له رۆژهه‌ڵات كاتێ حیزبێك یا كه‌سێك به خوی ده‌ڵێ نه‌ته‌وه‌یی یا كوردستانی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بلێ «من خه‌بات بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ده‌كه‌م»و له یه‌ك رسته‌دا ده‌یه‌وی بڵێ «كوردستان بۆ ئه‌و یه‌ك كوردستانه‌و هیچ جیاوازییه‌كی نیه«!
ئه‌گه‌رچی ئه‌م خۆرانانه یا ئه‌م خۆ پێناسه‌كردنه له تیۆری دا هه‌تا بلێی جوان‌و عام په‌سنده، به‌ڵام له پراكتیك دا راست به پێچه‌وانه ده‌شكێته‌وه، یا شكاوه‌ته‌وه یا لانیكه‌م ئه‌وه‌ی ئێمه بینیومانه راست به پێچه‌وانه بووه.
بۆ قسه‌كردن له سه‌ر ئه‌م سازه ده‌بێ له سه‌ر (٣) ئاست قسه له سه‌ر دروشمی نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵاتی بكه‌ین:
یه‌كه‌م: له سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵات ئه‌م گوتاره، گوتاریك نیه بۆ رۆژهه‌ڵات و روو له رۆژهه‌ڵات و رۆژهه‌ڵات بنه‌مای ئه‌م گوتاره نیه، واته كه‌س و لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵاتی زۆرترین چالاكییان بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌و كه‌متر چالاكی بۆ رۆژهه‌لاتی كوردستانه. ئه‌م مه‌خلوقه كاتێ به خوی دڵێ نه‌ته‌وه‌یی، رووی له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و پشت له رۆژهه‌ڵاته، ئه‌مه‌ش وایكردوه گوتاری نه‌ته‌وه‌یی له فۆرمه كوردستانیه‌كه‌ی له كۆماری كورستانه‌وه تا ئێستا گوتاری غایب بێ له رۆژهه‌ڵات، ئه‌م هه‌ناسه له قسه‌كردن نه‌ك هه‌ر بۆ رۆژهه‌ڵات كاركردی نه‌ته‌وه‌یی نیه بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ش له كاركردی نه‌ته‌وه‌یی داده‌ماڵرێت‌و چالاكوانانی له دواجار وه‌ك كارگوزاری حیزب‌و مه‌كینه‌ی ئیعلامی حیزب ده‌مێننه‌وه‌و به‌رگی حیزبی له به‌ر ده‌كه‌ن.
دووهه‌م: گوتاری نه‌ته‌وه‌یی له فۆرمه حیزبیه‌كه‌ی بۆ به‌شه‌كانی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای رووخانی كۆماری کوردستان‌و له لوتكه‌ی ئه‌م هیڵه سیاسی‌و حیزبیه كه‌سێكی وه‌ك ئه‌حمه‌د توفیق جێ ده‌گرێت. به‌ڵام دوای ٥٠ ساڵ له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گوتاره، به هاناوه هاتنی باكووریش، گوتاری كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی نه‌یتوانیوه هه‌مان عه‌قڵییه‌تی ئه‌حمه‌د توفیق بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی تێپه‌رێنێ‌و نه‌یتوانیوه جیاوازی بكات له نێوان خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و خزمه‌تی حیزبی.
گوتاری نه‌ته‌وه‌یی له فۆرمه رۆژهه‌ڵاتیه‌كه‌ی هه‌ر زوو له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، تێكه‌ل به گوتاری حیزبی ده‌كرێت‌و ده‌بێ به به‌شێك له سیاسه‌تی حیزبی، له ئێستاش دا ئه‌م گوتاره به ته‌واوی یا پارتیه یا په‌كه‌كه‌و زۆر جاریش هه‌مان روانینی ئه‌و دوو حیزبه بۆ رۆژهه‌ڵات به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه. تۆ رۆژانه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌بینی به ناوی نه‌ته‌وه‌یی بوون كه خه‌ریكی پیاهه‌ڵدانن به پارتی‌و په‌كه‌كه‌و زۆرجاریش ئه‌م مه‌خلوقه هه‌ر له پێناو ئه‌م دوو حیزبه هه‌ڵده‌شاخن به سه‌ر یه‌كتر‌و شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت ده‌كه‌ن.
ئاستی سێهه‌م: به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه ناكرێت قسه له سه‌ر غایبونی هێزێك یا هێزگه‌لێك نه‌كه‌ین كه ناتوانن له خولقانی سوژه‌و رووداوی گه‌وره له‌م هه‌رێمه كه مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی ئاشت بكاته‌وه له گه‌ڵ خۆی. ئه‌م ئیهمالكردنه‌ی رۆژهه‌ڵات ته‌نیا له سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی نه‌ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌مرۆكه زیاد له هێزێكی سیاسی هه‌ڵگری ئه‌م جوره له بیركردنه‌وه‌ن‌و باشوور‌و باكوور بۆ ئه‌وان سوژه‌ن نه رۆژهه‌ڵات.
ئێمه له غیابی ئه‌و هێزانەى ده‌ژین كه كۆماری كوردستان بونیاد بنێننه‌وه‌و خوڵقێنه‌ری رووداوه‌كانی دوای سالی ١٩٧٩ی رۆژهه‌ڵات بن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش قه‌یرانی مرۆڤی رۆژهه‌ڵات قه‌یرانی شوێن‌و شوناسه. قه‌یرانی غايبوونى هێزیكه كه شۆكی گه‌وره‌و رووداوی گه‌وره دروست بكات‌و سه‌رنجی هاوڵاتیانی بۆ لای هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی راكێشی.
ئه‌م گرفته، گرفتی زۆرێك له ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیشه كه به ئه‌ندام، ئه‌ندامی حیزبی رۆژهه‌ڵاتین به‌ڵام به كاركرد شوێنكه‌وتووی هێزه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی به‌شه‌كانی كوردستانن.
به پێچه‌وانه‌ی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه گوتاری نه‌ته‌وه‌یی، گوتاری شوێن له سه‌ر بنه‌مای حیزب‌و گوتاری خاڵیكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاته له هه‌موو وزه‌یه‌كی مرۆیی‌و سیاسی له خۆیان، گوتاری نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵات، گوتاری جێهشتنی شوێن‌و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر بنه‌مای رۆژهه‌ڵات نیه.
له دۆخێكی وادا یا ده‌بێ چاوه‌ڕێی كاریگه‌ری گۆرانكارییه ناوچه‌یی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌ر ئێران بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شۆكه له مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی بدریت، یا ده‌بێ فۆرمێك له خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی دروست بێ له سه‌ر بنه‌مای رۆژهه‌ڵات كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م رۆژهه‌ڵات‌و دانیشتوانی بۆی میلاك بێ.
له هه‌ر دوو حاڵه‌ت دا وه‌ك فارس ده‌ڵی:»كس نخارد پشت من جز ناخن انگشت من»!
(١)
ـ ناوی یاداشته له ناوی كتیبكی سادقی زیباكه‌لام وه‌رگیراوه
لە ژماره ٦٦٢ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه