• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

زەروورەتەکانی بەردەم ئۆپۆزیسیۆنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/07/06
جۆری بابەت: سیاسی

دوای چل ساڵ خەباتی بەردەوام و خۆڕاگری لە بەرامبەر هێرش و پیلانەکانی کۆماری ئیسلامیدا، گەلانی ئێران بە تایبەت تێکۆشەرانی دەروەست بۆ گەیشتن بە ئازادی و پەرەگرتنی خەبات، لە هەوڵ و ماندووبوونیان ڕانەوەستاون و ڕێژیمیش بە هۆی سیاسەتەکانیەوە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو لاوازی زیاتر ڕویشتوە. چوار دەیەی ڕابردوو بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئەزموونێکی شکستخواردوو لە داڕشتن و درێژەی سیاسەتێک بووە کە چاوی بە ڕەچاوکردنی هیچ بەهایەکی مرۆڤایەتی هەڵنەهات و جگە لە سەرکوت و زەبر و زەنگ ڕێگەیەکی لەبەر دەم خۆیدا نەدی. ڕێژیمێک کە بە مەبەستی یەکدەست کردنی کۆمەڵگە و لە قاڵبدانی بیر و زەینی خەڵکی ئێران پەنای بردە بەر هەموو شێوازێکی فریودەرانە و خەڵک خەڵەتاندن، ئیستا زیاتر لە هەمووکات ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیی ئەو خەڵکە لە دەسەڵاتداران و تەواوەتی ڕێژیمەکەیان بوونەتەوە و دەبیندرێ ڕێگەچارەیەک بۆ دامرکاندنەوەی ڕق و بێزاری خەڵک، لەبەردەم دەسەڵاتدارانی ڕێژیمدا نەماوەتەوە. قەیرانە ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنییەتییەکان لە نێوخۆی وڵات بوونەتە سەرچاوەی کێشەیەکی قووڵ لە نێو خەڵک و دەسەڵاتدا و، قەیرانی دیپلۆماسی و فشارە سیاسییەکانی دەرەوەش لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەت ئەمریکاوە، کۆماری ئیسلامییان بەرەو هەڵدێری نەمان یا مل پێکەچکردن بردووە. بەمجۆرە ئێران بەرەو گۆڕانکارییەکی بێ ئەملاو ئەولا بەرەوپێش هەنگاو دەنێ و خەڵکیش لە چاوەڕوانی ئەم گۆڕانکارییانەدا بیر لە داهاتووی خۆیان دەکەنەوە.

لەم نێوەدا خەڵکی کوردستان وەک یەکێک لە بێبەشکراوترین ناوچەکانی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، کە لەو چل ساڵەدا زۆرترین فشاری سیاسی، ئەمنییەتی و ئابووریی لە لایەن ڕێژیمەوە لەسەر بووە،  زۆرترین چاوەڕوانی و ئامادەیی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ لە ئەگەری هەر گۆڕانێکدا دەوری خۆی بگێڕێ و بەرەو گەیشتن بە ئازادی و وەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانی زەروورەتەکانی بەردەم ئۆپۆزیسیۆنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سوارچاکی مەیدانی خەبات بێ. تێکۆشانی ڕۆڵەکانی ئەم گەلە لەو ماوە دوورودرێژەدا لە هەموو بوارەکانی خەباتدا، چ لە شاخ و خەباتی پێشمەرگانە و چ لە نێوخۆی وڵات و بە خەباتی سیاسی و مەدەنی ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە کورد بۆ ڕۆژێکیش لە خەبات نەوەستاوە و بەردەوام لە بەرەوپێش چوون بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیدا بووە. یەکێک لە جیاوازییەکانی خەبات لە کوردستان و بەربەرەکانی بەردەوام لەگەڵ ڕێژیم، بوون و لە مەیداندا مانەوەی حیزب و ڕێکخراوگەلێک بووە کە لە دانی بیر و ئیدەی خەباتگێڕانە بەو خەڵکە و ڕێکخستنیان بۆ بەردەوامی لە شێوازە جۆراوجۆرەکانی خەباتدا دەروری کاریگەریان هەبووە کە لەو بەینەشدا حیزبی دیمۆکرات وەک حیزبێکی نەتەوەیی کە گەورەترین پێگەی جەماوەریی لە کوردستاندا هەیە، زۆرترین نەقشی لەو بەرەو پێشچوونەدا گێڕاوە. ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان هەتا ئیستاش چاویان لەو حیزبانە بێ کە بتوانن پێکەوە و بە هاوبەشی بیرێک لە داهاتووی کوردستان بکەنەوە.

ئیستا هەموو لێکدانەوەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە کۆماری ئیسلامی توانای چارەسەری کێشەکانی خەڵکی ئێرانی نەماوە و لە ژێر قورسترین فشارە سیاسی و ئابوورییەکاندایە و ڕۆژبەڕۆژ بەرەو لاوازی زیاتر دەڕوا و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکیش ڕوو لە پەرەگرتن دەبێ. لەم ساتەوەختە گرینگەدا حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک ئەرک و چاوەڕوانی خەڵکی کوردستان دەبێ بە شێوەیەکی جیددیتر بیر لە خۆیان و پێوەندییەکانیان و ئیستا و داهاتووی کوردستان بکەنەوە. خەباتی کوردستان بە قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە و ئەزموونی ئەو هەموو ساڵە پێمان دەڵێن کە لێک دووربوون و کێبەرکێی حیزبی لە مەیدانی خەباتی نەتەوەییدا نە تەنیا هیچ قازانجێکی بە دواوە نەبووە بەڵکوو لە هێندێک هەلومەرجیشدا زیانی بە خەباتی شۆڕشگێڕانەمان گەیاندوە. هەموو ئەو حیزبانە بە دوور لە خۆ بە زلزانی و بە دەرکی ڕاستییەکانی کۆمەڵگەکەمان، وەک زەروورەتێک دەبێ بەو ڕابردووەدا بچنەوە و هۆکارەکانی ئەو لێک دووربوون و چەند بەرەییە لە سەر ڕێگەیان هەڵگرن. ڕێگەکەشی ئەوەیە کە، بە داڕشتنی پلانێکی هاوبەش کە بەرژەوەندییە گشتییەکانی خەڵکی کوردستانی تێدا ڕەچاو کرابێ، بیر لە دروست کردنی هاودەنگییەک لە نێو خەڵکی کوردستاندا بکەنەوە کە بتوانن یەکدەنگ ببنە پاڵپشتی هەر پڕۆژەیەکی سیاسی بۆ چارەسەری و دابینکردنی مافەکانیان. جا ئەم پلان و بەرنامەدانانە چ لە ئەگەری پاشەکشەی ڕێژیم بەرامبەر ویستی کورددا بێ یا ئەگەری هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نێوخۆیی یا دەرەکی بێ بۆ کۆماری ئیسلامی.

ڕێککەوتنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و داڕشتن و ڕاگەیاندنی هەر پلان و بەرنامەیەکی هاوبەش جگە لەوەی کە دەتوانێ یارمەتی بە یەکڕیزی خەڵکی کوردستان بدا، دەتوانێ ببێتە ئادرێسێک بۆ هەر لایەنێک لە پێویستی دەبێ کورد لە ڕۆژهەڵات وەک بەشێک لە فاکتەرەکانی گۆڕان لە نێو موعادێلەکانی خۆیدا ببینێتەوە. ئەمە چ ڕێژیم یا ئۆپۆزیسیۆن یا لایەنە نێوخۆییەکانی کاریگەر لە گۆڕانکارییەکاندا بێ، یا خود لایەنی دەرەکی بێ کە لە بەردەوامی گوێ پێنەدانی ڕێژیم بە ویست و داخوازییەکانی کورد لە لایەن دەسەڵاتەوە بیەوێ کورد وەک شەریکە بەشێک لەو گۆڕانکارییانەدا ببینێتەوە. بێگومان ئەمە دەرفەتێکی باش دروست دەکا هەتا نوێنەرایەتیی لایەنە کوردییەکان ڕێگەی چوونە نێو بازنەی کایە دیپلۆماسییەکان ببینێتەوە و ببێتە بەشێک لەو پڕۆژانەی کە بۆ هەر چەشنە گۆڕانێک بۆ داهاتووی ئێران دێتە کایەوە. کارێک کە هەتا ئیستا بە ئەنجام گەیاندنی لە لایەن هیچ حیزبێکەوە بە تەنیا مومکین نەبووە.

هەرچۆنێک بێ لە ئێرانی قەیراناوی ئیستادا و لە لاوازی و دەستەوەستانی دەسەڵاتدارانی ڕێژیمدا، چاوەڕوانی هاتنە پێشی هەر چەشنە گۆڕانێک دەبێ لە پێش چاوبێ. ئەمەش وا دەکا کە ئیستا زیاتر لە هەر کاتێک حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بیر لە چۆنیەتیی کەڵکوەرگرتن لەو دەرفەتانە بکەنەوە کە بە دڵنیاییەوە بۆیان دێتە پێش. لە کیسچوونی هەر دەرفەتێک بزووتنەوەی کورد تووشی خەسارێک دەکا کە لەو هەلومەرجە هەستیارەدا قەرەبووکردنەوەی حاسان نابێ. بۆیە دەبێ زیاتر لە هەر کاتێک سەرنج بدرێتە یەکگرتوویی و هاوخەباتی حیزبە خەباتگێڕ و دەروەستەکانی ڕۆژهەڵات لە پێناو کەڵکوەرگرتن لە هەلومەرجی ئیستا و داهاتوو لە پێناو گەشەپێدانی خەباتی خەڵکی کوردستان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist