• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ژنانی بەندکراو و، شاراوە مانەوەی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/07/17
جۆری بابەت: وتار, ژنان

ئامارەکان دەڵێن 240 هەزار کەس لە ئێران زیندانین. لەو 240 هەزار کەسەی بە هۆکاری جۆراوجۆری سیاسی و کۆمەڵایەتی حوکمی زیندانیان دراوەتێ، سەدا چواریان ژنن، بە واتایەکی دی زیاتر لە 9 هەزار ژن لە ئێران زیندانین و هەر بەپێی ئامارە دەوڵەتییەکان زیاتر لە نیوەی ژنانی بەندییش خاوەن مێرد و منداڵن. هەروەها بەشێکی زۆر لەو ژنانە منداڵی بچووکیشیان لەگەڵە و ئەم منداڵانە تەمەن و کاتی خۆیان بەجێی یاری لەگەڵ هاوتەمەن و خوشک و براکانیان لە ماڵێ یان لە پارک و باخچەی ساوایاندا، لە بەندیخانە بەسەر دەبەن.

هۆکارەکانی زۆربوونی ئاماری بەندکراوانی ژن جۆراوجۆرن، هەم ئابووری، هەم کۆمەڵایەتی و هەم سیاسی. ئاڵوگۆڕ لە پێوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان و بەشداریی ژنان لە بازاڕی کار بێ ئەوەی ڕۆتین و ئاسانکارییەکان بۆ ئەم هەلومەرجە کرابن و مەیدانەکە لە زێهنییەتی پیاوانە ڕەها کرابێ، یەکێک لە هۆکارەکانی توشبوونی ژنان بە بەندیخانەیە. ئەوەش خۆی هۆکاری بەژنانەبوونی تاوانەکانە. هۆکارەکانی دیکەش بریتین لە پەرەسەندنی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان، قووڵبوونەوەی قەیرانی ئێعتیاد بە مادەی هۆشبەر و هەڵکشانی ئاماری تەڵاق ئەویش لە تەنیشت هۆکاری بنەڕەتیی هەژاری و هەروەها هەژاریی فیکری.

ژنان لە زیندان بارودۆخیان چۆنە، ئیمکاناتی پێڕاگەیشتنیان چەندەیە، بێهداشت و خواردن و خەویان چەندە لەجێی خۆیدایە، مژاری ئەم نووسینە نین، پرسیار ئەوەیە کە کەوتنە زیندان چ کاریگەرییەک لەسەر ژیانی دادێی ژنانی بەندی دادەنێ و ئەوان دوای بەربوون لە گرتووخانە چۆن دەتوانن بۆ ژیانی ئاسایی بگەڕێنەوە.

کێشەی سەرەکیی ژنانی زیندانی لە دوای بەربوونیان بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ خێزان و نیگەرانیی لە شێوەی گەڕانەوەیانە بۆ ژیانی کۆمەڵایەتییان. ژنانی بەندکراو هەر ئەوە نییە کە بەهۆی تاوانێکی کە کردوویانە و سزاکەیان وەرگرتوە بتوانن ئەو قۆناغە لە ژیان بەجێ بێڵن، بەڵکوو بەردەوام لەگەڵ ئەم ترسە دەژین کە نەکا لە کایەکانی دیکەی ژیاندا ئەم ڕابردووە زیانیان لێ بدا. ژن هەبووە بەهۆی کێشانی چەکێکی بانکیی لەگۆترە و نەبوونی پارە لە حسێبەکەی بۆ چەند مانگێک کەوتۆتە بەندیخانەوە، بەڵام هەر ئەوەندە وا دەکا متمانەی لە کۆمەڵگەدا خەوشدار بێ و نەتوانێ بۆ دۆخی پێش گیرانەکەی بگەڕێتەوە.

لۆمەکردنی دەورووبەر و بەردەوام شکاندنەوە و تانووت‌لێدان یەکێکی دی لەو نیگەرانییانەیە قەت لە یەخەی ژنانی زیندانی نابێتەوە و دەبێتە هۆی خەمۆکی و تەنیاییان، هەروەها دابڕانیان لە کۆڕی خێزانی و هاوڕێیەتی و خزمایەتیشدا. کەم نین ئەو ژنانەی پێش زیندانچوونیان شەنگ و چالاک بوون و دوایە هەموو ڕایەڵەکانی پێوەندیی خێزانی و کۆمەڵایەتییان لەگەڵ دەوروبەریان لەدەست داوە. خۆ بەتاوانبار زانین، یان ڕوانینی تاوانبارانەی خەڵک لەسەریان وەک مۆتەکەیەک لەگەڵیان دەمێنێ و زۆر دەرفەتی گەڕانەوە و بووژانەوەیان لەکیس دەدا.

لایەنی نالەباری کۆمەڵایەتیی دیکەی ئەم دیاردەیە ئەوەیە کە کەوتنە زیندانی ژنان خۆی تاوانخوڵقێنیی زیاتری بەدوودا دێ، هەم لە سۆنگەی ئەزموونکردنی بارودۆخێکی تایبەت لە زیندان بە لایەنی دنەدەرانە و دوایە بەشدارییان لە تاوانی قورستردا؛ هەم لە ڕووی ئەم بۆشاییەی لە نەبوونی ئەواندا لە بنەماڵەکەیاندا دروست دەبێ و بوار بۆ لادانی منداڵەکانی خۆش دەکا. دەبینی ژنێک کە بەهۆی ئاشنانەبوونی بە یاسا و رێساکان و لەسەر ڕەفتارێکی تاوانبارانەی بچووک دەگیرێ و دەکەوێتە بەندیخانەوە؛ بەڵام کە دێتەدەرێ بەهۆی تێکەڵاویی لەگەڵ بەندییە تاوانبارە قورسەکان کۆڵێک ئەزموونی تاوانبارانەی دیکەشی خستووەتە سەر یەک.

بێگومان تا ئەو کاتەی هەژاری، بێکاری، قەیرانی ئابووری و هەژاریی کولتووری لە کۆمەڵگەدا هەبێ، بەستێنی لەباریش بۆ تاوانخوڵقێنی چ لە نێو پیاوان و چ لە نێو ژناندا دەبێ. ئەوەی ڕوونە ئەوەشە کە گرتن و زیندانیش ناتوانن چارەسەر و وەڵامدەری ئەم بارودۆخە بن، بۆیە گرینگە کار لەسەر سەرچاوەکە بکرێ کە ئەویش بەهۆی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەڕێوەبەریی وڵاتدا ناکرێ بەهیچ کلووجێک دڵی پێ خۆش بکەی.

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist