونەتەوەکانیان بە تاوانی هاتنە سەر شەقام و دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ستەم و بێمافی، درانە بەر دەسڕێژی گوللەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی و شەهید و بریندار کران. سەدان کەس لە خەڵکی وەزاڵەهاتوو گیراون و هەر ئیستا لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکان دان. ئەو دوو بەندییە سیاسییە لە مێژینەیە لە کاتێک دالە زیندان ئازاد دەکرێن کە نزیکەی ٣٠ ساڵ لە تەمەنیان تەنیا بە تاوانی ئازادیخوازی و خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەیان، لە زیندان و بە دیلی تێپەڕ کردوە. جگە لەمەش هەر ئیستا چەندین بەندیی سیاسیی دیکەی لە مێژینەی کورد، هەر وا لە زیندان دان. بۆیە ئەگەر چی هاتنەدەری ئەوان لە زیندان جێگای خۆشحاڵییە، بەڵام تا ئەو کاتەی سەدان و هەزاران ڕۆڵەی دیکەی  کوردستان هەر وا لە بەندیخانە و لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدان، تا کاتێک نەتەوەکەمان و نیشتمانەکەمان لە ئازادی بێبەشن و، هەر ڕۆژە و هەر جارەی بە جۆرێک لە لایەن دەسەڵاتدارانی دژ بە کورد بەرەوڕووی  تاوان وسەرکوت و داپڵۆسین دەبنەوە، دەبێ هیچمان هەدا نەدەین و لە خەبات بەردەوام بین. داوای ئازادیی بەندییە سیاسییەکانی دیکە و ئازادکردنی گیراوەکانی ئەم دوایانە، هەر وەها کۆتاییهاتن بە کەشوهەوای نیزامی و سەرکوتکەرانە پێویستە ببێتە داخوازێکی گشتی، هەم کۆمەڵانی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێی لە سەر دابگرن، هەم حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان، بە ڕێگای خۆی دا کاری بۆ بکەن.

بەندییە سیاسییە خۆڕاگر و لەمێژینەکانی لە چەشنی عوسمان مستەفا پوور و محەممەد نەزەری، ئەگەر لە لایەکەوە نیشانەی زۆرداری و دژیگەلی بوونی دەسەڵاتی سەردەمەکەی خۆیانن، لە لایەکی دیکەوە بەڵگەی بەچۆک دانەهاتنی تێکۆشەرانی نەتەوەکەیان لە بەرامبەر زیندان و ئەشکەنجەدا و سەمبولی خۆراگری وخۆبەختکردن لە پێناوی ئازادی دان. بزووتنەوەی ڕزگاریخواز و شۆڕشگێڕی کوردستان شانازی بەم جۆرە ڕۆڵانەی خۆی دەکا و، چاوەڕوان و هیوادارە خەڵکی کوردستان بە پێزانینەوە ئەو قارەمانانەی خۆی بگرێتە باوەش و،  پێشوازی وپشتیوانییان لێ بکا.

 

 

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist