• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

تابڵۆی ژیان بە وێنەکانی چیچەک و زارا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/11/07
جۆری بابەت: سیاسی

قسەکردن لەسەر چەمکی ژیان و بایەخەکانی ژین و بەهاکانی مانەوە و هەرمان، وەک ئازادی و سەربەستی بابەتێکی تازە نییە؛ ئەو باسە هەم لە ڕوانگەی فەلسەفی و هەم لە گۆشەنیگای کۆمەڵناسی و دەروونناسیشەوە شەن و کەوی زۆر کراوە. ئەوەی لەو نووسینەدا مەبەستە، ژنی کورد و چەمکی ژیان بە سەربەستییە.
ژنانی کورد و پێشەنگەکانی ئەم کاروانە پتر لە هەر کاتێکی دی بەدوای گەڕان و دۆزینەوەی بەشە بزربووەکانی شوناسی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خۆیانەوەن. ئەوان هەن و لە مەیداندان، بە هەڵگرتنی چەک و هاتنە ڕیزی تێکۆشانی سیاسی لە بەرگی پێشمەرگە و شەڕڤاندا، لە شێوەی چالاکیی مەدەنی لە بەستێنە جۆراوجۆرەکانی شوناسخوازیدا، لە خۆڕاگری و بەرخودانیان لە کونجی زینداندا؛ ئەو ئامادەیی و بەرحزوورییەش ئەوەندە تۆخ و بەرچاوە کە هیچ کەس و لایەنێک نەتوانێ نەیانبینێ یان پەراوێزیان بخا.
ئەگەر چاوێک بە مێژووی کورددا بخشێنین و گوێ لە سەربردە و داستانەکان بگرین، بۆمان دەردەکەوێ کە ژنی کورد وێڕای ئەوەی کە لە چەند بار و بواردا چەوساوەتەوە و دەچەوسێتەوە، بەڵام لە خەبات بۆ مافی نەتەوایەتی شانبەشانی پیاوان لە سەنگەر و لە مەیداندا بووە و بە تایبەتی لەم سەردەمەی مێدیا و ماستمێدیادا ڕەنگێکی دیکەی بە خەباتی کورد داوە.
لەم دوڕگە چەقبەستووە دواکەوتووە پیاوسالارانەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کە ژن بە ناوی دین و داب و نەریتەوە بە پەچە و ڕووبەندەوە ڕۆژی کردۆتە شەو، زۆر جاران ژنی کورد بۆتە پێشەنگ و سەرکردە و سەرکردایەتیی لەشکری پیاوانی کردوە و لە زۆنی میرنشینەکاندا و پێشتریش جێگەی باوک و برای گرتۆتەوە و بۆتە پێشەنگی کاروان و بەرەنگاری سپای دوژمن بۆتەوە.
ژنی کورد بەهۆی ستەمێک کە لە گەلەکەی کراوە، کەمتر پڕژاوەتە سەر خەباتی ژنان و زیاتر لە پەنا باوک و براکانی لە سەنگەری بەرگریدا بووە. لە کاتێکدا کە کوردستان کەوتۆتە بەر هێرشی دوژمن و لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە ماڵ و شار و گوند و چیای سووتێنراوە، ژنی کورد زۆر جاران لە فریای گریانیش نەکەوتوە و بێشکە لە کۆڵ زۆرتر لەفکری ڕزگاریی خاک و نەتەوەکەیدا بووە و ویستوویەتی پشت و پەنای پیاوان بێ بۆ ئەوەی خاک داگیر نەکرێ و شوناس و پێناسەی کورد و کوردبوون نەسڕدرێتەوە و دەستاڕی مێژوو نەیهاڕێ و لەو ڕیگەیەشدا زۆر لە ژنانی کورد بوونەتە قوربانی و گیانی خۆیان فیدای خاک و خەڵک و نیشتمانەکەیان کردوە.
ژنی کورد تەنیا یەک ئەرکی لەسەر شان نەبووە، ژنی کورد کابانی ماڵ، دایک، خوشک، ژنی شەهید، ژنی پێشمەرگە، ژنی ئەنفالکراو، هاوسەر و لەگەڵ ئەوەی کە شانبەشانی پیاوان هەوڵی بژیوی ژیانی داوە، لە هەمان کاتدا بۆتە پێشەنگ و پێشمەرگە و «چیچەک» ئاسا لە سەنگەری بەرگریدا و «زارا» ئاسا لە سەنگەری پاراستنی زمان و کولتووری کوردیدا، لە پێناو پاراستنی خاک و زمان کەوتوونەتە کونجی زیندان و لەژێر ئەشکەنجەی جەللادەکانی بەندیخانەدا بە شەهامەتەوە خۆڕاگری دەنوێنن، بە ئازارەوە ڕۆژ تێپەڕ دەکەن و بە هیواوە ڕۆژ دەکەنەوە. ئەوان لەپێناو بەرگری لە پاراستنی سەنگەری خاک و زماندا بەندیخانەش دەکەنە قوتابخانەی خۆڕاگری و بە ئازایەتیی ژنانەیان غرووری پیاوی جەللادی دژە کوردو دژە ئازادی تێکدەشکێنن و لەوێش وەرزێکی دیکەی خەبات دەست پێدەکەنەوە.
ژنی کورد لە کۆمەڵگەیەکدا دەژی، هەزار و یەک دەرگای لێداخراوە، بەڵام لە پشت دەرگای داخراوی بەندیخانەشەوە وانەی خۆڕاگری و فیداکاری فێری کچان و ژنانی کورد دەکا و دەبێتە مایەی شانازی بۆ پیاوی کورد و بە ئیفتخارەوە ناویان دێنن. لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە لە کۆمەڵگەیەکی دواکەوتووی پیاوسالارانەدا دەژین، بەڵام ژنی کورد خۆی بەستەڵەک و بەربەستەکانی شکاندوە و شانبەشانی پیاوان سەری لەنێو سەراندا دیار بووە و ئێستاش لەهەموو کاتێک زیاتر چەک لەشان و قەڵەم بەدەست ڕۆڵ و نەخشی بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە دیارە. مەستوورەی ئەردەڵان و خانزادی سۆران و زۆر ژنی دیکەی کورد نموونەی ئەو ناو و ناوبانگە بوون و ئەمڕۆش «چیچەک»ـەکان و «زارا»کان نموونەی ئەم بوێری و ئازایەتییەن.
لە کاتێکدا کە لەم ناوچەیە لە زۆر شوین ژن ئیزنی پێنادرێ لەگەڵ پیاوان لەسەر سفرەیەک دابنیشێ، بەڵام ژنی کورد شانبەشانی پیاوان لە مەیدانی جەنگ و بەرەنگاریدایە. لەکاتێکدا کە لە ئێرانی بندەستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ژن حیسابی پلە دووی بۆ دەکرێ، ئەوە ژنی کورد لەنێو حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ئازایانە و بوێرانە لە مەیداندایە. لە کاتێکدا کە ژنی ناکوردی ئێرانی تازە خەریکی «آزادی یواشکی»ـیە و بە ترسەوە لە کۆڵانێکی تەنگەبەردا بەنازەوە لەچکەکەی لادەدا و وێنەیەکی سێلفی! دەگرێ، ئەوە ژنان و کچانی کورد لەسەر لووتکەی چیا بەرزەکانی نیشتمانی کوردەوە، لە ژێر بۆمب و ناپاڵمدا داوای ئازادی دەکەن و چەک لەشان بەگژ لەشکری دوژمندا دەچنەوە؛ لە باشوور و ڕۆژاوا بەرەنگاری یەکێک لە دڕندەترین گرووپە توندڕۆکان بەناوی «داعش» دەبنەوە و تێکی دەشکێنن؛ لە نێوخۆی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستاندا لەژێر نووکی سەرنێزە و قامچی جەللاددا نووکی خامە بەگژ یاسا نایاسایی و نامرۆڤایەتییەکاندا دەکەنەوە.
ئەوە کچان و ژنانی کوردن کە ناهێڵن لە ڕۆژاوا ڕۆژ ئاوابێ و لە ڕۆژهەڵات لەپێناو دەرکەوتنی گزینگی خۆردا دڕ بە شەوەزەنگی ستەم و بێدادی دەدەن.
ئەمڕۆ»چیچەک» و «زارا» دەبنە تابڵۆی ژیان و وێنەکانیان دەکرێنە میداڵی شانازی و ئامانجەکانیان دەبنە فەلسەفەی ژیان و ڕێگەکەیان ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و ستەمە. ئەمڕۆ ژنانی کورد دەبنە پێشەنگی ژنانی ئازادیخواز لە ناوچەیەکی دواکەوتوو لەم سەدەیەدا و سەدد و بەربەستەکان دەڕوخێنن لەڕیی ئازادی و ڕزگارییدا گیان دەبەخشن و خاکی پیرۆزی نیشتمان بەخوێن دەنەخشێنن.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist