دیالێکتیک یه‌کێک له که‌ره‌سه‌کانی فه‌لسه‌فه‌یه بۆ باس کردن و شه‌نوکه‌و کردنی بابه‌ته زانستی و فه‌لسه‌فییه‌کان. هێگڵ وه‌ک بیرمه‌ندێکی ناسراو ئه‌م پرسه‌ی به چڵه‌پۆپه‌ی خۆی گه‌یاند و وه‌ک که‌سێکی ئیده‌ئالیست کاری پێده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه “یوهان فیشته” بوو وه‌ک هاوڕێبازی هێگڵ له تێرم و فۆرمۆلی تێز و ئانتی تێز و سه‌نتێز که‌ڵکی وه‌رگرت؛ کەچی له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا زۆرتر به شاکاری هیگڵ داده‌نرێ. له‌م شێوازه دیالێکتیکه‌دا سه‌ره‌تا، گوزاره‌یه‌کی دیار به “تێز” داده‌نرێ، دژبه‌ره‌که‌ی ده‌بێته ”ئانتی تێز” و له ئاکام به‌رکه‌وتنی ئه‌م دوو پارادۆکسه “سه‌نتێز” ده‌خولقێنێ.
ئه‌گه ئێمه ڕووداوی مێژوویی 21ی خه‌رمانان بخه‌ینه نێو ئه‌م فۆرمۆڵه، مووشه‌ک ده‌بێته تێز، قه‌ڵا، ئانتی تێزه‌که‌یتی و مانگرتنی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتیش ده‌بێته سه‌نتێز! واته مانگرتنی پڕشکۆی ڕۆژهه‌ڵات به هه‌موو چین و توێژه‌که‌وه ڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌م و مه‌حسوولی مووشه‌ک بارانکردنی قه‌ڵای دێموکرات بوو.
دوای ئه‌وه‌یکه له 17ی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی، ڕێژیمی کلاوچی و ترسنۆکی ئیسلامی ئێران به مووشه‌ک هێرشی کرده سه‌ر قه‌ڵای دێموکرات، جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد له ڕۆژهه‌ڵات زامدار بوو و خوێنی پێشمه‌رگه، کادر و ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سێ لاوی تێکۆشه‌ری نێوخۆ که به ناحه‌ق له سێداره دران تێکه‌ڵی یه‌کتر بوون و شه‌قامی شاری پێ ئاودێر کرا (لێره‌دا مه‌به‌ست له شار، پۆلیس یا مه‌دینه‌ی پلاتۆن و ئه‌رسه‌توویه که به گشتی به‌رهه‌می ژیاره و وه‌ک ئه‌نجوومه‌نێکی سیاسی و مه‌ده‌نی له یه‌ونانی کۆن پێناسه‌ی بۆ کراوه). ئه‌و برینه هینده قورس و کاری بوو هه‌موومانی تاساند، به‌ڵام خه‌ڵکی به ئه‌مه‌گ و که‌سایه‌تییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی کورد له ڕۆژهه‌ڵات وه‌خۆ که‌وتن و داوایان له خه‌ڵکی خۆرهه‌ڵات کرد جارێکی تر بێنه سه‌ر خه‌ت و بۆ پشتیوانی و هاوکاریی خه‌باتکارانی خۆیان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. دوای چوار ڕۆژ گرکانی خه‌فتیوی ڕۆژهه‌ڵات وه گڕ که‌وت و به ده‌نگێکی به‌رز و پڕ له ژیار و شارستانییه‌ت تۆڵه‌ی تێکۆشه‌رانی دێمۆکراتیان له تاران کرده‌وه و به مانگرتنه گشتییه‌که‌ی 21ی خه‌رمانان به ڕۆژی ڕووناک و له به‌ر چاوی حه‌په‌ساوی ئیداره‌ی ئیتلاعات و سپای پاسداران سه‌دان مووشه‌کیان ئاراسته‌ی به‌یتی ڕێبه‌ری ڕێژیم کرد و ده‌گه‌ڵ ساڕێژکردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌مه قورسه، ئه‌مجاره ئه‌وان بوون که به په‌ژیوانی نه‌ک هه‌ر جه‌سته‌یان به‌ڵکوو کۆڵه‌که‌کانی ئه‌و نیزامه دیکتاتۆره وه له‌رزین که‌وت.
زۆر جار ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له خه‌ڵکی خۆرهه‌ڵات ده‌گیرا که، خه‌ڵکی ئه‌م به‌شه له کوردستان زۆرتر به خه‌می پارچه‌کانی تره‌وه‌یه و بۆ خه‌م و شایی ڕۆژهه‌ڵات ده‌نگی کپ و ماته، هه‌رچه‌نده ئه‌مه لایه‌نی سیاسی و چۆنیه‌تیی ڕوانینی ناوه‌نده دیکتاتۆره‌کان به نیسبه‌ت به‌شه‌کانی کوردستانی دابه‌شکراو ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابردوو به تایبه‌ت ئه‌م سێ ساڵه‌ی دوایی سه‌ڵماندیان چه‌مکی ڕۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری به حه‌ق له کوردستانی ئێران له‌سه‌ر پێیه به‌ڵام ئه‌وه ئاستی به‌رزی شعوری سیاسی و تێگێشتنی پڕ له مه‌ده‌نیه‌تی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاته که جارێک بۆ باشوور شایی ده‌کا و جارێک له یه‌کی شوبات شین ده‌گێڕێ و له بۆ سه‌رکرده‌یه‌کی باکووری ده‌چته سه‌ر شه‌قام و ئه‌نجومه‌نه‌کان بۆ کۆبانی شه‌وه شێعر و به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر داده‌نێن. به ڕوانینێکی تر، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات و بزووتنه‌وه سیاسیه‌کانی له کاتی قه‌یران و ته‌نگانه‌دا نه‌ک هه‌ر ناکه‌ون و تووشی داڕمان و نزم بوونه‌وه نایه‌ن به‌ڵکوو به پێچه‌وانه له‌م حاڵه‌تانه‌دا زیاتر چالاک ده‌بن و به‌رده‌وام ڕاده‌بن.
سێ ڕووداو له ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه له ڕۆژهه‌ڵات ڕوویان دا که دووانیان سروشتی و بوون و یه‌کێکیش ناسروشتی، له هه‌ردووک کاره‌ساته سرووشتیه‌که‌ی 1396ی کرماشان که به‌داخه‌وه به‌هۆی هاتنی بووله‌رزه جگه له وێرانکرنی ماڵ و حاڵی خوشک و برایانمان له به‌شی خوارووی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و زه‌ره‌ری زۆری ماڵی، مه‌خابن سه‌دان که‌س له هاونیشتمانیانی کورد گیانیان له‌ده‌ست دا و به هه‌زاران که‌سیش بریندار بوون، یا له ڕووداوه‌که‌ی تر له نه‌ورۆزی 1398 به هۆکاری هه‌ستانی لافاو و لێمشت له به‌ری لای ئیلام و لۆرستان، ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات بۆ هاونیشتمانیانی خۆی کرد له که‌متر نه‌ته‌وه ده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌و ڕووداوه ناسرووشتیه‌ی 17 خه‌رمانانیش ئه‌گه 21ی خه‌رمانانی به‌دوا دا نه‌هاتبا، ده‌بوو چ ببا؟!
ڕۆلان بێرتۆن که‌سایه‌تییه‌که که زۆرتر له به‌ستێنی زانسته سیاسیه‌کاندا ده‌نووسێ و خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی به‌رزی بۆچوونی سیاسییه، کتێبێکی هه‌یه به ناوی “ئه‌تنه سیته”. ناوبراو له‌و کتێبه‌دا باسی پێوه‌ره‌کانی که‌سێکی ناسیونالیست ده‌کا. ئه‌و پێی وایه که‌سێکی ناسیونالیستی ئاگا ده‌بێ ئه‌م خاڵانه‌ی تێدا به‌دی بکرێ هه‌تا وه‌ک که‌سێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و گه‌لدۆست بێته ناسین: یه‌که‌م پرسی زمانه، واته که‌سێکی ناسیۆنالیست هه‌م ده‌بێ زمانی یه‌که‌می واته زمانی دایکی به‌باشی بزانێ و هه‌مژی، ئه‌و که‌سانه‌ی له حه‌وزه‌ی زمانی‌دا خزمه‌تیان به‌و زمانه کردوه بیانناسێ، بۆ وێنه که‌سێکی ڕووسی که لافی نیشتمانپه‌روه‌ری و ڕووسی بوون لێ ده‌دا ده‌بێ بۆ میناک؛ فێئۆدر داستایوفسکی بناسێ و به‌رهه‌مه‌کانی خوێندبێته‌وه یا لێئۆ تۆلستۆی ناسیبێ. له‌هه‌موو گه‌لێک به‌هه‌مان شێوه و بۆ که‌سێکی کوردی نه‌ته‌وه‌گه‌راش ئه‌م پرسه درووسته، واته ده‌بێ کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر جیا له زانینی زمانی دایکی که‌سایه‌تییه‌کانی وێژه‌یی خۆی بناسێ که‌سانی وه‌ک، خانای قوبادی، ئێل به‌گی جاف و هێمن و… . دووهه‌م، “مێژوو”یه. ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه ده‌بێ ئه‌و که‌سه‌ی ئیدیعای خۆشه‌ویستیی خاک و خه‌ڵکی خۆی هه‌یه ده‌بێ ڕابردووی خۆی بزانێ، ئه‌گه له که‌سێکی فه‌رانسه‌وی بپرسێ ناپلئۆن بناپارت کێیه و نه‌یناسێ ده‌بێ گومانت له فه‌رانسه‌وی بوونی ئه‌و که‌سه هه‌بێ، دیسانی بۆ کوردیش ئه‌مه ڕاسته، واته که‌سێکی کورد که کوردایه‌تی ده‌کا ده‌بێ لانیکه‌م بزانێ، لۆلۆ، کاسی، گوتی، میتانی، ئورارتوو، مانا، ماد و هه‌تا ماڵباته‌کان و میرنشینه‌کان و شۆرشه‌کانی سه‌ده‌ی 19 و بیست، کێ بوونه و چیان کردوه و لێی ئاگادار بێ. سێهه‌م ناسینی جوگرافیایه، واته ده‌بێ جوگرافیا و شوێن و شار و لادێیه‌کانی وڵاتی خۆی بناسێ و بزانێ ئه‌م ناوچه و مه‌ڵبه‌نده له کوێ هه‌ڵکه‌وتوه و ده‌که‌وێته کوێ و داب و نه‌ریت و زاراوه‌کانی به چ جۆرێکه. ئه‌گه‌رچی بێرتۆن زۆر لایه‌نی تریش باس ده‌کا به‌ڵام ئێمه به چواره‌مین خاڵ که زۆر گرینگه، ئه‌م ڕایه ده‌پێچینه‌وه، هه‌ستی ناسیونالیستی، هه‌رکه‌سێک به هه‌ر بیروباوه‌ڕ و ئایین و ڕوانینێک مادام بڵێ من سه‌ر به‌و ڕه‌گه‌ز و نیژاده‌م و سۆز و هه‌ستی بۆی هه‌بێ ئه‌وه که‌سێکی ناسیونالسیته، له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه هه‌ر که‌سێک بڵێ من کوردم و کوردستانی، ده‌که‌وێته خانه‌ی که‌سێکی نیشتمانپه‌روه‌ر (به پێوه‌ری ڕۆڵان بێرتۆن که‌سێکی ناسیونالسی ده‌بێ ئه‌م چوار خاڵه‌ی باس کرا تێدا مه‌وجود بێ). حیزبی دێموکراتی کوردستان وه‌ک پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و میللیگه‌رایی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌مێکه ده‌رفه‌تی به‌و باسانه داوه و له فێرگه‌کانیدا وه‌ک وانه و ده‌رسی گرینگ ده‌یانڵێته‌وه و بۆ گه‌شه‌ی بیر و هه‌ستی ناسیونالیستی تێ کۆشاوه.
تاکی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆ لانیکه‌م ئه‌و هه‌سته‌یان تێدا په‌نگ ده‌خواته‌وه که من کوردم و هه‌ست و سۆز و عاتیفه‌م بۆ هه‌موو کوردێک له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه هه‌یه. ئه‌مه‌یه نهێنیی شعووری به‌رزی سیاسی و ئاستی پێگێشتوویی و تێگێشتوویی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات. له‌م نێوه‌دا و له سه‌رده‌می جیهانێکی ئاڵۆز و شپرزه، له چاخی تیرۆر، کوشت و کوشتار و چه‌ختی گه‌ری، خه‌لکی خۆرهه‌ڵاتی نیشتمان و بزووتنه‌وه مافخوازه‌کانی ئه‌م به‌شه، به حوکمی باوه‌ڕمه‌ند بوون به شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دوور له توندووتیژی وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی بنەڕه‌تی و ڕه‌سه‌نی خۆیان، باش له‌م مێتۆده تێ ده‌گه‌ن و ته‌نانه‌ت خه‌لاقیه‌تیشیان هه‌یه.
“جین شارپ” وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کی ئاکادێمی ده‌یان ساڵه به شێوه‌ی زانستی و پراگماتیک له‌م به‌ستێنه‌دا چالاک بووه. ئەو کە وه‌ک به‌رنامه داڕێژه‌ری چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی و مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئورووپا و وڵاتانی دیکتاتۆری وه‌ک وێنزوئیڵا به‌شداریی ڕاسته‌وخۆی کردوه، له کتێبه‌که‌یدا به ناوی”له دیکتاتۆرییه‌وه بۆ دێموکراسی” باس له 198 جۆر مۆدێل ده‌کا که بزووتنه‌وه‌کان و چالاکانی ڕێکخراوه‌یی و به گشتی کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی ده‌توانێ به‌دوور له تووندوتیژی کاری پێ بکا و پایه و ئه‌ستوونی دیکتاتۆران داڕمێنیت. به‌رزه فری نییه که بڵێم، ئه‌گه ناوبراو مابا ئێستا ده‌بوو له شه‌قام و بازاره‌کانی کوردستاندا گه‌رابا و فێری جۆره‌کانی تری خه‌باتی مه‌ده‌نی ببا. ئه‌وه نییه له بانه و شاره‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵات (له ساڵی 1397) درێژترین مانگرتنی یه‌ک شار له مێژووی ناوچه‌دا، خوڵقا و ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ بووه مۆد و له به‌شه‌کانی تری ئێرانیش کرێکاران و بازارییەکان و ئه‌سناف پاته‌یان کرده‌وه.
زۆر جار ئێمه گوتومانه، شه‌ڕ خواز نین و ئه‌و چه‌که‌ی پێمانه بۆ به‌رگرییه و ئه‌وه دوژمنه شه‌ڕی به‌سه‌رداسه‌پاندووین، واته مۆدێلی خه‌باتی چه‌کداری بۆخۆمان هه‌ڵمان نه‌بژاردوه و به‌سه‌رماندا سه‌پاوه، به‌ڵام شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌ناو خوێن و مێشکماندا ده‌جووڵێته‌وه و ڕێژیمه دیکتاتۆر و زاڵ به‌سه‌ر کوردان که ئاخی کوردستانیان داگیر کردوه له‌م مۆدێله تۆقیون، چونکه هه‌م له بواری ئاستی شعووری مه‌ده‌نی و تێگەێشتن له ماف و خواسته‌کانیان ڕه‌وشه‌نگه‌ری ده‌کرێ، هه‌م پانتایی جوغرافیایی به‌ربڵاوتر له خۆ ده‌گرێ و هه‌میش به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵک له‌م ڕه‌وت و پێواژۆیانه به ڕداه‌یه‌کی زۆر به نیسبه‌ت شێوازه‌کانی تر بوونی هه‌یه و وا به هاسانی ڕه‌وگیر ناکرێن. ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ستی من لێره‌دا بایه‌خدانان و ئه‌رزش گوزاری نییه له نێوان مێتۆده‌کانی خه‌بات و شێوازی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه، خه‌ڵقی کورد بۆی هه‌یه له هه‌موو ده‌رفه‌ت و مکانیزمێک که‌ڵک وه‌ربگرێ و خه‌باتی چه‌کدارییش یه‌کێک له‌و مێتۆدانه‌یه که له په‌سه‌ندکراوه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به ژوماره 222 و 235 ی ساڵی 1966 و 1978 دانی به ڕه‌وایی خه‌باتی چه‌کداری داناوه بۆ گەیشتن به مافی دیاریکردنی مافی چاره‌نووسی گه‌لان. که‌واته گه‌لی کوردیش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی داخوازییه مه‌شروعه‌کانی خۆی له هه‌موو جۆره‌کانی تێکۆشان یه‌ک له‌وان خه‌باتی چه‌کداری که‌ڵک وه‌رگرێ.
یا شێوازی دیپلۆماسی و دیالۆگ ڕێگه‌یه‌کی تره له خه‌باتی سیاسی و وه‌ده‌ست هێنانی ماف و ویستی ئه‌تنیکێکی دیاریکراو.
به‌ڵام ماته‌وزه و پتانسیه‌لی جۆری ناڕەزایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌کان یا بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌ر وه‌ک له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ده‌رده‌که‌وێ، ده‌سه‌لمێنێ که گه‌لی کورد به تایبه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی نیشتمان ده‌توانێ به پلا‌ن و سیاسه‌تی ئاوه‌زمه‌ندانه باشتر که‌ڵکی لێ وه‌رگرێ. بوونی ده‌یان ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی له به‌ستێنه جۆراوجۆره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگە، هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی تێرمی کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی وه‌ک فاکته‌رێکی به‌هێز بوو بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ڕایه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش وه‌ک پارتنێری به هێزی پرۆپاگه‌ندایی پاڵپشتی ئه‌م شێوازه خه‌باته‌یه.