• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

“قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە…”

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/06/22
جۆری بابەت: سیاسی

ئەمن حەسەن مەلاک ساڵی ١٣٤٤ لە گوندی «حاجی حەسەن»ی ناوچەی شاماتی مهاباد لەدایک بووم. ساڵی ١٣٥٨ بوومە ئەندامی حیزب و بۆ ماوەیەک لە پەلی شەهید خەلیل شەوباش لە لکی دووی هێزی پێشەوادا وەکوو پێشمەرگە ئەرکم بەڕێوە برد، دوای دوورکەوتنەوەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە، لە ساڵی ١٣٦٢دا لەسەر داوای بەرپرسانی ئەوکاتی بوومە ئەندامی تەشکیلاتی نهێنی لە ناوچەکانی شامات، محاڵ، محاڵی شازدە، چۆمی مەجیدخان و هەروەها لە ناوچەی شاروێران‌یش کارم کردووە.

سەرەتا کارم چاوساغی بۆ کومیتەی ناوچەکان و دابینکردنی شوێنی مانەوە و ڕاگواستنی پێشمەرگەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنکی دیکە بوو، لە چوارچێوەی تەشکیلاتدا کاری ڕێکخستنی هێز و دابینکردنی ماڵی و ڕاکێشانی بیری لاوان بۆ لای حیزب و تەیارکردنیان بە بیری کوردانە بەشێکی دیکەی ئەرکەکانم بوون؛ تا ئەو کاتەی ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی پێشمەرگەیەک بە ناوی «ع.س» خۆی تەحویلی ڕێژیم دایەوە و ئیعترافی لەسەر کۆمەڵە کەسێک کرد و بوو بەهۆی گیرانیان کە من یەک لەوان بووم. هەر لە سەرماوەزی ئەم ساڵە‌دا یەکەیەکی ئیتلاعاتی مهاباد هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەم لە گوندی حاجی‌حەسەن و دەستبەسەریان کردم و گواستیانمەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات. لە دوای گیرانم داوایان کرد تا هاوکارییان بکەم، بەڵام کە من ڕەتم کردەوە دەستیان کرد بە ئەشکەنجە و ئازاردانم.

لەو ماوەیەدا بە کۆمەڵێک شێوە ئەشکنجە کراوم، لەوانە: هەڵاوەسین بە دەست لە سەرمای ژێر سفر دەرەجە تاکوو ئەو کاتەی لە هۆش خۆم دەچووم و دوای ئەوەی بە هۆش دەهاتمەوە، دەیانبردمە ژووری تاکەکەسی و هەندێک جاریش بۆ ساڵۆنی زیندانیان دەگواستمەوە؛ دانیشتن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەبێ جووڵانەوە، بەستنەوە بە دیواری زیندان و لێدان بە کابڵ؛ هەروەها جۆرێکی دیکەی ئەشکەنجەیان هەبوو کە ناچاریان دەکردم بە پێوە ڕوو بە دیوار بوەستم و قامک بە دیوارەوە بنێم تا ئەو کاتەی دەبوورامەوە، هاوکات یەکێک لە ئەشکەنجەکانیان کە دەروونی بوو هێنانی بنەماڵەکەم بوو بۆ نیزیک شوێنی لێدانەکان تا گوێیان لە ئازاردانم بوایە و بەوە بتوانن ورەی خۆم و بنەماڵەکەم دابەزێنن.

ئەو ساڵە دوای نیزیکەی ٤٥ ڕۆژ لێپرسینەوە و بازجوویی لە دادگایەکی چەند خولەکیدا بە ساڵێک زیندان و ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی سزا درام و بەڕێی زیندانی ناوەندیی مهاباد کرام و لە بەندی یەکی ژووی ژمارە سێدا زیندانی کرام.

بەندی یەک تایبەت بوو بە زیندانییانی سیاسی و ئەو کەسانەی حوکمی قورسیان (مادە هۆشبەرەکان و قەتڵ) هەبوو. سەرەڕای ئەوەی ئەژماری زیندانییانی سیاسی لەم دەورەیەدا کەم بوو بەڵام کۆی گشتی زیندانییانی دیکە ڕێزێکی کەموێنەیان لە ئێمە دەگرت و هەستمان بە بێکەسی و تەنیایی نەدەکرد. دوای ماوەیەک مانەوە لەو بەندە ئەمجار دەیانبردین بۆ کاری زۆرەملی لە حەوشەی زینداندا، ئەوەی ئەو ماوەیە سەرنجی منی ڕاکێشا و زۆری پێوە ناڕەحەت بووم، بوونی کەسێک بوو بە ناوی مام نەسروڵڵا کە بە تاوانی ئەندامەتیی حیزب ماوەی ١٤ ساڵ لە زیندان بوو بەڵام نەناسراو بوو و بگرە حیزبیش بە جۆرێک لە چارەنووسی بێخەبەر بوو.

هەر لە نێو زیندان بووم کە کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی تەشکیلاتی نهێنی سەردانیان کردم و ئامادەیی دووبارەی خۆم دەربڕی بۆ درێژەدان بە کاری تەشکیلاتی. دوای ئازادبوونیشم هەر زوو کومیتەی ناوچەی شاروێران نامەیەکی بەخێرهاتنەوەی بۆ ناردم و منیش وڵامم دانەوە و دووبارە پەیوەندیی تەشکیلاتیم دروست کردەوە، تا ساڵی ١٣٧٥ بەهۆی گیرانی کادرێکی تەشکیلاتی، ئەمن و بەشێک لە تەشکیلاتی شامات ئاشکرا بووین و چەند کەسێکمان دەستگیر کران، بەڵام چەند کەسمان خۆمان دەرباز کرد و بۆ ماوەیەک لە ناوچەی سەردەشت و مهاباد خۆمان حەشار دا.

لە تەواوی ئەو ماوەیەدا حیزب لە ڕێگای ڕادیۆوە پەیامی بۆ دەناردین و بانگەوازی دەکرد تا خۆمان بە هەر شێوەیەک بێ بگەیەنینە کومیتەی شارستانی مهاباد کە لە باشووری کوردستان جێگر بوون، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکانمان بۆ دەرباز بوون و گەیشتن بەوێ؛ بەداخەوە بەهۆی شەڕی نێوخۆیی هێزەکانی باشووری کوردستان نەماندەتوانی لە سنوور دەرباز بین. بۆیە بە تێپەڕینی کات و بە نێوبژیوانی چەند ڕیش سپییەکی ناوچەی شامات کە دەست ڕۆیشتوویان زۆر بوو خۆمان ڕادەستی ڕێژیم کردەوە و دیسان ماوەیەک گیرام و لەلایەن ئیتلاعاتەوە بەبێ ئەوەی دادگا بڕیاری لەسەر دابێ بە دوورخرانەوە لە کوردستان سزا درام و ناچار بووم بۆ ماوەی نیزیکەی سێ ساڵ دەگەڵ بنەماڵەکەم لە میاندواو بە دوورخراوەیی بژیم و هەفتەی جارێکیش خۆ بە ئیدارەی ئیتلاعات بناسێنم. بەڵام سەرەڕای ئەو چاودێرییە ئەمنییە کە لەسەرم بوو بۆ چرکەیەکیش وازم لە ڕێکخستن و چالاکیی جۆراوجۆری تەشکیلاتیی خۆم نەهێنا و لەو دوورخراوەییەشدا تێکۆشانم بەردەوام بوو.

هەر لەو پەیوەندییەدا پاییزی ١٣٧٨ بۆ جارێکی دیکە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبی دێموکرات دەستگیر کرامەوە و بۆ ماوەی چەند مانگ لە ژووری تاکەکەسی ڕایانگرتم و ڕۆژانە ئەشکەنجەیان دەدام. من ئەو ساڵە نیزیکەی چەند مانگێک لە زیندان بووم و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرام. ئەمن لە ماوەی ١٨ ساڵدا بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات تێکڕا نیزیکەی دوو ساڵ زیندانیم کێشاوە و بەسەدان جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراوم و دراومەتە بەر ئەشکەنجە و لێپرسینەوە و بە هۆی منەوە چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەشم تووشی زیندان و ئەشکەنجە بوون کە یەکیان کۆچکردوو یوونسی برام بوو کە ماوەی ٦ مانگ خرایە بەندیخانەوە.

ساڵی 1391 کە دووبارە لە هەوڵدا بوون دەستگیرم بکەنەوە و خەریک بوون بەڵگەیان لەسەر کۆدەکردمەوە و چەند جار ئیتلاعاتی پارێزگای ورمێ بانگی کردم، بە ناچاری کوردستانی ئێرانم بەجێ هێشت و ڕووم لە ڕیزەکانی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزب کرد و ئێستاش ماوەی حەوت ساڵە وەک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان درێژە بە خەباتی خۆم دەدەم

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist