حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه باوه‌ری قووڵی به ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خه‌ڵک هه‌بووه و هه‌موو کات داواکاری ئه‌وه بوو که خه‌ڵک ده‌بێ ئیداره‌ی وڵاتی خۆیان بکه‌ن. ئه‌و باوه‌ره له ماوه‌ی ٧٠ ساڵی ڕابردوودا لە شوعار وکار و کرده‌وه‌کانی حیزبی دێموکڕات دارهنگی داوه‌ته‌وه.
حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای دامه‌زران و کار کردن بۆ پێشکەوتنی کۆمه‌ڵگای کوردستان و زه‌مینه‌خۆش کردن بۆ ڕاگه‌یاندنی کۆمار له رۆژی 2ی رێبه‌ندانی ١٣٢٤ شه‌رعیه‌تی به ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌رێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دوارۆژی کۆماری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ٢٠هه‌زار که‌سی له خه‌ڵک وه‌رده‌گرێ و خه‌ڵک له‌و کۆبوونه‌وه‌دا چاوه‌ڕوانی خۆی له حیزبی دیموکڕات له ٦ خاڵ دا گه‌ڵاڵه دەکا و رووبه‌رووی کومیتەی ناوه‌ندی حیزب ده‌کاته‌وه و ئیفتخار ده‌کا که حیزب جێبه‌جێیان بکا و ئه‌وه‌ی له‌و نووسینه‌دا مەبەستمانە ئیشاره‌ی پێ بکه‌ین خاڵی 2ی ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه‌یه که باس له دامه‌زرانی مه‌جلیسی شورا ده‌کا و داوا ده‌کا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ستێنی هه‌ڵبژادرن له نێو کۆمه‌ڵگادا له لایه‌ن حیزبه‌وه ئاماده بکرێ. به‌ڵام به داخه‌وه ته‌مه‌نی کۆمار ئه‌وه‌نده که‌م بوو که نه‌یتوانی ئه‌و هه‌ل و به‌ستێنه بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شورا له نێو خه‌ڵک دا بڕه‌خسێنێ.
دوای رووخانی کۆمار حیزبی دێموکرات که‌وته قۆناغێکی دیکه‌ی خه‌بات به‌ڵام قه‌ت له‌و باوه‌ڕه‌ی خۆی پاشگه‌ز نه‌بۆوه و هه‌مووکات و پێ به پێی خه‌بات بۆئازادی کاری بۆهاتنەدی ئەومەبەستەش کردووه و کاتێک ساڵی 57ی هه‌تاوی به هۆی رووخانی نیزامی پاشایه‌تی، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان توانی خه‌باتی ئاشکرای خۆی ده‌ست پێ بکاته‌وه و خه‌ڵک به لێشاو روویان له حیزب کرد و له روانگه و بیری خه‌ڵک دا حیزب هه‌مان ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رده‌می کۆمار بوو و چاوه‌روانیان له حیزب بوو که ده‌بێ بۆ به‌رێوه‌به‌ری وڵات جێگا‌و وه‌زیفه‌ی دەسهڵات و حاکمیه‌ت بگرێته‌وه. بۆیه بۆ چاره‌سه‌ری گیروگرفتی رۆژانه‌ی خۆیان، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی روویان له بنکه‌و ده‌فته‌رو شوێنی کاری حیزب ده‌کرد و ئه‌وه ببووە هۆی ئه‌وه که به‌شێک له وزە و توانای کادر و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامه چالاکەکانی حیزب لەخزمەت چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفتی خه‌ڵک دابێ. ئه‌وه له ڕاپۆرتی کومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره چوار بەروونی ره‌نگی داوه‌ته‌وه ولەگەل ئەوەداوەک گرفت بۆکاری حیزب باسی دەکا، بەڵام بۆچارەسەری وگرینگی‌دان بەمەسەلەکە باس له پێویستی دامه‌زراندنی شوراکان ده‌کا. «داوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، زۆربه‌ی خه‌ڵک به تایبه‌تی خه‌ڵکی گوندنشین بۆ چاره‌سه‌ری گیروگرفتی رۆژانه‌یان روو له رێکخراوه‌کانی حیزب ده‌که‌ن و ئه‌وه خۆی ده‌خه‌ری باوه‌ڕمه‌ندبوونی خه‌ڵک به حیزبه و ئێمه ده‌بێ رێز بۆ ئه‌و باوه‌ڕمه‌ند بوونه دابنێن، به‌ڵام لایه‌نی خراپێشی بۆ ته‌شکیلاتی حیزبی ئێمه هه‌یه ئه‌ویش رێکخراوه‌کانی حیزبی بوون به جۆرێک له ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی و له ئاکام دا رێکخراوه‌کانی حیزبی ئێمه ناتوانن چاره‌سه‌ری گیر وگرفتی خه‌ڵک بکه‌ن چونکه ئیمکانات پێویستمان له به‌رده‌ست دا نییه له‌لایه‌کی دیکه‌وه له به‌رێوه‌بردنی ئه‌رک و پێ سپێردهراوی حیزبی وه داوا ده‌که‌ن …، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته ده‌بێ کاره‌کانی رۆژانه و ئابووری خه‌ڵک بدرێته ده‌ستی شوراکان هه‌ر بۆیه له ئێستا دا پێک هێنانی شوڕا له گونده‌کان و شاره‌کانی کوردستان یه‌کێک له ئه‌رکه گرینگه‌کانی سیاسی ئێمه‌یه.»
به داخه‌وه داسه‌پاندنی شه‌ڕ له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه به سه‌ر کوردستان ئه‌و فورسه‌ت و هه‌له‌ی نه‌دا کەهه‌ر ئه‌وکات خه‌ڵکی کوردستان له رێگای هه‌ڵبژاردنێکی دێموکڕاتێکهوه نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن و له رێگای شوراکانه‌وه کوردستان به‌رێوه بچێ. به‌ڵام دیسان حیزبی دێموکڕات ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌ست دانهناو له کۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی کومیته‌ی ناوه‌ندی ١٣/٤/١٣٦٠ بڕیاری دا پێشنیار بکرێ هه‌تا ئاخری پاییزی ١٣٦٠ له هه‌موو گوند و ناوچه و شاروشارستانی رزگارکراوی کوردستانی ئێران دا شوراکانی خه‌ڵکی هه‌ڵبژێردرێن و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌ڵاله‌یه‌کی له ژێر ناوی «گهڵالهێ شوڕاکان» په‌سه‌ند کرد و له پێشه‌کی گه‌ڵاڵه‌که دا ئیشاره‌ی به پێویستی بوونی شوراکان کردوه و ده‌نووسێ: «له هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی کوردستان که هه‌موو مافی ره‌وای خه‌ڵکی کوردستان له لایه‌ن حکوومه‌تی کۆنه‌په‌رسته‌وه پێ شێل کراوه و جگه له داسه‌پاندنی شه‌ڕی ماڵوێرانگه‌ر، گه‌مارۆی ئابووری داخستنی ئیداره‌کان و ته‌نانه‌ت ده‌رمانگا و نه‌خۆشخانه‌و فێرگه‌کان، ده‌ره‌تانی ژینی له‌گه‌ڵی ئێمه بریوه پێویسته بۆ به‌رێوه‌بردنی کار و باری ناوخۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی له رێگای دامه‌زراندنی شوڕاکانی گه‌ل به کردوه خه‌ڵکی کوردستان چارهنورسی خۆی به دسته‌وه بگرێ و جارێکی تر بۆ گه‌لانی ئێران و جیهان ده‌ری خا، که ئازادیخواز، پێشکەوتوو، شۆرشگیرە و دەتوانی لە رەشترین رۆژگاریشدا هەمووکەند وکۆسپی ژیان لادا و بەسەر چارەنووسی خۆی دا زاڵ بێ»گه‌ڵاله‌ی شوراکان له سه‌ره‌تایه‌ک و ٧ به‌ش و ٢٢ خاڵ پێک هاتووه که باسی له شته گشتییه‌کان، مه‌رجه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێران، ڕاده‌ی سه‌لاحیه‌ت و ئه‌رکی شوراکان، داهات و ده‌رکه‌وتی شوراکان و هێزی ئیجرایی شوراکان ده‌کا.
دوای په‌سه‌ند کردنی ئه‌و گه‌ڵاله‌یه له‌لایه‌ن کومیته‌ی ناوەندی حیزبه‌وه له زۆربه‌ی گوند و ناوچه‌کانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه که به‌ناوچه‌ی ئازادکراو ناودێر کرابوون هه‌ڵبژادنی شوراکان به‌رێوه چووه به کرده‌وه شوراکان کار و باری رۆژانه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری خه‌ڵکیان گرته ده‌ست و بۆ کاری ئیجرایی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕاتیان له ئه‌ختیار دا بوو هەتاپێک هێنانی هێزێک کە لە ئیختیاری شووراکان دابێ، له تێبینی خاڵی 22 له به‌شی حه‌وته‌م گه‌ڵاله‌که داهاتووه: «تا پیک هاتنی ئه‌و هێزه پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له سه‌ر داخوازی شوراکان ئه‌و ئه‌رکه به جێ دێنن.» به‌ڵام هێرشە یەک له دوای یه‌که‌کانی کۆماری ئیسلامی دەرفەتی ئارامی به کوردستانی نه‌دا و حیزبی دێموکڕات و هێزی پێشمه‌رگه تاکتیکی شه‌ڕیان گۆری و به‌ره و قۆناغی پارتیزانی شه‌ڕیان گواسته‌وه. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش شوراکان کارایی خۆیان هه‌ر بوو ئه‌وه‌تا له ڕاپۆرتی کومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره‌ی ٦ به‌و شێوه‌یه باس له گرینگی شوراکان و پێویستی پێشتگیریان له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ده‌کا:
«له ناوچه ئازاد کراوه‌کان، شوراکان هه‌ر وا درێژه به کاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خۆیان ده‌ده‌ن له زۆربه‌ی گوندەکانی نیوه ئازاد و ته‌نانه‌ت له هێندێک له گونده داگیرکهراوهکانیش، شورا ههڵبژێردهراوهکانی خه‌ڵک هه‌ر له جێی خۆیانن و پشتگیری و به هێزیکردنی شۆرا ههڵبژێردهراوهکان بێ شک له پێویسته گرینگه‌کانه له لایه‌ن حیزب و به تایبه‌تی له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه، چونکه شوراکان کۆسپێکی گه‌وره‌ن له سه‌ر رێگای حاکمیه‌تی کۆماری ئیسلامی و هه‌م وه‌ک پێگه‌یه‌ک دێنه ئه‌ژمار که حیزبی ئێمه ده‌توانی پشتیان پێ ببه‌ستی.»
شک له‌وه دا نییه ئه‌گه‌ر شه‌ڕی داسه‌پاو و دیکتاتۆری و ملهوری کۆماری ئیسلامی ئه‌و مه‌جال و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ حیزبی دێموکرات هێشتباوه، حیزبی دیموکرات هه‌روه‌کی به کرده‌وه سه‌لماندبووی پشتی ئه‌و باوه‌ره‌ی خۆی ده‌گرت وسیستمی بهرێوەبردنی وڵات له لایه‌ن شوراکانه‌وه ده‌کرد به ئه‌مری واقع. بێگومان باوه‌ڕ به ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک و رێکخستنی گه‌ڵاڵه و یاسا و هەڵبژاردنی شوڕاکان ده‌سکه‌وتێکی به نرخه له مێژووی ٧٠ ساڵه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا.
لە ژماره ٦٦٢ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه