لاپەڕە زێڕینەکانی خەبات و بەرگریی پڕشکۆی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەیەی ١٣٦٠ی هەتاوی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر خۆی دەر دەخست و هەموو ڕۆژانی ئەم سەردەمە، سەردەمی نووسینەوەی حەماسە و ئازایەتیی ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانە بوون.
مێژوو هەمیشە وەک ئاوێنەی باڵادەست دەبێ ڕووداوە شاراوەکان نیشان بدا بە تایبەتی بۆ نەتەوەیەکی کە لە سەراپای ژیانی لە لایەن زۆردارانەوە زوڵمی لێ کراوە و چەوسێندراوەتەوە و لەژێر پۆستاڵی داگیرکەراندا پان کراوەتەوە. گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێک لەو گەلانەیە کە بە درێژایی مێژوو بەتایبەتی لە دوو دەسەڵاتی سەرەڕۆی پەهلەوی و ئیسلامی‌دا لەژێر سێبەری ئاڵای حیزبەکەیان حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بەردەوامی و بێ‌وچان لە مەیداندا بوون و حەقانییەتی گەلەکەیان نیشان داوە و بە خوێنی خۆیشیان پاراستوویانە.
کاتێک گەلێک هەستی شۆڕشگێڕانەی بەرەو ڕاپەڕین دەڕوا و دەیهەوێ لە دیلی ڕزگاری بێ، قوربانییەکانی بە خوێن‌بایی سەرکەوتن دادەنێ و تارای سووری بە مرادنەگێشتووی گەنجان و لاوان، بەپێی سوننەتی کۆن و لەمێژینە، وەکوو ئاڵای سووری خوێناویی شۆڕش بەسەر گۆڕی شەهیداندا دەکێشێ و بەرەو پێشەوە دەڕوا.
لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتی ئێران لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و شەڕفرۆشتم بە کورد، ڕۆڵەکانی ئەم گەلە بێدەنگ نەوەستانەوە و قۆڵی هیمەتیان هەڵماڵی و لە دڵڕەشانی کۆنەپەرستی، ڕاسانەوە. بە هاتنە سەرکاری ڕێژیمی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو لە بەهاری سنەی خوێناویدا دەری خست کە ئەمیان نەک لە ڕێژیمی پیشوو باشتر نییە؛ بەڵكوو بە چەند قات دڕندەتر و بێبەزەییانەتر خەڵکی کوردستان قەتڵوعام دەکا. بەڵام ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە ماوەی دوو ساڵدا ڕێگەیان نەدا کە هێزی داگیرکەر لە کوردستان بە مەیلی خۆی تەڕاتێن بکا، قارەمانانی هێزی شەریفزادە چەندین زەبری کاریگەریان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سنە لە پەیکەری هێزی کۆنەپەرستی دا و، دەیان کەمینیان دانایەوە دەیان هێرشیان تێک شکاند و چەندین ماشینی جۆراوجۆر لە هێزی دوژمن ئاگری تێبەر درا و چەندین مۆڵگەش دەستی بەسەردا گیرا و بە سەدان کەسیشی لێ کوژرا.
پێشمەرگەی بەزیبک و زاکوونی ناوچەی سنە هیوا و هومێدیان بە خەڵکی ناوچە بەخشی و سەلماندیان کە خەباتگێڕێکی ڕاستەقینەی گەلی کوردن. زەبری یەک لەدوای یەکەکانی هێزی شەریفزادەی سنەی قارەمان لەساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی تەنگی بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، هەڵچنیبوو. بۆیە کۆماری ئیسلامی لەبیری داڕشتنی پیلانێکی بەهێز بە مەبەستی تۆڵە ئەستاندنەوە لە قارەمانانی دێموکرات هێزێکی زۆری لە مانگی گەلاوێژدا کۆ کردەوە تا لە نیزیک ڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا زەبر لە ڕۆڵەکانی دێموکرات بدا.
سەرەنجام هێزی داگیرکەری کوردستان ئەم هەلەی بۆ ڕەخسا، بەڵام بەرەبەیانی 27ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٢ ناوچه‌ی له‌یلاخی سنه، یەکپارچە بوو بە گۆڕه‌پانی حه‌ماسه و قارەمانەتیی دەستەیەکی چەند کەسی له پێشمه‌رگه خۆڕاگرەکانی هێزی شه‌ریفزاده، که شێرانه و ئازایانه له‌به‌رامبه‌ر پەلاماری دڕندانه‌ی هێزە دڵڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا، سه‌نگه‌ری بەربەرەکانی له مەوجوودیەت و مانی نه‌ته‌وه‌که‌یان گرت و، تا دوا فیشه‌ک و دوا دڵۆپی خوێن و دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیان شەڕی داگیرکەرانیان کرد و، ده‌رسی کۆڵنه‌دان و به‌چۆکدا نه‌هاتنیان بۆ هاوسه‌نگه‌رانیان به‌جێ هێشت.
لەم ڕۆژەدا هێزی ترسەنۆک و لە ئەژمار نەهاتووی کۆماری ئیسلامی کە به پشتیوانی تانک و تۆپ و خۆمپارە و کاتیۆشا، له هه‌موو لایه‌که‌وه به مه‌به‌ستی لەنێو بردنی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی سنه، هێرشی دڕندانه‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی» ڕمشت و میراوه» ده‌ست پێ‌کرد. هێزی دوژمن تەواوی ئەو ڕێگایانەی کە شوێنی پێشمه‌رگەی لێ بەدی دەکرا گرتبوو و، هیچ ڕێگایه‌کی ده‌رباز بوونی بۆ نه‌هێشتبوونه‌وه. پێشمه‌رگه‌ی دێموکرات دوو ڕێگای له‌به‌ر بوو، یا ته‌سلیم بوون یان مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه، بۆیه وه‌ک هه‌میشه ڕێگای دووهه‌میان هه‌ڵبژارد. ئەوان به‌ڵێنیان دا به شانازییه‌وه سەر دابنێن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا سه‌ر نه‌وی نه‌که‌ن. پاش ئه‌و به‌ڵێنییه، هەموویان بڕیاریان دا به مه‌به‌ستی شکاندنی گه‌مارۆی دوژمن ئەوەی لە توانایاندا هەیە بە کاری بێنن، هەر بۆیەش بەپێی سازماندەهی و ئوسوولی پارتیزانی لە قۆڵەکانی جۆراوجۆر بەرەنگاری هێرشی دوژمن بوونەوە و هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی دوژمن کرد و چه‌ندین کوژراویان پێ به‌جێ هێشتن. ناوچه‌ی «ڕمشت و میراوه» ئاگر و ئاسنی به‌سه‌ردا ده‌باری و نوقمی گڕ و دووکه‌ڵ ببوو. له هه‌موو لایه‌ک گرمه‌ی تۆپ و قریشکه‌ی بی کەی سی و هاژه‌ی کاتیۆشا و لووره‌ی خۆمپاره ده‌نگی ده‌دایه‌وه و شاخ و پێده‌شتی ده‌بڕی و به‌ره‌و سه‌نگه‌ری ڕۆڵه‌کانی دێموکرات ده‌چوو، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه قه‌ت له ئاور و ئاسنی دوژمن نه‌ترساوه و هه‌ر به‌ره‌و سه‌نگه‌ری دوژمن پێشڕه‌وییان ده‌کرد.
ئەوەی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ڕۆژەکانی ٢٧، ٢٨ و ٢٩ ی گەلاوێژ و لەماوەی سێ ڕۆژ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه و سه‌نگه‌ر به‌سه‌نگه‌ر، سێ ڕۆژ حه‌ماسه خولقاندن و قاره‌مانه‌تی نواندن، سێ ڕۆژ به‌ربه‌ره‌کانی توانیان گه‌مارۆی دوژمن تێک بشکێنن، لەو بەربەرەکانییانە کە ئەگەر بەقسە بگێڕدرێتەوە ڕەنگە وەک ئەفسانەیەک بچێ، چونکی سێ ڕۆژ کارێکی سانا نییە بەبێ هیچ خواردن و پشوویەک، لەنێو ئاگر و ئاسندا شوناسی گەل و نیشتمان بپارێزی. بەڵام سەروان ئیقباڵ کەریمنژاد، موزه‌فه‌ر تابیعی، شوکڕوڵڵا وه‌یسی، حه‌بیبوڵڵا وه‌یسی، عه‌باس شه‌ریعه‌تی، تۆفیق ئه‌سه‌دنژاد، عه‌بدوڵڵا ڕه‌زایی، ئه‌میری محه‌ممه‌دی، ناسری ڕۆسته‌می، محه‌ممه‌د زیبایی، یه‌دوڵڵا هادی، ئه‌میر ئه‌نساری، هاشم سهلاحیان، زاهید عه‌لامی، حه‌مید یه‌حیه‌وی و عه‌لی حه‌بیب‌نژاد؛ ئەو 16 جوامێرە بوون کە کەلاکی دەیان کەس لە هێزەکانی دوژمنیان خستە سەر عەرز و دواجار بە خوێنی گەشی خۆیان ئەم سروود و حەماسەیەیان تۆمار کرد.
خه‌ڵکی ناوچه‌ی سنه به بیستنی شه‌هید بوونی ئەو ١٦ قارەمانە لێوەشاوە، به‌داخ بوون و هه‌رله‌م کاته‌شدا ڕۆڵه‌کانی دێموکرات به شه‌هید بوونی هاوسەنگەرانیان نه‌ک وره‌یان به‌ر نه‌دا به‌ڵکوو چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی سه‌رکه‌وتووانه‌یان به یادی ئه‌وان به‌ڕێوه برد.
سڵاو له ١٦ شەهیدی قارەمانی ٢٩ی گلاوێژی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاویی سنە.