به پێی ئه‌سلی 156ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەزگای داد (قوه قضائیه) هێزێکی سه‌ربه‌خۆیه که پشتیوانی له مافی تاک و کۆمه‌ڵگە ده‌کا و به‌رپرسی ده‌سته‌به‌رکردنی عەداڵه‌ته. به‌ڵام ئه‌رێ هه‌ر به‌ڕاستی وایه؟ ئایا به ناوهێنانی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته هه‌ستێکی ئاوا له‌نیو ده‌روونی خه‌ڵکدا په‌نگ ده‌داته‌وه؟ یا ئه‌وه‌یکه حه‌د و سنووری ئه‌م ده‌سته‌ڵاته مه‌زنه که وابڕیاره پشتیوان و هاوکاری خه‌ڵک بێ، چه‌نده‌یه و چ هه‌ستێکمان به نیسبه‌ت ئه‌م هێزه هه‌یه؟ ئایا به هاتنی ناوی ئه‌و ده‌زگایه ته‌نیا هه‌ر ئه‌و وێنه کلاسیک و کڵێشه‌ییه له‌به‌ر چاو و مێشکمان وێنا ده‌بێ که دادگاکان سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاستی و دروستی تاوانی تاوانبارنن، جا یا ده‌یسه‌ڵمێنن یا نا!! یا شتێکی ده‌و مایانه‌دا؟
ئاماره‌کانی خودی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان دەڵێن زیاتر له 16 میلیۆن فایلی قه‌زایی له وڵاتی ئێران‌دا هه‌یه و بۆ میناک له ساڵێ 1396دا نزیک یەک میلیۆن فایلی پاته‌وه بوو که ڕه‌نگبێ کاورا، له ئاکامی په‌روه‌نده‌که‌ی ناڕازی بووه و 250 هه‌زار فایلی نوێ پێک هاتووه. ئاخۆ به‌و ئامار و هه‌ژمارانه هیچ پێشکه‌وتنێک له پرۆسه‌ی ماف و عداڵه‌ت له‌نێو کۆمه‌ڵگەدا ده‌بینن؟! ئه‌گه وای دابنێین به گشتی هه‌موو حه‌شیمه‌تی وڵاتی ئێران واته له پیره‌ژنێکه‌وه بگره هه‌تا زارۆکێک، ده‌رفه‌ت و توانایی و باوه‌ڕی به به‌دواداچوونی مافه‌کانی خۆی هه‌یه، ئه‌م ژوماره‌ی په‌روه‌نده‌کانی قه‌زایی بۆ 80 میلیۆن که‌س، هه‌ژمارێکی ترسێنه‌ره که نیشان ده‌دا؛ لێنزیک له هه‌ر پێنج که‌سان، یه‌ک که‌س پێی وایه مافی پێشێل کراوه و ناچاره بچته ناوه‌نده‌کانی قه‌زایی یا ده‌نا له بواری سیسته‌مه‌وه، به تاوانبار ده‌زانرێ.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئامارانه هی ده‌سته‌ڵاتی داده و هه‌موومان باش ده‌زانین که جگه له، هێزی قه‌زایی، نه‌هاد و ئۆرگانی تریش هه‌ن که خه‌ڵک دادگایی ده‌که‌ن و حوکمیان ده‌ده‌نێ که له‌م ئاماره‌دا نه‌ژمێردراون و ته‌نانه‌ت به ڕواڵه‌تیش بێ له ژێر چاوه‌دێری ده‌سته‌ڵاتی داد، قه‌زاوه‌ت و دادوه‌ری ناکه‌ن، وه‌ک ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ماڵیاتی، کاروباری شوول، ماده سه‌دی شاره‌وانی، کاروباری زه‌وییه‌کان و… که ئه‌گه ئاماری ئه‌م دانیشتنانه و به جۆرێک ئه‌و پێ ڕاگەیشتنانه بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و ئاماره 16 میلیونه‌ی ده‌سته‌ڵاتی داد؛ به‌هۆی زۆری له ڕاده به‌ده‌ری لانیکه‌م ده‌توانین به‌و ئاکامه بگه‌ین که؛ یا ئه‌وه‌یکه یاساکان که‌موکورییان زۆره یا ده‌نا به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی ئێران له یاسا هه‌ڕا ده‌که‌ن و به جۆرێک تاوانبارن.
ئاماره‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیش به جۆرێک بۆشایی ئه‌م به‌رسڤه وێنا ده‌که‌ن به شێوه‌یه‌ک که ئێران به حه‌شیمه‌تی زیاتر له 80 ملیۆن که‌س و به هه‌بوونی زیاتر له 240 هه‌زار به‌ندی له پله‌ی 7 یا 8ی جیهانی له بواری ئاماری زیندانیان داندراوه و وڵاتانی وه‌ک ئه‌مریکا، ڕووسیه، چین و هیند به حه‌شیمه‌تێکی یه‌کجار زۆرتر له پله‌ی سه‌رتر هه‌ڵکه‌وتوون و ڕه‌نگبێ له‌م به‌ینه‌دا وڵاتێکی وه‌ک تایله‌ند به حه‌شیمه‌تێکی لێنزیک وه‌کوو ئێران له ڕه‌وشێکی ئاڵۆزتر یا وه‌ک ئێران بێ. (هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌و باسانه‌مان به‌و مه‌رجه‌یه که ئاماره‌کانی ڕاگه‌یندراو له لایه‌ن به‌رپرسانی فه‌رمی ئێرانه‌وه ڕاست بن). ئێستا پرسیار ئه‌مه‌یه؛ ئه‌و هه‌مووه سووتاندنی وزه‌یه که له کۆمه‌ڵگە چ له به‌شی ده‌سته‌ڵات و چ خه‌ڵکی له دادگاکان، ده‌بینرێ و وێشده‌چێ ڕووی ئارامی و ئاسایشیش به خۆیه‌وه نابینێ، ڕه‌گ و بنچی ئه‌و کێشهانه له کوێ دایه؟ ئه‌گه بڵێین هه‌موو ئه‌م کێشانه هۆکاره‌که‌ی که‌موکورتیی یاسایه، که هێنانه ئارای ئه‌م پرسیاره‌ت بۆ، نییه، چوونکه ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کا حکوماته‌که‌یان له‌سه‌ر بناخه‌ی فه‌قاهه‌ته، به ڕواڵه‌تیش بێ نابێ له ماوه‌ی ئه‌م 40 ساڵه ده‌ستی ده‌گۆزه‌دا حاسێ بێ! و له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش که باشه بۆچی هه‌موو ڕۆژێ کێشه و ئاریشه‌کان زیاتر ده‌بن و ئه‌گه ئاکامه‌که‌ی ببێته ئه‌وه‌یکه گرفتی نێوان خه‌ڵک و له‌به‌ر یاسا ڕا کردن و خۆ دزینه‌وه لێی، دیسانیش ئه‌م وڵامه ڕه‌وا نییه چوونکه کۆماری ئیسلامی ئێڕان، به پێی ئه‌سڵی سێهه‌می یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌بێ ژینگه‌یه‌کی له‌بار بۆ گه‌شه‌ی به‌رزڕه‌وشتی به‌پێێ ئیمان و ته‌قوا و خه‌بات به دژی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵیه‌ک بکا، ساڵانێک کاتی ئه‌وه‌ی هه‌بووه که لانیکه‌م بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه تاوان و جورمه هیچ نه‌بێ کارێکی کردبێ. دوامین خاڵ له‌م به‌شيدا ده‌کرێ ئه‌مه بێ که به گشتی کارلێنه‌هاتوویی و نه‌شیاویی ئه‌م ڕێژیمه وای کردوه که ده‌گه‌ڵ یاسای بنه‌ڕه‌تی ناکۆک بن و کەلێنی نێوان حوكمەت و یاسا زیادی کردوه. ئه‌م وڵامه ده‌کرێ هه‌تا ڕاده‌یه‌ک مرۆڤ به قه‌ناعه‌ت بگه‌یەنێت و وه‌ک هێمایه‌ک له گه‌نده‌ڵی و لێنه‌هاتوویی زیاتری له‌سه‌ر بڕۆین به‌ڵام ئیزن بده‌ن با به ڕوانگه‌یه‌کی تره‌وه چاو لێبکه‌ین.
با له بواری پرۆسه‌ی دادگاکان بۆ ئه‌زموونی خۆمان بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌گه له بێنه‌وبه‌ره‌ی فایلێکی قه‌زایی- هه‌رچیه‌ک بێ جا- که‌وین، هه‌موومان به چاوی خۆمان بینیومانه که هه‌ر جۆره داواکارییه‌کی حقوقی و قه‌زایی به واتای به فیڕۆ دانی هیچ و خۆڕایی کات، سه‌رچاوه‌ی ماڵی بۆ تێچووی وه‌کیل و خه‌رجیه‌کانی تری سکالایه‌ک له دادگاکان یا ڕزایه‌ت وه‌رگرتن له به‌رامبه‌ره‌که‌ت و… له کۆتاییشدا دوای ئه‌و هه‌مووه تێچوو و کات گرتن و حه‌لافی و بگره و به‌رده و هاتووچۆ، به مافی خۆت ناگه‌ی و کاورای زۆردار و ساماندار ده‌یباته‌وه! واته ئه‌گه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک و هه‌رچۆنێک بێ لایه‌نی به‌رامبه‌رمان جا چ که‌سێکی دیار(حه‌قیقی) بێ و چ که‌سێکی نادیار(حقوقی)بێ مادام زۆردار و ملهوڕ و ده‌وڵه‌مه‌نده و مافیش به ئێمه بێ هه‌ر ئه‌و براوه‌یه و ئێمه ده‌بێ ده قوڕێ ڕۆچین! به دڵنیایه‌وه زۆرتان بیستوه به که‌سێک گوتراوه باشه، بۆ وه‌رگرتنی مافه‌که‌ت بۆچی سکالا ناکه‌ی؟ لایه‌نی به‌رامبه‌رت وڵام داوه‌ته‌وه، هه‌وه‌ڵه‌ن قسه‌ی من ناڕوا و که‌س ناناسم دووهه‌میش، ئه‌گه‌ر به سوتفه‌ش گوێیه‌ک بۆ بیستن هه‌بوو ئه‌وه‌نده‌م لێره و له‌وێ ده‌ده‌ن هه‌تا تووکی سه‌رم وه‌ک به‌فری یه‌ک شه‌وه‌ی لێدێ! میناکێکی هه‌ره ساده جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرده که له ئاسایی‌ترین حاڵه‌تدا هه‌ردووک لایه‌ن وێکرا به جۆرێک ڕازی بوونه لێک جیا ببنه‌وه و هیچ سکالا و پرسیارێکیشیان بۆ نه‌فه‌قه و سه‌رپه‌رستی مناڵ و … له‌یه‌کتر نییه، سیسته‌می داد وازت لێ ناهێنێ و یه‌ک دونیا کێشه و گرفتی وه‌ک، ڕاوێژکار-که هه‌ڵبه‌ت به پووڵه- هه‌تا تۆمارکردن له زۆرێک له ناوه‌نده‌کان بۆ دانی ئیزنی ته‌ڵاق و… ده‌بێ ببڕی هه‌تا ده‌مری! جا ئه‌مه له حاڵه‌تی ڕەزایه‌ت و ته‌وافقی هه‌ردووک لایه‌نه، جا وه‌ره و لێت بقه‌ومێ و تاک لایه‌نه بچییه مه‌یدان و داوای مافی خۆت بکه‌ی-که به زۆری ژنان ئه‌وها لێیان ده‌قه‌ومێ-و بواری ماڵیی باشیان نییه و نه‌زانن چۆن داوای مافی خۆیان بکه‌ن، ده‌بێ چه‌ندین ساڵ له ڕێره‌وه‌کانی دادگه بێن و بچن و چیرۆک و سه‌ربورده‌ی ژیانی خۆیان بۆ هه‌موو که‌سێک بگێرنه‌وه به‌و هیوایه ڕۆژێک کۆتایی به‌و دێوزمه‌ی دادگاکان بێ. جا ئه‌وه ئه‌گه کێشه‌که هه‌ر بنه‌ماڵه‌یی بێ و باسی ماڵ و پاره و مڵکی تێدا بێ ئیتر خوا ده‌زانێ چت به‌سه‌ر دێ. ئه‌گه گرفته‌که ئابووری بێ، ده‌بێ وه‌دوا که‌وتنه‌که بخه‌یه ئه‌ستۆی وه‌کیلێکی گران بایی و تێچووی ته‌مر و وه‌رگرتنی ڕزایه‌تی به‌رامبه‌ره‌که‌ت و … که له به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ی ئێمه بینیومانن و له ده‌وروپشتمان تووشی ئه‌و کێشانه بوونه، ده‌بینین حه‌ق به زۆردار و بێ حار ده‌گا و که‌سی براوه‌ش نازانێ چی به‌سه‌ر هاتووه و جیا له هه‌مووه تێچووه، کات و سه‌ر ئێشه‌یه، کاره‌که‌شی چووه، ئابڕووشی ده‌چێ و هه‌موو ئه‌م کار و ئه‌رکانه‌ش ده‌بوایه له ڕۆژی یه‌که‌م دا بۆی کرا با که ئه‌و به پووڵ و پاره و پارتی بۆی کراوه.
به کورتی و به کوردی، هه‌موو ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ی که له یاسا و چۆنیه‌تیی پێڕاگه‌یشتنی دادگه‌کان هه‌یه، هه‌مووی به ئانقه‌سته و زۆر به زانیاری و ئاگادارییه‌وه ده‌یکه‌ن ئه‌وه‌ی نییه بڵێی نه‌یانزانیوه و به سه‌هوو چوونه و له‌و شتانه نه‌خێر ڕێک ئه‌مانه به به‌رنامه ده‌کرێن. لێره‌دا ده‌رفه‌تی کاسبیه‌ک درووست ده‌بێ و خه‌ڵکێکی زۆر له فه‌رمانبه‌ر و وه‌کیل و قازی گیرفانیان له ماڵی هه‌ژار و لێقه‌وماو لێ مژ ده‌که‌ن و وه‌ها خه‌ڵکی گرفتار و خه‌مبار ده‌که‌ن که ئیتر بیر له هیچی تر نه‌که‌نه‌وه جگه له چاره‌ڕه‌شی و کێشه‌ی خۆیان نه‌بێ. هه‌ر به‌ڕاستی وایه تۆ که مێشک و ئاوه‌زت ده‌رگیری کێشه و ئاریشه‌ی قه‌زایی و دادگاکان بێ، چۆن ده‌کرێ چاوه‌روانیی ئه‌وه‌ت هه‌بێ، به‌دواداچوون بۆ پرسه‌کانی تری کۆمه‌ڵگە بکه‌ی؟ کاتێک دایک و باوک سه‌رقاڵی کێشه ده‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌کان و یه‌کتر بن، ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شیان نابێ که مناڵه‌که‌یان باش له بواری په‌روه‌رده و ڕاهێنانه‌وه بحه‌ملێنن چ بگا به‌وه‌یکه به‌دوای ده‌ردی کۆمه‌ڵگا بکه‌ون و بزانن چ باشه و چ ڕاده‌برێ، به دڵنیاییه‌وه‌ش دوای دیتنی ئه‌و هه‌مووه ناحه‌قی و نامرادییه، بینینی واسیته‌ی پوول و پاره و ده‌ور لێدانه‌وه له یاسا و هه‌ڵاتن له‌به‌ری، بێ هیوا ده‌بێ له پێڕاگێشتنی دادگا و قازی و ژیان و هه‌موو شتێک.
هه‌ر بۆیه به پێچه‌وانه‌ی یه‌که‌م بیرکردنه‌وه و ڕوانین که زۆرێک له خه‌ڵکی وابیر ده‌که‌نه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌سته که ئورگانه نیزامی و ته‌ناهییه‌کانی وه‌ک ئیتلاعات و سپا هۆکاری سه‌رکوت و بێ هیوایی خه‌ڵکن، ئه‌مه هێزی قه‌زایی و دادگه‌کانن له‌م وڵاته‌دا که خه‌لک هێڕ ده‌که‌ن، تێکیان به‌ر ده‌ده‌ن، یا پرسیار له یاساگه‌لی ناڕوون له بواری مافی خاوه‌نداریه‌تی یا جۆری هه‌ڵسووکه‌وت ده‌گه‌ڵ کاروباری ئیداری و دادره‌سی له وڵاته که هیوا و ئۆمێد و بڕستی له خه‌ڵک بڕیوه و نمونه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له نێو کۆمه‌ڵگەدا هه‌یه که ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی ئه‌وه به خه‌ڵک ناده‌ن بچنه به‌رده‌می دادگه و لێپرسینه‌وه و به شێوه‌ی فه‌رمی و یاسایی لێیان بکۆڵدرێته‌وه، ده‌گه‌ڵ سیستمی وه‌ک گه‌شتی ئیرشاد (که جۆرێک تاوانبار کردنی خه‌ڵکییه به شێوازێکی دڵخواز و ئازار و سه‌رئێشه‌ن بۆ هه‌موومان له شه‌قام و کۆڵانه‌کان) هه‌تا بڕه‌ودان به ئه‌مر به چاکه و بواردن له خراپی که ئه‌مه‌یان جۆرێک هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌فاهییه بۆ کێشانی پێی خه‌ڵکی بۆ دادگاکان ته‌نانه‌ت ناردنی په‌یام و نامه له بواری له‌به‌رچاو نه‌گرتنی حجاب له ماشێنی که‌سی یا گرتنی ژنان له کۆڕ و میوانداری ته‌واو ژنانه و ….
له‌م نێوه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش ده‌خوڵقێ که به‌پێی ئه‌و ڕاده‌یه له بارستایی به‌رزی فایله‌کان و ئه‌و پرسیارانه‌ی که ده‌کرێن زۆر به سانایی ده‌کرێ ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان له‌و کێشي و گرفتانه ده‌رداوێن و به دوای مافی ڕه‌وا و ئینسانی خۆیانن به پاساوی وه‌ک بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆ و ده‌له‌سه له ناو کۆمه‌ڵگا، چه‌واشه‌کاری بیر و هزر و ڕای گشتی ته‌نانه‌ت کارێک و قسه‌یه‌کی نه‌کراوی ناڕه‌وا… بگیرێن و بیانخه‌نه ناو به‌ندیخانه‌ی بێ گوناهان-ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگبێ هه‌موو به‌ندییه‌ک بێ تاوان نه‌بێ به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ده‌کرێ بڵێین حوکمه‌که‌ی عادلانه نییه- و بیانشارنه‌وه، جا ئه‌م جاره زۆر بێ چاو و ڕووانه بگوترێ ئێمه زیندانی سیاسیمان نییه، ڕه‌نگبێ ئه‌مه‌ش ڕاست بێ چوونکه به‌ڕاستی ئێمه نه یاسامان هه‌یه نه دادگایه‌ک بۆ پێڕاگێشتن به‌م جۆره به ناو تاوانانه! له‌لایه‌ن قازییه‌ک که ته‌نیا هۆکار و پیاوی چه‌وساندنه‌وه و سه‌رکووته نه‌ک عیداڵه‌ت و یاسا، جا زیندانی بوون یا زیندانی نه‌بوون له‌م کۆمه‌ڵگا پڕ له خه‌فه‌قان و ئاڵۆز و پڕ قه‌یرانه هه‌ر وه‌ک یه‌که.