• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

جینایەتەکانی قەلەڕەشێ و حەسەن چەپ بۆ کام مەبەست؟

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/09/06
جۆری بابەت: سیاسی

بەدرێژایی مێژوو و لە سەردەمی حکوومەتی پاشایەتی و دواتر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان لەسەر داواکردنی مافە ئینسانییەکانی خۆی کەوتۆتە بەر هێرشی دڕندانەی ئەو دوو دەوڵەتە و بەتوندترین شێوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ کراوە. ئازادیخوازانی کورد لە سێدارە دراون، ڕێبەرانی تێرۆر کراون، بەندیخانەکان بوونەتە شوێنی ژیانی شۆڕشگێڕانی ئەم گەلە، شار و گوندی وێران و خەڵکەکەی مەغوول ئاسا لە لایەن ژاندارمە و سەربازانی ئیمامی زەمانەوە قەتڵوعام کراون. لە هەر دوو سەردەم و لە هەر دوو دەسەڵاتدا ئەم دوو ڕێژیمە هیچ سیاسەت و پلان و پیلانێک نەماوە کە دژ بە کورد بەکاری نەهێنن. بە هەموو چەکێک کە لەبەر دەستیان دابوو لەسەر کورد تاقییان کردەوە، بەڵام سیاسەتێک کە تا ئێستا دەگمەن کاری پێکراوە، لەم ڕۆژانەدا دژ بە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەکاریان هێنا. لەگەڵ ئەوەی کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە یاساکانی شەڕی پێشێل کردوە، بەڵام ئەمجارەیان جیاواز لە جارانی پێشوو، بە لەشکرێکی زۆر و چەکی قوڕسەوە لە ماوەی سێ ڕۆژدا دوو جار و لە دوو شوێنی جیاواز هێرشی کردە سەر چوار کەس لە ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەنێوخۆی وڵات. ئەم چوار ئەندام و تێکۆشەرەی حیزبی دێموکرات لەم دوو پەلامارەدا شەهیدبوون بێ ئەوەی چەکیان پێ بووبێ، ئەوە لە حاڵێکدا ڕووی دا کە سیخوڕە خیانەتکارەکانی سەر بەو ڕێژیمە هەموو زانیارییەکیان لە سەر ئەو چوار ئەندامەی حیزب پێدابوون و کاربەدەستانی ڕێژیمیش زۆر باش ئەوەیان دەزانی، بەڵام بە دڕندانەترین شێوە شوێنی مانەوەی ئەو چوار کەسەیان لە نێو دوو ماڵی دوو گونددا دایە بەر دەستڕێژی ئاربیجی و چەکی قورسی دیکە و، بێ ئەوەی کەس بەرەوڕوویان بێتەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو دوو ماڵەیان گوللە باران کردوە تاکوو دڵنیابن کە ئەندامەکانی حیزب گیانیان لەدەست داوە.

لەم ماوەیەدا لەشاری پیرانشار چەند جاشی نیشتمانفرۆش بە ڕۆژی ڕووناک درانە بەر دەسڕێژی گوللەی لاوانی چاونەترسی کورد و بە سزای خیانەتەکەیان گەیشتن. ئەم ڕووداوانە لەسەر ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم قورس وەستان و ڕێژیم بۆ تۆڵەکردنەوە و  نیشاندانی هێز و قودرەتی خۆی هێرشی کردە سەر کەسانێک کە بێ چەک و لە ژوورێکی چەند میتریی بێ سەنگەر دابوون.

لەگەڵ ئەوەی کە ئەو ڕێژیمە بەو سیاسەتە دژە ئینسانییەی دەیهەوێ هەیمەنەی خۆی بە خەڵکی سڤیل و بێ چەک و بێدیفاع نیشان بدا، لە هەمان کاتیشدا دەیهەوێ بەو هێرشانە خەڵک چاوترسێن بکا و ورەی هێزە چەکدارەکانی خۆی بەرز بکاتەوە. هەموومان شاهیدین کە پێشمەرگەی چەکداری کورد هەمیشە غەنیمی هەزاران چەکداری بەکرێگیراوی ڕێژیم بووە و شاخ و کێوەکان و خەڵکی کوردستان و دۆست و دژمن شاهیدی قارەمانەتیی هێزی پێشمەرگە و ورەی ڕووخاوی هێزەکانی ئەو ڕێژیمە بوون کە ئەمڕۆ بەو شێوەیە هێرش دەکاتە سەر تێکۆشەرانی کورد و شەهیدیان دەکا.

لێرە جێی خۆیەتی بە دوای ئەم پرسیارەشدا بگەڕێین کە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی دواییدا، بۆچی قورسترین پیلان و هێرشەکان لەدژی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان بووە؟ تەقینەوەکانی شەوی یەڵدا، تێرۆری شەهید قادر قادری، هێرشیی مووشەکی بۆ سەر کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی حیزب لە قەڵای دێموکڕات و شەهید بوونی ١٦ تێکۆشەری دێموکڕات کە شەش کەسیان ئەندامی ڕێبەریی حیزب بوون و سەرەنجام لەم ماوەیەدا ڕێژیم بە پیلانگێرییەکی تازەوە هاتە مەیدان و لە دوو شوێنی جیاوازدا و تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا هێرشێکی دڕندانەی کردە سەر چوار کەس لە ئەندامانی حدک لە نێوخۆی وڵات کە مەدەنی و بێ چەک بوون؛ چەند نموونەیەک لەو پیلانگێرییانە بوون.

ئەمەش لە هەستیاری ئەو ڕێژیمە بە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و سیاسەتەکانی ئەم حیزبە دژ بە ڕێژیم سەرچاوە دەگرێ. پێگەی بەهێزی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا و دەستەوەستانی ڕێژیم بۆ لەنێوبردنی ئەم حیزبە لەنێوخۆی وڵات بەشێکن لە نائومێدی ڕێژیم و هەر بۆیە هەمیشە ویستوویەتی لە سەری حیزبی دێموکڕات بدا. لە لایەکی دیکەوە چەند ساڵ لەمەوبەرحیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ لە پەڕاوێزدا نەمانەوەی شۆڕشی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هێنانە کایەی ڕۆژهەڵات تەوەری سەرنجی خەڵکی بۆ لای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاکێشا و ڕۆژهەڵات دوای ماوەیەک لە کەمڕەنگ بوونەوەی جووڵانەوە لەو پارچەیە توانی بێتەوە نێو ڕۆژەڤی باس و بابەتەکان. بە سیاسەتی شۆڕشگێڕانەوە دەسپێکی خەباتێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای چەند سال بێدەنگی و، جموجۆڵی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خۆیان بە نیزیک لە حیزبی دێموکرات پێناسە دەکرد، ببووە هۆی ئەمە کە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕوحێکی تازە بەبەر شۆڕشی کورد لەو پارچەیەی نیشتماندا بکاتەوە. لەو ڕێگەیەدا ئەگەرچی کۆمەڵێک لە باشترین ڕۆڵەکانی ئەو حیزبە گیانی خۆیان فیدا کرد، بەڵام بینیمان کە ئەم بڕیارە بوو بە ئۆلگوو بۆ حیزبە تێکۆشەرەکانی دیکەی کوردستانیش. بەشێکی دیکەی سیاسەتی خەڵک پەسەند و ئەمڕۆیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بڕەودان بەخەباتی مەدەنی و ڕێکخستن و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵانی خەڵک بوو لە نێوخۆی وڵات بۆ ئەوەی بەگژ ڕێژیمدا بچنەوە و لە بەرەوڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆدا لە مافخوازی و داواکانی خۆیان بەردەوام بن.

ئەم هۆکارانە و سیاسەتی دروست و خەڵک پەسندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوونە هۆی ئەوەی کە ڕێژیم هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ لاواز کردن و لێدانی بەدەنە و ڕێبەریی حیزب لەنێوخۆ و لە دەرەوەی سنوورەکان تەرخان بکا. ڕێژیم کە نەیتوانی ناو و بیروباوەڕ و فکری حیزبی دێموکڕات لەنێوخۆی وڵاتدا لاواز و بێهێز بکا، لە سیاسەتی سەد ساڵەی دژمنانی کورد بەردەوام بوو و، لە ڕێگای تێرۆر و کوشتن و تۆقاندنەوە ویستی ئەو حیزبە لە نێوخۆ و لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕۆژهەڵات لەنێو بەرێ.؛ ویستێک کە ئێستاش لەسەری بەردەوامە.

ئەمەی ڕوونە ئەوەیە: حیزبی دێموکراتی کوردستان، حیزبی خەڵکی چەوساوە و بندەستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و ڕیشەی لەنێو ئەو خاک و خەڵکەدا هەیە. لە دوو دەورانی حوکمڕانی دەوڵەتانی دژ بە کورد نەیارانی کورد ویستوویانە ئەم حیزبە لەنێو ببەن، بەڵام حیزبی دێموکرات بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت دەیە بێ پشتیوانیی هیچ دەوڵەت و لایەنێک و تەنیا بە پشتبەستن بە هێز و ئیرادەی ڕۆڵەکانی ئەم گەلە، بە خۆڕاگری و ئیرادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە سووربوون لەسەر بیروباوەڕی بەهێز و کوردانە و بە پشت بەستن بە چیاکانی کوردستان توانیویەتی لەبەرانبەر هێزی پۆشتە و پەرداخی ئەم دوو دەوڵەتە بوەستێتەوە و بەهێزی چەک و بۆمب و مووشەک لەنێو نەچووە و ئەو جینایەتە تازانەی ڕێژیمش نەک هەر چۆک بە ئیرادەی گەلەکەمان و حیزبەکەمان دانادەن، بەڵکوو بەهێزتر و بە گوڕتر لە پێشوو درێژە بەو تێکۆشانە دەدا و ڕێگەی خەبات و ئاواتی شەهیدان بەرنادا و دەست لە خەبات هەڵناگرێ.

.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist