ئارەزوو نستانی: بزووتنەوەی چەکداریی کورد بەپێی پڕەنسیپە نێودەوڵەتییەکان دەچێتە خانەی به‌رگریی ڕه‌وا
هێرشی مووشه‌كیی 17ی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی بۆ سه‌ر قه‌ڵای دێمۆكڕات و شه‌هید و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌و ڕووداوه‌دا، له ڕه‌هه‌ندی جۆراوجۆره لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه. ئه‌و هێرشه له لایه‌ك دڕنده‌یی كۆماری ئیسلامی و له لایه‌كی دیكه نیگه‌رانیی قووڵی ئه‌و ڕێژیمه‌ی له قورسایی و شوێندانه‌ریی خه‌باتی گه‌لی كورد و به تایبه‌ت حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ده‌رخست. ئه‌وه‌ی كه‌متر له‌وباره‌وه ئاوڕی لێ دراوه‌ته‌وه خستنه‌ڕووی ئه‌و پێشێلكارییانه بووه كه كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا پێی ئه‌ركدار كردوه و كۆماری ئیسلامی وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌و هێرشه‌دا ڕه‌چاوی نه‌كردوه. باسكردن له‌و پێشێلكارییه یاساییانه ده‌توانێ یارمه‌تیده‌رمان بێ له به‌رگری له خۆمان له كۆڕ و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته “كوردستان” دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئاره‌زوو نستانی، مامۆستای زانكۆ و خوێندكاری دوكتورا له یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێك هێناوه.
سه‌ره‌تا ده‌مهه‌وێ به پرسیارێكی گشتی دیمانه‌كه ده‌ست پێبكه‌ین، بۆچی قه‌ڵای دێمۆكڕات مووشه‌كباران كرا و ڕه‌هه‌نده‌كانی پێشێلكاریی كۆماری ئیسلامی له‌و هێرشه‌دا چین؟
پێم خۆشه به‌ر له‌وه‌ی وڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه به كورتی ئاماژه به‌وه بكه‌م ئه‌و كێشه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا چییه؟ واته ئه‌و هێرشه مووشه‌كیه ده‌ره‌نجامی چ بیركردنه‌وه‌یه‌كه؟ كۆماری ئیسلامی 40 ساڵه بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه و ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانی به ئامانج گرتوه و مووشه‌كبارانی قه‌ڵای دێمۆكرات درێژكه‌ره‌وه‌ی هه‌مان سیاسه‌ته. گه‌لی كورد هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 57ه‌وه هه‌موو ڕێگه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی گرته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له ئێران‌دا، وه‌كو به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پێكهێنانی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كورد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی. وڵامی هه‌موو ئه‌و ڕێگه ئاشتیخوازانه‌یه هێرش بۆ سه‌ر كوردستان و سه‌پاندنی شه‌ڕ بوو به سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا كه له فیتوای خومه‌ینیه‌وه ده‌ستی پێكرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی كورد له ئێران‌دا نه ته‌نیا پابه‌ند نه‌بووه به یاسای نێوده‌وڵه‌تیی مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرینگی نێوده‌وڵه‌تی، له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیكه‌ی پێشێل كردوه كه خۆی واژۆی له سه‌ر كردوون. بۆ وێنه یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی (یاسای جه‌نگ) له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێشێل كراوه و له‌و نێوه‌دا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانیی سه‌ره‌كیی ئه‌و پێشێلكارییانه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد كردوویه و ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك ده‌ره‌نجامی ئه‌و هێرشه به‌رفراوانه بووه بۆ سه‌ر كوردستان، كه ناچار بووه به‌رگری له مان و مه‌وجودیه‌تی خۆی بكا. ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته خانه‌ی به‌رگریی ڕه‌وا كه به پێی پڕه‌نسیپه دانپیانراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مافی خۆی بووه.
ئاماژه‌ت به مافی به‌رگریی ڕه‌وا كرد كه گه‌لی كورد ده‌توانێ پشتی پێ ببه‌ستێ، له كاتێكدا سوپای پاسدارانیش ئیدعای ئه‌وه ده‌كا بۆ به‌رگری له خۆی هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له‌و نێوه‌شدا قه‌ڵای دێمۆكرات. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كام لایه‌ن بۆی هه‌یه مافی به‌رگریی ڕه‌وا به‌كار بێنێ؟
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به‌رگریی ڕه‌وا چ پێگه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه ده‌بێ پشت به به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببه‌ستین. له مه‌نشووری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له مادده‌ی 2، بڕگه‌ی 4 باس له‌وه كراوه كه به‌كارهێنانی هێز له په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیدا قه‌ده‌غه‌یه. واته ده‌وڵه‌تان بۆیان نییه هێز به‌كار بێنن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان. به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند ئیستسنایه‌كمان هه‌یه (مادده‌ی 42 و 51ی هه‌مان مه‌نشوور):
یه‌كه‌م، ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی جیهانی، ده‌كرێ هێزیان دژ به‌كار بهێنرێ دوای ئه‌وه‌ی شوورای ئەمنیەت بڕیاری له سه‌ر ده‌دا.
دووهه‌م، ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌وڵه‌تێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی تر، ئه‌وه له‌و حاڵه‌ته دایه كه چه‌مكی به‌رگریی ڕه‌وا وه‌ك پڕنسیپێكی یاسایی دێته گۆڕێ.
به پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ده‌قه ده‌بێ مه‌ترسیی جیددی هه‌بێ له سه‌ر ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها ده‌بێ بڕی ئه‌و هێزه‌ی به‌كار دێ هاوسه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كه. له هه‌مان كاتدا پێویسته شوڕای ئەمنیەت ئاگادار بكرێته‌وه و ڕه‌زامه‌ندیی وه‌ربگیرێ. دیاره لێره‌دا ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌كه له‌ناكاو بێ ده‌توانێ تا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی شووڕای ئەمنیەت به‌رگری له خۆی بكا تا ئه‌و كاته‌ی شوڕای ئەمنیەت دێته نێو كێشه‌كه‌وه.
له مه‌سه‌له‌ی مووشه‌كبارانی قه‌ڵای دێمۆكڕاتدا ده‌بێ ئه‌و چه‌ند خاڵه له به‌ر چاو بگرین:
یه‌كه‌م، له كاتی مووشه‌كبارانی قه‌ڵادا، ئێران مه‌ترسیی جیددی و هه‌نووكه‌یی له سه‌ر نه‌بووه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌كیش هه‌بووبێ ته‌نیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی خۆیدا وڵامی بداته‌وه و سنووره‌كانی خۆی بپارێزێ، نه‌ك ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر قووڵایی خاكی وڵاتێكی تر. ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی پێشێلکردنی كۆمه‌ڵێك پڕنسیپی نێوده‌وڵه‌تی و له‌وانه‌ش پێشێلکردنی بنه‌مای دراوسێیه‌تی باش، پێشێلکردنی سه‌ره‌وه‌ریی وڵاتێكی دیكه و سه‌ره‌نجام ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری نێوخۆیی وڵاتێكی تر.
دووهه‌م، ته‌نانه‌ت له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه‌كۆماری ئیسلامی ئیدیعای ئه‌وه‌ی كردوه مه‌ترسیی جیددی و به‌په‌له له سه‌ر ئێران هه‌بووه و له‌نێو سنووره‌كانی خۆیشی كه وڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی داوه‌ته‌وه، ئه‌وا هه‌میشه بنه‌مای هاوسه‌نگیی له به‌رگریی ڕه‌وادا پێشێل كردوه. هه‌روه‌ك ده‌زانین كۆماری ئیسلامی به درێژایی ته‌مه‌نی ڕه‌چاوی ئه‌و بنه‌ما حقووقیانه‌ی نه‌كردوه و له به‌رامبه‌ر چه‌كی سووكی پێشمه‌رگه‌دا قورسترین چه‌كه‌كانی به‌كار هێناوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه وڵاتی ئێران ئه‌ندامی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و له كاتی هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌بوا شوڕای ئەمنیەتی ئاگادار كردبایه‌وه.
هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی باس كران ئاماژه‌ی ڕوونن بۆ ناڕه‌وابوونی ئه‌و ئیدیعایه‌ی سوپای پاسداران كه ئه‌و هێرشه‌ی وه‌ك به‌رگری له قه‌ڵه‌م داوه.
له‌ڕاستیدا ئه‌و شه‌ڕه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كورد دژی كۆماری ئیسلامی ده‌یكا، به سه‌ریدا سه‌پاوه و ئه‌وه‌ش به‌پێی پێوه‌ره دانپیانراوه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ڕه‌وایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان و له سه‌روو هه‌موویان دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی خۆیان، له هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌بات كه‌ڵك وه‌رگرن جا خه‌باته‌كه سیاسی و مه‌ده‌نی بێ یان چه‌كداری یان هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی تر له سه‌ر خاكی نیشتمانه‌كه‌ی.
پێم خۆشه زیاتر بوه‌ستین له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخواز و مه‌شرووعیه‌تی خه‌باته‌كه‌ی، گه‌لی كورد چۆن ده‌بێ ئه‌و مه‌شرووعیه‌ته ڕوو به كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی بسه‌لمێنێ؟
بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخواز بریتیه له كۆمه‌ڵێكی ڕێكخراو له تاكه‌كانی گه‌لێك له‌ژێر چاوه‌دێری و ڕاسپارده‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی قانوونی یان واقعی كه پاڵپشتی گه‌لی له پشت بێ و بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ئازادی و دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی ده‌توانێ له هه‌موو ئامرازێكی مه‌شرووع كه‌لك وه‌رگرێ چ له‌نێو هه‌رێمی خۆی و چ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی.
له گرینگ‌ترین به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ سه‌لماندنی ئه‌و مه‌شرووعیه‌ته، بۆ نموونه ماده‌ی 1ی مه‌نشووری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك بڕیاراتی دیكه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، وه‌ك بڕیاری (2787)ی ساڵی 1973 كه له كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌رچووه، گه‌لان بۆیان هه‌یه بۆ وه‌دیهێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس په‌نا بۆ هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك به‌رن ته‌نانه‌ت خه‌باتی چه‌كداری.
هه‌روه‌ها له بڕیاری (3970)ی ساڵی 1973دا، كۆڕی گشتی داوا له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا دان بنێن به مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لان و سه‌ربه‌خۆییان و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیی ماددی و مه‌عنه‌وی و هه‌ر چه‌شنه یارمه‌تی و هاوكارییه‌كی دیپلۆماسی.
به دوای مووشه‌كبارانی قه‌ڵادا سوپای پاسداران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه گوایا خه‌ڵكانی خاریجی له‌نێو قه‌ڵادا بوون به ئامانجی پلان داڕشتن دژی كۆماری ئیسلامی. هه‌ر چه‌ند حیزبی دێمۆكرات به‌رده‌وام سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆی پاراستوه و پشتی ته‌نیا به خه‌ڵكی كوردستان به‌ستوه. به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر داوای یارمه‌تی له وڵاتانی دیكه بكا به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه مه‌شرووع و ڕێگه‌پێدراوه. له یادمه چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هاتبوو “گه‌لی كورد مافی خۆیه‌تی داوای یارمه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی بكا”، كه ئه‌وه به بڕوای من تێگه‌یشتنێكی زۆر ورد بوو له پڕنسیپه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی.
له سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌دا ئه‌وه هاته گۆڕێ كه كۆماری ئیسلامی له مووشه‌كبارانی قه‌ڵای دێمۆكرات‌دا پڕەنسیپه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به مافی مرۆڤی پێشێل كردوه به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ یاسای نێوده‌وڵه‌تیی مرۆیی یان یاسای جه‌نگ؟
ئه‌وه ڕاسته، كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ بووه و زۆرجار بیانووی جۆراوجۆری ئایینی و بڕوایی بۆ ئه‌و بابه‌ته هێناوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها پابه‌ند نه‌بووه به بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی مرۆیی. ئه‌وه له كاتێك دایه پابه‌ندبوونی ده‌وڵه‌تان به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی و یاسای نێوده‌وڵه‌تیی مافه‌كانی مرۆڤ قابیلی كه‌مكردنه‌وه و دابه‌زاندن نییه و له هه‌موو حاڵه‌ت و بارودۆخه‌كان و به هه‌ر بیانوویه‌ك بێ ناڕه‌وایه. ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌ی كه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی فێعلی له سه‌ر به‌شێك له خاكه‌كه‌ی. له به‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بوون به‌و بنه‌مایانه و پێشێل كردنیان ده‌گاته ئاستی دروستبوونی به‌رپرسیاره‌تیی جینایی واته دروستبوونی تاوان، وه‌ك تاوانه‌كانی ژینۆساید، دژه مرۆیی و تاوانی جه‌نگ.
ده‌توانین بڵێین ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ئه‌و تاوانانه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه كه ئاماژه‌ت پێكردن؟
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه شێوازی هێرشه‌كه و ئامانجه‌كانی، له هه‌مان كاتدا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌ساسنامه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی كه به‌ڕوونی ئه‌و كردارانه ده‌خاته‌ڕوو كه ده‌بنه هۆی دروست بوونی ئه‌و تاوانانه، بەڵێ وایە.
بۆ نموونه له مادده‌ی (7) ئه‌ساسنامه‌كه‌دا هێرش بۆ سه‌ر گرووپێكی ناسه‌ربازی یان مه‌ده‌نی به مه‌به‌ستی كوشتن یان له‌نێوبردنیان به شێوه‌ی فراوان و ڕێكخراو ده‌چێته خانه‌ی تاوانی دژه‌مرۆییه‌وه.
هه‌روه‌ها له مادده‌ی (8)دا كه باس له تاوانی جه‌نگ ده‌كا زۆر به‌ڕوونی ئاماژه به كۆمه‌ڵێك كردار ده‌كا كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێن به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی یان ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌پێی كۆنڤانسیۆنی ژنێف (1949) و پرۆتۆكۆلی یه‌كه‌می ساڵی 1977ی په‌یوه‌ستكراو پارێزراون، به تاوانی جه‌نگ داده‌نرێ، به تایبه‌تی كۆنڤانسیۆنی چواره‌می ژنێڤ و پرۆتۆكۆله‌كانی كه ئاماژه به پاراستنی خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی ده‌ده‌ن له كاتی جه‌نگدا، چ جه‌نگه‌كه نێوخۆیی بێ یان نێوده‌وڵه‌تی. واته لایه‌نه‌كانی ململانێ ده‌بێ له كاتی جه‌نگدا خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان بپارێزن. له بیرمان نه‌چێ ئێران ئه‌ندامه له كۆنڤانسیۆنی ژنێڤ و پڕۆتۆكۆله په‌یوه‌ست كراوه‌كانی. كه‌واته به‌پێی نێوه‌ڕۆكی ئه‌و ماددانه هێرشی مووشه‌كیی قه‌ڵا كه هه‌روه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوی سوپای پاسداران‌دا هاتبوو، به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و فراوان ئه‌نجام دراوه و هه‌روه‌ها قوربانیانی خه‌لكی مه‌ده‌نیین نه‌ك سه‌ربازی، كه‌واته هیچ گومانیك نامێنێ له دروست بوونی ئه‌و تاوانانه و به‌رپرسیاریه‌تیی تاوانیی كوماری ئیسلامیی ئێران.
زۆر قسه و هه‌ڵوێستی جیاواز كراوه له سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ڵای دێمۆكڕات شوێنێكی مه‌ده‌نییه یان نیزامی. ئایا قه‌ڵای دێمۆكڕات مه‌ده‌نیه یان نیزامی؟ ئه‌گه‌ر مه‌ده‌نییه، یاسا چۆنی پاراستوه؟
كۆمه‌ڵێك مادده و ده‌ق هه‌یه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی‌دا كه به‌رگری له خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كا. مادده‌ی (50)ی پرۆتۆكۆلی یه‌كه‌می په‌یوه‌ست كرا‌و به ڕێككه‌وتننامه‌كانی ژنێڤ پێناسه‌ی خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی ده‌كا و ده‌ڵێ “خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ئه‌ندامی هێزه چه‌كداره‌كان نین یان له یه‌كه خۆبه‌خشه‌كان و میلیشیاكان یان ئه‌و گرووپانەدا نین كه چه‌كیان هه‌ڵگرتوه”. به پێی هه‌مان مادده له حاڵه‌تی بوونی گومان له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا خه‌ڵكی مه‌ده‌نین یان نامه‌ده‌نی، ئه‌و گومانه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ته‌فسیر ده‌كرێ. به پێی بڕگه‌ی سێهه‌م له مادده‌ی (50)، “سیفه‌تی مه‌ده‌نی له خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی داناماڵرێ به هۆی بوونی خه‌ڵكانی تر كه ناچنه خانه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی”.
قه‌ڵای دێمۆكڕات ناوه‌ندێكه بۆ چالاكیی سیاسی و فه‌رهه‌نگی، و خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی كاری تێدا ده‌كه‌ن، كه‌واته شوێنێكی مه‌ده‌نییه. هه‌روه‌ها به پێی بڕگه‌ی سێهه‌م له مادده‌ی (50)، بوونی هێزی پێشمه‌رگه یا خه‌ڵكانی چه‌كدار له نێو قه‌ڵا نابێته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تی مه‌ده‌نی له‌و خه‌ڵكه مه‌ده‌نییه دابماڵرێ و هێرشێكی ناڕه‌وای ئه‌وتۆی بكرێته سه‌ر.
له بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی ناوبراودا هه‌موو جۆره هێرشێكی كوێركوێرانه قه‌ده‌غه كراوه. هێرشێك كه ئاسه‌واره‌كه‌ی ته‌نیا شوێنی نیزامی نه‌گرێته‌وه و نه‌توانرێ جیاوازی نێوان شوێنی مه‌ده‌نی و نیزامی بكا و خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی بكاته ئامانج. ده‌بینین له مووشه‌كبارانی قه‌ڵادا مه‌ترسیه‌كه ڕووی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوو چ له نێو قه‌ڵا و چ له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵا كه ناوه‌ندی نیشته‌جێ بوونی هاوڵاتیانی باشووری كوردستانی عێڕاقه.
به‌پێی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ئاماژه‌م پێكرد، كۆماری ئیسلامی هه‌موو ئه‌و ده‌قانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێل كردوه و به‌و پێیه تاوانی جه‌نگی ئه‌نجام داوه.
سپاس بۆ بەشداریتان لەم دیمانەیە
سپاس بۆ ئیوەش