• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دیپلۆماسیی ئێران لەو ماوەیەدا چ دەسکەوتێکی هەبووە؟

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/06/22
جۆری بابەت: سیاسی

لە یەک ساڵی ڕابردوودا پێ بە پێی زۆرتربوونی فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دەزگای دیپلۆماتیکی ئێران بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم دەورە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا جموجۆڵێکی زیاتری لە خۆی نیشان دا. ئەوەی ئاشکرایە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد تڕامپ لە پاش کشانەوەی لە ڕێککەوتننامەی بەرجام بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانی نیزیکتر بۆتەوە. ئەوەی ئەوان بە دوایەوە بوون لاوازکردنی ئابووریی ئێران و وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت لە بواری ناردنە دەرەوەی نەوتدا بوو. ئێستا مەبەستی ئەوان لە وەگەڕخستنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان بە تایبەت لەسەر کەرتی ناردنە دەرەوەی نەوت گەیشتووەتە ئامانجی خۆی و کۆماری ئیسلامی لەو داهاتە زۆرەی کە گۆمان لەوەدا نەبوو کە بەشی زۆری بۆ پشتگیریی کارە تێرۆریستییەکانیان لە دەرەوەی وڵات بە کار دەبرا بێبەش بووە. لەگەڵ ئەوەی لە یەک ساڵی ڕابردوودا ئەم گەمارۆیانە لەسەر خراپتر بوونی ژیانی خەڵکی ئێران بە ئاشکرا کاریگەریی قووڵی داناوە، بەڵام هەتا ئێستاش سەرانی کۆماری ئیسلامی، بێمنەت لە ژیان و داهاتووی ئەو خەڵکە باس لە کێشەکانی نێوان خۆیان و ئەمریکا دەکەن. ئەوان کە هەرگیز بیریان لە وەزعی نێوخۆ و خەڵکی ئێران نەکردووەتەوە تەنیا چاویان لە دەرەوەی وڵاتە کە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.

ساڵێک لەمەوبەر و لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا، سەرانی کۆماری ئیسلامی کە هەمیشە بە تواناکانی سپای پاسداران و میلیشیاکانی دەسکردی خۆیان لە وڵاتانی دەورووبەریان دەنازن و، تازە هەستیان کردبوو کە خۆیان تووشی چ کێشەیەکی گەورە کردووەتەوە بە پەلە دەزگای دیپلۆماسیی خۆیان وەڕێ خست تا بتوانن پێشی ئەو کارەساتە چاوەڕوانکراوە بگرن کە پێشبینی دەکرا بە توندی بەرۆکیان بگرێ. ئەویش لە ڕێگەی پەنابردن بۆ ڕووسیە و دەوڵەتە ئورووپاییەکان، بە تایبەت ئەو دەوڵەتانەی کە لە وتووێژەکانی بە ئەنجام گەیاندنی بەرجامدا دەوری کاریگەریان هەبوو لە هاوڕایی کردنی دەوڵەتی ئەو کاتی ئەمریکا بۆ ناچارکردنی ئێران بە قبووڵکردنی ڕێککەوتننامەکە. ئەویش نە تەنیا لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە بەڵکوو تەنانەت نوێنەرە تایبەتەکانی ڕێبەریش بەرەو ڕووسییە و وڵاتانی دوور و نیزیک بەڕێ کران. بەڵام لێکدانەوەکانی خامنەیی و هاوبیرانی لە هەڵسەنگاندنی هاوکێشە سیاسییەکانی دنیا و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتانە، بە زوویی هەڵە و سەرلێشێواویی خۆی دەرخست. ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی کە خۆیان وەک قوتبێک دەدی لە هاوکێشە جیهانییەکاندا و بە هۆی ئیمتیازە زۆر و زەوەندەکانی پێشوو بە هێندێک لەو وڵاتانە، باوەڕیان بە پەلکێش کردنیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا هێنابوو نەیاندەزانی کە پێوەندییە ستراتێژییە ئابوورییەکانی وڵاتانی زلهێزی دیکە لەگەڵ ئەمریکا و تواناییەکانی لە ئاستێکدا نییە کە هەڕەشە و تەماح وەبەرنان و هەڕاجکردنی سەرمایەی ئێران بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیی سیاسیی ئەوان، ناتوانێ کاریگەریی جیدی لەسەر ئەو پێوەندییانە دابنێ. هەربۆیە لەگەڵ هەموو جیاوازیی بۆچوونەکانی ئورووپا لەگەڵ دەوڵەتی تڕامپ لەسەر مەسەلەی ناوکیی ئێران، دیتمان ئەو وڵاتانە نەکەوتنە بەرەی ئێران لە دژی ئەمریکا و هەتا ئێستاش ڕوویان لە کۆماری ئیسلامییە کە کێشەکان گەورەتر نەکاتەوە.

کۆماری ئیسلامی کە ئێستا هەست دەکا هەموو دەرگایەکی لێ داخراوە و نیگەرانە لە درێژەکێشانی ئەو بارودۆخە و زیادبوونی فشارەکان و کەڵەکەبوونی زۆرتری قەیرانەکان، ئەو جار ڕووی لە دیپلۆماسیی شەڕ کردوە و دەیەوێ لە لایەک بە تێکدانی هێمنیی کەنداو و دروستکردنی مەترسی لەسەر هاتوچۆی کەشتییە بارهەڵگرەکان، ترسی دروستبوونی شەڕ لە بەرچاوی دنیادا گەورە بکاتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە بە پرۆپاگەندە لەسەر دەستپێکردنەوەی چالاکییە ناوەکییەکانی، فشار بخاتە سەر وڵاتانی ئورووپایی. لەوانەیە ئێستا ئیتر بۆ خۆیشیان ڕوون نەبێ لەو سەرلێشێواوییەدا بە دوای چیدا دەڕۆن و ئەم هەنگاوانە چ ئاکامێکی دەبێ. ئەوان بەم جۆرە دەیانەوێ ئەو وڵاتانە لەسەر مێزێک دابنێن کە ئەمریکا لە بەرامبەریاندا دانیشتبێ بۆ وڵامدانەوە نەک کۆماری ئیسلامی. بەڵام ئەوەی ڕوون و لە بەرچاوە ئەوەیە کە ئەگەر ساڵێک لەمەوبەر و بە دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی لە ڕێککەوتننامەی ناوەکی زۆر لە وڵاتان ڕەخنەیان لە ئەمریکا گرت و بەوەش مەیدانێک بۆ خۆ بە مەزڵووم نیشاندانی کۆماری ئیسلامی و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی کرایەوە، ئێستا مەیدانەکە گواستراوەتە بۆ تاران و ئەو ماوە ئەوە نێردەی وڵاتانی وەک ئاڵمان و بەم دواییانەدا ژاپۆن و ئەوجار ئاڵمان و فەڕانسە بە یەکەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی لە مەترسییەکانی لاسارییەکانیان دەچنە تاران. پەیامی ئەوان و زۆربەی ڕێبەرانی وڵاتە کاریگەرەکان بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران ئەوەیە کە هەوڵ بدەن کێشەکان گەورەتر نەکەنەوە و لەو ئاستەدا پێبەند بن بە بەڵێنەکانی پێشوو کە نەبنە سەرچاوەی ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخەکە. جگە لە وڵاتانی ئورووپایی تەنانەت وەزیری دەرەوەی چین کە ئێران کیسەی گەورەی بۆ پشتیوانییەکانی هەڵدروو بوو ئامۆژگارییان دەکا کە بە ئیحتیاتەوە هەنگاو هەڵێننەوە.

ئێستا ئیتر دوای ئەوەی پەیتاپەیتا دووبارەی دەکەنەوە کە دەبێ لایەنە ئورووپاییەکان لەو فورسەتە کە ماوە کەلک وەرگرن بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان، بە تەواوی دەرکەوتووە کە دیپلۆماسیی ئێران لەو کێبەرکێیەدا بە تەواوی تووشی شکست هاتووە و جێگەیەک نەماوە کە ئەوان پەنایان بۆ نەبردبێ و دووبارە ڕووی لێبنێنەوە بەڵکوو بیکەنە پاڵپشتی خۆیان بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان. لەو لاشەوە ئەوە دیپلۆماسیی ئەمریکایە کە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو مەبەستەکانی و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی هاودەنگی لە نێوان هاوپەیمانەکانیدا نیزیک دەبێتەوە. وەک دیتمان لە دوای هێرش بۆ سەر پاپۆڕە بارهەڵگرەکان و تۆمەتبارکردنی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە هەر زوو بریتانیا و دواتر ئاڵمان بە جۆرێک کەوتنە پاڵ ئەمریکا و خەتاکەیان خستە ملی ئێران. بەمجۆرە دەردەکەوێ کە ڕۆژبەڕۆژ نرخی تەسلیمبوونی ئێران دەچێتە سەرێ و ئیمکانی هەڵایسانی شەڕیش زیادتر دەبێ. ئاکامی بەردەوامی لە سیاسەتێکی شکست خواردوو کە بە هەر لایەکدا بکەوێ نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەگەر بە سەر پێشەوە بمێنێ تووشی زیانی گەورە دەکا. هەر بۆیە خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی پێویستە بە ئامادەیی تەواوەوە ڕووبەڕووی گۆڕانکارییەکانی داهاتوو ببنەوە و جێ پێی خۆیان لە هەر گۆڕانێکدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان کە ڕزگاربوونیانە لە دەست چوار دەیە زوڵم و ستەمکاری قایم بکەن.

***

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist