• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

قەڵای لە گیران نەهاتووی دێموکرات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/09/06
جۆری بابەت: سیاسی

یەکساڵ بە سەر کارەساتی ١٧ی خەرماناندا تێپەڕی.

ساڵی رابردوو لە وەها ڕۆژێکدا و کاتژمێر ١٠ و ٤٥ دەقیقەی پێشنیوەڕۆی 17ی خەرمانان سکرتاریای حیزبی دیموکراتی کوردستان و شوێنی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی ئەم حیزبە لە قەڵای دێموکرات لە نیزیک شاری کۆیەی باشووری کوردستان کەوتە بەر پەلاماری مووشەکیی کۆماری ئیسلامی ئێران. سەرلەبەیانیی هەر هەمان ڕۆژ سێ زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج لەسێدارە دران . لە ئاکامی ئەو مووشەکبارانەی سپای پاسداراندا ١٦ کەس لە کادر و پیشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات شەهید بوون کە شەش کەسیان ئەندامی ڕێبەریی حیزب و لە بەشدارانی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی بوون. هەروەها دەیان کەس لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی رێکخراوەکانی سەربەحیزبی دێموکرات و بە تایبەت رێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بەسەختی بریندار بوون.

ئەگەرچی ئەوە یەکەم جار نەبوو کە حیزبی دیموکراتی کوردستان بە گشتی و ئۆرگانی کۆمیتە ناوەندی بە تایبەتی دەکەوتە بەر هێرشی تیرۆریستانەی سپای پاسداران و ناوەندە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی، بەڵام دەکرێ بڵێین ئەو ڕووداوە لەو دەگمەن ڕووداوانەیە کە بە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستاندا هاتوە. تەنانەت دەکرێ بڵێین ڕووداوی وا لە هیچ کوێی ناوچەکە و جیهانیشدا ڕووی نەداوە. چونکە ئەوە یەکەم جارە ڕێژیمێک بە پێخوستکردنی هەموو رێسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان سەرکردایەتیی حیزبێکی ئۆپوزسیۆنی خۆی لە خاکی وڵاتێکی دیکەدا دەداتە بەر ڕەهێڵەی مووشەک و هاوکاتیش وێڕای وەئەستۆ گرتنی ئەو پەلامارە بە راشکاوی ڕادەگەیەنێ کە مەبەستی لەو کارە لەنێوبردنی ئەو سەرکردایەتییە بووە. سپای پاسداران لە هەمان ڕۆژدا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک بەئاشکرا جاڕی دا کە مەبەستی سپای پاسداران لێدان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و لەنێوبردنی سەرکردایەتیی حیزبی دیموکرات بە گشتی بووە. سپای پاسداران لەو ڕاگەیاندراوەدا بۆ پاساوی پەلامارەکەیان دەڵێ کە حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەمنیەت و ئاسایشی ئەوانیان خستووەتە مەترسییەوە.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە حیزبی دیموکراتی کوردستان چۆن و بە چ شێوەیەک جووڵاوەتەوە کە سپای پاسداران پێی وایە بەوە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی چووەتە ژێر پرسیار و هەڕەشەی لە سەر بووە؟ یان بە واتایەکی دیکە کۆماری ئیسلامی لە چ جموجۆڵ و سیاسەتێکی حیزبی دێموکرات زراوی چووە کە ئاوا دڕندانە و بە بێ لە بەرچاو گرتنی سەروەریی وڵاتێکی دیکە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بنکە و بارەگا و سەرکردایەتیی ئەو حیزبە لە خاکی وڵاتێکی دیدا دەداتە بە پەلاماری مووشەکەکانی و زۆر بە ڕووهەڵماڵاوی ئەو کردەوە تیرۆریستییەش دەگرێتە ئەستۆ؟ سپای پاسداران لە یەکەم پاساودا گوتی کە حیزبی دێموکراتی کوردستان هێرشیان کردووەتە سەر پایەگایەکی ئەوان و چەند پاسدارێکیان لێ کوشتوون، بەڵام هەر لەجێدا ئەوەی سپای پاسداران گوتی لە بنی‌ڕا چەوت و ناڕاست بوو. چونکی ئەم ڕووداوەی سپای پاسداران باسی دەکرد ماوەیەک پێش ئەم هێرشە لایەنێکی کوردیی دیکە کردبووی و بەئاشکراش بەرپرسایەتیی ئەم کردەوەی خۆیان وەئەستۆ گرتبوو. دیارە ڕوون و ئاشکرایە کە ئەمە ئەگەر سیناریویەکی گەپچاڕانەی ناوەندە ئەمنیەتییەکانیش نەبووبێ، ناتوانێ پاساو بۆ هێرشێکی گەورەی لەم چەشنە بۆ سەر قەڵای حیزبی دێموکرات بێ.

ڕۆژی ١٧ی خەرمانان ئەگەرچی بۆ حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان کارەساتێکی جەرگبڕ بوو، بەڵام ئەوە هەر ئەم حیزبە بوو کە توانیی سەرەڕای ئەو کارەساتە قورسە دەمودەست بە سەر ڕووداوەکەدا زاڵ بوو و تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش ڕێگای نەدا کار و چالاکیی ئۆڕگانە جۆربەجۆرەکانی بوەستێ.

ڕۆژی دواتر شەهیدەکان لە نێو ئاپۆرای خەڵکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات و بەتایبەتی خەڵکی شاری کۆیە لە قەبرستانی شەهیدانی دێموکرات بە خاک سپێردران و کادر و پێشمەرگەی دیموکرات هەر ڕۆژی دواتر دەستیان بە پاک و خاوێن کردنەوەی ئورگانەکانی خۆیان کرد و پازدە ڕۆژ دواتریش کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەڕای لە دەستدانی شەش کەس لە ئەندامانی خۆی لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا، کۆبوونەوە تەواونەکراوەکەی بە ئاکام گەیاند و بە هەموو لایەکی نیشان دا کە ئەو حیزبە وەها رێکخراوێک نییە کە سەرەڕای دڕندەترین پەلامارەکان وا بە ئاسانی بەچۆکدا بێ.

ئەم ڕۆژانە لەگەڵ بەشداریی گەرموگوڕی خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، لە پرسە و سەرەخۆشیی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان، سەردانی بەردەوامی خەڵک و لایەنە سیاسییەکان لە سکرتاریای حیزبی دێموکرات و دەربڕینی هاوخەمی و پشتیوانیی خۆیان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان، گەورەترین و پڕواتاترین هەڵوێست، مانگرتنەکەی ٢١ی خەرمانانی خەڵک لە شار و دێهاتی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو.

چوار ڕۆژ دوای کارەساتەکە و لە ٢١ی خەرماناندا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مانگرتنێکی سەرتاسەری لاپەڕەیەکی دیکەی زێڕینیان بە مێژووی پڕ لە سەروەریی خۆیان زیاد کرد و بە داخستنی دوکان و بازاڕ و نەچوونە سەرکارەکانیان پەیامێکی زۆر ڕوون و ڕاشکاویان بە هەموو لایەک و بە تایبەتی بە کۆماری ئیسلامی دا.

کۆماری ئیسلامیی ئێران چل ساڵە بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵی کەلێن خستنە نێوان خەڵک و حیزبەکان و لێکدابڕانی ئەواندا بووە و ئەوەی لە دەستی هاتبێ درێغیی نەکردوە. هەر لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی ئەوان و فەرمانی خومەینی بۆ هێرش بۆ سەر کوردستان و کوشتن ئیعدامی تێکۆشەرانی کوردەوە بگرە هەتا سووتانی و وێران کردنی گوندەکان و کۆمەڵکوژکردنی خەڵک و ڕاوەدوونان و تێرۆری ڕێبەرانی کوردەوە تا دەگاتە مووشەکبارانەکەی ١٧خەرمانان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە ئاسەوارێک لە بزووتنەوەی سیاسی کوردستان و ڕێبەرانی ئەو بزووتنەویەوە نەهێڵێ. بەڵام ئەوەی لە ٢١ی خەرمانان ڕووی دا ئەوەی سەلماند کە چل ساڵە چی جینایەت و تیرۆر و تۆقاندنی کۆماری ئیسلامیە نەیتوانیوە نە چۆک بە بزووتنەوەی کوردستاندا بدا و نە خەڵك و تێکۆشەرانی سیاسیی ئەم گەلە لە یەک داببڕێ.

ئێستا یەک ساڵ بەسەر ڕووداوی ١٧ی خەرماناندا تێدەپەڕێ. حیزبی دێموکراتی کوردستان برینێکی قورسی هەڵگرت بەڵام هەروا قورس و قایم لە مەیدانی خەباتدایە، بزووتنەوەی کوردستانیش بە هێزتر لە جاران رێگە دەبڕێ. پرسیار ئەوەیە کە ئەرێ ١٧ی خەرمانان چ دەسکەوتێکی بۆ کۆماری ئیسلامی هەبووە و دواجار ئەو کردەوە تیرۆریستییە چۆن بە ڕوویدا شکایەوە؟

حیزبی دێموکرات لەم ڕووداوەدا چۆن دەرکەوت و ئەوەی دەکرێ لەو مەیدانە وەک دەسکەوت چاوی لێ بکرێ چین و بەر کام لایەن کەوت؟

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسداران دیسان چەندین جار هەڕەشەی لێدان و لەنێوبردنیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان کردووە، هەڵبەت ئەوە تازە نیە و سیاسەتی چل ساڵەیانەوە و تەنانەت زۆر جاریش حیزبی دێموکراتیان بە لەنێوچوو ناو بردوە، ئەو پرسیارەش ناکەین کە ئەگەر حیزبی دیموکرات لە نێوچووە ئەی ئەو هەموو تێچووە قورسە چییە بۆ لێدان لەو حیزبەی دەکەن، هەروەها پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا کۆماری ئیسلامی توانای لەنێوبردنی حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی کوردستانی هەیە؟

وڵامەکەی ڕوونە، حیزبی دێموکرات لە بنەڕەتدا دامەزرانەکەی وڵامدانەوە بە ویست و داخوازیی سەردەمیانەی نەتەوەیەک بوو، ویستێک کە دوای تێپەڕینی پتر لە حەوت دەیە و گوتارێک کە پاش ئەم مێژووە دوور و درێژە ئێستاش هەر ویستی سەرەکیی خەڵک و گوتاری شوناسخوازیی بنەڕەتیی کۆمەڵگەی کوردستانە.

بۆیە ئەم حیزبە نە بە کۆماری ئیسلامی و نە بە هیچ ڕێژێمێکی دژە کورد لە بن نایە و ریسالەتی خۆی لە دواجاردا بە ئاکام دەگەیەنێ.

 

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist