لیئۆن ئه‌پستین(epstein) بیرمه‌ندی زانستی سیاسی ده‌ڵێ:» سه‌رده‌می دابه‌شكردنی حیزبه‌كان به پێی میتۆدی ئیدئۆلۆژی به‌سه‌ر چووه و ده‌بێ له ئیستا قسه له سه‌ر دوو جۆر حیزب له پۆلێنبه‌ندی حیزبه سیاسییه‌كان بكه‌ین، ئه‌ویش بوونی ئه‌حزابی دیموكراتیك‌و نادیموكراتیكه«. واته گرنگ نیه ئه‌م حیزبانه سه‌ر به كام ئایدئۆلۆژیا‌و فیكره‌ی سیاسین، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگه كه ئه‌م حیزبانه له كاركرد‌و ره‌فتاری سیاسی‌و هه‌لسوكه‌وتیان له گه‌ل كۆمه‌لگا‌و له نێو خۆیان چه‌نده پابه‌ندی بنه‌ماكانی دیموكراسین.
ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌ین به پێوه‌ر‌و بنه‌مایه‌ك بۆ قسه كردن له سه‌ر دیموكراسی حیزبی كوردی‌و ده‌پرسین حیزبه‌كانی ئیمه له كوێی ئه‌م پۆلین به‌ندیه‌ن؟
ئه‌گه‌رچی نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێ دۆخی داگیركاریی كوردستان، ئایدئۆلۆژیك بوونی ئه‌حزابی سیاسی و كه‌لتوری كاری حیزبی كه زیاتر له سه‌ر بنه‌مای ستالینی بووه تا ئاستی دژایه‌تی كردنی چه‌مكی دیموكراسی به بیانووی خه‌بات دژی ئیمپریالیستی‌و سه‌رمایه‌داری‌و ناسیونالیزمی عه‌شیره‌یی ئه‌و مه‌جاله‌ی لای ئێمه كه‌متر پێكهیناوه بۆ بونیادنان و قسه كردن له سه‌ر فۆرمی دیموكراتیكی حیزب، به‌ڵام له كۆمه‌لێك قوناغی میژوویی هه‌م ئه‌حزابی به نێو «دیموكرات» سه‌ریان هه‌ڵدا‌و هه‌م رێبه‌رانێك ده‌بینرێن كه له تیئۆری‌و كاركردی سیاسی خۆیان، چه‌مكی دیموكراسی بۆیان له ئه‌وله‌وییه‌تی كاری سیاسی بووه‌و به تایبه‌ت ده‌بێ پێ‌و شوێنی ئه‌م چه‌مكه‌و هه‌ڵگرانی له رۆژهه‌ڵات له حیزبی دیموكرات هه‌ڵبگرین‌و بپرسین ئایا ئه‌م حیزبه وه‌ك ناوه‌كه‌ی دێموكراته؟!
بێگۆمان حیزبێك وه‌ك حیزبی دیموكرات ئه‌گه‌ر به به‌راو‌رد له گه‌ڵ حیزبه‌كانی‌تر زۆرترین قسه‌ی له سه‌ر دیموكراسی كردبێت و كه‌سێكی وه‌ك قاسملو بگاته ئه‌و ئاسته له بیركردنه‌وه كه پێی وابێ :»نابێ به بیانوی خه‌بات دژی داگیركاری خه‌بات بۆ دیموكراسی وه‌لا بنرێت»، ئه‌وه به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م حیزبه به‌رامبه‌ر به دیموكراسی‌و ئازادی هه‌م روو به نێوخوی‌و هه‌م روو به ده‌ره‌وه‌ی، هیچ كه‌متر نیه له هه‌ولی ئه‌م حیزبه بۆ رزگاری نیشتمانی.
به‌ڵام ئه‌زمونی ٧٠ ساڵ چالاكی ئه‌م حیزبه له‌م كه‌رته پێمان ده‌ڵێ دیموكراسی حیزبی زۆری ماوه بۆ نه‌هادینه‌بوون هه‌م وه‌ك ساختاری كاری رێكخراوه‌یی‌و هه‌م وه‌ك كه‌لتوری كاری سیاسی، هاوكات غایب بوونی ریبه‌رانی دیموكراسیخواز له‌م پارته له زۆر قوناغ دا زیانی زۆر گه‌وره‌ی تا ئاستی لێكترازان و یه‌كتر قبوڵنه‌كردن داوه، واته له نه‌بوونی ساختارگه‌لی دیموكراتیك، تۆ هه‌میشه پێویستیت به بوونی رێبه‌رانێكی دیموكرات بووه تا پارێزه‌ری دیموكراسی حیزبی بن.
دیموكراسی دروشمێکی سیاسی نیه ته‌نیا بۆ ده‌ره‌وه‌ی خوت و ته‌نیا دروشمێک نیه بۆ پاراستنی مافه‌كانمان له چوارچێوه‌ی ئێران وه‌ك چون ساڵانێكی زۆر دروشمی دیموكراسی بۆ ئێران وه‌ك زامنێك بۆ پاراستنی خودموختاری سه‌یر ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌م دیموكراسیه له نێوخۆ زامنیك نه‌بوو بۆ پاراستنی جیاوازییه‌كان.
بیگۆمان بوونی ئینشعابه‌كان مۆری ته‌ئیدن له‌م قسه‌یه چون له دواجار له سیستمگه‌لی دیموكراسی ئینشعاب هیچ مانایه‌ك نادا‌و دیموكراسی له سه‌ره‌تایی‌ترین پێناسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كانه له ژێر چه‌ترێكی دیموكراتیك بۆ پێكه‌وه بوون‌و پیكه‌وه ژیان.
ململانێ و جیاوازی حیزبی دیموكرات پاش ٧٠ ساڵ له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌تر چی‌تر ئه‌و ململانێ ساده‌یه نیه كه هه‌ندێك شه‌ریانه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كامه‌یان نه‌ته‌وه‌یی‌تره له‌وی‌تر، به‌ڵكوو ئه‌م هێزه ٧٠ ساڵ پێش ئێستا‌و به دامه‌زرانی كۆماری كوردستان كۆتایی به‌م باسه هێنا، به‌ڵكوو ململانێ‌و جیاوازی ئێستای حیزبی دیموكرات له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ترـ كه به‌شێكی زۆریان نه‌ك هه‌ر نادیموكراتن به‌ڵكوو هێزی دژه دیموكراسیشیان تێدا ده‌بینرێ‌ـ ده‌بێ له سه‌ر به‌رفراوانتركردنه‌وه‌ی مه‌وداكانی دیموكراسی‌و ئازادی‌و رێزگرتن له مافی مرۆڤ‌و ئازادیه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و له دواجار دا هه‌وڵدان بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد له سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن بۆ هاوڵاتی بێ. به‌ڵام كۆی ئه‌مانه مسۆگه‌ر نابیێ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه له نێوخۆی حیزبه‌وه ئۆرگانیزه نه‌كرێت‌و هه‌وڵی بۆ نه‌درێت.
حیزبی دیموكراتی كوردستان، خۆی به‌رهه‌می نه‌بوونی دیموكراسی و ئازادی و رێز نه‌گرتن له كه‌مایه‌تی و ئازادیی ده‌سته‌جه‌معی و تاكه‌كه‌سییه‌كانه، واته هێزێك كه خۆی قوربانیه، ناتواێی هه‌مدیسان له سه‌ر سیستمی قوربانی كردن بونیاد بنێرێته‌وه. كه‌واته لێره‌وه ده‌كرێ قسه له سه‌ر كۆی ساختار و كه‌لتوری كاری سیاسی ئه‌م پارته بكه‌ین له پێناو حیزبێكی دیموكراتیك و تا ئاستی ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگا خۆی تێی دا ببینێته‌وه و جیاوازییه‌كانی نێوخۆی حیزبیش به پارێزراوی بمێننه‌وه.
ره‌نگه له یاداشتێكی كورتی وادا نه‌گونجێ قسه له سه‌ر كۆی به‌سته‌ر و ره‌هه‌نه‌كانی ئه‌م پرسه بكرێت به‌ڵام لێره ده‌كرێت ئازادی راده‌برین و ئازادی نووسین و ئازادی بیركردنه‌وه و پاراستنی عه‌قلانیه‌ت و به‌رفراوانكردنه‌وه‌ی پانتایی ره‌خنه و نه‌قد وه‌ك ده‌ركه‌وته‌ی فه‌زای دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌ت قسه‌ی له سه‌ر بكرێت و داوا له حدك بكرێت چه‌تری پاراستنی دیموكراسی و ده‌سكه‌وته‌كانی دیموكراسی له نێوخۆی بێ.
حدك ده‌بێ له‌م ره‌هه‌نده‌وه جیاوازی دروست بكات و نه‌بێ به كۆپیه‌ك له حیزبه‌كانی‌تر و له سه‌نگه‌ری دیفاع له ئازادی عه‌قڵ و ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان و رای جیاواز بمێنێته‌وه. ئێمه له‌و قۆناغه ته‌نیا پێویستمان به ئه‌حزایی رزگاریخواز نیه به‌ڵكوو به قه‌د ئه‌وه‌ش پێویستمان به ئه‌حزابی ئازادیخوازه به جۆریك كه پارێزه‌ری ئازادییه‌كان بمێنێته‌وه. هه‌ر دوو ئه‌زموونی باشوور‌و رۆژاوای كوردستان پێی وتین ده‌كرێت ئه‌حزابی رزگاریخواز له دوای رزگاری نیشتمان به‌ڵایه‌ك بن له سه‌ر ره‌وتی پێشخستنی كۆمه‌لگا‌و سنوورداركردنی ئازادییه‌كان،
له فه‌زایه‌كی ئاوادا و به سه‌رنجدان به‌و كه‌لتوره پڕ له رقه سیاسیه‌ی له كوردستان هه‌یه، حیزبیك چه‌نده هه‌وڵ بۆ رزگاری نیشتمانی ده‌دات ده‌بێ به هه‌مان ئاست چه‌تریك بێ بۆ پاراستنی ئازادی و دیموكراسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی رێز‌و حورمه‌ت بۆ هاوڵاتی كورد.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چی‌تر حدك ناتوانێ بیته‌وه نێو به‌ره‌ی حیزبه نادیموكراته‌كان و هیچ بیانوویه‌كیش نیه ئازادییه نێوخوییه‌كانی بكات به قوربانی ده‌سكه‌وتی كورتماوه‌ی حیزبی و ئه‌و راستیه‌مان له‌به‌رچاو ون نه‌بێ كه له ئێستا رای گشتی كۆمه‌ڵگا چاوه‌دێری هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی‌و ره‌فتاری رۆژانه‌ی ئه‌ندامانی حیزب ده‌كات و هه‌ر هه‌نگاو و هه‌ڵچوون‌و لێدوانێكی نادیموكراتیك ده‌توانێ به زیانی ئەو هێزه بشكێته‌وه.
له گه‌ل ئه‌وه‌ش ده‌كرێت حدك كۆی تریبونی بكات به تریبونی كۆمه‌ڵگای كوردی و له بوونی سانسۆری حكوومه‌تی و حیزبی، میدیای حدك میدیای كراوه به رووی جیاوازییه‌كان و هاووڵاتیان بێ.
٧٠ ساڵ خه‌بات و قوربانی دانی ئه‌م حیزبه هه‌ر ئه‌وه له‌م هێزه ده‌خوازیت.
لە ژماره ٦٦٢ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه